كورده‌ ئاواره‌كانى شارى مووسڵ له‌ قه‌زاى خه‌بات دا



كورده‌ ئاواره‌كانى شارى مووسڵ له‌ قه‌زاى خه‌بات دا
په‌رۆشی فێربوونى زمانى كوردین
راپۆرت: عیسا بۆتانى
مرۆڤ چه‌ند زمان بزانێت ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سایه‌تى و هایدارى له‌باره‌ى كه‌لتوور و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌وه‌ ده‌بێت ، له‌هه‌مان كاتیشدا پارێزگارى كردن له‌سه‌ر زمانى دایك واتایێكى به‌رز له‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت چونكه‌ زمان پێناسه‌ى هه‌ر میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یێكه‌ و نه‌ته‌وه‌كان به‌بىَ بوونى زمانى تایبه‌تى خۆیان ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونیان لىَ ده‌كرێت... كورده‌كانى شارى مووسڵ و شاره‌كانى دیكه‌ى له‌ژێر كۆنترۆڵى رژێمى به‌عس بوون و رێژه‌یێكى پترى عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى تێدا ده‌ژیان كێشه‌ى ئاخاوتن به‌ زمانى دایكیان هه‌یه‌، و ئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت یه‌ك جار به‌نێو بازارِى قه‌زاى خه‌بات و هه‌ر هه‌موو ئه‌و شارو شاره‌دێیانه‌دا بگه‌رِێت كه‌وا دواى تێكچوونى ره‌وشی ئاسایشى شارى مووسڵ لێشاوه‌ى كورده‌كان رووى تێ كردووه‌ ده‌رك به‌ مه‌ترسی له‌ناو چوونى زمانى كوردى دایده‌گرێت كه‌وا ناتوانن ته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌ زمانى خۆیان قسه‌ بكه‌ن. بۆ پیشاندانى راستى كێشه‌ى زمان له‌لایه‌ن كورده‌كانى ئه‌و شارانه‌ به‌پێویستمان زانى بۆچوونى چه‌ند هاوولاَتیێكى كوردى ئاواره‌ى شارى مووسڵ له‌ قه‌زاى خه‌بات وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
* له‌ سه‌ره‌تادا خاتوو لیقاء بۆ ده‌شت دوا كه‌وا له‌ مێژوویێكى زووه‌وه‌ دانیشتووى شارى مووسڵ بوونه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ى ئه‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێبیستى زمانى كوردى نابیت، ئه‌و به‌ په‌رۆشه‌ باسی له‌ زمانى كوردى كرد كه‌وا دواى هاتنى بۆ كوردستان هه‌وڵى فێربوونى ده‌دات و ئه‌و راستییه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا له‌باره‌ى ئاخاوتن به‌ زمانى دیك كیِشه‌یان هه‌یه‌:
- من به‌هیچ جۆرێك ناتوانم بارودۆخى خانه‌واده‌كه‌م له‌گه‌ل مووسڵ به‌راورد بكه‌م و من كه‌ دانیشتووى شارى مووسڵم زۆر له‌مێژه‌یه‌ له‌و شاره‌دا ژیاوین، دواى ئه‌وه‌ى بارودۆخ شێوا و ره‌وشی ئاسایشى شاره‌كه‌ تێكچوو ئیتر ژیانى ئێمه‌ كه‌وته‌ مه‌ترسی و هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌یتوانى به‌ ئازادى كار بكات و بژێوى ژیانى خانه‌واده‌كه‌مان دابین بكات... منیش كه‌ شوێنى ئارایشتگاى ئافره‌تانم هه‌بوو له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌ توندرِه‌وه‌كانه‌وه‌ ئافره‌تان ده‌كوژران و به‌ كاغه‌زێك هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێكردین كه‌وا مووسڵ جىَ بهێڵین ئه‌گینا ده‌مانكوژن. له‌وه‌ته‌ى من له‌یادمه‌ ماڵمان له‌و شاره‌ بووه‌ و زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و گه‌رِه‌كه‌ى ماڵى ئێمه‌ى لێبوو كورد بوون كه‌چى به‌ هۆى سیسته‌مى خوێندن به‌ زمانى كوردى منداڵه‌كانمان پتر له‌ زمانى عه‌ره‌بى راهاتن و بگره‌ هه‌تا ئێمه‌ش به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه‌مان بۆ ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ زمانى خۆمان له‌بیر كرد. دواى ئه‌وه‌ى كوردستان په‌ناگه‌ى ئێمه‌ى دا وا خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ فێرى كوردى ده‌بین... ئێمه‌ى زۆر به‌خته‌وه‌رین كه‌ لێره‌دا ده‌رفه‌تى كار و ئازادى بۆ هه‌ر كه‌سێك فه‌راهه‌م كراوه‌ و به‌خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م كار ده‌كه‌ین و بارودۆخى ژیانمان باشتر بووه‌، هه‌تا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوسىَ و خه‌ڵكى ئێره‌ به‌ گشتى دروێغیان نه‌كردووه‌ له‌ هاوكارى كردنى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌وا روویان له‌ كوردستان كردووه‌. له‌باره‌ى كێشه‌ى زمان و ئاخاوتن به‌ زمانى كوردى ئێمه‌ پێمان باشه‌ هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى خولى فێركردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكرێته‌وه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ریان دا بكه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ له‌ده‌ستیان داوه‌ قه‌ره‌بۆى بكه‌نه‌وه‌ و نه‌وه‌كانى داهاتووش زمانى فێرى زمانى نه‌ته‌وه‌ى خۆیان ببن... من ئه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌رێكى زۆر گونجاو ده‌زانم و برِواشم وایه‌ كورده‌كانى شارى مووسڵ كه‌وا ئێستا له‌ كوردستان دا نیشته‌جێن هه‌موویان ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌وا به‌شدارى ئه‌و خولانه‌ ببن.
* له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كورده‌ ئاواره‌كانى شارى مووسڵ كێشه‌ى ئاخاوتن به‌ زمانى كوردیان هه‌یه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا خانه‌واده‌ى وا هه‌یه‌ توانیوویه‌تى ده‌ست به‌ زمانه‌كه‌یه‌وه‌ بگرێت و له‌گه‌ل فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى رێگه‌ به‌ منداڵه‌كانى نه‌دات زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیان له‌ بیر بكه‌ن... له‌م رِووه‌وه‌ش شه‌هاب ئه‌حمه‌د گۆران كه‌وا له‌ ساڵى چڵه‌كانه‌وه‌ له‌ گه‌رِه‌كى نوعمانیه‌ى شارى مووسڵ دا نیشته‌جێن كه‌چى له‌ ماڵه‌كه‌ى ئه‌ودا ئه‌وه‌ى گوێبیستى ده‌بیت ته‌نها زمانى كوردییه‌:
- ئێمه‌ له‌باره‌ى ئاخاوتن به‌ هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و كوردى هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌ و ئاخاوتن به‌ هه‌ردوو زمان له‌لاى من ئاساییه‌ و به‌ خۆم و منداڵه‌كانم زۆر باش قسه‌ به‌ كوردى ده‌كه‌ین كه‌ زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌. من برِوام وایه‌ ئه‌و خانه‌واده‌ كوردانه‌ى ناتوانن به‌ زمانى خۆیان قسه‌ بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ زۆر ئاگادارى منداڵه‌كانیان نه‌بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زمانى دایكیان له‌بیر نه‌كه‌ن و رۆژانه‌ له‌ماڵه‌وه‌ قسه‌ى پێ نه‌كراوه‌... هیچ گومانى تێدا نیه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ سالاَنێكى زۆر به‌ زمانى خۆى قسه‌ نه‌كات ئه‌وا له‌یادى ده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وىَ بڵێم كه‌وا ئاسان نیه‌ ده‌یان به‌ڵكو سه‌دان ساڵ له‌ شارێك دا خۆت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ بگریت كه‌ تێیدا سووك سه‌یرى زمانه‌كه‌ت بكرێت. ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ى له‌ مووسڵ روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رزگاركردنى گیانى خۆمان په‌نامان هێنایه‌ به‌ر حكوومه‌تى كوردستان كه‌ تێیدا هه‌ست به‌ ئازادى ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ ماوه‌ى دوو ساڵێك ده‌بێت له‌ قه‌زاى خه‌بات دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ى ئێستاش ئێمه‌ى به‌ مووسڵه‌وه‌ به‌ستاوه‌ته‌وه‌ ئازووقه‌ى مانگانه‌ و پسووله‌ى خۆراكه‌ كه‌ بۆمان ناگوازرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانین هاتوچۆى ئه‌وىَ بكه‌ین و له‌م رِووه‌وه‌ش داواكارم حكوومه‌تى هه‌رێم میكانیزمێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پسووله‌كانمان بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا ئێستا تێیدا نیشته‌جێین. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌شێكى كورده‌كانى مووسڵ بۆ ئاخاوتن به‌ زمانى كوردى هه‌ست به‌ كێشه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م كێشه‌یه‌ش كاریگه‌رى كردۆته‌وه‌ سه‌ر تێكه‌لاَویان له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێژه‌یێكى زۆرى كورده‌كانى ئێره‌ به‌ عه‌ره‌بى قسه‌ ناكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان كوردى نازانن بۆیه‌ لێكحاڵیبوون تووشی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه‌ و خانه‌واده‌كانیان له‌لایه‌ن زۆربه‌ى دانیشتووانى ئێره‌ به‌ ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان ناوزه‌د ده‌كرێن و بێگومان كه‌ گوێبیستى ئه‌وه‌ ده‌بن هه‌ست شتێكى ناخۆش ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ كوردن و ته‌نها ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه‌ كه‌ زمانه‌كه‌یان نازانن و پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر هاوكارییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فێرى زمانه‌كه‌ ببنه‌وه‌ و ببنه‌ به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ و تێكه‌لاَوى له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا بكه‌ن.
كورد له‌ شارى مووسڵ پتر له‌ شوێنى دیكه‌ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ دووچارى سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن و تۆقاندن بوونه‌ته‌وه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركووتكارییه‌ هه‌تا دواى رووخان و نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ش لێیانه‌وه‌ به‌دى ده‌كرێت و بۆیه‌ ئه‌وانه‌ى له‌م راپۆرته‌دا بۆچوونه‌كانى ئه‌وانمان وه‌رگرت ئاماده‌ نه‌بوون وێنه‌یه‌كانیان بلاَو بكرێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیشیان ئاشكرا بكرێت.
* بۆ خستنه‌رِووى هۆكارى قسه‌نه‌كردنیان به‌ زمانى كوردى( ه.م ) كه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌و گه‌رِه‌كانه‌ى شارى مووسڵ ژیاون كه‌ رێژه‌ى خه‌ڵكى كوردى یه‌كجار تێدا كه‌م بووه‌، ئه‌ویش له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتى:
- ئێمه‌ له‌ گه‌رِه‌كى ده‌واسه‌ى شارى مووسڵ ژیانى خۆمانمان به‌سه‌ر بردوه‌ كه‌ زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى خه‌لكى عه‌ره‌ب بوون و رۆژانه‌ چ له‌ كاركردن و منداڵه‌كانمان له‌ قوتابخانه‌ و له‌گه‌ل مندالاَنى دراوسێیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ل ئه‌وان بووه‌ كه‌ له‌ زمانى عه‌ره‌بى بترازىَ هیچ زمانی دیكه‌ به‌كار نه‌ده‌هات... ئیتر ئاسان نیه‌ ته‌مه‌نێك خۆت له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ بگریت و رێگه‌ به‌وه‌ نه‌ده‌یت زمانى عه‌ره‌بى دزه‌ نه‌كاته‌ نێو ماڵه‌كه‌ت و منداڵه‌كانت به‌شێوه‌یه‌ك ئاشنایى ئه‌و زمانه‌ ببن كه‌ به‌ عه‌ره‌بى قسه‌مان ده‌كرد كه‌چى هه‌ستى كوردایه‌تى هه‌میشه‌ له‌ناخ و ده‌روونى ئێمه‌دا هه‌بووه‌. دواى ئه‌وه‌ى له‌ژێر هه‌رِه‌شه‌ى تیرۆر گیانى خۆم و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌م رزگار كرد و ماڵمان گواسته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان پتر هه‌ستم به‌ ئاسووده‌یى كرد و هه‌تا بژێوى ژیانیشمان به‌ره‌و باشتر رۆیشت و من هیچ كاتێك مه‌سه‌له‌ى قسه‌كردن به‌ زمانى عه‌ره‌بى به‌ كێشه‌ نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چۆن به‌ ره‌تبوونى كات فێرى زمانى عه‌ره‌بى بووین ئا به‌مشێوه‌یه‌ش ورده‌ ورده‌ زمانى شیرینى كوردى دێته‌وه‌ یادمان كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ردا قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى پێ ده‌كه‌ین، من زۆر باش هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌وا منداڵه‌كانم له‌ قوتابخانه‌ و له‌گه‌ل هاورِێیه‌كانیان رۆژ دواى رۆژ له‌گه‌ل زمانى كوردى ئاشناییان پتر ده‌بێت و ئێستا له‌ ماڵه‌وه‌ش زمانى كوردى به‌كاردێت و له‌گه‌ل یه‌كترى قسه‌ى پىَ ده‌كه‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ كه‌ تاڵوسوێرى زۆرمان به‌ده‌ست رژێمى پێشوو بینیووه‌ و خه‌ڵكى كورد له‌ مووسڵ له‌ ترسی ئه‌وه‌ قسه‌یان به‌ كوردى نه‌ده‌كرد چونكه‌ به‌وه‌ ئاشكرا ده‌بوون كه‌ كوردن و تووشی راوه‌دوونان و سته‌مى به‌عسییه‌كان ده‌بوونه‌وه‌. ئه‌وه‌ى لێره‌دا ئێمه‌ى نیگه‌ران كردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا له‌ خانووى كرێ نیشته‌جێین و مرۆڤ له‌ كوردستان پێویستى به‌ خه‌رجى پتر ده‌بێت ونرخى خواردن و كه‌لوپه‌ل گرانتره‌ له‌وه‌ى له‌ مووسڵ و دیسان ئه‌وه‌ش مایه‌ى دڵخۆشیه‌ كه‌ ئاسایش و ئارامى له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بىَ ترس وله‌رز بتوانىَ كار بكات و بژێوى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌ست بكه‌وێت.
* هه‌روه‌ها خاتوو(ه.ه) كه‌ به‌ر له‌ ئێستا دانیشتووى گه‌رِه‌كێكى عه‌ره‌بنشینى شارى مووسڵ بوو ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كانى كوردستان دا مامۆستاى زمانى ئینگلیزییه‌ بۆچوونه‌كانى له‌باره‌ى كوردى مووسڵ و كێشه‌ى نه‌زانینى زمانى كوردى ده‌ربرِى:
- له‌و رۆژه‌ى كه‌ هاتمه‌ كوردستان و به‌ مامۆستا دامه‌زرام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تواناى ئه‌وه‌م نه‌بوو به‌ زمانى كوردى قسه‌ بكه‌م تووشی كێشه‌ بوومه‌ و ئه‌م شته‌یه‌ش زۆر دڵگرانى ده‌كردم كه‌وا بۆ قسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى په‌رتووكى زمانى ئینگلیزى قوتابیان لێم تێنه‌ده‌گه‌یشتم، كه‌چى دواى ئه‌وه‌ى زۆر هه‌وڵم دا فێرى زمانى كوردیم ببم بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ئه‌وجا توانیم بگه‌مه‌ ئاستێك كه‌وا تواناى ئه‌وه‌م هه‌بێت گوزاراشت له‌و شتانه‌ بكه‌م كه‌ ده‌مه‌وىَ ده‌ریانببرِم. ته‌مه‌نێك ئاخاوتن و هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌ زمانى عه‌ره‌بى ئاسان نیه‌ له‌ چاوترووكانێك دا هه‌مووى له‌بیر بكه‌ى و سه‌ر له‌نوىَ فێرى زمانێكى دیكه‌ ببیت... زمانى كوردیش وه‌كو هه‌ر زمانێكى دیكه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وى زمانێكى ده‌وله‌مه‌نده‌ و مرۆڤ بۆ فێربوونى هه‌ر زمانێك پێویستى به‌ چه‌ندین ساڵ خوێندن و چه‌ندین خول و كۆرس هه‌یه‌، سوپاس بۆ خوا و بۆ ئه‌و هاورِێیانه‌ى كه‌وا هاوكارییان كردم له‌ ماوه‌یێكى كورت بتوانم به‌ كوردى قسه‌ بكه‌م و هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت فێرى زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌م ببم. ئێستا هه‌ست به‌ جیاوازیێكى زۆر ده‌كه‌م و زۆر دڵخۆشم له‌وه‌ى قوتابیانم لێم تێده‌گه‌ن و منیش له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و په‌یامه‌ى له‌سه‌ر شانمه‌ ده‌گه‌ینم و بابه‌ته‌كانیان بۆ شی ده‌كه‌مه‌وه‌، من كه‌ ده‌رچووى زانكۆى مووسڵم و ته‌واوى ژیانم له‌گه‌ل خه‌ڵكى غه‌یره‌ كورد به‌سه‌ر بردووه‌ بۆیه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌هاتۆته‌ پێش كه‌ به‌ كوردى قسه‌ بكه‌م و ئه‌م هاتنه‌ى ئێمه‌ وێرِاى ئه‌وه‌ى گیانى ئێمه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ كوشتن وترس رزگار بوو، له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌لیڤه‌یێكى باش بوو تاكو زمانى كوردى فێرببن كه‌ له‌به‌ر هۆیه‌ك هه‌بووبێت لێى بێبه‌ش بووین.

