خولى سێهه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
له خوێندنه‌وه‌ى نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤانان دا
ئاماده‌كردنى ته‌وه‌ر: عیسا بۆتانى
په‌رله‌مانى كوردستان له خولى سێیه‌مى خۆیدا چ جیاوازیێكى له‌گه‌ل خوله‌كانى پێشترى ده‌بێت، ئه‌و پرس و خه‌ونانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان كه هه‌لاویستى ماونه‌ته‌وه له‌میانى كار و كۆششى په‌رله‌مانى نوىَ ده‌گه‌نه چ ئاقارێك و فراكسیۆنه‌كان له كێبرِكێى خزمه‌ت دا به چى ره‌فتار و هه‌ڵوێستێك هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل پرۆژه یاساكان ده‌كه‌ن و ئایا گیانى نه‌ته‌وه‌یى به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه لابه‌لا و لاوه‌كییه‌كانى دیكه زاڵ ده‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌ى له‌چوار چێوه‌ى ئۆپۆزسیۆن خۆیان هێشته‌وه و به‌شدارییان له پێكهێنانى حكوومه‌ت نه‌كرد ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و برِیاره‌ى ئه‌وان چ ئاكامێكى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه؟! ئه‌و پرسیارانه كه زاده‌ى هزرو بیرى هه‌ر هاوولاَتیێكى دانیشتووى هه‌رێمى كوردستانه، ئێمه له‌رێگاى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ته‌وه‌ره هه‌وڵمان دا به‌رسڤه‌كانیان له بۆچوونى چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤانێكه‌وه هه‌ڵكرِێنین و شێكردنه‌وه و پێشبینى ئه‌وان له‌مرِووه‌وه بخه‌ینه به‌ر دیدى خوێنه‌رانى ده‌شت.
* دڵشاد مسته‌فا وه‌سانى سكرتێرى نووسینى رۆژنامه‌ى خه‌بات له ده‌سپێكدا بۆچوونه‌كانى خسته‌رِوو، ئه‌و پێى وابوو كه خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ره‌تایه‌كى تۆكمه بۆخولى چواره‌م داده‌نێ به‌مه‌رجێك ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆن بێت ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لێره‌و به‌دواوه به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشم وقسه‌ى قه‌ڵه‌و باویان نامێنێ. ئه‌مه‌و له‌میانى ده‌ربرِینى قسه‌كانیدا پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد كه لیستى كوردستانى زیاتر مژولى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانى ده‌بێت، به‌مه‌ش خه‌ڵكى كوردستان قازانج ده‌كات:
- وه‌ك له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تێبینى كرا‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ركه‌وت، گۆرِان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسی‌دا هات، ئه‌و كه‌موكورِیه‌ى خوله‌كانى پێشووى په‌رله‌مان هه‌یانبوو، نه‌بوونى ئۆپۆزسیۆن بوو، هه‌رچه‌نده تارِاده‌یه‌ك له‌خولى دووه‌مى په‌رله‌مان (2005-2009) هۆڵى په‌رله‌مان گفتوگۆى گه‌رمترى له‌چاو ساڵانى پێشووتر به‌خۆوه بینى، لێ ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆنه‌بوو، كه‌كاربكاته سه‌ر ره‌وتى كاركردنى په‌رله‌مان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ حزب ناوه ناوه خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌دا، به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌شێك بوون له‌ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تیان هه‌بوو، ئه‌مه یه‌كێك له‌گرفته‌كانى به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆن بوو، هه‌رئه‌مه‌ش ئه‌ولایه‌نانه‌ى به‌وه ناوزه‌دكردن كه پێیه‌كیان له‌ئۆپۆزسیۆن