كورده ئاواره‌كانى شارى مووسڵ له قه‌زاى خه‌بات دا
په‌رۆشی فێربوونى زمانى كوردین
راپۆرت: عیسا بۆتانى
مرۆڤ چه‌ند زمان بزانێت ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر كه‌سایه‌تى و هایدارى له‌باره‌ى كه‌لتوور و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌وه ده‌بێت ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پارێزگارى كردن له‌سه‌ر زمانى دایك واتایێكى به‌رز له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت چونكه زمان پێناسه‌ى هه‌ر میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یێكه و نه‌ته‌وه‌كان به‌بىَ بوونى زمانى تایبه‌تى خۆیان ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونیان لىَ ده‌كرێت... كورده‌كانى شارى مووسڵ و شاره‌كانى دیكه‌ى له‌ژێر كۆنترۆڵى رژێمى به‌عس بوون و رێژه‌یێكى پترى عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى تێدا ده‌ژیان كێشه‌ى ئاخاوتن به زمانى دایكیان هه‌یه، و ئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت یه‌ك جار به‌نێو بازارِى قه‌زاى خه‌بات و هه‌ر هه‌موو ئه‌و شار‌و شاره‌دێیانه‌دا بگه‌رِێت كه‌وا دواى تێكچوونى ره‌وشی ئاسایشى شارى مووسڵ لێشاوه‌ى كورده‌كان رووى تێ كردووه ده‌رك به مه‌ترسی له‌ناو چوونى زمانى كوردى دایده‌گرێت كه‌وا ناتوانن ته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به زمانى خۆیان قسه بكه‌ن. بۆ پیشاندانى راستى كێشه‌ى زمان له‌لایه‌ن كورده‌كانى ئه‌و شارانه به‌پێویستمان زانى بۆچوونى چه‌ند هاوولاَتیێكى كوردى ئاواره‌ى شارى مووسڵ له قه‌زاى خه‌بات وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه.
* له سه‌ره‌تادا خاتوو لیقاء بۆ ده‌شت دوا كه‌وا له مێژوویێكى زووه‌وه دانیشتووى شارى مووسڵ بوونه و له ماڵه‌كه‌ى ئه‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێبیستى زمانى كوردى نابیت، ئه‌و به په‌رۆشه باسی له زمانى كوردى كرد كه‌وا دواى هاتنى بۆ كوردستان هه‌وڵى فێربوونى ده‌دات و ئه‌و راستییه‌شی دووپات كرده‌وه كه‌وا له‌باره‌ى ئاخاوتن به زمانى دیك كیِشه‌یان هه‌یه:
- من به‌هیچ جۆرێك ناتوانم بارودۆخى خانه‌واده‌كه‌م له‌گه‌ل مووسڵ به‌راورد بكه‌م و من كه دانیشتووى شارى مووسڵم زۆر له‌مێژه‌یه له‌و شاره‌دا ژیاوین، دواى ئه‌وه‌ى بارودۆخ شێوا و ره‌وشی ئاسایشى شاره‌كه تێكچوو ئیتر ژیانى ئێمه كه‌وته مه‌ترسی و هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌یتوانى به ئازادى كار بكات و بژێوى ژیانى خانه‌واده‌كه‌مان دابین بكات... منیش كه شوێنى ئارایشتگاى ئافره‌تانم هه‌بوو له‌لایه‌ن ئیسلامییه توندرِه‌وه‌كانه‌وه ئافره‌تان ده‌كوژران و به كاغه‌زێك هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێكردین كه‌وا مووسڵ جىَ بهێڵین ئه‌گینا ده‌مانكوژن. له‌وه‌ته‌ى من له‌یادمه ماڵمان له‌و شاره بووه و زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و گه‌رِه‌كه‌ى ماڵى ئێمه‌ى لێ‌بوو كورد بوون كه‌چى به هۆى سیسته‌مى خوێندن به زمانى كوردى منداڵه‌كانمان پتر له زمانى عه‌ره‌بى راهاتن و بگره هه‌تا ئێمه‌ش به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه‌مان بۆ ئه‌وه‌نده ساڵه زمانى خۆمان له‌بیر كرد. دواى ئه‌وه‌ى كوردستان په‌ناگه‌ى ئێمه‌ى دا وا خه‌ریكه ورده ورده فێرى كوردى ده‌بین... ئێمه‌ى زۆر به‌خته‌وه‌رین كه لێره‌دا ده‌رفه‌تى كار و ئازادى بۆ هه‌ر كه‌سێك فه‌راهه‌م كراوه و به‌خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م كار ده‌كه‌ین و بارودۆخى ژیانمان باشتر بووه، هه‌تا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوسىَ و خه‌ڵكى ئێره به گشتى دروێغیان نه‌كردووه له هاوكارى كردنى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌وا روویان له كوردستان كردووه. له‌باره‌ى كێشه‌ى زمان و ئاخاوتن به زمانى كوردى ئێمه پێمان باشه هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى خولى فێركردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه بكرێته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ریان دا بكه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده ساڵه له‌ده‌ستیان داوه قه‌ره‌بۆى بكه‌نه‌وه و نه‌وه‌كانى داهاتووش زمانى فێرى زمانى نه‌ته‌وه‌ى خۆیان ببن... من ئه‌وه به چاره‌سه‌رێكى زۆر گونجاو ده‌زانم و برِواشم وایه كورده‌كانى شارى مووسڵ كه‌وا ئێستا له كوردستان دا نیشته‌جێن هه‌موویان ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌وا به‌شدارى ئه‌و خولانه ببن.