جه‌ژن و تۆنتره‌قه‌ى مندالاَن



جه‌ژن و تۆنتره‌قه‌ى مندالاَن
سه‌میر سابیر گۆران
سالاَنه‌ له‌كاتى چه‌ژن ره‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربان دا نووسه‌ران خۆیان له‌قه‌ره‌ى بابه‌تى به‌كارهێنانى تۆنتره‌قه‌ و یارى ترسناك له‌لایه‌ن مندالاَنه‌وه‌ ده‌ده‌ن تاكو نووسین و ریپورتاژه‌كانیان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت رێگه‌ به‌ فرۆشتنى ئه‌و جۆره‌ یارییانه‌ نه‌دات، كه‌چى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا تا چه‌ند پێگیرى به‌و برِیاره‌ كراوه‌ له‌لایه‌ن فرۆشیارانه‌وه‌ ... ئه‌وه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى نووسینه‌كه‌مانه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وىَ له‌میانى دا ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌وا له‌و كاته‌ى به‌راوردێك له‌نێوانى سالاَنى منداڵێتى خۆم و ئه‌مرِۆدا ده‌كه‌م هه‌ندێك دیارده‌ى ناشیاو خه‌ریكن دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌. چۆن جیهان رۆژ دواى رۆژ له‌ گۆرِانى ئه‌رێنى دایه‌ و ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر راست كردنه‌وه‌ى ره‌فتار و چه‌وتى تاكه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا به‌شینه‌وه‌ى جگاره‌ هاوشانى نووقڵ و شیرینى به‌سه‌ر مندالاَن له‌رۆژانى جه‌ژن دا كه‌ به‌ر له‌ سالاَنێك وه‌كو نه‌ریتێك سه‌یر ده‌كرا و به‌ به‌شێك له‌ كه‌لتوورى جه‌ژن ده‌ژمێردرا به‌ رادده‌یێك كه‌وا ته‌نانه‌ت باوكان له‌كاتى جه‌ژن دا رێگرییان له‌ رۆڵه‌كانیان نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر جگاره‌یان به‌ لێوى ئه‌وانه‌وه‌ ببینیبایه‌ نه‌بادا له‌ خۆشی جه‌ژن دادببرِێن و دڵیان برِه‌نجێت. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى من باسی لێوه‌ ده‌كه‌م رێكك ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو كه‌وا شه‌رِى نێوان ئێراق و ئێران له‌ گه‌رمه‌دا بوو، رۆژانه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و به‌رگى گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا ته‌نها وێنه‌ى سه‌رباز و له‌شكر ده‌بینرا كه‌ له‌شیان به‌ چه‌ك و گولله‌ داپۆشرابوو... هه‌تا ستایش كردنى چه‌ك و شه‌رِ كه‌وتبووه‌ نێو سروو و بابه‌تى قوتابخانه‌كان و هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ منداڵ به‌وه‌ راده‌هێنرا كه‌وا چه‌ك شه‌ره‌فه‌ و خۆشه‌ویستى چه‌ك له‌ ناخى منداڵدا ده‌چێندرا. ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌لتوورى خۆشه‌ویستى چه‌ك و پێشوازى كردن له‌ شه‌رِ و شه‌رِانگێزى به‌ چرِى جێگاى خۆى له‌نێو ده‌روونى به‌ ته‌مه‌نه‌كان به‌ر له‌ مندالاَن كرده‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى تاكه‌كان ده‌ركیان به‌و راستییه‌ كرد كه‌وا چه‌ك جیا له‌ مه‌ترسی و زیان هیچ شتێكى دیكه‌ له‌ ده‌روونى منداڵدا دروست ناكات، بۆیه‌ كه‌لتووره‌كه‌ ورده‌ ورده‌ كه‌وته‌ لێژایى تاكو چه‌ك و هه‌ڵگرتنى بووه‌ دیمه‌نێكى قێزه‌وه‌ن كه‌ هیچ كه‌سێك حه‌ز به‌ بینینى نه‌كات. ئه‌وه‌ى من له‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا بینیم ئه‌و سالاَنه‌ى پێشووى بیرخستمه‌وه‌ كه‌ جیگاى داخه‌ ئه‌و شتانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ به‌ر نیگامان. شتێكى سه‌یر و سه‌ر سورِهێنه‌ره‌ كه‌وا مرۆڤ له‌ لووتكه‌ى هوشیارییه‌وه‌ به‌ره‌و نا هوشیارییه‌وه‌ بگه‌رِێته‌وه‌، دیمه‌نى به‌شینه‌وه‌ى جگاره‌ به‌سه‌ر مندالاَن و ده‌نگى تۆنتره‌قه‌ كه‌وا به‌ درێژایى رۆژانى جه‌ژن له‌ كۆلاَن و به‌ر ده‌رگا و نێو مالاَن دا هه‌راسانیان ده‌كردین مایه‌ى ئه‌وه‌ن كه‌وا به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێى بكۆڵینه‌وه‌ و بپرسین ئاخۆ بۆچى ئه‌م دیارده‌ ناشارستانى و ناسرووشتییه‌ دواى ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ سه‌ر له‌نوىَ سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌و راستییه‌ش بگه‌ین كه‌وا نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى چه‌ك و له‌ ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه‌ خوو به‌ جگاره‌وه‌ بگرێت چ چاره‌نووسێك چاوه‌رِێى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ده‌كات. من هیوادارم رێگریى له‌ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م دیارده‌یه‌ بكرێت ودایكوباوكان ئاگادارى ئه‌وه‌ بن رۆڵه‌كانیان به‌ چه‌ك و یارییه‌ ترسناكه‌كانیان سه‌نگه‌ر له‌ یه‌كترى نه‌گرن و ئه‌و راستییه‌ش له‌به‌ر چاو بگرن كه‌وا ئه‌و كاته‌ منداڵه‌كه‌ت دڵخۆش ده‌كه‌یت كه‌ پارێزگاریى له‌ ته‌ندروستى بكه‌یت و زیانه‌كانى جگاره‌ى بۆ روون بكه‌یته‌وه‌، كه‌ جگاره‌شت به‌ لێویه‌وه‌ بینى له‌وه‌ ئاگادارى بكه‌یه‌وه‌ كه‌وا جه‌ژن ئه‌و واتایه‌ نابه‌خشێت زیان به‌خۆمان بگه‌ینین...سه‌ربارى ئه‌مه‌ پێویسته‌ بازرگانانیش له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌نها ره‌چاوى قازانجى پتر بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرن كه‌وا مندالاَنى ئه‌م ولاَته‌ شایسته‌ى ئه‌وه‌ نین له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك رابهێنرین و پاره‌ نه‌بێته‌ جێگره‌وه‌ى به‌ها مرۆڤى و نیشتمانییه‌كان.