ویه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ بابه‌ت گفتوگۆى گه‌رم ومشتومرِیان له‌باره‌وه‌كرا، ده‌كرێ بڵێین خولى دووه‌م جیاوازیه‌كى له‌گه‌ڵ خولى یه‌كه‌م هه‌بوو و رێگه خۆشكه‌ربوو بۆ ئه‌و گۆرِانكارییه‌ى له خولى سێیه‌مدا چاوه‌رِێ ده‌كرێ، گومانى تێدانییه كه ئه‌مجاره په‌رله‌مان به‌جۆشترده‌بێت و ئه‌و شه‌رم وبێده‌نگیه‌ى پێشتر له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بوو نامێنێ، ئه‌مجاره هه‌موو لیست و قه‌واره‌كان له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌رنامه‌ى بانگه‌شه‌كردن به‌رپرسیارده‌بن، لێره به‌دواوه به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشم وقسه‌ى قه‌ڵه‌و باویان نامێنێ، ئه‌و دۆخه‌ى دروست بووه، وا ده‌كات لیستى كوردستانى هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنى به‌رنامه‌كه‌ى بدات، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌وێته ژێرلێپرسینه‌وه ئه‌گه‌رهاتوو رۆڵى خۆى نه‌بینى، ئیدى سه‌ره‌تایه‌كى نوێ له‌كارى په‌رله‌مان و داموده‌زگاى حكوومه‌تدا دێته پێشه‌وه كه ره‌نگه ئه‌وه‌ى چاوه‌رِێى ده‌كه‌ین به‌ته‌واوى له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێ نه‌یه‌ته‌دى، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كى تۆكمه بۆخولى چواره‌م داده‌نێ به‌مه‌رجێك ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆن بێت. ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى یه‌خه‌ى گرتووین، ئه‌گه‌ر وه‌ك چاوه‌رِێ ده‌كه‌ین كارى په‌رله‌مان به‌و زیندووییه بێت كه‌ده‌مانه‌وێ، ئه‌وا ده‌كرێ هه‌رِه‌شه له سه‌رچاوه‌كانى گه‌نده‌ڵى بكرێ، ئه‌م بزاوته‌ى په‌رله‌مان ده‌بێته به‌ربه‌ست و رێگر له‌به‌رده‌م كه‌سانى گه‌نده‌ڵكارو نا دڵسۆز كه نه‌توانن پۆست وه‌ربگرن، بۆیه چاوه‌رِێ ده‌كرێ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى ژیانى خه‌ڵك ببنه بابه‌تى گه‌رماوگه‌رمى ناوهۆڵى په‌رله‌مان، چونكه ده‌ركه‌وتنى ئۆپۆزسیۆن به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا، كه یه‌كه‌م جاره به‌وجۆره بێته‌پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى خۆى نه‌گه‌یه‌نێته‌جێ، ئه‌وا پاشه‌كشه ده‌كات، بۆیه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌بێته مه‌یدانى كارى ئۆپۆزسیۆن و له‌ولاشه‌وه لیستى كوردستانى كه‌حكوومه‌ت پێكده‌هێنێ زیاتر مژولى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانى ده‌بێت، به‌مه‌ش خه‌ڵكى كوردستان قازانج ده‌كات. خاڵێكى تر كه‌پێویسته ئاماژه‌ى پێبكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌و گرفت وكێشانه‌ن كه به‌هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى كارى په‌رله‌مان ده‌بێت، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازانه‌ى په‌یوه‌ندیان به ئاینده‌ى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ى بایه‌خدارن و نابێ هه‌روا به‌ئاسانى پشت گوێ بخرێن، چونكه ئه‌وه‌ى زیاتر له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردن جه‌ختى لێ ده‌كرایه‌وه كێشه‌ى ناوخۆبوون، هه‌ندێ لیست زۆر كه‌متر به‌لاى ئه‌و كێشانه‌دا ده‌چوون، لیستى كوردستانى زیاتربانگه‌شه‌ى بۆده‌كردو ئه‌وانى دیكه‌ش ئاماژه‌یان پێ ده‌كرد، به‌ڵام زیاتر كاریان بۆ وروژاندنى دۆخى ناوخۆ و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى رۆژ ده‌كرد، كه له‌ناوخۆدا په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان