ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك
ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ئاهه‌نگى بىَ بووك
ئێستاكه ره‌وشه‌كه واى به‌سه‌ر داهاتووه كه گشت گه‌لانى دونیا هه‌ست به خواسته‌كانى هه‌رێمى باشوورى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌زانن چیمان له حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عیراقدا ده‌وێت، هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى كوردیش وه‌كو مانگێك له شه‌وى چوارده‌دا ئاشكرایه كه چ خواستێكیان هه‌س. ئه‌و خواسته‌ى گه‌لى كورد ئه‌وه‌نده شه‌فافه كه كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌ى به ئاشكرا له‌نێو چه‌وانى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ده‌خوێنێته‌وه كه ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ناخوازین، ره‌نگه‌ش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته شه‌فافه‌ى كه هه‌مانه جاروبار توشى گێچه‌له بین چونكه له سیاسه‌تدا هه‌موو شته‌كان شاراوه‌و فرت‌و فێلن به‌لام ئێَمه‌ى كورد هه‌میشه كه‌م فرت‌و فێلین ئه‌وه‌تا تاكو ئێستاكه ده‌لێین برا عه‌ره‌به‌كان كه برا ئێستاكه هه‌ولى له‌قورِ برانه خواره‌وه‌مان ده‌دات. جاران دوژمنان و ئه‌و دراوسێیانه‌مان پێیان كوفرییه‌كى زۆر گه‌وره بوو كه ناوى ده‌وله‌تى كوردى بكه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان، كه‌چى ئه‌مرِۆ هه‌وله‌كان به ناچارى ئاوا پیشانده‌ده‌ن كه دروستبونى ئه‌و خه‌ونه بۆ كورد نزیكه‌و ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌سه‌لاتى ئه‌واندایه. كه‌واته به ناچارى ماوه‌ته‌وه چاوه‌رِێى ئه‌و رۆژه بكه‌ن كه چونى ئه‌و ناوه بۆسه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان له سپاردنى مه‌رگى خۆیان پێیان خۆشتر ده‌بێت،بۆیه‌ش به ناچارى له قیرى ئه‌و ره‌مزه‌یه بۆ گه‌لى كورد كه به‌لووله‌ى تڤه‌نگه‌كان و قه‌له‌مى خوار كه‌تافه‌ى گیرفانه‌كانى سه‌ر شانى قوتكه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان هێناوه، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر مادده‌ى 140 ئه‌وان سور و سور ده‌زانن ئه‌و چه‌نده‌یان له ده‌ستداوه بۆیه وه‌كو مه‌سه‌له كوردییه‌كه كه ده‌لێت ریشى له ده‌ستداوه‌و نایه‌وێت سمێله‌كه‌ش له‌سه‌ر دانێن، ئه‌وانیش بۆیان ئاشكرابوه كه هێزى دژایه‌تیكردنیان بۆ هه‌رێمى باشوورى كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌وله‌ت بوون برِاوه، بۆیه ده‌یانه‌وێت ده‌وله‌ته‌كه‌ى كوردان كه‌ركووكى له‌گه‌لدا نه‌بێت و بۆ كوردیش كه‌ركووك وه‌كو بوكێكه و ئه‌گه‌ر بوكیش نه‌بێت ئاهه‌نگ ناگێرِدرێت كه‌واته مه‌حاله كورد بىَ كه‌ركووك بژیت ،هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له هه‌رێمى باشوور كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كوردێك ده‌كه‌ن بیر له دامه‌زراندنى ده‌وله‌تێك ناكه‌نه‌وه بىَ كه‌ركووك. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌شدا جیا له دوژمنان و ولاته ناحه‌زه‌كانى ده‌وروبه‌رى گه‌لى كورد ئه‌مرِۆ به‌شێك له عه‌ره‌به عیراقیه‌كانى كه تاكو دوێنىَ چلكاخۆرێكى سه‌ر سفره‌ى ئێَمه بوون و پێش حه‌سانه‌وه‌یان له به‌غدا هه‌ر قه‌رزدارى هۆتێلو چێشتخانه‌كانى هاوینه‌هه‌وارى سه‌لاحه‌دین بوون كه به‌م ره‌مه‌زانه با دوعایه‌كى بۆ بكه‌م خوا خێرى بنوسێت سه‌ركرده‌یه‌كى كورد قه‌رزه‌كانى ئه‌وانى خسته ئه‌ستۆى خۆى و گه‌رِاندییه‌وه، سه‌یر كه‌ن ئه‌مانه ئه‌و پیاوه‌ن كه دوێنىَ پاره‌ى خواردن و خه‌وتنیان نه‌بووه و ئه‌مرِۆكه‌ش هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێى و به‌رامبه‌ر به كورد قسه‌ى زڵ ده‌كه‌ن. مه‌شهه‌دانیه‌ك كه له هه‌مبه‌ر تێپه‌رِاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى رۆژى 22/7/2008 دژى خواسته‌كانى كورد هه‌ستاو ژنه‌كه‌ى پێى بلێت ئه‌وه بێنمه‌كیه به‌رامبه‌ر به كورد كردى كه ئه‌م شاره‌ى قه‌لاو مناره 3 ساله ئه‌وى له ئامێز گرتووه. سه‌د ره‌حمه‌ت له گۆرِت مام هه‌ژار كه گوتوته نانمان بىَ خوێیه. ئه‌وه هه‌رباسى هه‌وله‌كانى ئه‌مرِۆى ئه‌لمالیكیش نایه‌ته گۆتن به‌و په‌رِى ووزه‌كانیه‌وه كه له خواردنه كوردییه‌كان گرتویه‌تیه به‌ر برِیار ده‌دات بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى سوپاى عیراقى بۆ سه‌ر هێلى 36 و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات به‌سه‌ر گشت ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه ته‌عریب كراون له لایه‌ن رژێمى گۆرِ به گۆرِ و له زمنى مادده‌ى 140 دان جگه له‌و هه‌لمه‌ته‌ى ناوچه‌ى خانه‌قین و جه‌له‌ولاش كه كردى له پال ئه‌مه زیاتر له 10 ئامر فه‌وجى كوردى له سوپاى عیراقدا له ناوچه‌ى موسل بۆ ناوچه‌كانى باشوورى عیراق گواسته‌وه تاوه‌ك ده‌سه‌لاتى كورد له‌نێو سوپا كه‌م بكاته‌وه‌و له‌شوێنى ئه‌واندا كۆنه جاش‌و تیرۆرستانى دوێنێى دامه‌زراند له‌نێو ئه‌و سوپاییه‌ى كه كورد به‌هێزى كردوو داى مه‌زراند ، هه‌موو هه‌وله‌كانیشى بۆ ئه‌وه‌یه كه فشار بخاته سه‌ر مادده‌ى 140 و به كوردى و كورتى بۆ مالیكى له‌شه‌كر خۆشتره كه كورد بلێت ئێمه له‌ناوچه‌كه ده‌چین و ده‌بین به ده‌وله‌ت به‌بىَ كه‌ركووك به‌لام ئه‌وه تاچه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندى كورد دایه و ده‌وله‌ته‌كه‌ى دایه...! وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌م با بۆ ئه‌و ده‌مبێت.