جوویێن كورد دئیسرائیلىَ دا



به‌شیر سه‌برى بۆتانى له‌باره‌ى كورده‌ جووه‌كانى ئیسرائیل:
جوویێن كورد دئیسرائیلىَ دا دخوازن وه‌ك گه‌شتیاران وه‌لاتىَ باب و باپیرێن خوه‌ ببینن
دیمانه‌/ عیسا بۆتانى
من له‌وه‌ته‌ى راپۆرت و نووسینه‌كانى ئه‌وم له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا خوێندۆته‌وه‌ كه‌وا له‌ باره‌ى كورده‌ جووه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ بلاَوى كردۆته‌وه‌، خوازیارى ئه‌وه‌ بووم بوارێكم بۆ برِه‌خسىَ تاكو پێى ئاشنا ببم و هه‌ر له‌مه‌رِ ژیان و ره‌وشی كوردانمان له‌وىَ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ل بكه‌م و خوێنه‌رى كوردیش پتر زانیارییان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێت.ئه‌وه‌بوو ئیمێڵى ئه‌وم له‌ یه‌كێك له‌ گۆڤاره‌كاندا به‌رچاو كه‌وت و نامه‌یێكم بۆى نارد تاوه‌كو یه‌كترى بناسین و دواى چه‌ند كاتژمێرێك ئیمێلى هۆتمایڵى خۆمم كرده‌وه‌ و بینیم كه‌ كاك به‌شیر سه‌برى بۆتانى نووسه‌ر و گۆرانیبێژ و مۆزیكژه‌ن ئۆنلاَینه‌ و ئیتر یه‌كترناسینه‌كه‌مان له‌وێوه‌ ده‌ستى پێكرد و گفتى ئه‌م دیمانه‌یه‌م لێى ستاند...ئیتر هه‌ر له‌ رێگاى ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌مان سازدا:
به‌شیر سه‌برى بۆتانى به‌ر له‌ ولاَمدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان پێى باش بوو ئه‌م قسانه‌ بكات:
- به‌رى كو ئه‌ز به‌رسڤا پرسێن وه‌ بدم من دڤىَ چه‌ند تێبینیێن كورت ل سه‌ر كوردێن جوو دیار بكم دا خوه‌ندوارێن رێزدار چه‌ند پێزانینێن راست ل سه‌ر وان بزانن، ل په‌ى لهه‌ڤهاتنا هه‌ر سىَ ره‌ژیمێن ئیران و عیراق و ئیسرائیلىَ به‌رى سالا (1951) ىَ كو كوردێن جوو (یان جویێن كوردستانىَ، ژكوردستانا عیراقىَ و كوردستانا ئیرانىَ بهێن كۆمكرن و ده‌رخستن بۆ ئیسرائیلىَ... هنگىَ هژمارا وان (25) هه‌زار كه‌س بوون. ئێدى كوردێن جوو وه‌كو مریشكان ژئالیىَ پۆلیس و له‌شكه‌رێن عیراق و ئیرانىَ ڤه‌ هاتن كۆمكرن، هه‌روه‌سا پاره‌ و خانوو هه‌یێن وان ژى ژوان هاتن ستاندن و پاشىَ ژئیسرائیلىَ رِه‌ هاتن فرۆتن. گه‌له‌ك جوو ژ كوردستانا توركیا و سووریىَ ژى هه‌ر بڤى ئاوایی هاتن ده‌رخستن.. هه‌ما ئه‌وبوو وژدانىَ هه‌ر چوار ره‌ژیمێن كو ب مرۆڤێن ژار و لاواز بازرگانى دكرن، هنده‌ك ژكوردێن جوو ل كوردستانىَ مان لىَ ژبه‌ر سته‌مێن ره‌ژیمێن ناڤبرى هه‌موو بوون بوسلمان و فله‌ه و تاڤىَ ده‌مىَ ژى نه‌ڤیێن وان مانه‌ و دبێژنه‌ وان (بنه‌ جوو) ئانكو باب و باپیرێن وان جوو بوونه‌.
ژسالا (1961) هه‌تا (1991) ىَ جوویێن ناڤه‌رِاست و باشوورا عیراقىَ ژئالیىَ جووفرۆشان ڤه‌ دهاتن كۆمكرن و فرۆتن، ب كورتى ژ ره‌ژیما عه‌بدولكه‌ریم قاسمى و تا سه‌ددام حوسێنى ژى ئه‌و ره‌ژیم هه‌موو جوو فرۆش بوون و هه‌م ژى ب كێشا فه‌له‌ستینىَ دله‌یستن و ب كورتى بازرگان بوون و ته‌نىَ ژبۆ به‌رژه‌وه‌ندیێن خۆ هزر دكرن.
دواى ئه‌وه‌ى به‌شیر سه‌برى بۆتانى له‌مه‌رِ چۆنیه‌تى كۆچكردنى جووه‌كانى كوردستان بۆ ئیسرائیل و سته‌مى ده‌سه‌لاَتى عێراقى ئه‌وسا كه‌ به‌رامبه‌رییان ده‌كرا قسه‌كانى به‌ كۆتا هات، ئێمه‌ش پرسیاره‌كانمان به‌مجۆره‌ ده‌ستپێكرد..
* ئایا ناڤىَ كوردێن جوو دناڤا جڤاكا ئیسرائیلىَ دا تێته‌ بهیستن؟
- به‌ڵى ژرۆژا كو ئه‌ز ل سالا (1986) ىَ گه‌هشتم ته‌ل - ئه‌ڤیڤىَ ل سه‌ر جادىَ بووم من دخوه‌ست شه‌ربه‌ته‌ك ڤه‌خۆم، ده‌ما خه‌لكى زانى ئه‌ز كوردم گه‌له‌كان ده‌ورو پشتا من گرتن و پرسا كورد و كوردستانىَ… زیندانێن عیراقىَ و سه‌ددام حوسێنى ژمن كرن و هه‌ر وه‌سا ئه‌وان ژمن رِه‌ به‌حسا كوردێن جوو كرن. ب راستى ناڤىَ كوردێن جوو ل ئیسرائیلىَ هه‌رده‌م تێته‌ بهیستن،ژبه‌ركو ئه‌و بخوه‌ به‌شه‌ك ژجڤاكا ئیسرائیلىَ نه‌.. و جار جار مرۆڤ دراگه‌هاندنا ئیسرائیلىَ ده‌ بابه‌ته‌كى ل سه‌ر وان دخوینیت یان ل سه‌ر به‌رهه‌مێن رۆشنبیر و سترانبێژێن وان ریكلامه‌كىَ دبینیت، هه‌ر وه‌سا ل مۆزه‌خانا ئۆرشه‌لیمىَ به‌شا كولادى ژى هه‌یه‌ و به‌حسا وان تێته‌ كرن و ل وێرىَ په‌رتووكه‌ك ل سه‌ر وان تێته‌ فرۆتن.
* ئه‌و تا چ ئاسته‌كى خوه‌ ب كورد دزانن و تا چه‌ندىَ ئه‌و شیاینه‌ ده‌ست ژ دابونه‌ریتىَ ملله‌تى خوه‌ به‌رنه‌ده‌ن؟
- كوردێن جوو خۆ ب كورد دژمێرن و ئه‌گه‌ر مرۆڤ ژوان بپرسیت كو ئه‌و كینه‌ به‌رسڤا وان دبت "ئه‌نى كوردى" ئانكو ئه‌ز كوردم، هه‌ر وه‌سا ژئالیىَ جڤاكا ئیسرائیلىَ ڤه‌ كورد تێنه‌ هژمارتن… هه‌ما ژخوارن و ڤه‌خوارنا وان، ژداوه‌ت و شاهیێن وان و ژئاهه‌نگ و فیستیڤالێن وان دیاره‌ كو ئه‌و كوردن… ب كورتى ئه‌و هه‌رده‌م گرێدایی كه‌ڤنه‌شۆپێن خۆ یێن كوردى نه‌.
* ل چ بیاڤ و ئالیه‌كى پتر دیمه‌نا جڤاكه‌كا بچووكا كوردان تێته‌ تێبینیكرن و هه‌ژماران وان لدووڤ پێزانینێن ته‌ چه‌ندن؟
- مرۆڤ دكارت ببێژت كو كوردێن جوو بێهتر دبیاڤىَ داوه‌ت، ئاهه‌نگ و فیستیڤالان دا باش دیار دبن… هنگىَ ئه‌و هونه‌رێن خۆ یێن فۆلكلۆرى پێشكێش دكه‌ن وه‌ك ستران و مۆزیك و گۆڤه‌ندێن كوردى. هه‌ر وه‌سا ل مۆزه‌خانا ئۆرشه‌لیمىَ به‌شا كوردى هه‌یه‌ و هه‌ژمارا وان نوهۆ گه‌هشتیه‌ بێهتر ژ (205) هه‌زرا كه‌سان.
* هه‌ڤبه‌ندیێن وان یێن جڤاكى دگه‌ل هه‌ڤدوو چه‌وایه‌ و هه‌ست و ڤیانا وان ژبۆ كورد و كوردسانىَ چه‌وا پێناس دكه‌ى؟
- هه‌ڤبه‌ندیێن وان یێن جڤاكى ل گه‌ل هه‌ڤدوو خورتن، هه‌روه‌سا ئه‌و پترییا جاران هه‌ڤدوو ل ئاهه‌نگێن بنه‌مالىَ دبینن، جه‌ژنا بوونا زارۆكان، سونه‌تكرنا كورِكان،سێزده‌ سالییا كورِكان و ل داوه‌تان… ئێدى ده‌ما ئه‌و هه‌ڤدوو دبینن پترییا جاران به‌حسا كورد و كوردستانىَ دكن و نه‌مازه‌ به‌حسا كه‌نالێن كوردى و گه‌له‌ك بابه‌تێن دى. ئه‌وان ل سه‌ر هندىَ رِه‌ پێوه‌ندییه‌كان باش ل گه‌ل عه‌ره‌بان هه‌یه‌ و ل خۆشى و به‌هییان هه‌رده‌م پێكڤه‌نه‌، هه‌ژى گۆتنێیه‌ كو براتییا كورد و عه‌ره‌بان ل ئیسرائیلىَ زۆر بهێزه‌.
* كوردێن جوو ل چ جهه‌كى ئاكنجینه‌ و چ باژارِ یان باژارِۆك و تاخه‌ك ب ناڤىَ وان هاتیه‌ نیاسین؟
- ئه‌و ل چه‌ند باژارِ و باژارِۆك و ده‌ڤه‌رێن ئیسرائیلىَ ئاكنجى نه‌، تڤێریا (ته‌بریا)، حه‌یفا، ئۆرشه‌لیم، ته‌ل-ئه‌ڤیڤ و بیابانا نێگڤىَ…. ئه‌وان ل ئیسرائیلىَ (35) گوند و باژارِۆكه‌ك هه‌نه‌ ب ناڤىَ كه‌سته‌ل، یىَ كو ل سه‌ر چیایىَ سه‌هیۆنىَ دكه‌ڤت و خه‌لكێن باژارِىَ زاخۆ و دهۆك و سندۆرىَ نه‌، نموونه‌یه‌كا دى ژى هه‌یه‌ كو تاخه‌ك ژتاخێن كه‌ته‌مۆنیم یێن كو ل ئۆرشه‌لیمىَ دكه‌ڤت هه‌موو كوردن.
* كه‌سێن به‌رنیاس و ناڤدار دناڤا وان دا هه‌نه‌؟ خودان باوه‌رِنامه‌ و پۆستێن بلند دناڤا حكومه‌تا ئیسرائیلىَ دا هه‌نه‌؟