به‌هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، ئیدى په‌رله‌مان ته‌نیا نابێته مینبه‌رى قسه‌كردن له‌سه‌ر ناوخۆ، هه‌رچه‌نده زۆرگرنگه‌و ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌موولایه‌ك بووه، به‌ڵام پشت گوێخستنى مه‌سه‌له‌ى ماده‌ى 140 و نه‌وت و دارایى وپێشمه‌رگه‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بابه‌تى گرنگن و نابێ ئۆپۆزسیۆن كاریان بۆنه‌كات به‌وپێیه‌ى چاره‌سه‌ریان ئه‌سته‌متره له كێشه‌ى ناوخۆ و ژیانى خه‌ڵك، چونكه ئه‌و مه‌سه‌لانه هێشتا پێویستیان به‌هه‌وڵ وتێكۆشانه‌و كارده‌كه‌نه سه‌ر دۆخى ناوخۆى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه خۆدزینه‌وه‌ى هه‌رلایه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه به‌گران له‌سه‌رى ده‌وه‌ستێته‌وه. بۆیه به‌هه‌موو پێودانگێك په‌رله‌مانى ئه‌مجاره چالاكترده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌رِێ ده‌كه‌م هه‌ندێ بابه‌ت گرژى له‌ناوپه‌رله‌مان دروست بكات، ئه‌مه‌ش له‌لێدوانى هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مانى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن و ده‌زگاى راگه‌یاندنى لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن تێبنى ده‌كه‌م، چونكه بناغه‌ى سه‌ره‌كى و كۆڵه‌گه‌ى هاتنه پێشه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن بۆ جیابوونه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆر له یه‌كێتى ده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ندىَ جار ئاراسته‌ى ئۆپۆزسیۆن به‌لاى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ده‌چێ، بۆیه ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌بێته مایه‌ى گرژیى ناو په‌رله‌مان، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، ئۆپۆزسیۆن له كارى خۆى سارد بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ به رق ئه‌ستوری و سه‌رده‌مى پێش هه‌ڵبژاردن كاربكات، لێره ده‌بێ كه‌فوكۆڵى هه‌موولایه‌ك بنیشێته‌وه، جوانترین شت لاى من ئه‌وه‌یه، دواجار هه‌موو لایه‌ك ته‌سلیمى ئیراده‌ى خه‌لًَك بوون و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنیان قبوڵ كرد، به‌مه‌ش ته‌كانێكى گه‌وره درایه دیموكراسى. ئه‌ركى گرنگ ماوه وه‌ك هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وپارێزگاكان، كه پێویسته به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت په‌رله‌مانى ئه‌مجاره هۆیه‌ك بێت بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌گه‌رمى بچنه سه‌رسندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى هێزى كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق كه‌م نه‌بێته‌وه، ئیدى ئه‌م چوارساڵه‌ى داهاتوو زۆرشت یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان به‌و قۆناغه‌وه به‌ندن، هیوادارم كه‌شوهه‌واى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و كه‌شوهه‌وایه بێت كه هه‌موومان خوازیارین له‌سایه‌ى كه‌شى نوێى لیسته جیاجیاكان و بوونى ئۆپۆزسیۆنێكى كارا بێته‌دى. بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تایه‌كى تۆكمه بۆ به‌رده‌وامى دۆخى شایانى دیموكراسى (ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن) بێته‌كایه، هه‌رئه‌مه‌ش پێگه‌و شوێنى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه‌و جیهان به‌هێزده‌كات.
