سه‌وسه‌ن نه‌جارِ كچه به‌شداربووى سۆپه‌ر ستارى فیوچه‌ر تیڤى:
بۆ سازدانى كۆنسێرت له كوردستان دوو دڵ نابم
دیمانه به ئینته‌رنێت: عیسا بۆتانى
پرۆگرامی سۆپه‌ر ستار كه له كه‌ناڵى ئاسمانى فیوچه‌ر له لوبنان په‌خش ده‌كرا، بینه‌رێكى زۆرى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانى له‌خۆى كۆكرده‌وه و زۆر به‌هره‌مه‌ندى ده‌نگخۆش تێیدا به‌شداربوون ... سه‌وسه‌ن نه‌جارِ كه كچێكى ئێراقییه له پرۆگرامه‌كه‌دا گه‌یشته قۆناغى دووه‌م و ئێستا دانیشتووى ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گوتنى گۆرانى. ئێمه‌ش بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ى پرۆگرامى سۆپه‌ر ستار و ژیانى ئه‌و به‌مشێوه‌یه پرسیاره‌كانمان لێى كرد:
* چۆن ناسنامه‌ى خۆت بۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌یه رِوو، تۆزێك له‌سه‌ر خۆت و هونه‌ره‌كه‌ت بدوىَ:
- من یه‌كێكم كه له تاراوگه رێگاى گۆرانى گوتنم كرده‌وه و ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژیم، خۆم خانه‌واده‌كه‌م زۆر له ولاَتى خۆمان ماندوو بووین و به‌ر له ژیانى دووره ولاَتیش قۆناغی منداڵێتى خۆم دێته‌وه یاد كه زۆر ئاسایى بوو... وشه و گوتنه شیرینه‌كانن كه له خانه‌واده و خزم و هاورِێیان گوێم لىَ ده‌بوو جوانترین یاده‌وه‌رییه‌كانى منن. به‌ر له پێنج ساڵه ده‌ستم به گۆرانى گوتن كرد و دواى دوو ساڵ بوارى به‌شداربوونم له پرۆگرامى سۆپه‌ر ستار له كه‌ناڵى موسته‌قبه‌لى لوبنانى بۆ رێككه‌وت ... له‌و ساته‌وه و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام له گۆرانى گوتن و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ده‌نگم بگاته هه‌ر ئێراقیێك له‌هه‌ر شوێنێكى جیهان بن.
* تۆ ئێستا له دووره ولاَتیدا ده‌ژیت، بیری ولاَته‌كه‌ى خۆى ده‌كه‌یت و كامه شار هه‌میشه له هزر و بیرت ده‌رناچیت؟
- وه‌كو هه‌ر هاوولاَتیێك بیرى ولاَته‌كه‌ى بكات، منیش كه له‌و ولاَته جوانه‌دا په‌روه‌رده بوومه و له هه‌ر شوێنێك بم هه‌رگیز وه‌كو ئه‌وه نیه له‌نێو خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌ى خۆم بم.
* رۆژێك هه‌ستت به‌وه كردووه هاوولاَتیێكى ئه‌مریكایى به چاوێكى سووك سه‌یرت بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێراقیت؟
- نا به پێچه‌وانه‌و لێره له ئه‌مریكا وه‌كو هاوولاَتیانى ئه‌وىَ مافمان هه‌یه.
* چۆن سه‌یرى پرۆگر مى سۆپه‌ر ستار ده‌كه‌یت، ئایا به خاڵى ده‌سپێكى چوونه ناو گۆرانى گوتنت هه‌ژمارى ده‌كه‌یت؟
- نه‌خێر من به‌ر له‌و پرۆگرمه گۆرانیم ده‌گوت و ئه‌م به‌هره‌یه‌م له‌لا هه‌بوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكى پتر له‌رِێگاى سۆپه‌ر ستاره‌وه منیان ناسی ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوبانگێكى فراوانى له ولاَته ئه‌ره‌بییه‌كاندا هه‌یه. من خه‌ونم به‌وه ده‌بینى له‌سه‌ر شانۆى گه‌وره بوه‌ستم و په‌نا به‌خوا وا خه‌ونه‌كه‌م به ئاكام گه‌یشت.
* تۆ له‌باره‌ى سۆپه‌ر ستاره‌وه گوتت (پێشوازى له به‌هره‌و كه‌سایه‌تى و ئاماده‌یی باش ده‌كات)، ئایا ئه‌مه راست ده‌ركه‌وت؟
- هه‌موو به‌شداربووه‌كانى سۆپه‌ر ستار به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆش بوون، به راستى پرۆگرامێكى ده‌وله‌مه‌نده به ده‌نگى خۆش و ئه‌وه‌ى به‌هره‌ى ده‌نگخۆشی تێدا نه‌بێت له پرۆگرامه‌كه وه‌رناگیرێت.
* خه‌ڵكى ئێراق له‌و پێشبرِكێیه‌دا چۆن پاڵپشتى تۆیان كرد؟
- نازانم، ئێمه ئاگادارى ئه‌وه نه‌بووین ده‌نگه‌كان له كوێوه و له چ ولاَتێك به ئێمه ده‌دران... به‌لاَم ئه‌وه‌ى ده‌یزانم كه له شه‌قامه‌كانى به‌یرووت ده‌گه‌رِام هاوولاَتیانى ئێراقى له‌وىَ شانازى خۆیانیان بۆم ده‌رده‌برِین و له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌یه ده‌نگى ئێراقیێك بگاته هه‌موو جیهان و گوێى لىَ بگیرێت.