- كوردێن جوو یێن به‌رنیاس ل ئیسرائیلىَ گه‌له‌كن، ئه‌و جۆتیار و كاركه‌ر و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و جه‌نه‌رال و دكتۆر و ئه‌ندازیار و مامۆستا و رۆشنبیرن و تا دوماهیىَ، ئێدى نه‌ پێدڤییه‌ ئه‌ز به‌حسا گه‌له‌كان بكم… لىَ ئه‌ز دىَ ب كورتى به‌حسىَ هنده‌كان بكه‌م: یاكۆڤ یاكۆڤ، به‌رىَ سه‌كره‌ته‌رىَ سه‌رۆك وه‌زیر ئیسحاق شه‌میرى بوو خه‌لكىَ سندۆر دهۆكه‌/ ئیسحاق مۆردیخاى به‌رىَ وه‌زیرىَ به‌رگریا ئیسرائیلىَ بوو خه‌لكىَ ئاكرىَ یه‌/ سیمانتۆڤ ئه‌بره‌هام به‌رپرسىَ كارێن ره‌وشنبیرى بوو خه‌لكىَ زاخۆیه‌/ وه‌رده‌ شیلۆ نڤیسكاره‌ خه‌لكىَ زاخۆیه‌/ یۆنا تسه‌بار پرۆفیسۆره‌ خه‌لكىَ زاخۆیه‌/ ره‌حه‌میم یۆنا سیاسه‌تڤانه‌ خه‌لكىَ گوندىَ هیزا- بجیل یا ئاكرىَ یه‌/ عوورى مالمیان یاریكه‌رىَ تۆپا پێیه‌ خه‌لكىَ مۆكریانه‌/ رۆنین نیسان عه‌مران سورچى هونه‌رمه‌ند و سترانبێژه‌ خه‌لكىَ گوندىَ هیزا- بجیل یا ئاكرىَ یه‌/ حه‌داسه‌ یێشووروون سترانبێژه‌ خه‌لكىَ ئوورمیه‌یه‌/ ئیسحاق كاله‌ هونه‌رمه‌ند و سترانبێژه‌ خه‌لكىَ نێروه‌یه‌/ نازىَ سه‌یدۆف ده‌نگبێژه‌ بامه‌رِنییه‌/ مریه‌م ده‌نگبێژه‌ بامه‌رِنییه‌/ مۆردیخاى مۆشىَ عزرا ده‌نگبێژه‌ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌را زێباره‌ و…. تا دویماهیىَ.
* ئه‌و ب چ شێوه‌یێكى كوردینییا خوه‌ دده‌نه‌ دیاركرن، جل و به‌رگ، گۆڤه‌ند و ئاخفتنا ب زمانىَ كوردى یان چه‌وا؟
- ژیانا وان ب خوه‌ كوردییه‌، هونه‌رێن كوردى وه‌ك مۆزیك و ستران و جار جارژى شانۆگه‌رى ژى ژئالیىَ وان ڤه‌ تێت پێشكێش كرن، ئه‌و جه‌ژنا (كه‌پرا شینا) ل پاهیزىَ پیرۆز دكن… هنگىَ ل ده‌شته‌كىَ یان ل مه‌یدانه‌كىَ فیستیڤالا (سه‌هرانىَ) ئاماده‌ دكه‌ن و هنده‌ك ژوان ب جل و به‌رگێن كوردى به‌شدار دبن. ل سه‌ر هندىَ رِا ژى جوویێین كوردستانا ئیرانىَ جه‌ژنا بوهارىَ پیرۆز دكن یا كو ئه‌م دبێژنىَ نه‌ورۆز، لىَ بكار ئانینا زمانىَ كوردى ل ئیسرائیلىَ سال بۆ سالىَ كێمتر دبیت، ل بیرا منه‌ كو به‌رى (22) سالان پترییا وان ب كوردى و ئارامى دئاخفتن لىَ ئه‌ڤرۆ بكار ئانینا ڤان هه‌ردوو زمانان كێمتر بوویه‌… هه‌روه‌سا بكارئانینا زمانىَ كوردى ل نك مه‌ ل ئه‌ورۆپىَ ژى ژمێژڤه‌ نه‌مایه‌.
* تو وه‌ك هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌ڤانه‌كى كورد چ ئه‌گه‌ره‌ك هه‌بوو هۆسان ل ته‌ بكه‌ت كو بێتر ل سه‌ر ژیان و هونه‌ر و هه‌بوونا وان راوه‌ستى؟ هه‌روه‌سا تو ئاستىَ وان یىَ هونه‌رى چه‌وا دبینى؟
- وه‌ك من دیار كركرییه‌ كو ئه‌ز سالا 1986 ى چووم ئیسرائیلىَ ئه‌گه‌ر ژى ئه‌و بوو داكو ل دوو ئاهه‌نگ و فیستیڤاله‌كى به‌شدار ببم و ته‌نىَ هه‌فتییه‌ك ل وێرىَ بمینم، لىَ ژنه‌كا كۆیی (ره‌جینه‌ ئیسحاق حه‌ى) گۆته‌ من "تو ژى وه‌ك كورِىَ منى ل مالا مه‌ بمینه‌ و كا تو چ دخوازى ئه‌م دىَ هاریكارییا ته‌ بكین".. من ژى ب گۆتنا وىَ كر و ده‌مه‌ك درێژ ل ئیسرائیلىَ مام ئێدى چۆنا من بۆ ئیسرائیلىَ نه‌ ته‌نىَ ژبۆ دانوستاندنێن هونه‌رى و رۆشنبیرى لگه‌ل كوردێن جوو به‌س، لىَ ژبۆ گه‌له‌ك ئارمانجێن دى ژى بوو. وه‌ك دانوستاندنێن هونه‌رى و رۆشنبیرى ل گه‌ل جوویێن عیراقىَ و عه‌ره‌بێن ئیسرائیلىَ ژى… هه‌روه‌سا دانوستاندنێن هونه‌رى و رۆشنبیرى ل گه‌ل فه‌له‌ستینیان ل فه‌له‌ستینىَ و تا دویماهیىَ. ده‌ربارا ئاستىَ ده‌نگبێژ و سترانبێژ ومۆزیكژه‌نێن وان یىَ هونه‌رى وه‌ك ل هه‌موو ده‌وله‌تێن جیهانىَ یه‌ ده‌نگبێژ و مۆزیكژه‌نێن ئاره‌زوومه‌ند و هونه‌رمه‌ند هه‌نه‌ و دیساژى ئاست نزم و ئاست بلندژى هه‌نه‌. ده‌نگبێژ و سترانێژێن وان ب كیمى ڤه‌ ب چوار زمانان دسترن(كوردى، ئارامى، عه‌ره‌بى، عیبرى)، وه‌ك من گۆت كو بكارئانینا زمانىَ كوردى و ئارامى ل نك وان ساڵ بۆ سالىَ كێمتر دبیت ئانكو نه‌ڤیێن وان ئیرۆ ب كوردى و ئارامییه‌كا شكه‌ستى دسترن لىَ هنده‌ك ژى هه‌نه‌ كو ب كوردییه‌كا خۆش دسترن.
* هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌ڤانێن ناڤدار دناڤا وان دا كینه‌؟ ئایا رۆژنامه‌ گۆڤار به‌لاڤۆك و سازیێن راگه‌هاندنىَ ل ئیسرائیلىَ هه‌نه‌؟
- به‌لىَ گه‌له‌ك ده‌نگبێژ و سترانبێژ هونه‌رمه‌ند و نڤیسه‌ر و رۆژنامه‌ڤانێن كورد ل ئیسرائیلىَ هه‌نه‌ و من ناڤىَ هنه‌كان ل پرسیارێن به‌رىَ گۆتن، ل ئیسرائیلىَ گه‌له‌ك سه‌نته‌رێن رۆشنبیرى هه‌نه‌ و هه‌روه‌سا ل ناڤچێن بچووك ژى هه‌نه‌ وه‌ك ل گوندان. سه‌نته‌رێن رۆشنبیرى بێهتر ل سه‌ر ستران و گۆڤه‌ند ومۆزیكا كوردى رادوه‌ستن و جار جارژى شانۆگه‌ریێن فۆلكلۆرى پێشكێش دكه‌ن… لىَ ل ناڤچێن بچووك ب زمانىَ عیبرى گۆڤار و به‌لاڤۆك ژى ده‌ردكه‌ڤن و تێده‌ به‌حسا ره‌وشا گوندان ب گشتى تێت كرن و هه‌روه‌سا په‌یامێن هونه‌رى و چاندى ژى. وه‌لىَ ژبه‌ر فشارىَ توركیىَ ل سه‌ر ئیسرائیلىَ كوردێن جوو دراگه‌هاندنا ئیسرائیلىَ ده‌ نه‌ چه‌له‌نگن ل سه‌ر هندىَ رِا وان ماف نینه‌ كو دكارێن هونه‌رى و ره‌وشه‌نبیرى دا ل ئه‌وروپا و هه‌رێما كوردستانىَ به‌شدار ببن… ئه‌ڤه‌ژى جهىَ داخىَ و مخابنیىَ یه‌ ژله‌و ئه‌وان گه‌له‌ك ره‌خنه‌ هه‌نه‌ یێن هه‌ر نایێن قه‌بوول كرن.
* هیڤى و ئومیدێن كوردێن ئیسرائیلىَ چ نه‌؟
- هیڤى و ئومیدێن وان گه‌له‌كن وه‌ك مافێن نه‌ته‌وا كورد ل كوردستانىَ ب گشتى ئه‌و دخوازن وه‌ك گه‌شتیاران وه‌لاتىَ باب و باپیرێن خوه‌ ببینن، هنده‌ك دخوازن كارىَ بازرگانیىَ ل كوردستانىَ بكن… هه‌روه‌سا ره‌وشه‌نبیر و سترانبێژ و هونه‌رمه‌ندێن وان ژى دخوازن ل كه‌نالێن كوردى ل ئه‌وروپا و كوردستانىَ به‌شدار ببن، هه‌روه‌سا ئه‌وان گه‌له‌ك جاران ژمن خوه‌ست من ژى به‌رسڤا وان دا "دیتنه‌كا هۆسا ژمه‌ژیىَ خوه‌ باڤێژن، من كر و نه‌كر چىَ نه‌بوو چونكو هه‌موو به‌رپرسێن كه‌نالێن كوردى ناخوازن ناڤىَ ئیسرائیلىَ ببهیزن".
* په‌یڤا ته‌ یا دویماهیىَ چیه‌؟
- په‌یڤا من یا دووماهیىَ ئه‌وه‌ كو راگه‌هاندنا عه‌ره‌بى و كوردى ل ئه‌وروپا و عیراقىَ ژ ئارمانجا من یا هونه‌رى و رۆشنبیرى تێناگه‌هن، لىَ ژوان ڤه‌ ئه‌ز بوومه‌ سه‌هیۆنى ..كافر .. خاین، ژله‌و رِه‌ ل ئه‌وروپا و عیراقىَ بیاڤ و رىَ هه‌ر ده‌م لبه‌ر من تێنه‌ گرتن. هه‌ما ژبه‌ر هندىَ زیانێن مه‌زن گه‌هشتنه‌ من و ل سه‌ر هندىَ رِا ژى ئه‌ز گه‌له‌ك جاران ژئالیىَ هێزێن چه‌پ و ئیسلامى ڤه‌ هاتمه‌ گه‌ف كرن… ئێدى ئه‌ز نزانم كا ئه‌ز دىَ كارێن خۆیێن هونه‌رى و رۆشنبیرى به‌رده‌وام بكم یان نا؟؟!! ژبه‌ركو ره‌وشا من سال بۆ سالىَ خرابتر دبیت و ناڤىَ من ژبه‌ر ناڤێن ئیسرائیل و فه‌له‌ستینىَ پیستر دبیت، ئێدى ل سه‌ر ڤىَ دیدارىَ پرِ سوپاسیا وه‌ دكه‌م و هه‌ر بژین.