* فه‌رسه‌ت سۆفى نووسه‌ر ومامۆستاى زانكۆ، بایه‌خ و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چه‌ند خاڵێك گه‌رِانده‌وه و هه‌روه‌ها گوتیشی كه لیستی كوردستانی ده‌توانێت موفاجه‌ئه دروست بكات ئه‌گه‌ر كاندیده‌كانى ماندونه‌ناسانه كاربكه‌ن و به ته‌واوی بچنه نێو ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان:
- هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیمۆكراسی، له هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی بریاری دا له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدان حوكمی كوردستان بكرێت، دیاره سه‌رۆك بارزانی له‌م باره‌یه‌وه رۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌بوو. ده‌توانین بڵَیین كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992 بناغه‌ی ئه‌و دیمۆكراتیه‌ن كه ئه‌مرۆ له كوردستان هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راست هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌زگایه‌كی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له بریای ژماره(1883) له رێكه‌وتی (7)ی ئابی 2009 هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف بكات، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كه‌م جاریشه له مێژووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بچێته نێو بریاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. له سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپاو كۆمكاری عه‌ره‌بی و ولاَتانی جیهانی و هه‌رێمیش هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مدرا.
ئه‌وه‌ی گرینگه له سه‌ر ئاستس ناوخۆییه، چونكه ئێمه پێمان وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره كۆمه‌ڵك تایبه‌تمه‌ندی تێدا بوو كه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ن له‌وانه: (ململانه‌یه‌كی دیمۆكراتی له نێوان لیسته به‌شداره‌كان به‌رێوه‌چوو به‌بێ ئه‌وه‌ی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌رزبوو كه نیشانه‌ی گه‌رم و گورِی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو، كاندیدی گه‌نج و ئافره‌ت رێژه‌یه‌كی باشیان له نێو لیسته‌كان داهه‌بوو، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌م رێژه‌یه نه‌بوو، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دایك بوونی كۆمه‌ڵێك فراكسیۆنی لێكه‌وته‌وه‌و چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌ندێ له‌و فراكسیۆنانه رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن، ئه‌مه‌ش دیسان له خزمه‌ت پرۆسه‌ی دیمۆكراتی دایه، سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك بارزانی به‌و رێژه به‌رزه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به مه‌رجه‌عیه‌تی سه‌رۆك بارزانی رازین، سه‌رۆك به‌و پاڵپشتیه به‌هێزه‌ی كه له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان لێی ده‌كرێت پشت ئه‌ستوورتر ده‌بێ بۆ داكۆكی كردن له مافه ده‌ستوری و نیشتمانیه‌كانمان، ده‌سته‌به‌ركردنی كۆتا بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ئه‌و به‌شداریه‌ی ئه‌وان له پرۆسه‌ی سیاسی خاڵێكی دیكه‌ی گه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو).
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه قۆناغی ئاینده‌یه ئایا لیستی كوردستانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له ده‌سته‌و هه‌رخۆشی به‌ته‌نها ده‌توانێ حكومه‌ت پێك بهێنێت ده‌توانێ له ئاستی ئه‌و متمانه‌یه دابێت كه خه‌ڵكی كوردستان پێی داوه یاخود ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه بهێنێته دی كه به‌خه‌ڵكی كوردستانی داوه؟
ئێمه پێمان وایه لیستی كوردستانی ده‌توانن موفاجه‌ئه دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر ماندونه‌ناسانه كاربكه‌ن و به ته‌واوی بچنه نێو ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه هۆڵه‌كانی په‌رله‌مان ماڵی بنه‌ره‌تیان نه‌بێت، به‌ڵكو گه‌رِه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و كێشه‌ی گونده‌كان و خانه‌واده‌ی بێسه‌رپه‌رشت و شه‌هیدان له باوه‌ش بگرن.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبێت كه ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێویستی به یه‌كده‌نگی و یه‌كرِیزی هه‌موو لایه‌كه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌موو جیاوازیه‌كانیشیانه‌وه له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكان كۆك بن و به‌یه‌كگرتوویی رووبه‌ِرووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه.