* بۆ پرۆگرامه‌كه به خوێندنى ڤۆكاڵ خۆت ئاماده كردن، كاردانه‌وه‌ى ئه‌م خوێندنه چۆن بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنى لێژنه؟
- به‌ڵىَ من ڤۆكاڵم خوێند، به‌لاَم نه‌ك ته‌نها بۆ پرۆگرامه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م خوێندنه بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندیێك پێویسته بۆ پاككردنى ده‌نگ.
* بۆچى بۆ سۆپه‌ر ستار گۆرانى (لا م‌ش انا إللی ڕبكی) هه‌ڵبژارد، ئایا دڵرِه‌قیت و وه‌كو هه‌ر ئافره‌تێكى دیكه راده‌ستى گریان نابیت؟
- من مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو بۆیان ئاشكرا بكه‌م كه ده‌توانم گۆرانى رۆژهه‌لاَتى بچرِم و ئه‌گه‌ر برِۆیشتبامه قۆناغى كۆتایى ئه‌وا گۆرانى ئێراقیشم ده‌گوت، و هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس داوایان لىَ كردم گۆرانى كۆنى ئێراقی بڵێم هى گۆرانیبێژه‌كانى وه‌كو زهور حوسێن و سه‌لیمه مراد و .... هتد. له‌باره‌ى گریانیش به‌رِاستى من له‌به‌رده‌م خه‌ڵكى ناگریێم، زۆر جار ئافره‌ت لاواز ده‌بینرێت و له‌و كاته‌ى بێژه‌رى پرۆگرامه‌كه پێى گوتم نه‌گه‌یشتییه قۆناغى كۆتایى به‌شێوه‌یێكى نه‌خوازراو گریام.
* به‌رهه‌مى نوێت له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه؟
- خه‌ریكى وێنه‌گرتنى ژماره‌یێك گۆرانى ئێراقییم.
* چۆن ئێراقی ئه‌مرِۆ و دوێنىَ به‌راورد ده‌كه‌یت؟
- به راشكاوى پێشان سه‌ندیكایێك بۆ گۆرانى ره‌سه‌نى ئێراقى و هونه‌رمه‌ندان هه‌بوو رێگاى به‌وه نه‌ده‌دا خه‌ڵكى ناشیاو دزه بكه‌نه نێو هونه‌ره‌كه و بیشێوێنن، به واتایێكى دیكه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به گۆرانى گوتنه‌وه نه‌بووایه نه‌ده‌گه‌یشته نێو هونه‌ره‌كه. ئێستا دۆخه‌كه زۆر گۆرِاوه و پێویستیمان به سه‌ندیكا و سانسۆرێك هه‌یه چونكه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا زۆر گۆرانى ناشیاو په‌خش ده‌كرێن كه وێنه‌یێكى خراپ بۆ هونه‌رى ئێراقى دروست ده‌كه‌ن.
* زۆرى كه‌ناڵه ئاسمانییه ئێراقییه‌كان چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
- كه‌ناڵه ئاسمانییه ئێراقییه‌كان شتى جوانن، ئێمه لێره له ئه‌مریكا هه‌مووى نابینین و ئه‌مانه وه‌كو توندوتۆڵ كه‌رى په‌یوه‌ندى له‌نێوانى ئێراقییه‌كانى تاراوگه و ولاَته‌كه‌یان ده‌بینم.
* بیرت له‌وه كردۆته‌وه كۆنسێرتێك له كوردستان بكه‌یت؟
- ئه‌گه‌ر بانكهێشت بكرێم دوو دڵ نابم، به‌لاَم پێم باشه دواى ئه‌وه بێت كه ژماره‌یێكى زۆرى گۆرانیم هه‌بێت ئه‌وجا ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژم.
* گوىَ له گۆرانى كوردى ده‌گریت؟
- به راستى گوێ له گۆرانى كوردى ده‌گرم كه ره‌نگ و شێوازێكى تایبه‌تى هه‌یه، و پێمخۆشه فێرى گۆرانى كوردى ببم.
* به‌چى ده‌سته‌واژه‌یێك پێناسه‌ى كوردستان ده‌كه‌یت؟
- كوردستانى ئێراق گیای سه‌وز و هه‌واى پاك و تاڤگه‌كانم دێنێته‌وه یاد، هه‌رێمێكى جوان و خۆشه به خه‌ڵكه‌كه‌ى.
* تۆ ئافره‌تێكى جوانیت، هه‌ست به‌چى ده‌كه‌یت كه ئه‌مه‌ت پىَ ده‌گوترێت؟
- وه‌كو هه‌ر ئافره‌تێك دڵخۆش ده‌بم كه ئه‌مه‌م پىَ ده‌گوترێت، چونكه به راستى قسه‌ى خۆش ئافره‌ت زۆر دڵخۆش ده‌كات.
* چى به كوردستانییه‌كان ده‌ڵێیت؟
- هیوادارم روح سووك بم له به‌رامبه‌ریان و ئاگادارییمان له‌باره‌ى یه‌كتره‌وه هه‌بێت و پاڵپشتیم بكه‌ن، چونكه خۆشه‌ویستى ئه‌وان گرینگ‌ترین شته به‌لاى منه‌وه.
* سوپاس بۆ ئه‌م بوار و دیمانه‌یه، تۆ له كۆتاییدا چیت هه‌یه؟
- سوپاس بۆ ئێوه و گۆڤاره‌كه‌تان و هیوام وایه ئه‌م دیمانه‌یه وه‌كو چۆن له‌یادى ناكه‌م ئێوه‌ش هه‌روا وا له‌بیرى نه‌كه‌ن .... سوپاس بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه.