پارتى و بایكۆتى تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانى
ئه‌و منداڵه بێنازانه‌ى نایانه‌وێت كه‌س له سۆزى باوكدا هاوبه‌شییان بكات
عیسا بۆتانى
هه‌ر پارت و رێكخراو و سازیێك هه‌تا سه‌ر خاوه‌نى هه‌مان ئه‌ندام و لایه‌نگیر و هه‌وادارانى پێشووى نابێت، و ساڵ دواى ساڵ و قۆناغ دواى قۆناغ به‌پێى بارودۆخ و ته‌مه‌ن و كار و ئامانجه‌كانیان خه‌ڵكێك لێیان ده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵكانێكى نوێش په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌نه‌وه... كه‌چى ئه‌و پارتییانه‌ى خۆشه‌ویستى بارزانى نه‌مر له‌ناو خوێن و دڵیان‌دا ره‌گى داكوتاوه هه‌تا هه‌تا ئه‌مه‌كدارییان بۆ پارتى و ریبازه‌كه‌ى كۆڵ نابێت و پشكۆى دڵیان سارد نابێته‌وه... ته‌نها له‌كاتێكدا خۆیان به فه‌رامۆش كرا‌و و دوژمنه‌كانى دوێنى پارته پێشه‌نگاكه‌یان ده‌بینن كه نهۆ سه‌ركێشن و له‌پله‌ى برِیاردانن به‌مه‌ش ئاخێك بۆ قوربانیدان و خه‌باتى له‌مێژینه‌یان هه‌ڵده‌كێشن.
نه‌ریتى ته‌ڤلیبوون به حیزب له كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر قه‌واره‌یێكى دیكه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وى جیاوازه، له كۆنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌تارى سۆز و خۆشه‌ویستى نه‌ته‌وه‌یى و زۆر جاریش په‌یوه‌ندى كردن به حیزبه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یوه‌ندییه جڤاكییه‌كان سه‌رچاوه‌یان گرتووه و گه‌وره و بچووك و ئافره‌ت و پیاوى بنه‌ماڵه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به حیزبێكه‌وه هه‌بووه و ده‌ست هه‌ڵگرتنى هه‌ر تاكێكى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش له‌و حیزبه وه‌كو گوناهێك هه‌ژمار كراوه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌پێى شۆرِش و خه‌باتى سیاسی و چه‌كدارى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی كورد له كۆنه‌وه و تا ئێستا له كوردستانى ئێراق خاوه‌نى به‌شی هه‌ره زۆرى هه‌وادار و ئه‌ندام بووه، و ئه‌وانه‌ى له شۆرِشه‌كانى ئه‌یلوول و گولاَن تێكه‌ڵ به‌و رێبازه بوونه چه‌ندان بیره‌وه‌رى خۆش وناخۆشیان له‌گه‌ل ئه‌و پارته‌دا تۆمار كردووه و ته‌نها ناوهێنانى چه‌مكى شۆرِش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى سیماى شاخ بكه‌وێته‌وه نێو هزریان و ده‌نگى گولله‌ى برِنۆ گوێیان ژیر بكاته‌وه... هه‌رگاڤ چاره‌نووسیان وابه‌سته‌ى پارتى بووه و له‌گه‌لیدا روویان له شاخ كردووه و له نسكۆ و ئاواره‌ییشدا لێى جیا نه‌بوونه‌ته‌وه. ئه‌م تێرِوانینه‌ى ئه‌وان وایكردووه خۆیان به‌خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى دۆز و رێبازى پارتى بزانن، وه‌كو ئه‌وه‌ى منداڵێكى ناز نه‌دیوو رێگه به‌هیچ كه‌سێك نه‌دات له سۆزى باوكى هاوبه‌شی بكات و له گه‌رموگورِى باوه‌شی دایكیشیدا جیگاى بگرێته‌وه.
دواى گرفته ناوخۆییه‌كان و په‌یدابوونى نه‌ریتى سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه (مه‌به‌ست گواستنه‌وه له پارتێكه‌وه بۆ پارتێكى دیكه و گه‌مه كردن له‌سه‌ر گوریسی جیا) ئه‌مه هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى پارتى جیا له خه‌مخۆر و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانى كه‌سانێكى دیكه‌ى لێى كۆببنه‌وه تاكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌ر چاو بگێرێت و قه‌ره‌بۆى خۆێن و خه‌باتى تێكۆشه‌رانى پێشووى خۆیان زه‌وت بكه‌ن، ئه‌وان به‌دیدى خه‌ڵكانى به ره‌سه‌ن پارتى ته‌نها وه‌كو كارگه‌یێك له‌و پارته تێكۆشه‌ره ده‌رِوانن بۆ به‌رهه‌مهێنانى ویست و خواسته كه‌سییه‌كانیان و دواى وه‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كانیان به‌لایانه‌وه گرینگ نیه ئه‌م حیزبه‌ى له‌به‌رده‌م لافاوى له‌شكره‌كانى دوژمن خۆى گرتووه بكه‌وێته به‌ر ته‌وژمى نیگه‌رانى و بىَ هیوایى ئه‌ندام و هه‌وادارانى خۆى.
ئه‌م دیارده‌یه وایكردووه ده‌سته‌واژه‌ى (من مه‌غدوورم و هیچم بۆ نه‌كراوه) له زارى تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانى پارتى رۆژانه به‌رگوىَ بكه‌وىَ و مه‌ترسیێكى لىَ چاوه‌رِىَ ده‌كرىَ و ده‌سپێكى ئه‌م مه‌ترسی و دڵ ره‌نجانه وورده وورده خه‌ریكه هه‌ستى پێ ده‌كرىَ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌رپرسیارێتى چاره‌نووسی پارتییان له ئه‌ستۆیه لێى ئاگا بن كه خه‌ڵكى به وه‌فاى پارته‌كه خه‌ریكه واز له یاده‌وه‌رییه‌كانى خۆیان له‌نێو ئه‌م پارته ده‌هێنن، به تایبه‌تى كه له‌م دۆخه‌ى هه‌ڵبژاردن و كێبرِكێى ده‌نگداندا كاریگه‌رى خراپی به‌سه‌ر پێگه‌ى پارتی و هه‌ست و سۆزى خه‌ڵكه به وه‌فاكه‌ى هه‌یه نه‌وه‌ك له ماڵه‌وه دانیشن…. ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بۆ لایێكى دیكه سه‌نگه‌رییان نه‌گوازنه‌وه!؟.