وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌ت په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌كات
بۆ به‌دوا داچوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى په‌روه‌رده وفێركردن له سنوورى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات له‌دسپێكدا سه‌فین موحسین دزه‌یى وه‌زیرى په‌روه‌رده به یاوه‌رى شاندێكى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى دیوانى په‌روه‌رده‌كه‌ى كرد و وێرِاى پێشوازى كردنى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسى به‌شه‌كان له‌لایه‌ن به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى كارى په‌روه‌رده بۆ به‌رِێزیان باس كرا، دواتریش بۆ هایداربوون له سه‌رنج و پێشنیارى یه‌كه‌ى ئیدارى قه‌زاى خه‌بات كۆبوونه‌وه‌یێكى له‌گه‌ل قایمقامى قه‌زاى خه‌بات و به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رزگارى سازدا كه تێیدا خۆشحاڵى خۆى بۆ بایه‌خدانى ئیداره‌ى قه‌زاكه به بوارى په‌روه‌رده وفێركردن ده‌ربرِى.
ئه‌مه‌و دواتر له دانیشتنێك له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتیارانى پسپۆرى و بنه‌رِه‌تى و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى دیوانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات گوێبیستى چه‌ندین سه‌رنج و تێرِوانین بوو به ئامانجى تۆكمه‌كردنى ره‌وتى فێركردن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا و به‌رِێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه سه‌رنجه‌كانیان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرىَ. پاشان وه‌زیرى په‌روه‌رده به یاوه‌رى به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات سه‌ردانى چه‌ند قوتابخانه‌یێكى له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى خه‌بات و كۆمه‌ڵگا و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كرده‌وه كه پێكهاتبوون له ئاماده‌یى كۆرِاز و قوتابخانه‌ى بنه‌رِه‌تى لاراى كچان و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ى پاوانى بنه‌رِه‌تى له گوندى چالوكى گچكه و قوتابخانه‌ى جدیده زاب له كۆمه‌ڵگاى جدیده... له‌و سه‌ردانه‌یدا وێرِاى گوىَ گرتن له داوا و پێشنیارى مامۆستایان له هه‌مان كاتیش‌دا له نزیكه‌وه چاوى به قوتابیان كه‌وت.
سه‌ره‌رِاى جه‌خت كردنى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌سه‌ر ته‌رخان كردنى به‌شێكى زۆرى تواناكانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستى بره‌ودان به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن له كوردستان به‌رِێزیان ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش هه‌میشه له هه‌وڵى په‌ره‌دان به بواره‌كه و پێشخستنى ئاستى قوتابیان به‌رده‌وام ده‌بێت.