خوێندنى سه‌ره‌تایى، كلیلی سه‌ركه‌وتنى ژاپۆنه
نهێنى پێشكه‌وتوویى قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژاپۆن له‌چاو ولاَتانى دیكه
نووسینى: نیكۆلاس كریستوف - گۆڤارى نیویۆرك تایمز وه‌رگێرِانی: عیسا بۆتانى
نهێنییه‌كه ته‌نها له وشه‌یێكدا خۆى ده‌بینێته‌وه كه (رابه‌رایه‌تییه)، مندالاَن خۆیان كاروبارى به‌رِێوه‌بردنی هۆبه‌كانیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ هه‌تا پاككردنه‌وه‌ى ئاوده‌ستى قوتابخانه‌كانیانیش. ئه‌وان سوێندییان خواردووه سوود له هه‌ر شتێك وه‌رگرن كه فێرى ده‌بن و بۆ ژیان و ره‌فتاره‌كانیان بیانكه‌نه چرا.
زه‌نگى ته‌واوبوونى پشووى وانه لێدرا و قوتابیانى قوتابخانه‌ى (تاكیهار)ى سه‌ره‌تایى له گۆرِه‌پانه‌كه خێرا به‌ره‌و هۆبه‌كانیانه‌وه چوون، بۆ ئه‌وه‌ى زوو به گه‌سك و پارچه قوماشی پاككردنه‌وه بگه‌رِێنه‌وه ... ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌ى كه سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى كاغه‌ز و گلێش بوون ژاوه‌ژاوى كورِ و كچه قوتابییه‌كان له هۆڵى قوتابخانه ده‌نگى ده‌دایه‌وه، و هه‌رچى دار‌و دیوارى ئاوده‌سته‌كانیش بوو به پارچه په‌رِۆى ته‌رِ سپى كرانه‌وه و قوتابیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى شوێنه‌كه له‌نێوان خۆیاندا كێبرِكێیان بوو.
له راستیدا له قوتابخانه‌كانى ولاَتى ژاپۆن هیچ ده‌رگه‌وان و به‌رده‌ستێك تێیدا كار ناكه‌ن، بۆیه پێویسته قوتابیان خۆیان به ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌رزه و په‌نجه‌ره‌كانى هه‌ستن، ئێدى قوتابیان - هه‌تا قوتابیانى پۆلى یه‌كه‌میش - رۆژانه بۆ ماوه‌ى بیست خوله‌ك به كارى پاككردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن و دواى ئه‌وه جارێكى دیكه زه‌نگ لێده‌درێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان ئاگادارى ئه‌وه بن كه‌وا كاتى ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌گوترێت (كۆبوونه‌وه‌ى دانپیانان)، ئا به‌مشێوه‌یه كورِه هه‌رزه‌یێكى لاوازى قوتابی پۆلى شه‌شه‌م كه رابه‌رایه‌تى گرووپێكى پاككردنه‌وه ده‌كات ئه‌ندامانى گرووپه‌كه‌ى خۆى كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى كارى نێوه‌رِۆیان گفتوگۆ بكه‌ن ... و ئه‌م قسانه‌یان كرد:
* رێبه‌رى گرووپه به تیمه‌كه‌ى خۆى گوت: ئایا ئه‌مرِۆ كاره‌كانمان باش به‌رِێوه‌برد؟
- ئه‌وانى دیكه وه‌لاَمیان دایه‌وه: به‌ڵىَ.
* رێبه‌ره‌كه گوتى: ئایا به‌باشی كاته‌كه‌مان به‌كارهێنا؟
- ئه‌وانى دیكه گوتیان: به‌ڵىَ.
* به‌و پرسیاره كۆتایى به قسه‌كانى هێنا: هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانمان له شوێنى خۆیان دانایه‌وه؟
- وه‌لاَمى ئه‌ندامانى گرووپه‌كه به ئه‌رىَ بوو.
كه‌چى ئه‌و كه‌شه‌ى كه‌وا پرِبوو له ستایشكردنى خودى خۆیان به ده‌نگى ویژادنى كچێكى شه‌رمنى یازده سالاَن به ناوى سیرا پچرِا... كه گوتى "له راستیدا گه‌سكه‌كانمان به‌شێوه‌یێكى جوان له شوێنه‌كانى خۆیان دانه‌نایه‌وه"، و مندالاَنیش له‌م رووه‌وه به هه‌ژاندنى سه‌ر كه‌مته‌ر خه‌مى خۆیان سه‌ڵماند و بۆ ساتێكیش خه‌فه‌ت سیمایانى داگیركرد.