ریكلام و بانگه‌شه‌كردن له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا


ریكلام و بانگه‌شه‌كردن له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا
نووسه‌رێك: ریكلامه‌ سیاسییه‌كانى بانگه‌شه‌ بۆ ئێراقى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن ئامانج و مه‌به‌ستى دیكه‌یان هه‌یه‌ و له‌گه‌ل ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ئێمه‌ یه‌ك ناگرنه‌وه‌
راپۆرت: عیسا بۆتانى
ریكلام پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك شێواز بۆ ناساندنى خه‌ڵكان به‌ كالاَ و به‌رهه‌م و چالاكى و هزر و بیره‌كان تاكو كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر پێشوازى كردنیان بۆ كرِینى یا ئه‌وه‌تا تامه‌زۆیى له‌لایان دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئامێزى بگرن، ریكلام ته‌نها له‌ رێگاى راگه‌یاندنه‌كانى بینرا و بیسترا و خوێندراودا خۆى نابینێته‌وه‌ و زۆر جار بلاَو كردنه‌وه‌ى ریكلام و بانگه‌شه‌كردن به‌شێوه‌ى زاره‌كى ده‌بێت و زۆر جاریش تێكه‌لاَوى له‌نێوانى چه‌مكى ریكلام و بانگه‌شه‌دا ده‌كرێت كه‌ له‌رێگاى بانگه‌شه‌دا كاریگه‌رى ده‌كرێته‌ سه‌ر تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى برِوا و متمانه‌یان سه‌باره‌ت به‌ هزر و بۆچوونه‌كان دروست ببێت و ده‌ست به‌سه‌ر ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌یان دا بگیرێت و كار بۆ ئامانجێكى ده‌ستنیشان كراو بكه‌ن... مێژووى ریكلام و بانگه‌شه‌ كردن بۆ سه‌رده‌مێكى زۆر زوو ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌چى كاریگه‌رى و ره‌نگدانه‌وه‌كانى له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرتر و به‌هێزتره‌ كه‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌شێوه‌یێكى به‌ربلاَو و خێرا په‌یامه‌كان ده‌گه‌یێننه‌ هه‌ر مرۆڤێك.
راگه‌یاندنى كوردیش كه‌ ئاوێته‌ى كارى ریكلام كردن بووه‌ و له‌ كه‌ناڵه‌كانى دا رێكلام خه‌ریكه‌ زۆر به‌ چرِى به‌رچاو ده‌كه‌وىَ بۆیه‌ راى ژماره‌یێك نووسه‌ر و رۆشنبیرمان له‌مه‌رِ پرسی ریكلام له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا وه‌رگرت و ئه‌وانیش له‌م ته‌وه‌ره‌دا بۆچوونه‌كه‌نیان خسته‌رِوو.
* سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى په‌یامنێرى رۆژنامه‌ى خه‌بات سه‌باره‌ت به‌وه‌ دوا كه‌وا ریكلام له‌نێو میدیاى كوردى دا په‌ره‌ ده‌ستێنێت كه‌چى له‌گه‌ل ئه‌وه‌ په‌ره‌ سه‌ندنه‌دا هه‌ست به‌وه‌ ناكرێت سیسته‌م و یاسایه‌كى پته‌و هه‌بێت تاكو مافى ئه‌و لایه‌نه‌ بپارێزدرێت كه‌وا ریكلامى بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌میانى قسه‌كانیدا باسی له‌ زۆر لایه‌نى دیكه‌ى ریكلامكردن كرد:
- تێبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌وا ئه‌و ریكلامانه‌ى له‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردى دا په‌خش ده‌كرێن له‌ رووى هونه‌رییه‌وه‌ شتى باشن، هه‌ر چه‌نده‌ له‌رِووى ئاستى هونه‌رى به‌رهه‌مهێنانیان له‌گه‌ل هى ولاَتانى دیكه‌ به‌راورد ناكرێن كه‌ له‌ خوارووى ئه‌وانن كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ كۆمپانیا و كالاَ بیانییه‌كان و باڵه‌خانه‌كانى نیشته‌جێبوون و ... هتد ده‌كه‌ن. هاوشانى ریكلامه‌ بازرگانییه‌كان دیارده‌ى ریكلامى سیاسیش به‌ زه‌قى به‌رچاو ده‌كه‌وىَ كه‌وا بانگه‌شه‌ بۆ ئێراقى نوىَ و یه‌ك پارچه‌یى ئێراق و برایه‌تى و كۆمه‌ڵێك درووشمى قه‌به‌ ده‌كه‌ن كه‌وا له‌ بنه‌رِه‌تدا ئامانجى تاكه‌كانى میلله‌تى كورد نیه‌ و راگه‌یاندنى كوردى خۆى لێكردۆته‌ خاوه‌ن به‌بىَ ره‌چاوكردنى ئاستى مه‌ترسی و نیازى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و ریكلامانه‌ كه‌ ته‌نها له‌ ژێر كاریگه‌رى باجى په‌خش كردن دا زۆر به‌ زه‌قى خۆیان خزاندۆته‌ نێو راگه‌یاندنى كوردى دا و له‌ ریگاى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا بۆچوون و ئامانجه‌كانى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردیش جیا له‌ زیانه‌كانى ئه‌و ریكلامانه‌ به‌ تاكه‌كانى میلله‌تى كورد داهاتێكى دراوى به‌رامبه‌ر به‌ په‌خش كردنیانى وه‌به‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌ر كه‌سێك سه‌یرى ئه‌و ریكلامه‌ سیاسیانه‌ بكات ئه‌و برِوایه‌ى بۆ دروست ده‌بێت كه‌وا له‌ رِووى به‌رهه‌مهینان و بیرۆكه‌كانیان شتى جوان و سه‌رنجرِاكێشن به‌لاَم له‌ ناواخندا ته‌نها درووشمن و له‌و برِوایه‌دا نیم كورد له‌ به‌رهه‌مهێنانیان دا به‌شدارى هه‌بێت ته‌نها به‌ دۆبلاژ و گۆرِینى دروشم و ده‌سته‌واژه‌كان بۆ سه‌ر زمانى كوردى نه‌بێت.
ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى من ده‌سه‌ڵمێنێت هه‌ڵوێستى دوایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراقه‌ كه‌ ریكلامه‌ سیاسییه‌كان له‌ژێر فه‌رمانرِه‌وایه‌تى ئه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێندرێن و گوزارشتێكه‌ له‌ بۆچوونیان بۆ پاشه‌رِۆژى ئێراق ئه‌ویش به‌ نواندنى هه‌ڵوێستی نابه‌جىَ و دژ به‌ به‌شێكى گه‌وره‌ى میلله‌تى عێراق كه‌ كورده‌ و راوه‌ستان و دژایه‌تیكردنیان له‌به‌رامبه‌ر مافه‌ ره‌واكانی كورد... به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردى له‌ په‌خش كردنى ریكلامه‌ سیاسییه‌كان سوودمه‌نده‌ ته‌نها له‌رِووى دراوییه‌وه‌ به‌لاَم له‌ به‌امبه‌ر چاره‌نووسی كورد ئه‌وا زیانبه‌خشه‌ و ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵته‌نگییه‌ ئه‌و ریكلامانه‌ نه‌ك ته‌نها راگه‌یاندنى كوردى گرتۆته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌تا دارو دیوارى شارۆچكه‌كانیشی ته‌نیووه‌ و له‌هه‌ر لایه‌ك چاو بگێرِیت ئه‌وا تابلۆى گه‌وره‌ى ئه‌و درووشمانه‌ ده‌بینیت كه‌ هیچ مۆركێكى كوردیان به‌خۆوه‌ نه‌گرتووه‌ ته‌نها له‌ وه‌رگێرِانى بۆ سه‌ر زمانى كوردى نه‌بێت. من ریكلامى بازرگانى و هونه‌رى به‌ شتێكى ره‌وا ده‌بینم كه‌ له‌رِێگاى ریكلامدا بانگه‌شه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌لاَم تاچه‌نده‌ شێوازێكى راست و ته‌ندروست بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌خش كردنیان گیراوه‌ته‌ به‌ر ئه‌مه‌ شتێكى دیكه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌به‌رده‌م دا بكرێت چونكه‌ ئاستى هونه‌رى ریكلامه‌كان و راستگۆیى له‌ گوزارشت كردن له‌ به‌رهه‌م و كالاَكان ئه‌وه‌ ده‌بێت لایه‌نێكى تایبه‌ت به‌و بواره‌ هه‌ڵیان بسه‌نگێنێتٍٍ و به‌پێى یاسایه‌ك بێت نه‌وه‌ك به‌ شێوه‌یێكى ره‌مه‌كى هه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌ستىَ به‌ به‌رهه‌مهێنانیان.
* هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم شێخانى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بۆچوونێكى دیكه‌ى سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریكلام كردن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناساندنى كالاَ و كه‌لوپه‌له‌كان به‌ خه‌ڵكى هه‌بوو، له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه‌ زۆر بىَ ئومێد بوو له‌وه‌ى ئه‌و ریكلامه‌ سیاسییانه‌ى بانگه‌شه‌ بۆ برایه‌تى تاكه‌كانى ئێراق و ئایینده‌ى ئێراق ده‌كه‌ن هیچ سوودێكیان بۆ كورد هه‌بێت:
- ئارمانج ژ كریارا ریكلامكرنىَ ئه‌وه‌ كو مفایه‌ك بگه‌هێته‌ كه‌سێ ریكلامىَ بۆ به‌رهه‌مێن خۆ دكه‌ت و مرازا وى بنه‌جه ببیت ڤیجا چ ریكلاما هونه‌رى یان بازرگانى یان سیاسی یان هه‌ر جۆره‌كا دیى بیت ئو كو درێكا ریكلامىَ دا سۆراخا به‌رهه‌مێن خۆ بگه‌هینته‌ هه‌مى كه‌س و هه‌مى ماله‌كىَ دا، ئه‌و رێكه‌ ژهه‌مى رێكێن دى بله‌زتره‌ كو تشتێن خۆ ب خه‌لكى بده‌ته‌ نیاسین و ل چوار چۆڤا شۆرِه‌شا زانیارى و ته‌كنۆلۆژیىَ دا ب ده‌مه‌كىَ كیم ده‌نگىَ خۆ بگه‌هینته‌ هه‌مى مرۆڤان. نهۆ ب هه‌ڤبه‌ركرن لگه‌ل به‌رىَ كریارا ریكلامان ل چوار چۆڤا راگه‌هاندنا كوردى به‌ره‌ڤ پێشڤه‌چوویه‌ و رۆژانه‌ و بگره‌ هه‌مى ده‌مژمێران ریكلام ل كه‌نالێن ئاسمانى و ناڤخۆیێن كوردى دا دهێنه‌ په‌خش كرن و پێدڤیه‌ وان كه‌نالاَن ژى هه‌ڤكارییا هه‌ڤدوو بكه‌ن دڤى بوارى دا چونكى هندى ریكلام ب شێوه‌یه‌كى راست و جوان و هونه‌رى بهێته‌ به‌رهه‌مئینان هند دىَ ره‌واجه‌كا پتر بۆ خۆ مسۆگه‌ر كه‌ت و گه‌له‌ك كۆمپانیایێن تایبه‌ت ب كارىَ به‌رهه‌مئینانا ریكلامان ل كوردستانىَ هه‌نه‌ و مافىَ وان ریكلامان ل كه‌ناڵێن راگه‌هاندنىَ دا دپاراستینه‌ چونكى ئه‌و ل هه‌مبه‌رى په‌خش كرنا وان برِه‌كا پاره‌ى دده‌ن ئه‌وژى لدویڤ گرینیگیا جه و ده‌مىَ په‌خشكرنىَ. لىَ ریكلامێن سیاسی ژى دیسا ئارمانجا خۆ هه‌یه‌ و ئه‌ز دوىَ باوه‌رِىَ دا نیمه‌ كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆ بوه‌ستینیت و ریكلامان به‌رهه‌م بینیت و مه‌ره‌ما وى ئه‌و بیت مفایىَ بگه‌هینته‌ خه‌لكه‌كى دی و بۆ نموونه‌ ریكلامێن بانگه‌شىَ ژبۆ ئیراقا نوى و برایه‌تی و سه‌ركه‌فتن بسه‌ر تیرۆرىَ و ... هتد هیچ پشكه‌كا كوردى دڤان ریكلامان دا نابینم چونكى ئه‌گه‌ر وان ریكلام بۆ كوردان كربا هند ئاریشه‌ بۆ مه‌ چىَ نه‌دكرن!!!! مفایىَ ده‌سه‌لاَتا ئیراقىَ دپه‌خش كرنا وان ریكلامان دراگه‌هاندنا كوردى دا ئه‌وه‌ بۆچوون و نێرِینێن خۆ بۆ هه‌مى كه‌سه‌كى بده‌ته‌ ئاشكرا كرن، بۆچى هه‌مى هه‌ڤووه‌لاتیێن ئیراقىَ دزانن كو كوردستان ئاڤه‌دان و ته‌نایه‌ و وه‌كى ئه‌وروپا لێهاتییه‌... ئه‌ڤه‌ هه‌مى درێكا راگه‌هاندنىَ دا دهێته‌ به‌لاڤ كرن و ته‌ماشڤان لىَ ئاگه‌هدار دبن. نهۆ وه‌لێهاتییه‌ هیچ تشته‌ك بىَ ریكلامكرنىَ ناهێته‌ فرۆتن و گه‌له‌ك كۆمپانیا هه‌نه‌ تنىَ ژبۆ ریكلامىَ برِه‌كا زۆا پاره‌ى دمه‌زێخن، لگه‌ل ڤىَ راستیێ ژى دا گه‌له‌گ جاران ب ریكلامىَ خه‌لك دهێته‌ خاپاندن و سه‌ردابرن... گاڤا تو ریكلامىَ دبینى تشته‌كه‌ و دراستیێدا ژى تشته‌كى دییه‌ نموونه‌ژى بۆ ڤىَ چه‌ندىَ ریكلامێن حیزبان یێن به‌رى هه‌لبژارتنىَ و ره‌وشا كاركرن و خزمه‌تكرنا وان پشتى هه‌لبژارتنىَ!! هه‌مى تشته‌ك به‌رى كو بێته‌ چێكرن ریكلام بۆ تێته‌ كرن هه‌تاكو وێنه‌ و ناڤ و جۆر و خه‌سله‌ت و مفایێَن وى لجه‌م خه‌لكى ڤه‌شارتى نه‌بیت و هه‌ر مرۆڤه‌ك بڤێت ب ده‌ستخۆڤه‌ بینیت یه‌كسه‌ر ل بازارِى قه‌ستا وى جهى بكه‌ت و ناڤىَ وتشتى داخواز بكه‌ت كو دڤێت بكرِیت.
