په‌یامێك له كاكه حه‌مه‌وه بۆ عه‌ربێكى شۆڤینیست
عیــسا بۆتــانى
isabotani@hotmail.com
كه له یوتۆب سه‌یرى به‌نێو پارچه شیعره‌كه‌ى (كاكه حه‌مه)م كرد رێك قسه‌ى هاورِیێكم هاته‌وه یاد كه له سالاَنى 1988 و له گه‌رمه‌ى ئه‌نفال و كیمیاباران كردنى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه بۆ گێرِامه‌وه، ئه‌و هاورِێیه‌م هه‌ستى مرۆڤى عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كانى به‌سه‌ر گه‌لى كورد دێن له زارى هاورِێیێكى خۆى عه‌ره‌ب بۆى باس كردم. هاورِىَ عه‌ره‌به‌كه‌ى ئه‌و گوتبووى "ئێمه‌ى عه‌ره‌ب كاتێك هه‌ست به ئاسووده‌یى ده‌كه‌ین و ته‌زووى شادى به جه‌سته‌ماندا دێت كه ده‌بینین گوندى كورده وا وێران ده‌كرێت ... پیاوى كورده وا له سێداره ده‌درێت ... ژن و منداڵ وخانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌یه وا ئه‌نفال و كیمیا باران ده‌كرێن ... ئا ئه‌وه‌یه هه‌ستى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵكى عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به كورد".
ئێمه كورد هه‌میشه و له‌ژێر هه‌ر هۆكار و خۆفریودانێك بووبێت خۆمان له‌و راستییه لاداوه، جارى وا هه‌یه خۆمان نه‌هێناوه‌ته ئاستى ئه‌وان و به هه‌مان ئه‌و شێوازه نزمه‌ى ئه‌وان په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ن دوژمندارى ئه‌وانمان نه‌كردووه ... و بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه نه‌ته‌وه‌ى كورد پتر له زمانى دیالۆگ و گفتوگۆى شارستانیى لێزان و كارمه ترین له‌وان. دیسان كه ئێمه ئه‌وه‌مان لا په‌سندتره له رێگاى وتووێژ و گرتنه‌به‌رى میكانیزمى ئاشتیخوازانه و سیاسه‌تى پاكژ مافه‌كانمان وه‌ده‌ست بێنین، ئه‌گینا هه‌ر تاكێكى كورد جوان له هه‌ستى سه‌ربازێكى عه‌ره‌ب گه‌یشتبوو كه له‌به‌ر سینگى پێشمه‌رگه ده‌وه‌ستا و پیرو ئافره‌ت و منداڵى كورد راپێچى بیابانه‌كانى باشوور ده‌كردن و له‌وێش بىَ ئه‌وه‌ى ده‌مارى مرۆڤایه‌تى ببزوێت له‌ژێر لمه سۆر بووه‌كاندا هه‌تا هه‌تا بێده‌نگى ده‌كردن. زۆر باش ئه‌و راستییه ده‌زانین هه‌ر وه‌كو له گوته‌یێكى سه‌ددامى دیكتاتۆرى پێشووى عێراقى له سێداره دراو له هۆڵى دادگا و له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ر و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ى دژبه‌رى كورد كردبووى گوتى "هه‌له‌بجه له سه‌رده‌مێكدا رووى دا كه سه‌رۆكى ئه‌وساى عێراق سه‌ددام حوسێن بوو"، به‌و واتایه‌ى كه به فه‌رمانى من هه‌موو كوشتن و برِینه‌كان به‌رامبه‌ر به كورد نه‌كراون و جارى وابووه به‌رپرس یاخود سه‌رباز و ره‌فیق حیزبیێك به هه‌وه‌س خه‌ڵكى كوردیان كوشتووه و ئاگریان له خانووه‌كانیان به‌رداوه ... من مه‌به‌ستم له‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌و نموونه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان بۆ دژایه‌تى كردنى كورد وه‌كو سه‌ددام و بگره خراپتریش بوونه.