ئا له هێنانه‌وه‌ى ئه‌و نموونه‌یه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت چ لایه‌نێكه كه‌وا زۆربه‌ى كات له‌خۆمانى به‌دى ناكه‌ین، و له‌و كاته‌ى خوێندنى سه‌ره‌تایى له ژاپۆن و رۆژهه‌لاَتى ئاسیا و سه‌نگافوره و كۆریاى باشوور له رووى زانستییه‌وه له‌سه‌ر ئاستى جیهان به باشترین ده‌ناسرێنه‌وه، له ژاپۆن ته‌نها باشییه‌كه له‌وه‌دا نییه قوتابى ژیر و داهێنه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى بایه‌خ به پێگه‌یاندنى قوتابی باش ده‌ده‌ن كه هه‌ست به رێكوپێكى و لێپرسراوێتى بكه‌ن. ته‌واوى پرۆگرامه‌كه‌یان به ئامانجى ئه‌وه‌یه مندالاَن له‌وه رابهێندرێن به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان هاوبه‌شی یه‌كترى بكه‌ن و میتۆده‌كه‌ش به شێوه‌یێكى گشتى ئامانجى خوازراوى به‌رهه‌م هێناوه، به‌و پێیه‌ى من ماوه‌ى دوو ساڵ و نێوه دانیشتووى شارى تۆكیۆم و له‌سه‌ره‌تادا پێم‌خۆش نه‌بوو تێیدا بژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی زۆر بێزارى ده‌كردم، و ئێستا برِوام وایه كه گه‌لى ژاپۆن به‌شێوه‌یێكى گشتى نه‌رمونیاترین خه‌ڵكن و له‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكى جیهان پتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن... من به نه‌رمونیان ئه‌وانم ناوزه‌د كرد نه‌ك خه‌سڵه‌ته‌كانى دیكه‌یان وه‌كو هاورِێتى و به‌خته‌وه‌رى و دڵخۆشی و ئه‌مه‌ش به پله یه‌ك بۆ سیسته‌مى خوێندنى ئه‌وىَ ده‌گه‌رِێته‌وه.
ئه‌وه‌تا مزیو هنزاوا كه په‌رستیارێكه له قوتابخانه‌یێكى شارى یوكوهاما كار ده‌كات به‌ده‌م سه‌یركردنى ژوورێكى كۆنى مامۆستایێك ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست و پاسه‌وانمان هه‌بووایه، ئا ئه‌م ژووره له پاكى ده‌بریسكایه‌وه ... وه‌لىَ پێویسته له‌سه‌رمان به‌رپرسیارێتى له‌ناخى مندالاَنمان بچێنین و فێرى ئه‌وه ببن ئه‌و شوێنه‌ى به‌كارى ده‌هێنن پاكى بكه‌نه‌وه، و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه‌كانى خوێندن و له‌و برِوایه‌دام ئێمه به‌و شێوازه مندالاَنمان فێر ده‌كه‌ین چۆن شته‌كان ده‌پارێزن". پرۆسه‌ى به‌رهه‌ڤكردنى جڤاكیى كه له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستى پێكرد كۆمه‌ڵگاى ژاپۆنى پێكهێنا و وایكرد كه‌سێك له كۆمه‌ڵگا دانه‌برِێت، له راستیدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاودێرى سیسته‌مى خوێندنى ژاپۆن ده‌كه‌ن زۆر پێى سه‌رسامن ته‌نها ژاپۆنییه‌كان نه‌بن، و ئه‌مه‌ش شتێكى سه‌یره و پێویستى به روونكردنه‌وه هه‌یه. له‌و كاته‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ره‌و سیسته‌می خوێندنى رێكوپێكتر هه‌نگاو ده‌هاوێژێت و گه‌رِانه‌وه‌یێكى پتر بۆ یاساكانى فێركردن و پۆشینى یه‌كپۆشی بۆ نموونه كه سه‌رۆك بێڵ كلنتۆن په‌سندى كرد، ژاپۆن خۆى له‌و نموونه‌یه دوور ده‌خاته‌وه و خه‌ڵكى ژاپۆن گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا سیسته‌مێكى توند و دژواره و زیانێكى زۆر به كردارى داهێنان ده‌گه‌یه‌نێت، و رۆژنامه‌كانى ژاپۆن پرِن له چیرِۆكى په‌ستكردنى قوتابییه لاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى چوونه قوتابخانه‌یان نیه، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ى كه ره‌خنه‌گرێكى ژاپۆنى ده‌ره‌نجامى به‌رز و سه‌ركه‌وتووى قوتابییانى بێبایه‌خ له قه‌ڵه‌مدا كه له ژاپۆن به‌ده‌ستى دێنن و به‌وه گوزارشتى لێ‌كرد كه له رێگاى كردارى فێركردنه‌وه وه‌ده‌ست ده‌هێنرێن و هیچى تر ... وه‌كو چۆن ئاژه‌ڵى راهێنراوى فقمه ده‌یكات.
له راستیدا ئه‌وه روون بۆته‌وه كه سیسته‌مى فێركردنى ژاپۆنى خه‌ریكه له قوتابخانه‌كانى نه‌وجه‌وانانى بالاَ ده‌رِوخێت (قوتابخانه‌كانى پۆلى حه‌وته‌م و هه‌شته‌م له قۆناغى سه‌ره‌تایى له خۆوه ده‌گرن، و سه‌ره‌رِاى ساڵى یه‌كه‌م له قۆناغى ناوه‌ندى) و دواتریش تاكو سالاَنى زانكۆ، زۆربه‌ى كات قوتابخانه‌كانى ناوه‌ندى له قاپى چێشت لێنان ده‌چن كه به پاڵه‌په‌ستۆ كار ده‌كه‌ن، وقوتابییان له‌وه راده‌هێنرێن زۆرترین رێژه‌ی زانیارى و راستییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بىَ ئه‌وه‌ى فێر بكرێن چۆن بیر بكه‌نه‌وه. له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه دایكم له یه‌كێك له زانكۆكانى ئه‌مریكا وانه‌ى مێژووى هونه‌ر ده‌ڵێته‌وه، و ده‌ڵێت زۆر قوتابی بینییووه كه راستییه بنه‌رِه‌تییه‌كان نازانن و هه‌روه‌ها نازانن چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه!