* میرحاج مسته‌فا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جیا له خستنه‌رِووى ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان له خولى سێیه‌مى دا، له هه‌مان كات داواى ئه‌وه‌ى كرد كه كورد سه‌ربه‌رز بێت به‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان خاوه‌نى هه‌مه‌رِه‌نگى و هه ده‌نگییه كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان تێدا به‌شدارن و ئه‌مه‌شه جوانیێكى پتر به په‌رله‌مانه‌كه ده‌به‌خشێت:
- ب راستى ئه‌ڤه ده‌مه‌كه جه‌ژنه‌كه نه‌ته‌وى و نیشتمانى ژئالیىَ گه‌لێن كوردستانىَ ڤه تىَ پیرۆزكرن. ئه‌ڤ جه‌ژن جه‌ژنا سه‌ركه‌فتنا پرۆسه‌یا هه‌لبژارتنىَ و هه‌نگاڤا ده‌مۆكراسیا كوردستانێیه كو گه‌لێن كوردستانىَ روویىَ خوه‌یىَ گه‌ش پیشانى وه‌لاتێن هه‌ڤسوو ئانكۆ دراوسىَ و هه‌موو جیهانىَ دان.
گه‌له‌ك ره‌وشه‌نبیر و سیاسه‌تمه‌دارێن وه‌لاتێن هه‌ڤسوو یێن كۆ گه‌لىَ كورد ژنێزڤه ناس نه‌دكرن، لڤىَ پرۆسه‌یا هه‌لبژارتنىَ ده سۆسره‌ت و ئه‌جێپگرتى مان. وان تو جارى باوه‌رِ نه‌دكرن كۆ ئه‌ڤ پرۆسه‌یا هه‌لبژارتنا كوردستانىَ بڤى ئاوایى سه‌ركه‌فتى بێته ئه‌نجامدان. هه‌لبه‌ت هۆكار و سه‌ده‌ما وىَ سه‌ركه‌فتنا پرۆسه‌یا هه‌لبژارتنىَ ژى ل ناڤ كۆلان و شه‌قامێن كوردستانىَ ده ڤه‌شارتییه، ئه‌و نهێنیا ڤه‌شارتى ژكه‌لتوور و چاندا ب تایبه‌ت گه‌لىَ كورد و گه‌لێن كوردستانى تىَ ... ژبه‌ركۆ گه‌لێن كوردستانىَ ئه‌ڤه ب هه‌زاران ساله لسه‌ر ئاخا كوردستانىَ ب كولتوورا خوه یا ژیانا لێبۆرینىَ و پێكڤه‌ژیانىَ ب ئاوایه‌كه ده‌مۆكراتیك ل گه‌ل نه‌ته‌وه و ئۆل و ئاینێن دن پێكڤه ب براتى دژیان. ژبۆ ڤىَ یه‌كىَ ده‌مۆكرات بوون شارستانییه‌تا گه‌لێن كوردستانىَ تشته‌كه سه‌یر و بالكێش نینه.
تشتا بالكێش ئه‌وه‌یه كۆ هه‌تا نهاژى هنه‌ك ره‌وشه‌نبیر و سیاسه‌تمه‌دار هىَ ژى لبن سیبه‌را زانیاریێن داگركه‌رێن كوردستانىَ ده مانه، دڤىَ ئێدى ئه‌و به‌رىَ خوه بدن رۆژا گه‌شا كوردستانىَ و زانیاریێن خوه نوو بكن و باوه‌رِى ب ده‌مۆكراتیبوونا گه‌لىَ كوردستانىَ و شارستانییه‌تا كوردستانىَ ببینن.
هه‌لبه‌ت ئه‌ندام پارله‌مه‌نێن كوردستانىَ ژى ژڤىَ جڤاكا كوردستانى به‌رهه‌ڤ بوونه و خوه‌دى هه‌مان كولتووره، ره‌نگىَ پارله‌مه‌نىَ یىَ كورد، ئه‌رمه‌ن، توركمه‌ن، گلدان، ئاسورى، سوریانى، مسلمان، ئێزدى، مه‌سیهى و هو .... هه‌لبه‌ت دڤىَ كوردستانى شانازى ب ڤان ره‌نگان بكن ژبه‌ركۆ ل وه‌لاتێن هه‌ڤسوو ده پارله‌مه‌نه‌كه و‌سا پرِ ره‌نگى و پرِ ده‌نگى توونه‌یه. ئه‌ڤ پرِ ره‌نگیا مه خوه‌شكییا پارله‌مه‌نا كوردستانىَ، مرۆڤپه‌روه‌ریا كوردستانییان نیشانى هه‌موو جیهانىَ دده. راسته ئه‌ڤ چار سالێن داوى ده دبه كۆ پارله‌مه‌نا كوردستانىَ ب ئاوایه‌كه گشتى نه‌گهشتییه‌ئارمانجا خوه، لىَ به‌لىَ دكارم ببێژم كۆ ب تایبه‌ت ده‌رخستنا یاسایێن نوو ده پارله‌مه‌نا كوردستانىَ هه‌نگاڤێن گرینگ هاڤێت. ده‌ما كۆ ل گۆر كێمبوو كورِیان و ب ئاوایه‌كه گشتى سه‌ركه‌فتى بوویه.