گوناهبارم له چاوی تۆدا
په‌نجه‌كانم له بۆنی سێودا هه‌ڵده‌وه‌رێنوه‌كو چۆن گلێنه‌كانم به بینینی مه‌رگ ده‌بووژێنه‌وه.. جه‌سته‌م به‌و شنه بایه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێك هه‌ڵده‌كات ده‌سووتێت، وه‌كو چۆن رۆحم به بێگه‌ردیی فریشته خه‌وش ده‌یگرێت.. من له‌م هه‌موو فیغانه‌دا ته‌نها پاساوێك ده‌مكوژێت وته‌نها به‌وه ژیر ده‌بمه‌وه‌كه سه‌رم ده‌چێته نێو بیركردنه‌وه‌یك وله‌سه‌ر سه‌رینێك پێلوه‌كانم ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ككه‌وا ئیتر له‌یه‌كتری نه‌ترازێن... من په‌ناهه‌نده‌یێكی گه‌ڕیده‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا پێی ده‌گوترێت گونااااااااااااااااااااهمن گوناهبارێكی نا شاره‌زای ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا كۆڵانه‌كانی نامناسم ومنیش هه‌تا له جۆگه‌له‌كانی دا پردێك نامپه‌رێنیێتته‌وه وله قوڕ و لیته‌ی خاكه‌كه‌ی داده‌چه‌قم ونقووم ده‌بم... له خاكه‌كه‌ی داته‌نها كۆشێكم له یاده‌وه‌رییته‌نها مشتێكم له پاكی وجیهانێكم له گوناه، كه له‌ژێر ده‌ریاكانیدابه دوای مرواری دا ده‌گه‌ڕێمهه‌ناسه‌م پڕ ده‌بێت له سوێراوئیتر دواتر چێژ له چ لێوارێك بكه‌م وجه‌سته‌م نه‌ده‌مه به‌ر خۆره‌تاوكه له‌نێو كوانووی پشكۆ وئاگردانی داهه‌ڵكڕۆزێمبۆچی به یادكردنه‌وه‌یێك بزه‌یێكی نه‌مرم وبه گوناهێك نه‌ژیێمه‌وه، له كاتێكدا گوناهه‌كانم سپی ده‌بنره‌فتار و هه‌وه‌سێك به‌ره‌و نووته‌كی سته‌م ده‌مبه‌ن... له كاتێكدا گلێنه‌كانم سه‌وز ده‌بنورشه‌ی بایێكی هاروهاج وته‌وژمی گێژه‌نه‌كانی نغرۆم ده‌كه‌نكه‌وا ئیتر نه‌فه‌س بڕ بم ودیسان بمرم، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی تاوان تاوانبارم... هه‌تا دوای سنووری مردندوو دڵ و راڕام، من ده‌مه‌وی له چاوی ئه‌ودا پتر بم له‌وه‌ی كه هه‌م، له چاوی ئه‌ویشدابێگوناهتر بم له‌وه‌ی كه هه‌م... من نه‌بووم كه پاكیزه‌یی چاوه‌كانی ئێوه‌م رفاند وره‌نگی ساخته‌م پێ ئاشنا كردن، من خۆم فریوخواردوویێكی نابینامنامه‌وی چاوه‌كانتان فریووم ده‌ن... من هه‌موو له‌و به‌یانییانه‌دا مردمكه تێاندا منتان كرده شاپاڵه‌ی هۆلاكۆییه‌ك وده‌مڕاستی كۆشكه‌كانی مه‌نسوور... من خۆم له تاریكی حوزن دا گینگلم ده‌دامنتان كرده پاڵه‌وانی كۆشك و ته‌لاریچراخان و نوور، من رۆحم به‌سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردی پایزه‌وه رژا وئێوه‌ش بێ‌ئاگا له من ژیان وله سه‌وزه‌لانی زه‌وییه‌وه وه‌كو حیله‌ی ئه‌سپێكی سه‌رشێتسمكۆڵتان به‌سه‌ر پاشماوه‌ی رۆحی ماندوومه‌وه كرد وگه‌یشتنه ته‌پوتۆزی ئه‌و شه‌ڕگه‌یه‌ی تێیدا كوژرام، ئه‌وسا بڕیارم داله بری خۆم برینه‌كانم بێنه گۆ... ئێوه‌ش به زه‌بری نه‌یزه‌كێكمنتان سووتاند وله بیابانێك ده‌ست له‌ملانێی من بوونكه ئه‌وسا جه‌سته‌یێكی سڕبووی بێ گیان ومرۆڤێكی به‌تاڵ بووم له یاری.. ئه‌ی شاری گوناهكه ناتوانی ناتۆره‌م بۆ هه‌ڵنه‌چنیبه ئاگر گه‌رمم بكه‌ره‌وه، ئه‌ی خاكی پاكیكه ناتوانی خه‌نده‌یێكم لی هه‌ڵكڕێنیبه ره‌نووی به‌فر بمسووتێنه‌با چیتر نه‌بمه كولووی هه‌ورێكی بێ چرپه وبێ تیشكی هه‌تاو بتوێمه‌وه‌با چیتر نه‌بمه مرۆڤێكی ساویلكه‌وبه ماچێك بكوژێمه‌وه. پایزیی2008
تایكێن مه‌رجانان
تایكێن مه‌رجانان
ئه‌ز نه ئه‌و مه‌له‌ڤان بووم
بێبه‌ختیىَ ب كه‌نارێن ئاڤىَ بكه‌م و
زڤرِۆكێن له‌هیىَ بهینمه به‌ر ده‌رىَ ما‌لا ته،
من باش دزانى مراریان ژده‌ڤىَ به‌قان بدزم و
خۆ ب شاپه‌رِێن نه‌هه‌نگان ڤه بگرم...