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ى رووبه‌رِووى سیسته‌مى فێركردنى ژاپۆن ده‌كرێنه‌وه راستییه‌كه‌ى ئه‌وانه‌ن كه په‌یوه‌ستن به قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و قوتابخانانه یه‌كپۆشی و یاساى دژوار به‌كار ناهێنن به‌ڵكو داهێنان و وره له‌ناخى مندالاَن ده‌چێنن كه دواتر قوتابخانه‌كانى نه‌وجه‌وانان به‌هه‌موو توانایێك هه‌وڵى له‌به‌ینبردنیان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ى مایه‌ى داخه له سیسته‌مى فێركردنى ژاپۆن ئه‌وه‌یه كه قوتابی له پۆلى پێنجه‌م ته‌واو ده‌بێت شاد و گه‌شبینن و توانایێكى باشی قسه‌كردنیان هه‌یه، كه‌چى له قوتابخانه‌كانى نه‌وجه‌وانانى بالاَ ده‌بنه قوتابی ته‌واو ره‌شبین.
كه‌واتا چه‌وتییه‌كه له كوێیه؟ زۆر گله‌یى ده‌كه‌وێته سه‌ر سیسته‌مى په‌یوه‌ندى كردن به زانكۆوه كه ئایینده‌ى قوتابی هه‌مووى په‌یوه‌سته به‌و ئاسته‌ى له ئه‌زموونى وه‌رگرتن پیشانى ده‌دا، و ئه‌و ئه‌زموونانه له كۆتایى ساڵ چاره‌نووسی قوتابی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، یان ده‌بێته به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیایه‌ك یاخود كرێكارى ئامێرى تۆرِنه و بوارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌له‌شی له‌به‌رده‌مدا نیه...بۆیه باوكان و مامۆستایان رووى منداڵه هه‌رزه‌كارانیان له‌و قوتابخانانه ده‌كه‌ن كه پشت به ئه‌زبه‌ركردن و پرِ كردنى مێشكیان به زانیارى ده‌به‌ستن تاكو له ئه‌زموونى وه‌رگرتندا ئاستى باش وه‌ده‌ست بێنن. جه‌خت له‌سه‌ر شتى گرینگ و سوودمه‌ند ناكرێته‌وه و ته‌نها ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت كه له ئه‌زموونه‌كان دێته‌وه، له وانه‌ى زمانى ئینگلیزى بۆ نموونه له‌ئه‌زموونه‌كان پتر جه‌خت له‌سه‌ر رێزمان ده‌كرێته‌وه نه‌وه‌ك هونه‌رى گفتوگۆ و قسه‌كردن، و بۆیه ده‌بینین ده‌رچووانى قوتابخانه بالاَكان له ژاپۆن له‌توانایاندایه به نووسین وه‌لاَمى هه‌ر پرسیارێك بده‌نه‌وه له كاتێكدا سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى شه‌ش ساڵ ئینگلیزى ده‌خوێنن ناتوانن له رێگاى قسه‌كردن و گفتوگۆوه پرسیاره‌كان وه‌لاَم بده‌نه‌وه.
گرنگیدان و شاره‌زایى من له‌باره‌ى سیسته‌مى خوێندنى ژاپۆن له‌میانى كارى رۆژنامه‌نووسی و كه‌سییه‌وه بوو، كچه‌كه‌م ماوه‌ى باخچه‌ى ساوایانى و كورِه‌كه‌شم قۆناغى ئاماده‌كردنى له قوتابخانه‌ى ژاپۆنى به‌سه‌ر برد، و پێویست بوو من و هاوسه‌ره‌كه‌م برِیار بده‌ین منداڵه‌كانمان له سیسته‌مى ژاپۆنى درێژه به‌خوێندییان بده‌ن یان په‌یوه‌ندى به قوتابخانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بكه‌ن؟.
گریگۆرى كورِم به نیگه‌رانییه‌وه پێى گوتم "باوكه ده‌مه‌وىَ برِۆمه قوتابخانه‌یێكى ژاپۆنى، زۆر خۆشتره"، بایه‌خم به قسه‌كه‌ى ئه‌و نه‌دا و گوێم نه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پێى وایه ئینگلیزى زمانێكى مردووه و جێهێڵراوه وه‌كو زمانى لاتینى و ته‌نها باوك و باپیره به‌سالاَچووه‌كان قسه‌ى پىَ ده‌كه‌ن ... له‌هزرى ئه‌ودا زمانه‌كه گرێدراوه به چه‌ند فرمانێكى په‌یوه‌ست به برِۆ بخه‌وه و خواردنى ناو قاپه‌كه‌ت ته‌واو بكه، كه‌چى ژاپۆنى له برِواى ئه‌و زمانێكه مندالاَن قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى برِیارى راست له‌م رووه‌وه بده‌م به پێویستم زانى له چه‌ند قوتابخانه‌یێك بگه‌رِێم و له‌گه‌ڵ باوكى قوتابیان قسه بكه‌م و زۆر بیرم له‌وه كرده‌وه ئایا خوێندنى ژاپۆنى منداڵه‌كه‌م ده‌كاته داهێنه‌ر یان ته‌نها مرۆڤێكى ئۆتۆماتیكی به شێوه‌یێكى رۆتینى كار بكات!؟.