به‌لىَ ره‌نگىَ پارله‌مه‌نا كوردستانىَ یا خولا دوو ب ته‌نىَ ژ ده‌ستهلاتىَ پێكهاتبوو، ژبه‌ركو هه‌موو حزبێن ل پارله‌مانىَ ل گۆر قه‌واره‌یێن خوه ته‌ڤلى ده‌ستهلاتىَ بوبوون و بىَ ئۆپۆزسیۆنىَ بوبوون. ژبۆ وىَ یه‌كىَ ژى هنه‌ك كێموكورِى ژنه‌بوونا ئۆپۆزسیۆنىَ ده‌ركه‌تن هۆلىَ. ب تایبه‌تى كێماسی و كه‌موكورِییا كۆ ل پارله‌مه‌نا به‌رىَ ئه‌وه بوو كۆ نه‌كارى چاڤدێرى لسه‌ر داموده‌زگه‌هێن حكوومه‌تىَ بكه و هه‌ر وها نه‌كارى رىَ لبه‌ر به‌رتیل و گه‌نده‌لیىَ هه‌نگاڤێن گرینگ باڤێژه.
هه‌لبه‌ت خولا سێیا پارله‌مه‌نا كوردستانىَ هێڤیه‌ك مه‌زن دده، لىَ به‌لىَ ئه‌م نها نزانین گه‌لۆ وىَ لیسته‌یێن دن ژى به‌شدارى ل حكوومه‌تىَ ده بكن ئان نا؟ ئه‌گه‌ر هات و به‌شدارى ل حكوومه‌تىَ ده كرن واته پارله‌مان دیسا بىَ ئۆپۆزسیۆن دمینه . هه‌ر وها پارله‌مه‌ن ژهێزا ئۆپۆزسیۆنىَ بێپار دمینه. ژبۆ وىَ یه‌كىَ ژى ئه‌ز هێڤیدارم كو لیسته‌یێن دن به‌شدارى ل ده‌ستهلاتىَ نه‌كن، ژبه‌ركۆ به‌شدار ببن نكارن ئه‌ركىَ خوه یىَ ئۆپۆزسیۆنى پێكبینن و پارله‌مه‌نا كوردستانىَ ژهێزا ئۆپۆزسیۆنىَ نكاره سوود وه‌رگره.
ئه‌ركىَ پارله‌مه‌نا نوو ژ یا كه‌ڤن دبه كۆ كێمتر بووبه، لىَ به‌لىَ دڤىَ گاڤێن گرینگ و ب وێره‌كى باڤێژى. ب تایبه‌تى دده‌رباره‌ى چاڤدێریكرنا داموده‌زگه‌هێن حكوومه‌تىَ ده گاڤێن گرینگ و ئه‌رێنى باڤێژه ... هه‌ر وها دڤىَ كێموكورِییێن به‌رىَ یێن وه‌كى نه‌بوونا ئه‌زموونا كارىَ پارله‌مه‌نىَ یه‌ك نه‌بوونا ده‌ستهلات و پارتى، هه‌بوونا كولتووره‌كه حزبی ل ناڤ داموده‌زگه‌ه و پارله‌مه‌نىَ ده نه‌مینه.