ئه‌م هه‌موو ئاخاوتنه له‌میانى شیكردنه‌وه‌م بۆ نه‌فسیه‌تى سمیر ێبیح كه شیعره‌كه‌ى (كاكه حه‌مه) ى له كه‌ناڵى ئاسمانى (بلادی) خوێنده‌وه و دواتریش له یوتوب دانراوه، له هۆڵه‌كه‌ى شیعرى كاكه حه‌مه‌ى تێدا خوێندرایه‌وه چه‌ندین په‌رله‌مانتارى عه‌ره‌ب و كه‌سایه‌تى دانیشتوون كه له خۆشیا ده‌ست ده‌كه‌نه چه‌پله لێدان و شاگه‌شكه ده‌بن. ئه‌و شۆڤینیسته له شیعره‌كه‌یدا وێرِاى گاڵته‌كردن به زمانى كوردى و دانانى ناوونیشانێك كه ناخى كورد بریندار بكات وه‌كو باوه كه هه‌ر عه‌ره‌بێك كه به كاكه بانگى كورد ده‌كات به‌لاى ئه‌وانه‌وه سووكترین ناتۆره‌یه بۆ ئێمه ، كه‌چى جوانترین ناوى عه‌ره‌بى به‌لاى ئه‌وان به‌دماناترین وشه كه خۆیانى لىَ لانه‌ده‌ن. شاعیره شۆڤینسته عه‌ره‌به‌كه سووك سه‌یرى مافه‌كانى كورد ده‌كات و قوربانییه‌كانى بێبایه‌خ و هیچ له‌قه‌له‌م ده‌دات، كه كورد بۆى نیه باس له هه‌له‌بجه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كۆلاَنێكى فه‌لوجه و شاره‌كانى دیكه‌ى ناوه‌رِاست و باشوورى عێراق پرِن له هه‌له‌بجه ... به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئێمه له‌وان جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وان خۆیان به‌رگى ئیرهابیان پۆشیووه و خه‌ڵكى خۆیان ده‌كوژن بىَ ئه‌وه‌ى ده‌ستى كورد له كوشتنى خه‌ڵكى سیڤیلى ئه‌وىَ هه‌بووبێت، به پێچه‌وانه‌ى هه‌له‌بجه و بالیسان و گشت گوند و ناوچه كیمیابارانكراوه‌كانى كوردستان كه عه‌ره‌ب خه‌ڵكه‌كه‌ى شه‌هید كردن و گونده‌كانیانى رووخاند.
ئه‌و كه باسی ئه‌وه ده‌كات كورد گوىَ به پاراستنى عێراقى یه‌كگرتوو نادات و ته‌نها هه‌وڵ و كۆششى بۆ كه‌ركووكى شارى نه‌وته، ئه‌مه هه‌ڵه‌یێكى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بزانێت كه هه‌ر بستێك له خاكى هه‌ریَِمى كوردستان پرِه له نه‌وت و ئاڵتوون. كه‌چى داكۆكیكردنى كورد له كه‌ركووك ... به‌رگریكردنه له شارێك كه له‌دێر زه‌مانه‌وه كوردستانى بووه و ده‌بێت به كوردستانیش بمێنێته‌وه.
له‌وانه‌یه رێژه‌یێكى هه‌ره زۆرى كورد ئه‌گه‌ر بۆ ره‌چاوكردنى سیاسه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى و راگرتنى ته‌رازووى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد نه‌بووبێت، ئه‌گینا بۆ ساتێكیش خوازیارى ئه‌وه نین پارچه‌یێك بن له عێراقێك كه تێیدا خه‌ڵكى عه‌ره‌ب خۆیانى به خاوه‌ن بزانن و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش به سه‌پان. به پیاده‌كردنى سیاسه‌توانانى عه‌ره‌ب و خه‌ڵكه شۆڤینیسته‌كانیان بۆ هه‌وڵى له‌كه‌دار كردنى پیرۆزییه‌كانى گه‌لى كورد ئه‌مرِۆ بێت یا سبه‌ى و له‌ژێر هه‌ر فشارێك كورد ناچاره ترسه‌كه‌ى بشكێنێت و بانگى سه‌ربه‌خۆیى بدات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پیرۆزى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه مێژوویێكى پرِ شكۆى قوربانیدانى هه‌یه و له‌سه‌ر بناغه‌یێكى پته‌وى خوێن و فرمێسكى كوردستانیان ئاوه‌دان كراوه، بۆیه نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌ستبه‌ردارى نابێت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شۆڤینیستێكى قین له‌دڵ به‌رِه‌ڤانى لىَ ده‌كات.