* له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كورده ئاواره‌كانى شارى مووسڵ كێشه‌ى ئاخاوتن به زمانى كوردیان هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خانه‌واده‌ى وا هه‌یه توانیوویه‌تى ده‌ست به زمانه‌كه‌یه‌وه بگرێت و له‌گه‌ل فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى رێگه به منداڵه‌كانى نه‌دات زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیان له بیر بكه‌ن... له‌م رِووه‌وه‌ش شه‌هاب ئه‌حمه‌د گۆران كه‌وا له ساڵى چڵه‌كانه‌وه له گه‌رِه‌كى نوعمانیه‌ى شارى مووسڵ دا نیشته‌جێن كه‌چى له ماڵه‌كه‌ى ئه‌ودا ئه‌وه‌ى گوێبیستى ده‌بیت ته‌نها زمانى كوردییه:
- ئێمه له‌باره‌ى ئاخاوتن به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و كوردى هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه و ئاخاوتن به هه‌ردوو زمان له‌لاى من ئاساییه و به خۆم و منداڵه‌كانم زۆر باش قسه به كوردى ده‌كه‌ین كه زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. من برِوام وایه ئه‌و خانه‌واده كوردانه‌ى ناتوانن به زمانى خۆیان قسه بكه‌ن له‌وانه‌یه زۆر ئاگادارى منداڵه‌كانیان نه‌بوونه بۆ ئه‌وه‌ى زمانى دایكیان له‌بیر نه‌كه‌ن و رۆژانه له‌ماڵه‌وه قسه‌ى پێ نه‌كراوه... هیچ گومانى تێدا نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ سالاَنێكى زۆر به زمانى خۆى قسه نه‌كات ئه‌وا له‌یادى ده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وىَ بڵێم كه‌وا ئاسان نیه ده‌یان به‌ڵكو سه‌دان ساڵ له شارێك دا خۆت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته بگریت كه تێیدا سووك سه‌یرى زمانه‌كه‌ت بكرێت. ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ى له مووسڵ روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رزگاركردنى گیانى خۆمان په‌نامان هێنایه به‌ر حكوومه‌تى كوردستان كه تێیدا هه‌ست به ئازادى ده‌كه‌ین و ئه‌وه ماوه‌ى دوو ساڵێك ده‌بێت له قه‌زاى خه‌بات دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ى ئێستاش ئێمه‌ى به مووسڵه‌وه به‌ستاوه‌ته‌وه ئازووقه‌ى مانگانه و پسووله‌ى خۆراكه كه بۆمان ناگوازرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانین هاتوچۆى ئه‌وىَ بكه‌ین و له‌م رِووه‌وه‌ش داواكارم حكوومه‌تى هه‌رێم میكانیزمێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پسووله‌كانمان بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا ئێستا تێیدا نیشته‌جێین. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌شێكى كورده‌كانى مووسڵ بۆ ئاخاوتن به زمانى كوردى هه‌ست به كێشه ده‌كه‌ن و ئه‌م كێشه‌یه‌ش كاریگه‌رى كردۆته‌وه سه‌ر تێكه‌لاَویان له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێژه‌یێكى زۆرى كورده‌كانى ئێره به عه‌ره‌بى قسه ناكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان كوردى نازانن بۆیه لێكحاڵیبوون تووشی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه و خانه‌واده‌كانیان له‌لایه‌ن زۆربه‌ى دانیشتووانى ئێره به ماڵه عه‌ره‌به‌كان ناوزه‌د ده‌كرێن و بێگومان كه گوێبیستى ئه‌وه ده‌بن هه‌ست شتێكى ناخۆش ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه كوردن و ته‌نها ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه كه زمانه‌كه‌یان نازانن و پێویسته له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر هاوكارییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فێرى زمانه‌كه ببنه‌وه و ببنه به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵگایه و تێكه‌لاَوى له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا بكه‌ن.