* ئارى ئاغۆك سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى نواڵه‌ى نوىَ چووه سه‌ر باسی رێژه‌ى گه‌نج له خولى سێهه‌مى په‌رله‌مان و ئه‌مه‌شی به خاڵێكى گرینگ هه‌ژمار كرد كه گورِو تینێكى پتر ده‌داته په‌رله‌مانه‌كه كه جیاواز ده‌بێت له خوله‌كانى پێشترى، و ئه‌وه‌ى مایه‌ى گه‌شبینى ئه‌وه له‌باره‌ى ئه‌كتیڤیی په‌رله‌مانى نوىَ ئه‌وه‌یه كه زیاتر گرنگى به‌بوارى پسپۆرىء توانا‌و لێهاتوویی په‌رله‌مانتاران دراوه و له‌سه‌ر بنه‌ماى تواناكانیان هه‌ڵبژێردراون :
- ئه‌گه‌ر به‌روانینێكى وردسه‌یرى په‌رله‌مانى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین جیاوازیه‌كى ئیجابی هه‌یه له‌گه‌لڕخوله‌كانى پێشووى په‌رله‌مان، ئه‌و خاڵه‌ى كه لاى من گرنگه‌ء به‌نوێبوونه‌وه‌ى ده‌زانم، بریتییه له‌بوونى گه‌نج له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مان، بێگومان ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه برِیادرا ئیتر گه‌نج له‌ته‌مه‌نى (25) ساڵیه‌وه ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یرى ئه‌م (111) كورسیه بكه‌ین، ده‌بنین كۆمه‌ڵه گه‌نجێك خۆیان تیا دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵییه، چونكه بوونى گه‌نج له‌م شوێنه گرنگه ، ئه‌وا خۆى له‌خۆیدا به‌ماناى نوێ بوونه‌وه‌و هه‌نگاوى نوێء عه‌قڵیه‌تى نوآ دێت، بۆیه پێویسته ئه‌م گه‌نجانه له‌هه‌ر قه‌وارو لیستێك دان سه‌ره‌تا بیر له خه‌مى گه‌نجء ژیانى گه‌نجءئه‌و ته‌وه‌رو بابه‌تانه بكه‌نه‌وه كه تایبه‌ته به‌گه‌نج ء ئه‌وان ببنه داكۆكى كه‌ر له‌مافه‌كانى گه‌نجانء لاوانى وڵات.
له‌لایه‌كى تره‌وه زیاد بوونى رێژه‌ى ئافره‌ت له په‌رله‌مان ئه‌مه‌شیان هه‌نگاوێكى ئیجابی گرنگه، كه‌ئافره‌ت بتوانآبه‌م رێژه زۆر‌و به‌رچاوه، له‌كورسیه‌كانى په‌رله‌مان بوونى خۆى بدۆزێته‌وه.
كه‌واته ده‌كرآ لێره‌دا هه‌مدیس بڵێین ئافره‌ته په‌رله‌مانتاره‌كانى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان ده‌بێت له‌جاران چاكترو باشتر، بیر له‌ژیانء بارودۆخى ژنانء ئافره‌تان ءكچان بكه‌نه‌وه‌و نه‌بنه پاشكۆى لیستى خۆیانء حزبى دیاریكراو، كه‌ته‌نها وه‌ك ئۆپۆزیسۆن یاخود ته‌نها به‌به‌ڵێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵكى چاوه‌رِێى زمانى گفتوگۆكانیان ده‌كه‌ن كه داكۆكى كه‌ر بێت له‌مافى ئافره‌تانء ژنانء كچان بۆیه من به‌گه‌شبینیه‌كى زۆره‌وه له‌خولى ئێستاى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رِوانم، چونكه ئه‌مجاره‌یان زیاتر گرنگى به‌بوارى پسپۆرىء توانا‌و لێهاتووییء دراوه كه له‌بوراره‌كانى ئایینى، سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تى، روناكبیرى، كه‌سه‌كان هه‌ڵبژێردراون ، كه‌خاوه‌ن توانایه‌كى گه‌وره‌ن له‌بواره‌كانى خۆیان، به‌هیواى په‌رله‌مانێكى كارا‌و پرِ له‌جموجولء سه‌ركه‌وتوو.