نوێترین توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانم پۆلێن كرد له‌هه‌موو پۆله‌كانى خوێندن سه‌باره‌ت به باشترین قوتابیانى جیهان ئه‌ویش شان به‌شانى قوتابیانى سه‌نگافوره و كۆریاى باشوور، به پێچه‌وانه‌وه بینیم قوتابیانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ته‌نها له پۆلى چواره‌م له‌ئاستێكى باش‌دا بوون و دواتر له پۆلێنه‌كه‌دا به‌ره‌و نزمییه‌وه ده‌چوون. باسكردنى ئه‌زموونى قوتابخانه‌كانى ژاپۆن كه وه‌كو ده‌زگا پیشه‌سازییه بچووكانن، و كرێكاره‌كان به كرێیه‌كى كه‌م و له كه‌شێكى ناته‌ندروست كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه گوزارشتێكى له‌بارتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پۆله‌كانى سه‌رووتر. له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یێكى چه‌وت قسه له‌سه‌ر خوێندنى سه‌ره‌تایى ده‌كرێت قوتابیانى ژاپۆن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه پتر له قوتابیانى ئه‌مریكا له قوتابخانه‌كانیان دا هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن. لێره‌دا باس له قوتابخانه‌ى تاكیهارى سه‌ره‌تایى ده‌كه‌م له شارى بچووكى ئومیا به‌دوورى 200 میل له باشوورى رۆژئاواى تۆكیۆ، من به‌درێژایى دوو ساڵ به به‌رده‌وامى سه‌ردانى شارى ئومیام ده‌كرد بۆیه زۆربه‌ى مامۆستا و باوكى قوتابیانى ئه‌وێم ده‌ناسی، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ى له‌و قوتابخانه‌یه بینیم به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان شتێكى نموونه‌یى بوو. دوو كورِم بینى له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه زۆرانبازییان ده‌كرد و دوو كورِى دیكه‌ش ده‌ستى مامۆستایێكیان گرتبوو له‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ كچه قوتابیێك قسه‌ى ده‌كرد و قوتابیانى دیكه‌ش به‌هه‌موو شوێنێكدا غارغارێن و هاتوهاواریان بوو كه شوناسی قوتابخانه‌ى ژاپۆنییان وه‌كو ده‌زگایێكى توند‌و دژوار ئاوه‌ژوو ده‌كرد. بێگومان ئه‌و هۆبه‌یه له كاتى پشوودا بوون و چ زۆره پشووى نێوانى وانه‌كانیان زۆره. قوتابییانى ژاپۆن هه‌ڤبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان كاتێكى پتر له قوتابخانه ده‌مێننه‌وه و پتریش له‌وان گه‌شت و پشوویان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنى كاتى وانه تۆزێك ژاوه‌ژاوه‌كه هێور بووه‌وه.
شتێكى هاودژه رێگه به هاتوهاوار و ژاوه‌ژاو بدرێت نه‌خاسمه كه ئامانجى خوێندن له ژاپۆن بانگه‌شه بۆ هاندان و پێگیرى كردن به یاسا ده‌كات، وه‌لىَ مامۆستایان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه به پله یه‌ك قوتابیان فێرى رێكخستنى خودى خۆیان بكه‌ن و پاشان ده‌یانبینین جیاوازترن له رووى لێبوورده‌یى بۆ ره‌فتار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى راشكاو كه له‌به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى له قوتابخانه‌ى تاكیهار سه‌رنجى راكێشام كاتێك له گۆرِه‌پان له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ى قسه‌م ده‌كرد كچه قوتابیێكى پۆلى چواره‌م ده‌ستى راكێشام بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارییان بكه‌م له‌و یارییه‌ى پێى ده‌گوترێت تۆپى نه‌رم، هه‌ڵسوكه‌وتى ناشیاوى ئه‌و قوتابییه له‌لایه‌ن هه‌ر به‌رِێوه‌به‌رێكى ئه‌مریكا وه‌لاَمدانه‌وه‌یێكى راسته‌وخۆى به‌دواوه ده‌بوو... وه‌لىَ خێراتر قۆڵى ئه‌ویشی بۆ دواوه راكێشا و ئه‌ویش ته‌نها داواى كرد راوه‌ستێت و كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كه‌ى به‌رِێوه‌به‌ره‌كه ناچاربوو پتر ئارام بگرێت. قوتابخانه‌كانى ژاپۆن واده‌كه‌ن قوتابی هه‌ستێكى مه‌زنى به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ى دوو ساڵ قوتابی و مامۆستاى هه‌ر هۆبه‌یێك به‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه، و له رێگاى ئه‌مه‌وه قوتابیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن و مامۆستایانیش خۆیان به سه‌رۆك نازانن هه‌ر نه‌بێت به‌و تێگه‌هه‌ى كه له ئه‌مریكا هه‌یه‌تى. قوتابیانى ژاپۆن كه هه‌ڵه‌یێك ده‌كه‌ن مامۆستا هه‌ڵه‌كه‌یان بۆ راست ناكاته‌وه، به‌ڵكو به قوتابی دیكه راده‌سپێردرێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى نابه‌جێى مامۆستایان قوتابی سزا ناده‌ن و ئه‌وه به شیاوتر ده‌زانن كه قوتابیان سه‌رنه‌زشتى قوتابی خاوه‌نى هه‌ڵسوكه‌وته ناشیرینه‌كه بكه‌ن كه دواتر خۆى هه‌ست به گوناهـ بكات.
ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه ژیرانه‌یه، بنه‌ما و كلیلى فێركردنه له قوتابخانه سه‌ره‌تایى و به‌ر له سه‌ره‌تایى له ژاپۆن و مامۆستایانیش له‌و چاره‌سه‌ركردنه‌یه‌دا خاوه‌نى كارامه‌یى بێهاوتان، به‌م پێیه ده‌بینین هه‌ر له سالاَنى یه‌كه‌مى خوێندن قوتابییان هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، قوتابییان له چێشتخانه‌ى قوتابخانه خواردن دێننه هۆبه و به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌به‌شنه‌وه و پاشان شوێنه‌كه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، و یه‌ك له‌دواى یه‌ك له‌نێوانى خۆیاندا ئه‌ركى چاودێرى كردنى هۆبه ده‌گۆرِنه‌وه بۆ پاراستنى یاسا و كۆكردنه‌وه‌ى قوتابیان و گفتوگۆكردن له‌باره‌ى هه‌ر كاروبارێكى خوێندن كه په‌یوه‌ست بێت به خۆیانه‌وه. مه‌به‌ست له‌و بیرۆكه‌یه مندالاَن فێرى سه‌ركردایه‌تى كردن بن - كه ئه‌مه گرنگترینیانه- و ئه‌مه واده‌كات هاوبه‌شیێكى سۆزدارییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت كه به‌رپرسیارێتى هێوركردنه‌وه‌ى هۆبه‌یێكى پرِ ژاوه‌ژاوى پىَ سپێردراوه... له پۆلى شه‌شه‌مى قوتابخانه‌ى ئاسوى سه‌ره‌تایى له شارى ئومیا بۆ نموونه كورِ و كچێك له‌سه‌ر ئه‌ركى كۆنترۆڵكردنى هۆبه له‌گه‌ڵ یه‌كترى به‌شه‌رِ هاتن. ئیساتۆ تكیوشی كه مامۆستاى هۆبه‌كه‌یه له دواوه له‌سه‌ر كورسیێك دانیشتبوو چاودێرى هه‌ردوو قوتابییه‌كه‌ى ده‌كرد له‌كاتێكدا ناوى قوتابیانیان ده‌خوێنده‌وه و خێرا چاویان له پرسیارى لیستى رۆژانه ده‌ركرد( كه‌س له قوتابخانه دوا كه‌وتووه؟ كه‌س دووچارى هه‌لاَمه‌ت بووه؟ كه‌س له ئێوه كارتۆنى ده‌سته‌سرِى هێناوه؟ .... هتد) و كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ئه‌نجام دا تكیۆشی به خواستى چاودێرى هۆبه چووه پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ قوتابیان سلاَویان له‌یه‌كترى كرد و خۆیان بۆ یه‌كترى چه‌مانده‌وه و تیكۆشی به قوتابیانى گوت "به‌یانى باش".
جه‌خت كردن له‌سه‌ر فێركردنى به‌رپرسیارێتى ئه‌مریكاییه‌كان تووشی سه‌رسامى ده‌كات، قوتابییانى ژاپۆن خۆیان برِیار له‌ده‌ستنیشان كردنى ئامانجه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت مامۆستایان پێشنیاریان هه‌بێت له‌مرِووه‌وه و پاشان دوو هه‌فته جارێك كۆبوونه‌وه‌ى قوتابخانه ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كان و هه‌ڵبژاردنى باشترینیان و ئیتر كۆبوونه‌وه‌ى دانپیانان ده‌به‌سترێت بۆ قسه كردن له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌نجام نه‌دراون، بۆ نموونه تێبینى ئه‌وه كرا كه شێره‌ى ئاو دڵۆپه ده‌كات و مندالاَن برِیاریان دا ئامانجیان ببێته ئه‌وه شێره‌كان جوان دابخرێن دواى ئه‌وه‌ى به‌كارى ده‌هێنن. قوتابیان له‌هه‌ر هۆبه و ئه‌ركێك برِیار ده‌ده‌ن، بۆ نموونه له گرووپى یاری برِیار له‌و یارییانه ده‌ده‌ن كه ده‌یكه‌ن و كىَ له كامه تیم ده‌بێت... له گرووپى خوێندنیش دا كىَ رابه‌رایه‌تى هۆبه ده‌كات كه مامۆستا له‌وىَ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له قوتابخانه‌كانى ژاپۆن هیچ مامۆستایێك جێگاى مامۆستایێكى دیكه ناگرێته‌وه بۆیه قوتابیان خۆیان بایه‌خ به خۆیان ده‌ده‌ن.
واكیمتو به‌رِێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى ئاسوى سه‌ره‌تایى ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر مامۆستا ئاماده نه‌بێت قوتابیان خۆیان په‌خشنامه و ئه‌ركى ماڵه‌وه ده‌كه‌ن، به‌لاَم بۆ پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌م پێویسته مامۆستاى دیكه‌یان بۆ بنێرین له‌به‌ر په‌رۆشیمان بۆیان كه قوتابی بچووكن ... وه‌لىَ هه‌رچى قوتابی گه‌وره‌رترن خۆیان به هێمنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن"، و ئه‌مه‌و واكیمتۆ درێژه به قسه‌كانى ده‌دا و ده‌ڵىَ : "ئه‌گه‌ر مامۆستا بۆ ماوه‌ى مانگێك یان پتر دوا كه‌وت ئه‌وا بێگومان مامۆستاى دیكه‌ى له‌جێ داده‌نێین".