* هه‌روه‌ها نووسه‌ر عه‌بدولقادر عه‌بدولرِه‌زاق هه‌ركى له‌باره‌ى كاریگه‌رى نه‌رێنى ریكلامى سیاسی كه‌وا درووشمى ئێراقى له‌ خۆوه‌ ده‌گرن به‌بىَ ره‌چاوكردن و ئاماژه‌یێك بۆ ناوى كورد وه‌كو به‌شێكى پێكهاته‌ى ئێراق به‌ گوته‌ى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى ریكلامه‌كان له‌ژێر فه‌رمانرِه‌وایه‌تى ئه‌وان دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا په‌خش ده‌كرێت بىَ گوێدانه‌ ئه‌و پرسه‌:
- ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ریكلامى سیاسی بۆ بانگه‌شه‌ كردن له‌ ئێراق به‌رهه‌م ده‌هێنن ئامانج و مه‌به‌ستى خۆیان هه‌یه‌ و درووشمى هه‌ره‌ سه‌ره‌كیشیان ئێراقێكى یه‌كگرتووه‌ و له‌ راستیدا شان به‌شانى ئه‌و دروشمه‌ ئه‌وان و ئێمه‌ش ئامانجى دیكه‌مان هه‌یه‌، من برِوام وایه‌ كه‌وا له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئه‌وان هزر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌وا دزه‌ بكه‌نه‌ نێو راگه‌یاندنه‌كان دا له‌نێویشیان دا راگه‌یاندنى كوردى كه‌وا به‌ شێوه‌یێكى زۆر سه‌رنجرِاكێش و كاریگه‌ر په‌لیان هاویشتووه‌ و خه‌ڵكیش به‌و ریكلامانه‌ سه‌رسام بوونه‌ كه‌ به‌شێوه‌یێكى هونه‌ریى به‌رز به‌رهه‌میان هێناوه‌. هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا كه‌وا ریكلامه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه‌ بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى ئامانجانه‌كانیان كه‌وا هه‌رگیز مه‌رج نیه‌ له‌گه‌ل ئامانجه‌كانى كورددا یه‌ك بگرنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى جیگاى داخه‌ زۆر جار له‌ كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنى و پێش و دواى به‌رنامه‌كانى مندالاَنیشدا په‌خش ده‌كرێن كه‌وا زۆر به‌ ئاسانى سه‌رنجى گه‌وره‌ و مندالاَن راده‌كێشێت و مه‌به‌سته‌كانیان زۆر دوورن له‌ ئامانجه‌كانى ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ى چوار پارچه‌یى كوردستان له‌ پاشه‌رِۆژدا... به‌ پێویستى ده‌زانم بیر له‌ ده‌ره‌نجام مه‌ترسى بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ریكلامانه‌ بكرێته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ له‌خۆمان بپرسین كه‌وا ئێمه‌ چ هه‌نگاوێكمان هاویشتووه‌ تاكو خه‌ونه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆمان پیشانى نه‌وه‌ى نوىَ بده‌ین؟ له‌م رِووه‌شه‌وه‌ به‌ پشترِاستى ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌وا راگه‌یاندنى كوردى زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ و زۆر كه‌م و شه‌رمنانه‌ خۆى له‌قه‌ره‌ى ئه‌م پرسه‌ گرینگ و چاره‌نووسسازه‌ داوه‌. ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانییه‌ ئێمه‌ هیچ له‌وه‌ نازانین كه‌وا به‌ ناوى ئێراقیه‌تى و له‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ریكلامه‌ سیاسیانه‌دا چ پلانێكى دیكه‌یان دارِشتووه‌، ئیتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستانیش تۆزقاڵێك خۆى ببزێویت و كارمه‌نده‌كانى راگه‌یاندنى كوردى هه‌ندێكى دیكه‌ خۆیان ماندوو بكه‌ن و سه‌یرى ئه‌زموونى ولاَتانى دیكه‌ بكه‌ن له‌م رِووه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى كه‌وا ئێستا جیهان به‌رِووى هه‌ر كه‌سێكدا كراوه‌ته‌وه‌ و شاره‌زایى له‌وانه‌وه‌ وه‌رگرن. سه‌ربارى ئه‌مه‌ هه‌تا ریكلامه‌ بازرگانییه‌كانیشمان كێموكاسی زۆرى پێوه‌ دیاره‌ به‌ تاییبه‌تى كه‌ ئه‌وه‌ى ریكلامى بۆ ده‌كرێت كالاَى بیانین و له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌شدا نه‌مبینیووه‌ له‌ ئه‌كرانى كه‌ناڵێكدا ریكلام بۆ مافوورى كارگه‌ى هه‌ولێر یان دۆشاوى ته‌ماته‌ى كارگه‌ى هه‌ریر بكرێت كه‌وا باشترین جۆرى دۆشاوى ته‌ماته‌یه‌ و هه‌ر نه‌بێت به‌رهه‌مى خۆماڵین و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ریكلامه‌كان نه‌بنه‌ هۆى فرۆشتنیشیان ته‌نها با خه‌ڵكى خۆمان ئاگادارییان له‌وه‌ وه‌چه‌نگ بكه‌وێت كه‌وا به‌رهه‌مى ناوخۆیى هه‌یه‌ و هێشتا كارگه‌كان كار ده‌كه‌ن. یا ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى كوردى وه‌گه‌رِ بخرێن و بانگه‌شه‌ بۆ جوانى و جۆره‌كانى ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ بكرێت كه‌وا خه‌ریكه‌ جلوبه‌رگى كوردى له‌ناو ده‌چێت به‌ رادده‌یه‌ك له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ منداڵێكى كورد بكه‌ى كه‌وا پشدێن و به‌له‌پێچ و شاڵ و ....هتد چیه‌ من دڵنیام كه‌وا 50% ى ئه‌و مندالاَنه‌ نازانن چین و ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشییه‌ كه‌ ده‌بینین هێشتا یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌ و له‌م بۆنه‌یه‌شدا سالاَنه‌ بینینى جلوبه‌رگى كوردى له‌ كه‌مى ده‌دات. ده‌بىَ ده‌رك به‌و مه‌ترسیه‌ بكرێت كه‌وا دواى چه‌ند ساڵێكى دیكه‌ ئه‌م كه‌لتوورى ئێمه‌ دووچارى له‌ناوچوون ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاستیدا بێده‌نگ و بىَ هه‌ڵوێست بین. بۆیه‌ داواكارم راگه‌یاندنى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و هه‌موو تاكه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌برى بلاَوكردنه‌وه‌ى ریكلام بۆ كالاَى بیانى كار بۆ ریكلامى نه‌ته‌وه‌یى كورد بكه‌ن له‌و مه‌ترسییانه‌ ئاگادار بن و هاوشانى ریكلامى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى ولاَتانى دیكه‌ كه‌لوپه‌له‌كانى و به‌رهه‌مه‌ ناوه‌خۆش فه‌رامۆش و پشتگوىَ نه‌خه‌ن.
* پاشان محه‌مه‌د عومه‌ر موسه‌یى ده‌رهێنه‌رى ته‌له‌ڤزیۆنى و نووسه‌ر له‌ رِوانگه‌یێكى هونه‌ریی و ئه‌كادیمى قسه‌ى له‌مه‌ر كارى به‌رهه‌مهێنان و ئامانجى ریكلام به‌ شێوه‌یێكى گشتى و هه‌روه‌ها ریكلامى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردیشی خسته‌ سه‌ر ته‌رازووى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى دا:
- ریكلام له‌ رێگاى ده‌نگ و وێنه‌ و گوزارشته‌وه‌ كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر تاكه‌كان و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى دیزاینى ریكلامه‌كان ده‌كات ره‌چاوى ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌وا ریكلامه‌كانیان بۆ ئاراسته‌ بكرێت كه‌وا خواست و ویستى ئه‌وان چیه‌ و چ ده‌سته‌واژه‌ و نه‌خشه‌سازییه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌وپیرى كالاَ و چالاكى و بیرو رِكانه‌وه‌ بچن كه‌ له‌ بنه‌رِه‌تدا بانگه‌شه‌ و ریكلام دوو شتى جیاوازن و كه‌چى هه‌ردووكیان له‌ بنه‌رِه‌تدا به‌ مه‌به‌ستى وه‌ده‌ستخستن و مسۆگه‌ركردنى راى خه‌لكى كارى بۆ ده‌كه‌ن. ئیتر زۆر جار له‌ كردارى به‌رهه‌مهێناندا شێوازى ته‌نز و پێكه‌نیناوى به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى پتر سه‌رنجى كه‌سى ئاراسته‌كراو رابكێشێت و جارى واش هه‌یه‌ له‌ رێگاى ریكلامدا دزه‌ ده‌كرێته‌ نێو هه‌ست و سۆزییان . سه‌ربارى ئه‌مه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بىَ شاره‌زایى له‌ بوارى ده‌روونناسی كه‌سى ئاراسته‌كراو هه‌بێت و له‌ خواست و نیازیان بگات و ئه‌وه‌ بزانێت كه‌وا هه‌ر جڤاكێك و توێژێك له‌ چ رێگایه‌كه‌وه‌ كاریگه‌رى ده‌كرێته‌ سه‌ر، بۆ نموونه‌ ئه‌و ریكلامه‌ى بۆ مندالاَن ده‌كرێت زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى بۆ ئافره‌تان ده‌كرێت. من برِوام وایه‌ لاوازى ریكلام له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌وا لاسایى ریكلامه‌كانى كه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها زۆر په‌خش كردنى ریكلام كه‌ پتر له‌پێویست بێت ده‌بێته‌ هۆى بێزارى خه‌ڵكى و به‌مه‌ش ئاسه‌وارى به‌سه‌ر قبول نه‌كردنى ئه‌و شته‌وه‌ ده‌بێت كه‌وا ریكلامى بۆ ده‌كرێت. بۆیه‌ ده‌بێت وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌كانى له‌ ریكلامدا به‌كار ده‌هێنرێت كورت و كاریگه‌ر و سه‌رنجرِاكێش بن و ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌وا له‌ چ گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ وێنه‌كان ده‌گیرێت و چۆن تێكه‌لاَوى له‌نێوان وێنه‌ و ره‌نگدا ده‌كرێت... ئه‌وه‌ى پتریش كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ ئیزگه‌ و كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنیدا شێوه‌ى ده‌ربرِینى ده‌نگییه‌ له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنى مۆسیقاى گونجاو به‌ شێوه‌یێك كه‌وا هاوكار بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ بۆ دڵ و ده‌روونى كه‌سی ئاراسته‌كراو كه‌ چێژى پىَ ببه‌خشێت. ئێستا بوارى سیاسه‌ت پتر له‌ هه‌ر بوارێكى دیكه‌ ئاوێته‌ى ژیانى میلله‌ته‌كان بووه‌ و پتر له‌ رێگاى بانگه‌شه‌ى سیاسییه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وه‌ده‌ست ده‌هێنرێن وه‌كو ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ له‌ راگه‌یاندنى كوردى دا ده‌یبینین و بانگه‌شه‌ بۆ ده‌سه‌لاَتى ئێراقى ده‌كرێت و هزر و بیر و باوه‌رِى ده‌سه‌لاَتى عێراق بۆ خه‌ڵكان پیشان ده‌دات و له‌ رێگاى ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى له‌وه‌ ده‌كات خه‌ڵكى كوردیش متمانه‌یان بۆ ئه‌و پاشه‌رِۆژه‌ هه‌بێت كه‌وا ئه‌وان دادیده‌رێژن و كارى بۆ ده‌كه‌ن و كورد له‌و به‌رهه‌مانه‌دا پشتگوىَ خراوه‌ كه‌ به‌ رِاستى شتى جوان و كارى هونه‌رى باشن.

ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك





ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ئاهه‌نگى بىَ بووك


ته‌یار عادل گۆران
ttayargoran@yahoo.com


ئێستاكه‌ ره‌وشه‌كه‌ واى به‌سه‌ر داهاتووه‌ كه‌ گشت گه‌لانى دونیا هه‌ست به‌ خواسته‌كانى هه‌رێمى باشوورى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌زانن چیمان له‌ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عیراقدا ده‌وێت، هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى كوردیش وه‌كو مانگێك له‌ شه‌وى چوارده‌دا ئاشكرایه‌ كه‌ چ خواستێكیان هه‌س. ئه‌و خواسته‌ى گه‌لى كورد ئه‌وه‌نده‌ شه‌فافه‌ كه‌ كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌و راده‌ى به‌ ئاشكرا له‌نێو چه‌وانى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ده‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ناخوازین، ره‌نگه‌ش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ شه‌فافه‌ى كه‌ هه‌مانه‌ جاروبار توشى گێچه‌له‌ بین چونكه‌ له‌ سیاسه‌تدا هه‌موو شته‌كان شاراوه‌و فرتو فێلن به‌لام ئێَمه‌ى كورد هه‌میشه‌ كه‌م فرتو فێلین ئه‌وه‌تا تاكو ئێستاكه‌ ده‌لێین برا عه‌ره‌به‌كان كه‌ برا ئێستاكه‌ هه‌ولى له‌قورِ برانه‌ خواره‌وه‌مان ده‌دات. جاران دوژمنان و ئه‌و دراوسێیانه‌مان پێیان كوفرییه‌كى زۆر گه‌وره‌ بوو كه‌ ناوى ده‌وله‌تى كوردى بكه‌وێته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان، كه‌چى ئه‌مرِۆ هه‌وله‌كان به‌ ناچارى ئاوا پیشانده‌ده‌ن كه‌ دروستبونى ئه‌و خه‌ونه‌ بۆ كورد نزیكه‌و ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌سه‌لاتى ئه‌واندایه‌. كه‌واته‌ به‌ ناچارى ماوه‌ته‌وه‌ چاوه‌رِێى ئه‌و رۆژه‌ بكه‌ن كه‌ چونى ئه‌و ناوه‌ بۆسه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان له‌ سپاردنى مه‌رگى خۆیان پێیان خۆشتر ده‌بێت،بۆیه‌ش به‌ ناچارى له‌ قیرى ئه‌و ره‌مزه‌یه‌ بۆ گه‌لى كورد كه‌ به‌لووله‌ى تڤه‌نگه‌كان و قه‌له‌مى خوار كه‌تافه‌ى گیرفانه‌كانى سه‌ر شانى قوتكه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستیان هێناوه‌، فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مادده‌ى 140 ئه‌وان سور و سور ده‌زانن ئه‌و چه‌نده‌یان له‌ ده‌ستداوه‌ بۆیه‌ وه‌كو مه‌سه‌له‌ كوردییه‌كه‌ كه‌ ده‌لێت ریشى له‌ ده‌ستداوه‌و نایه‌وێت سمێله‌كه‌ش له‌سه‌ر دانێن، ئه‌وانیش بۆیان ئاشكرابوه‌ كه‌ هێزى دژایه‌تیكردنیان بۆ هه‌رێمى باشوورى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌وله‌ت بوون برِاوه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌وله‌ته‌كه‌ى كوردان كه‌ركووكى له‌گه‌لدا نه‌بێت و بۆ كوردیش كه‌ركووك وه‌كو بوكێكه‌ و ئه‌گه‌ر بوكیش نه‌بێت ئاهه‌نگ ناگێرِدرێت كه‌واته‌ مه‌حاله‌ كورد بىَ كه‌ركووك بژیت ،هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له‌ هه‌رێمى باشوور كه‌ نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كوردێك ده‌كه‌ن بیر له‌ دامه‌زراندنى ده‌وله‌تێك ناكه‌نه‌وه‌ بىَ كه‌ركووك. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌شدا جیا له‌ دوژمنان و ولاته‌ ناحه‌زه‌كانى ده‌وروبه‌رى گه‌لى كورد ئه‌مرِۆ به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌ عیراقیه‌كانى كه‌ تاكو دوێنىَ چلكاخۆرێكى سه‌ر سفره‌ى ئێَمه‌ بوون و پێش حه‌سانه‌وه‌یان له‌ به‌غدا هه‌ر قه‌رزدارى هۆتێلو چێشتخانه‌كانى هاوینه‌هه‌وارى سه‌لاحه‌دین بوون كه‌ به‌م ره‌مه‌زانه‌ با دوعایه‌كى بۆ بكه‌م خوا خێرى بنوسێت سه‌ركرده‌یه‌كى كورد قه‌رزه‌كانى ئه‌وانى خسته‌ ئه‌ستۆى خۆى و گه‌رِاندییه‌وه‌، سه‌یر كه‌ن ئه‌مانه‌ ئه‌و پیاوه‌ن كه‌ دوێنىَ پاره‌ى خواردن و خه‌وتنیان نه‌بووه‌ و ئه‌مرِۆكه‌ش هه‌ستاونه‌ته‌ سه‌رپێى و به‌رامبه‌ر به‌ كورد قسه‌ى زڵ ده‌كه‌ن. مه‌شهه‌دانیه‌ك كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر تێپه‌رِاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى رۆژى 22/7/2008 دژى خواسته‌كانى كورد هه‌ستاو ژنه‌كه‌ى پێى بلێت ئه‌وه‌ بێنمه‌كیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد كردى كه‌ ئه‌م شاره‌ى قه‌لاو مناره‌ 3 ساله‌ ئه‌وى له‌ ئامێز گرتووه‌. سه‌د ره‌حمه‌ت له‌ گۆرِت مام هه‌ژار كه‌ گوتوته‌ نانمان بىَ خوێیه‌. ئه‌وه‌ هه‌رباسى هه‌وله‌كانى ئه‌مرِۆى ئه‌لمالیكیش نایه‌ته‌ گۆتن به‌و په‌رِى ووزه‌كانیه‌وه‌ كه‌ له‌ خواردنه‌ كوردییه‌كان گرتویه‌تیه‌ به‌ر برِیار ده‌دات بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى سوپاى عیراقى بۆ سه‌ر هێلى 36 و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات به‌سه‌ر گشت ئه‌و ناوچانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ ته‌عریب كراون له‌ لایه‌ن رژێمى گۆرِ به‌ گۆرِ و له‌ زمنى مادده‌ى 140 دان جگه‌ له‌و هه‌لمه‌ته‌ى ناوچه‌ى خانه‌قین و جه‌له‌ولاش كه‌ كردى له‌ پال ئه‌مه‌ زیاتر له‌ 10 ئامر فه‌وجى كوردى له‌ سوپاى عیراقدا له‌ ناوچه‌ى موسل بۆ ناوچه‌كانى باشوورى عیراق گواسته‌وه‌ تاوه‌ك ده‌سه‌لاتى كورد له‌نێو سوپا كه‌م بكاته‌وه‌و له‌شوێنى ئه‌واندا كۆنه‌ جاشو تیرۆرستانى دوێنێى دامه‌زراند له‌نێو ئه‌و سوپاییه‌ى كه‌ كورد به‌هێزى كردوو داى مه‌زراند ، هه‌موو هه‌وله‌كانیشى بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر مادده‌ى 140 و به‌ كوردى و كورتى بۆ مالیكى له‌شه‌كر خۆشتره‌ كه‌ كورد بلێت ئێمه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌چین و ده‌بین به‌ ده‌وله‌ت به‌بىَ كه‌ركووك به‌لام ئه‌وه‌ تاچه‌ند له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد دایه‌ و ده‌وله‌ته‌كه‌ى دایه‌...! وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌م با بۆ ئه‌و ده‌مبێت.