كورد له شارى مووسڵ پتر له شوێنى دیكه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه دووچارى سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن و تۆقاندن بوونه‌ته‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركووتكارییه هه‌تا دواى رووخان و نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ش لێیانه‌وه به‌دى ده‌كرێت و بۆیه ئه‌وانه‌ى له‌م راپۆرته‌دا بۆچوونه‌كانى ئه‌وانمان وه‌رگرت ئاماده نه‌بوون وێنه‌یه‌كانیان بلاَو بكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیشیان ئاشكرا بكرێت.
* بۆ خستنه‌رِووى هۆكارى قسه‌نه‌كردنیان به زمانى كوردى( ه.م ) كه به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له یه‌كێك له‌و گه‌رِه‌كانه‌ى شارى مووسڵ ژیاون كه رێژه‌ى خه‌ڵكى كوردى یه‌كجار تێدا كه‌م بووه، ئه‌ویش له‌مباره‌یه‌وه گوتى:
- ئێمه له گه‌رِه‌كى ده‌واسه‌ى شارى مووسڵ ژیانى خۆمانمان به‌سه‌ر بردوه كه زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى خه‌لكى عه‌ره‌ب بوون و رۆژانه چ له كاركردن و منداڵه‌كانمان له قوتابخانه و له‌گه‌ل مندالاَنى دراوسێیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ل ئه‌وان بووه كه له زمانى عه‌ره‌بى بترازىَ هیچ زمانی دیكه به‌كار نه‌ده‌هات... ئیتر ئاسان نیه ته‌مه‌نێك خۆت له‌به‌رده‌م ئه‌وه بگریت و رێگه به‌وه نه‌ده‌یت زمانى عه‌ره‌بى دزه نه‌كاته نێو ماڵه‌كه‌ت و منداڵه‌كانت به‌شێوه‌یه‌ك ئاشنایى ئه‌و زمانه ببن كه به عه‌ره‌بى قسه‌مان ده‌كرد كه‌چى هه‌ستى كوردایه‌تى هه‌میشه له‌ناخ و ده‌روونى ئێمه‌دا هه‌بووه. دواى ئه‌وه‌ى له‌ژێر هه‌رِه‌شه‌ى تیرۆر گیانى خۆم و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌م رزگار كرد و ماڵمان گواسته‌وه هه‌رێمى كوردستان پتر هه‌ستم به ئاسووده‌یى كرد و هه‌تا بژێوى ژیانیشمان به‌ره‌و باشتر رۆیشت و من هیچ كاتێك مه‌سه‌له‌ى قسه‌كردن به زمانى عه‌ره‌بى به كێشه نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چۆن به ره‌تبوونى كات فێرى زمانى عه‌ره‌بى بووین ئا به‌مشێوه‌یه‌ش ورده ورده زمانى شیرینى كوردى دێته‌وه یادمان كه به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ردا قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى پێ ده‌كه‌ین، من زۆر باش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه‌وا منداڵه‌كانم له قوتابخانه و له‌گه‌ل هاورِێیه‌كانیان رۆژ دواى رۆژ له‌گه‌ل زمانى كوردى ئاشناییان پتر ده‌بێت و ئێستا له ماڵه‌وه‌ش زمانى كوردى به‌كاردێت و له‌گه‌ل یه‌كترى قسه‌ى پىَ ده‌كه‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێمه كه تاڵوسوێرى زۆرمان به‌ده‌ست رژێمى پێشوو بینیووه و خه‌ڵكى كورد له مووسڵ له ترسی ئه‌وه قسه‌یان به كوردى نه‌ده‌كرد چونكه به‌وه ئاشكرا ده‌بوون كه كوردن و تووشی راوه‌دوونان و سته‌مى به‌عسییه‌كان ده‌بوونه‌وه. ئه‌وه‌ى لێره‌دا ئێمه‌ى نیگه‌ران كردووه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه‌وا له خانووى كرێ نیشته‌جێین و مرۆڤ له كوردستان پێویستى به خه‌رجى پتر ده‌بێت ونرخى خواردن و كه‌لوپه‌ل گرانتره له‌وه‌ى له مووسڵ و دیسان ئه‌وه‌ش مایه‌ى دڵخۆشیه كه ئاسایش و ئارامى له كوردستاندا هه‌یه كه مرۆڤ بىَ ترس وله‌رز بتوانىَ كار بكات و بژێوى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌ست بكه‌وێت.