به‌رپرسیارێتى قوتابی ته‌نها بوارى چالاكییه غه‌یره متۆدییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو وانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و كه مامۆستا پرسیار ده‌كات قوتابیان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه ده‌ست هه‌ڵده‌برِن و مامۆستاش داوا له قوتابیێك ده‌كات و ئه‌گه‌ر وه‌لاَمه‌كه‌ى راست نه‌بوو ئه‌وا داوا له قوتابیانى دیكه ده‌كات گفتوگۆ له‌باره‌ى بابه‌ت و پرسیاره‌كه بكه‌ن، و كه قوتابیان به‌ره‌و وه‌لاَمى هه‌ڵه ده‌چن ئه‌و له‌رِێگاى وروژاندنى پرسیارى پتر ئاراسته‌یان ده‌كاته‌وه.
قوتابخانه‌كانى ژاپۆن هه‌ڵگرى خه‌سله‌تى دیكه‌ى سه‌یرن ئه‌ویش فێركردنى به‌هایه‌كانه له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانه‌وه، هه‌روه‌ها رووى گه‌ش و كراوه‌ى مامۆستایان وا له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌كات كه له‌و په‌رِى گه‌شبینى بێت و رێزیان لىَ بگرێت، هۆبه‌كان پرِن له درووشمى دڵخۆشكه‌ر وه‌كو (بۆ هه‌ر شتێك هه‌موو تواناكانمان ده‌به‌خشین، شاد و چالاك و هاوكارى هه‌مووان به) و هه‌ر قوتابییه‌ك ئامانجێك بۆ خۆى ده‌ستنیشان ده‌كات و به‌و هیوایه‌یه له ساڵه‌كه‌دا وه‌ده‌ست بهێت. جه‌خت كردن له‌سه‌ر درووشم و ئامانجه‌كان خاڵێكى هاودژ له‌نێوان تێرِوانینى ئه‌مریكا و ئاسیا پێكده‌هێنێت، له‌میانى راپرسییه‌كاندا ئاشكرا بووه كه ئاسیاییه‌كان برِوایان وایه سه‌ركه‌وتنى ئه‌كادیمى و زانستى به پله یه‌ك به هۆى خۆ ماندوو كردنه‌وه وه‌ده‌ست دێت، وه‌لىَ ئه‌مریكاییه‌كان پێیان وایه سه‌ركه‌وتن به هۆى ژیرى زكماكیه‌وه‌یه ... و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خانه‌واده ژاپۆنییه‌كان منداڵه‌كانیان بۆ پتر خۆ ماندووكردن هان ده‌ده‌ن و " قوتابیانیش خودى خۆیان هان ده‌ده‌ن" چونكه برِوایان وایه ئه‌مه جیاوازى و گۆرِانى بنه‌رِه‌تى دروست ده‌كات.
یه‌ك له‌ده‌زگا ناوداره‌كانى توێژینه‌وه پێى وایه مندالاَنى ئاسیا ئاستى باش له قوتابخانه‌كانیان پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خانه‌وداه‌كان منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئامانجى گه‌وره، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مریكاییه‌كان به رِارِایى و دوو دڵیه‌وه ده‌رِواننه هاندانى منداڵه‌كانیان بۆ خۆ ماندوو كردنى زۆر... سه‌ره‌رِاى ئه‌مه دایكوباوكه ژاپۆنییه‌كان پێوه‌رى به‌رز دیارى ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكاییه‌كان پێوه‌رى نزم و له‌هه‌ردوو باریشدا مندالاَن ئه‌وه جێبه‌جىَ ده‌كه‌ن كه لێیان داوا ده‌كرێت. یه‌كێك له شێوازه بنه‌رِه‌تییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى منداڵ كه له ماڵ و قوتابخانه جێبه‌جىَ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌گوترێت (هانسی) و ئه‌م وشه‌یه چه‌ند واتایێكى جیاواز له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت وه‌كو (شه‌رمه‌زارى، داواى لێبووردن، هه‌ستێكى قوڵ بۆ داواى لێبووردن)، كه منداڵ هه‌ڵه‌یێك ده‌كات پێوێسته هه‌ستێكى قووڵى په‌شیمانى دایبگرێت، و له زۆرێك له قوتابخانه‌كانى ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌ى لێبووردن هه‌یه و بیرۆكه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ى دانپیانانى قوتابیانه به هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیان ... ئه‌مه تاكه رێگایه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى لاوازى و كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌موو رۆژێكى خوێندن له قوتابخانه‌ى تاكیهار به كۆبوونه‌وه‌ى هانسی یان لێبووردن به كۆتا دێت.
ئه‌و رۆژه هه‌ردوو كچه چاو‌دێر له پۆلى سێیه‌م ده‌سپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى ته‌واوبوونى دوامى قوتابخانه‌یان راگه‌یاند، به‌لاَم كۆبوونه‌وه‌كه هاتوهاوارێكى زۆرى تێكه‌وت و مامۆستاش گه‌رِایه‌وه دواوه و نه‌یویست به‌هاناى هه‌ردوو چاودێره‌كه‌وه بچێت، یه‌كێك له چاودێره‌كان به هاوه‌ڵه‌كانى گوت (تكایه هێمن بن) و پاش ئه‌وه ژاوه‌ژاوه‌كه كه‌متر بووه‌وه، و چاودێرى دووه‌م گوتى (با له‌وه دڵنیا بین كه ئامانجه‌كانى ئه‌مرِۆمان به‌ده‌ست هێنا، ئایا له‌كاتى زه‌نگ چووینه هۆبه؟)... یه‌كسه‌ر قوتابیان به ئه‌رىَ ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، دواتر چاودێره‌كه گوتى: ئایا كردارى پاككردنه‌وه‌مان به ته‌واوى كردووه؟ جارێكى دیكه‌ش به به‌ڵىَ ولام درایه‌وه. چاودێره‌كه سه‌یرى لیستى پێداچوونه‌وه‌ى كرد و ئاشكرا بوو كه كازوا كون تاكه قوتابی بوو په‌رتووكه‌كانى خۆى له ماڵه‌وه له‌بیر كردبوو، و پاشان كازوا كون له‌به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌كانى راوه‌ستا و داواى لێبووردنى كرد و گوتى "له‌مه‌ودا هه‌وڵ ده‌ده‌م هیچ شتێك له‌ماڵه‌وه له بیر نه‌كه‌م".
شێوازێكى دیكه‌ى كه‌وا بۆ رواندنى هه‌ستى كارى به كۆمه‌ڵ و جڤاك له قوتابخانه‌كانى ژاپۆن په‌یرِه‌و ده‌كرىَ و بۆ دروست كردنى كارامه‌یى زانستى نا ئاساییش، شێوازه‌ك خۆى له هێشتنه‌وه‌ى قوتابیانه له هۆبه‌كاندا بۆ ماوه‌یێكى درێژ... هه‌ر بۆیه قوتابیانى قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ولاَتانى رۆژهه‌لاَتى ئاسیا كاتژمێرى پتر ده‌خوێنن به به‌راورد له‌گه‌ڵ قوتابیانى ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها پشووى كه‌متریان له قوتابخانه هه‌یه به‌شێوه‌یێك قوتابی ژاپۆنى یان چینى به ساڵێك له‌پێشه‌وه‌ى قوتابییه ئه‌مریكاییه‌كانن له‌گه‌ڵ پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایى و له‌رِووى ماوه‌ى خوێندنه‌وه، پشووى هاوینه‌ى قوتابخانه‌ى تاكیهار بۆ نموونه ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌یه له ناوه‌رِاستى مانگى یولیۆ و هه‌تا كۆتایى مانگى ئوگستوس و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش ئه‌ركى ماڵه‌وه به قوتابیان ده‌سپێردرێت.
سه‌ره‌رِاى ئه‌مه خاڵێكى دیكه هه‌یه كه قوتابخانه‌كانى ژاپۆن جیا ده‌كاته‌وه كه بریتیه له به‌هاى ئه‌قڵى فێركردنى ژاپۆنه، و له‌توێژینه‌وه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ستایش و رێزێكى گه‌وره‌ى لىَ ده‌گیرێت. میتۆدى فێركردنى ماتماتیك و زانستى نێو ده‌وڵه‌تى سێیه‌م كه ساڵى 1990 ه‌وه به‌راورد له‌نێوان ده‌سكه‌وتى قوتابیانى 45 ولاَت ده‌كات و به نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ى گشتگیر ناسراوه، شاره‌زایانى بوارى ماتماتیك داواى توێژینه‌وه‌ى تۆماره‌كانى قوتابخانه‌یان كرد (تۆمارى نمره‌كان) بۆ وانه‌ى ماتماتیكى قوتابیانى پۆلى چواره‌مى له چه‌ند ولاَتێك، و پاشانیش پۆلێن كردنى نمره‌كانیان ... ئه‌مه‌و شاره‌زایان رایانگه‌یاند كه 30% ى وانه‌ى ماتماتیك له ژاپۆن له جۆرى به‌رز بوو، و 57%یش له ئاستى ناوه‌ند و ته‌نها 13% ى رێژه‌كه نزم بوو، كه‌چى شاره‌زایان له‌و ماتماتیكه‌ى له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌خوێندرێت هیچ ئاستێكى به‌رزیان به‌دى نه‌كرد، و 13% ى وانه‌كه له جۆرى ناوه‌ند و 87%ی رێژه‌كه‌ش نزم بوو.
شایسته‌ى گوتنه له ئه‌مریكاش قوتابخانه‌ى به هه‌مان ئاستى نایابى مامۆستایان و پیگیر به ئاكارى فێركردنى ژاپۆنى هه‌ن، به‌لاَم ئه‌و قوتابخانانه ده‌زگاى ئه‌وتۆن كه به‌هاى خوێندنى تێدا زۆره و ئه‌وه‌ى جێگاى هه‌لوه‌سته كردنه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریكا قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژاپۆن به یه‌كسانى بوار له‌به‌رده‌م 99% ى مندالاَن ده‌رِه‌خسێنێت كه خوێندنى سه‌ره‌تایى حكوومى ده‌یانگرێته‌وه، و هیچ جیاوازیێك له‌نێوانى قوتابخانه‌كانى ده‌ڤه‌ره ده‌وله‌مه‌ندنشینه‌كان و هه‌ژار نشینه‌كان نابیندندرێت وه‌كو ئه‌وه‌ى له ئه‌مریكادا هه‌یه.