some of my friends




پردی كه‌له‌كى یاسین ئاغا... یان كه‌له‌كى داسنیان


گوناهبارم له‌ چاوی تۆدا

په‌نجه‌كانم له‌ بۆنی سێودا هه‌ڵده‌وه‌رێنوه‌كو چۆن گلێنه‌كانم به‌ بینینی مه‌رگ ده‌بووژێنه‌وه‌.. جه‌سته‌م به‌و شنه‌ بایه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێك هه‌ڵده‌كات ده‌سووتێت، وه‌كو چۆن رۆحم به‌ بێگه‌ردیی فریشته‌ خه‌وش ده‌یگرێت.. من له‌م هه‌موو فیغانه‌دا ته‌نها پاساوێك ده‌مكوژێت وته‌نها به‌وه‌ ژیر ده‌بمه‌وه‌كه‌ سه‌رم ده‌چێته‌ نێو بیركردنه‌وه‌یك وله‌سه‌ر سه‌رینێك پێلوه‌كانم ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر یه‌ككه‌وا ئیتر له‌یه‌كتری نه‌ترازێن... من په‌ناهه‌نده‌یێكی گه‌ڕیده‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا پێی ده‌گوترێت گونااااااااااااااااااااهمن گوناهبارێكی نا شاره‌زای ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا كۆڵانه‌كانی نامناسم ومنیش هه‌تا له‌ جۆگه‌له‌كانی دا پردێك نامپه‌رێنیێتته‌وه‌ وله‌ قوڕ و لیته‌ی خاكه‌كه‌ی داده‌چه‌قم ونقووم ده‌بم... له‌ خاكه‌كه‌ی داته‌نها كۆشێكم له‌ یاده‌وه‌رییته‌نها مشتێكم له‌ پاكی وجیهانێكم له‌ گوناه، كه‌ له‌ژێر ده‌ریاكانیدابه‌ دوای مرواری دا ده‌گه‌ڕێمهه‌ناسه‌م پڕ ده‌بێت له‌ سوێراوئیتر دواتر چێژ له‌ چ لێوارێك بكه‌م وجه‌سته‌م نه‌ده‌مه‌ به‌ر خۆره‌تاوكه‌ له‌نێو كوانووی پشكۆ وئاگردانی داهه‌ڵكڕۆزێمبۆچی به‌ یادكردنه‌وه‌یێك بزه‌یێكی نه‌مرم وبه‌ گوناهێك نه‌ژیێمه‌وه‌، له‌ كاتێكدا گوناهه‌كانم سپی ده‌بنره‌فتار و هه‌وه‌سێك به‌ره‌و نووته‌كی سته‌م ده‌مبه‌ن... له‌ كاتێكدا گلێنه‌كانم سه‌وز ده‌بنورشه‌ی بایێكی هاروهاج وته‌وژمی گێژه‌نه‌كانی نغرۆم ده‌كه‌نكه‌وا ئیتر نه‌فه‌س بڕ بم ودیسان بمرم، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی تاوان تاوانبارم... هه‌تا دوای سنووری مردندوو دڵ و راڕام، من ده‌مه‌وی له‌ چاوی ئه‌ودا پتر بم له‌وه‌ی كه‌ هه‌م، له‌ چاوی ئه‌ویشدابێگوناهتر بم له‌وه‌ی كه‌ هه‌م... من نه‌بووم كه‌ پاكیزه‌یی چاوه‌كانی ئێوه‌م رفاند وره‌نگی ساخته‌م پێ ئاشنا كردن، من خۆم فریوخواردوویێكی نابینامنامه‌وی چاوه‌كانتان فریووم ده‌ن... من هه‌موو له‌و به‌یانییانه‌دا مردمكه‌ تێاندا منتان كرده‌ شاپاڵه‌ی هۆلاكۆییه‌ك وده‌مڕاستی كۆشكه‌كانی مه‌نسوور... من خۆم له‌ تاریكی حوزن دا گینگلم ده‌دامنتان كرده‌ پاڵه‌وانی كۆشك و ته‌لاریچراخان و نوور، من رۆحم به‌سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردی پایزه‌وه‌ رژا وئێوه‌ش بێئاگا له‌ من ژیان وله‌ سه‌وزه‌لانی زه‌وییه‌وه‌ وه‌كو حیله‌ی ئه‌سپێكی سه‌رشێتسمكۆڵتان به‌سه‌ر پاشماوه‌ی رۆحی ماندوومه‌وه‌ كرد وگه‌یشتنه‌ ته‌پوتۆزی ئه‌و شه‌ڕگه‌یه‌ی تێیدا كوژرام، ئه‌وسا بڕیارم داله‌ بری خۆم برینه‌كانم بێنه‌ گۆ... ئێوه‌ش به‌ زه‌بری نه‌یزه‌كێكمنتان سووتاند وله‌ بیابانێك ده‌ست له‌ملانێی من بوونكه‌ ئه‌وسا جه‌سته‌یێكی سڕبووی بێ گیان ومرۆڤێكی به‌تاڵ بووم له‌ یاری.. ئه‌ی شاری گوناهكه‌ ناتوانی ناتۆره‌م بۆ هه‌ڵنه‌چنیبه‌ ئاگر گه‌رمم بكه‌ره‌وه‌، ئه‌ی خاكی پاكیكه‌ ناتوانی خه‌نده‌یێكم لی هه‌ڵكڕێنیبه‌ ره‌نووی به‌فر بمسووتێنه‌با چیتر نه‌بمه‌ كولووی هه‌ورێكی بێ چرپه‌ وبێ تیشكی هه‌تاو بتوێمه‌وه‌با چیتر نه‌بمه‌ مرۆڤێكی ساویلكه‌وبه‌ ماچێك بكوژێمه‌وه‌. پایزیی2008

تایكێن مه‌رجانان



تایكێن مه‌رجانان


ئه‌ز نه‌ ئه‌و مه‌له‌ڤان بووم
بێبه‌ختیىَ ب كه‌نارێن ئاڤىَ بكه‌م و
زڤرِۆكێن له‌هیىَ بهینمه‌ به‌ر ده‌رىَ مالا ته‌،
من باش دزانى مراریان ژده‌ڤىَ به‌قان بدزم و
خۆ ب شاپه‌رِێن نه‌هه‌نگان ڤه‌ بگرم...
نویزێنا دۆلفینێن غه‌ریب ژى
د په‌قیشكان دا زیندانى بكه‌م.
وه‌لىَ چ ژبۆ دلرِه‌قییا وىَ سیپه‌لىَ بێژم
كو ئه‌ز نه‌چارى هه‌ندىَ كرم
كه‌له‌كێن ماسیڤانان بێخمه‌ به‌ر پێلا ئاڤىَ و
قولابێن وان ل تایكێن مه‌رجانان بئالینم...
له‌وما ژى گاڤا سه‌رپێهاتییا خه‌ندقینىَ دبهیزم و
رستۆكه‌كا سۆرا قه‌تیاى دبینم
پشتا خۆ ل ده‌شتێن تێهنى دكه‌م و
ل هه‌مبه‌رى وىَ گه‌میىَ رادوه‌ستم
كو سه‌رنشینێن وىَ بوونه‌ دۆستێن مرارییان،
به‌رىَ خۆ ل چاڤكانیێن رویباران دكه‌م و
خورِ خورِا ئاڤىَ دبه‌مه‌ڤه‌ ناڤا ده‌ریایان...
بێنسارییا پێلێن دانعه‌مر
دكه‌مه‌ خۆشترین گولاڤ و
گوهدانا به‌یتا بارانىَ و
قیرِكرنا لاوكا خابیرۆى ژى دكه‌مه‌ فه‌رز
به‌رى كو زه‌ند و به‌له‌كێن پیێن من
ژپه‌شكێن بارانىَ عاشق ببن،
دوه‌رچه‌پێن چ رێكه‌كێ دا وندا نه‌دبووم و
دبه‌ر نێرِینا پرتێن سپیێن عه‌ڤران ژى دا
سه‌ر و رهىَ من سپى نه‌دبوون...
تنىَ ده‌ست و تلێن من
ئاشۆپێن وان پرتێن به‌رفره‌ه رادكرن و
یه‌ك یه‌كه‌ دكرنه‌ڤه‌ دبن ئاخىَ دا...
یان ژى تێكهه‌لى كه‌فێن وان پێلان دكرن
كو لێڤا ده‌ریاى ب ئێریشێن وان نه‌ دشكه‌ست.
به‌رى كو ژ زوهاتییا بیابانىَ برِه‌ڤم
زڤرِۆكێن چ روویباره‌كى نه‌دشیان من بخه‌ندقینن و
من نالینا وان لسه‌ر پشتا نه‌وره‌سان سویار دكر،
ئه‌ز بووم چه‌ته‌ڤانىَ ده‌ریایێن بىَ په‌قیشك...
ئه‌ز بووم گه‌میڤانىَ بیابانا بىَ دویماهى
له‌وما ژى گاڤا ژبۆ پرتێن قایغه‌كى كه‌فتمه‌ دبۆسىَ دا
هندى هوینكاتى دمندا مابوو
نه‌ما...
هندى خه‌ونێن هوینكێن دمه‌ژیىَ منداژى
كه‌فتنه‌ به‌ر باهۆزا ئاگرى و
گه‌رمىَ سۆتن...
ئێدى دناڤبه‌را تێهنا گه‌رم و
سیپه‌لێن ته‌زى دا
من نه‌زانى خۆ راده‌ستى تۆرِا ماسیڤانه‌كى بكه‌م
یان ژى به‌ره‌ڤ سویله‌مێن ئاگرى پێنگاڤان بهاژۆم.
به‌لىَ ئه‌ز بووم دۆستىَ ب كێر نه‌هاتى
یىَ كو نه‌شیا پێلێن ئاڤىَ ژێهه‌ل بزڤرِینت و
هناڤىَ ماسییه‌كى بشۆت و
سپى بكه‌ته‌ڤه‌...
به‌لىَ ئه‌زم یىَ كو نه‌شێم تنىَ لبه‌ر ده‌نگىَ مۆزیكا بابه‌لیسكان ژى
نه‌ بنڤم و
نه‌ژى بكه‌مه‌ كه‌نى...
ژبه‌ركو من ئه‌و كه‌نى نییه‌
تێرا كرِینا هیزاره‌كا خه‌ملاندى بیت...
من ئه‌و هوینكاتى نه‌مایه‌
گه‌وروویا بشكوژه‌كى پىَ ته‌رِ ببیت،
ئه‌وا من هه‌بوو دگه‌وروویا به‌قان دا ئاسىَ بوو...
ئه‌وا من هه‌بوو
ل تایكێن مه‌رجانان ئالیا.
كانوینا یه‌كىَ/ 2007
قه‌زا خه‌بات

رۆژانێكى ته‌مه‌ن one day for my age


One day Love and friendship met.Love asked-when i already exist why are you here?Friendship replied "to make faces smile when u leave the tears!!!"Friendship is the best thing in the world

as there is no scope for tears if


A good Friend is like a computerhe ENTERS in your life SAVE himself in your heart,FORMATS

all your troublesand never DELETE you from his heart.