له په‌روه‌رده‌ى خه‌بات رێورِه‌سمێك بۆ رێزگرتن له مامۆستایانى خاوه‌ن ئه‌زموون
له‌ژێر چاودێرى به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و به ئاماده‌بوونى رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات و كه‌مال حه‌مه‌د سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى بنه‌رِه‌تى و ئاماده‌یى و ژماره‌یێكى زۆرى مامۆستایان رێورِه‌سمى رێزلێنان بۆ (17) مامۆستاى سنوورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌رِێوه‌چوو كه ماوه‌ى خزمه‌تیان له قوتابخانه‌كانى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پتربوو له پانزه ساڵ و سه‌ره‌رِاى مافى گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ قوتابخانه‌كانى سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر كه‌چى به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و فێركردنى قوتابیانى قوتابخانه‌كانى قه‌زاى خه‌بات.
له‌سه‌رتادا دواى خوێندنه‌وه‌ى وتارى هه‌ر یه‌ك له لێژنه‌ى ئاماده‌كارى رێزلێنانه‌كه و به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و قایمقام قه‌زاى خه‌بات و سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایان و پێشكه‌ش كردنى چه‌ند گۆرانى و مۆسیقایێك له‌لایه‌ن به‌شی چالاكى قوتابخانه‌كان برِوانامه‌ى رێزلێنان و پاشانیش خه‌لاَتێكى تایبه‌ت به رێورِه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو به‌سه‌ر به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌ش كران.
شیاوى گوتنه كه ئه‌نجامدانى ئه‌م رێورِه‌سمه‌ى رێزلێنان وێرِاى دڵخۆش كردنى مامۆستایانى خاوه‌ن ئه‌زموون و خزمه‌ت... له هه‌مان كاتیش‌دا هاندان و له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ى مامۆستایانه كه بۆ پێگه‌یاندنى قوتابیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره داویانه.