یه‌كێك له هۆكارى سه‌ركه‌وتوویى خوێندن له ژاپۆن ره‌خساندنى پیشه‌ى مامۆستاییه بۆ باشترین كه‌سه‌كان، و له راپرسییه‌كاندا رێزگرتنى مامۆستا ئاشكرا بووه كه له سه‌رووى پێگه‌ى ئه‌ندازیار و به‌رپرسانى كارگێرِى شاره‌كانن... و مامۆستایان مووچه‌ى به‌رچاو وه‌رده‌گرن كه له مووچه‌ى ده‌رمانساز و ئه‌ندازیاره‌كان پتره و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بیندرێت بۆ هه‌ر دامه‌زراندنێك له‌بوارى فێركردن پێنج داواكارى له‌سه‌ره.
كه ئاگادارى ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تیانه‌ى بوارى فێركردنى ژاپۆن بووم و سه‌ردانى هۆبه‌كانى خوێندنیانم كرد زۆر پێى سه‌رسام بووم، سه‌باره‌ت به ناردنى منداڵه‌كانم بۆ قوتابخانه‌ى ژاپۆنى له‌گه‌ڵ هاورِێكانم قسه‌م كرد، له‌م رِووه‌وه دووچارى دوو بۆچوون بوومه‌وه كه یه‌كێكیان هى هاورِى ئه‌مریكاییه‌كانم بوو... ئه‌وان بیرۆكه‌كه‌یان په‌سند كرد و پێیان شتێكى باش بوو، بۆچوونى دووه‌میش هى هاورِێ ژاپۆنیه‌كانم بوون كه گاڵته‌یان به شته‌كه هات و پێیان وابوو شێت بوومه ... من پێیانم گوت زانا رۆژئاواییه‌كان هه‌موویان له‌و برِوایه‌دان خوێندنى قوتابخانه ژاپۆنییه‌كان له سه‌ر ئاستى جیهان باشترینه، كه‌چى لێم وورد بوونه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى شێت بووبم!
گرینگ‌ترین شت كه سه‌رنجى منى راكێشا ته‌نها خه‌سله‌ته زانستییه‌كه‌ى قوتابخانه ژاپۆنییه‌كه نه‌بوو، به‌لاَم پێگیرى بوو ئه‌مه‌ش به دڵى هه‌ر كه‌سێك نیه. زۆر قوتابخانه له شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان له‌رِووى زانستییه‌وه له هه‌مان ئاستى قوتابخانه‌كانى ژاپۆنن و له‌وانه‌یه قوتابیه‌كانیشیان هه‌مان گیانى كارى به كۆمه‌ڵیان هه‌بێت، وه‌لىَ سه‌ربارى ئه‌مه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته هه‌مان گیانى قوتابیانى قوتابخانه‌ى تاكیهاریان هه‌بێت كه من خۆم بینیم. یه‌كێك ره‌فتارێكى ناشیاوى كردبوو به بۆیاغ كردنى دیوراى بینایێكى ته‌نیشت قوتابخانه و ئه‌مه وه‌كو گرفتێكى گه‌وره سه‌یر كرا، له راستى دا هه‌ڵوێستى هه‌ر قوتابخانه‌یێكى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى رووداوێكى له‌مشێوه‌یه یان به گوێنه‌دان یاخود ناردنى كریكارى قوتابخانه‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ده‌بوو، به‌لاَم له یوكوهاما مامۆستایه‌كان هه‌ڵوێستێكى جیایان نواند كه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه چه‌ند په‌رتووكێك له‌باره‌ى ئامانجى فێركردن له قوتابخانه‌كانى ژاپۆن بنووسرێته‌وه.
كنتشی ناكامورا، به‌رِێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌وڵمان دا بزانین ئه‌و كه‌سه كێیه به‌و كرداره هه‌ستاوه، به‌لاَم بۆمان ئاشكرا نه‌بوو... له برى ئه‌وه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تا له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بین بیرمان له‌وه كرده‌وه مامۆستایان دیواره‌كه پاك بكه‌نه‌وه، و له‌وانه‌یه قوتابیان له‌م هه‌ڵسوكه‌وته شتێك فێر ببن. دواتر كاتى چوونه‌وه‌ى قوتابیانمان دیارى كرد بۆ پاككردنه‌وه، ئا له‌و كاته‌دا قوتابیان كردارى پاككردنه‌وه‌ى دیواره‌كه ده‌بینن، به‌مشێوه‌یه هه‌موومان ده‌ستمان به پاككردنه‌وه‌ى بۆیاغه‌كه كرد كه كارێكى قورس بوو، كه‌چى له‌لابردنى بۆیاغه‌كه سه‌ركه‌وتین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یێك قوتابی له‌كاتى كاركردن هاوكاریان كردین... به راستى من له‌و برِوایه‌دام ئه‌وه‌ى دیواره‌كه‌ى به بۆیاغ پیس كردووه هه‌ست به په‌شیمانیێكى قوڵ ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى بینى هه‌مووان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ره‌فتاره ناشیرینه‌كه‌ى ئه‌و ماندوو بوون!".