* ته‌یار عادل گۆران نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، پێى وابوو كه په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له خولى سێهه‌مدا كاریگه‌ریه‌كى پۆزه‌تیڤ و له راده به‌ده‌رى ده‌بێت، و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ى به گرینگی ئه‌وه كرد كه پێویسته بوونى كوتله و فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كار نه‌كاته سه‌ر كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و كێبرِكێى ناشیاو نه‌بێته هۆى سازش كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرینگانه‌ى كه چاره‌نووسی خه‌ڵكى كورد ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن:
- له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باشترین ده‌ستكه‌وت كه له‌و په‌رله‌مانه به‌دى بكرێت پێم وابێت ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێك دێنێته ئاراوه دوور له گیانى حیزبایه‌تیه‌وه كار بكات، جگه له‌مه‌ش من له ئێستاوه چاوه‌رِێى درووست بوونى گفت‌و گۆى توند‌و تۆل له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌كه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته جۆراو جۆر‌و پرۆژه یاساكانه‌وه. له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له خولى ئه‌مجاره‌یدا پێناچێت په‌رله‌مانتاران له هۆله سارد‌و خۆشه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه كاتى خه‌وتنیان هه‌بێت، خۆى له خۆیدا هه‌بوونى ئۆپۆزسیۆنى جیا جیا له‌نێو هۆڵه‌كانى په‌رله‌ماندا نیشانه‌ى په‌رله‌مانێكى كارایه و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا بوو حكومه‌تیش كارا ده‌بێت. چونكه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ت و پرۆژه یاساكان گفت‌و گۆده‌كه‌ن و هه‌ر وا به ئاسانى برِیار له‌سه‌ر پرۆرژه یاساكانه‌وه نادرێت و حكومه‌تیش له‌و كاته ناچار ده‌بێت زیاتر خۆى به بابه‌ته‌كه‌وه ماندوو بكات. كورتیه‌كه‌ى ئه‌وه ده‌بێت كه سه‌ركه‌وتن و بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه زیاتر خۆى ماندوو بكات و خه‌لك له خۆى رازى بكات، لێره‌دا فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مانیش ناچار ده‌بن له دژى یه‌كترى فكرى كارا و قه‌شه‌نگ تر بهێنه كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر خه‌لك له خۆیان رازى بكه‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ى له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌بوونى كوتله و فراكسیۆنه جیاوازانه كار نه‌كاته سه‌ر كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و كێبرِكێى ناشیاو نه‌بێته هۆى سازش كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرینگانه‌ى چاره‌نووسی خه‌ڵكى كورد ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن... جیا له‌وانه‌ش من پێموایه لیستى كوردستانى كه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى نێو په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت زۆر ژیرانه به ته‌نگ ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه ده‌چێت و هه‌وڵى جێبه‌جىَ كردنیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد له‌نێو هاوكێشه نێو ده‌وله‌تییه‌كان پته‌وتر ببێت و له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه لیستى ناوبراو چاك له‌جیاوازى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌زانێت و تێگه‌یشتووه، بۆیه ئه‌و چوار ساڵه بۆ كار‌و خزمه‌تى پتر ته‌رخان ده‌كات و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌دات كه له‌گه‌ل حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون وه‌كو چۆن له خوله‌كانى پێشترى په‌رله‌مانى كوردستان و كابینه‌كانى پێشتر هه‌وڵه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌رِێگاى ئه‌و حكوومه‌ته‌ى كه به‌رِێوه‌ى ده‌برد جێ په‌نجه‌كانى روون و ئاشكرا تێبینى ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌و كار و كۆششانه‌ى بوون واى كرد دیسان هاوولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ر له‌نوىَ متمانه به لیستى كوردستانى بده‌ن و ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تیان پێ بسپێرن.