* هه‌روه‌ها خاتوو(ه.ه) كه به‌ر له ئێستا دانیشتووى گه‌رِه‌كێكى عه‌ره‌بنشینى شارى مووسڵ بوو ئێستا له یه‌كێك له قوتابخانه بنه‌رِه‌تییه‌كانى كوردستان دا مامۆستاى زمانى ئینگلیزییه بۆچوونه‌كانى له‌باره‌ى كوردى مووسڵ و كێشه‌ى نه‌زانینى زمانى كوردى ده‌ربرِى:
- له‌و رۆژه‌ى كه هاتمه كوردستان و به مامۆستا دامه‌زرام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تواناى ئه‌وه‌م نه‌بوو به زمانى كوردى قسه بكه‌م تووشی كێشه بوومه و ئه‌م شته‌یه‌ش زۆر دڵگرانى ده‌كردم كه‌وا بۆ قسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى په‌رتووكى زمانى ئینگلیزى قوتابیان لێم تێنه‌ده‌گه‌یشتم، كه‌چى دواى ئه‌وه‌ى زۆر هه‌وڵم دا فێرى زمانى كوردیم ببم بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ئه‌وجا توانیم بگه‌مه ئاستێك كه‌وا تواناى ئه‌وه‌م هه‌بێت گوزاراشت له‌و شتانه بكه‌م كه ده‌مه‌وىَ ده‌ریانببرِم. ته‌مه‌نێك ئاخاوتن و هه‌ڵسوكه‌وت كردن به زمانى عه‌ره‌بى ئاسان نیه له چاوترووكانێك دا هه‌مووى له‌بیر بكه‌ى و سه‌ر له‌نوىَ فێرى زمانێكى دیكه ببیت... زمانى كوردیش وه‌كو هه‌ر زمانێكى دیكه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وى زمانێكى ده‌وله‌مه‌نده و مرۆڤ بۆ فێربوونى هه‌ر زمانێك پێویستى به چه‌ندین ساڵ خوێندن و چه‌ندین خول و كۆرس هه‌یه، سوپاس بۆ خوا و بۆ ئه‌و هاورِێیانه‌ى كه‌وا هاوكارییان كردم له ماوه‌یێكى كورت بتوانم به كوردى قسه بكه‌م و هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت فێرى زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌م ببم. ئێستا هه‌ست به جیاوازیێكى زۆر ده‌كه‌م و زۆر دڵخۆشم له‌وه‌ى قوتابیانم لێم تێده‌گه‌ن و منیش له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و په‌یامه‌ى له‌سه‌ر شانمه ده‌گه‌ینم و بابه‌ته‌كانیان بۆ شی ده‌كه‌مه‌وه، من كه ده‌رچووى زانكۆى مووسڵم و ته‌واوى ژیانم له‌گه‌ل خه‌ڵكى غه‌یره كورد به‌سه‌ر بردووه بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌هاتۆته پێش كه به كوردى قسه بكه‌م و ئه‌م هاتنه‌ى ئێمه وێرِاى ئه‌وه‌ى گیانى ئێمه به‌و هۆیه‌وه له كوشتن وترس رزگار بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌لیڤه‌یێكى باش بوو تاكو زمانى كوردى فێرببن كه له‌به‌ر هۆیه‌ك هه‌بووبێت لێى بێبه‌ش بووین.