نویزێنا دۆلفینێن غه‌ریب ژى
د په‌قیشكان دا زیندانى بكه‌م.
وه‌لىَ چ ژبۆ دلرِه‌قییا وىَ سیپه‌لىَ بێژم
كو ئه‌ز نه‌چارى هه‌ندىَ كرم
كه‌له‌كێن ماسیڤانان بێخمه به‌ر پێلا ئاڤىَ و
قولابێن وان ل تایكێن مه‌رجانان بئالینم...
له‌وما ژى گاڤا سه‌رپێهاتییا خه‌ندقینىَ دبهیزم و
رستۆكه‌كا سۆرا قه‌تیاى دبینم
پشتا خۆ ل ده‌شتێن تێهنى دكه‌م و
ل هه‌مبه‌رى وىَ گه‌میىَ رادوه‌ستم
كو سه‌رنشینێن وىَ بوونه دۆستێن مرارییان،
به‌رىَ خۆ ل چاڤكانیێن رویباران دكه‌م و
خورِ خورِا ئاڤىَ دبه‌مه‌ڤه ناڤا ده‌ریایان...
بێنسارییا پێلێن دانعه‌مر
دكه‌مه خۆشترین گولاڤ و
گوهدانا به‌یتا بارانىَ و
قیرِكرنا لاوكا خابیرۆى ژى دكه‌مه فه‌رز
به‌رى كو زه‌ند و به‌له‌كێن پیێن من
ژپه‌شكێن بارانىَ عاشق ببن،
دوه‌رچه‌پێن چ رێكه‌كێ دا وندا نه‌دبووم و
دبه‌ر نێرِینا پرتێن سپیێن عه‌ڤران ژى دا
سه‌ر و رهىَ من سپى نه‌دبوون...
تنىَ ده‌ست و تلێن من
ئاشۆپێن وان پرتێن به‌رفره‌ه رادكرن و
یه‌ك یه‌كه دكرنه‌ڤه دبن ئاخىَ دا...
یان ژى تێكهه‌لى كه‌فێن وان پێلان دكرن
كو لێڤا ده‌ریاى ب ئێریشێن وان نه دشكه‌ست.
به‌رى كو ژ زوهاتییا بیابانىَ برِه‌ڤم
زڤرِۆكێن چ روویباره‌كى نه‌دشیان من بخه‌ندقینن و
من نالینا وان لسه‌ر پشتا نه‌وره‌سان سویار دكر،
ئه‌ز بووم چه‌ته‌ڤانىَ ده‌ریایێن بىَ په‌قیشك...
ئه‌ز بووم گه‌میڤانىَ بیابانا بىَ دویماهى
له‌وما ژى گاڤا ژبۆ پرتێن قایغه‌كى كه‌فتمه دبۆسىَ دا
هندى هوینكاتى دمندا مابوو
نه‌ما...
هندى خه‌ونێن هوینكێن دمه‌ژیىَ منداژى
كه‌فتنه به‌ر باهۆزا ئاگرى و
گه‌رمىَ سۆتن...
ئێدى دناڤبه‌را تێهنا گه‌رم و
سیپه‌لێن ته‌زى دا
من نه‌زانى خۆ راده‌ستى تۆرِا ماسیڤانه‌كى بكه‌م
یان ژى به‌ره‌ڤ سویله‌مێن ئاگرى پێنگاڤان بهاژۆم.
به‌لىَ ئه‌ز بووم دۆستىَ ب كێر نه‌هاتى
یىَ كو نه‌شیا پێلێن ئاڤىَ ژێهه‌ل بزڤرِینت و
هناڤىَ ماسییه‌كى بشۆت و
سپى بكه‌ته‌ڤه...
به‌لىَ ئه‌زم یىَ كو نه‌شێم تنىَ لبه‌ر ده‌نگىَ مۆزیكا بابه‌لیسكان ژى
نه بنڤم و
نه‌ژى بكه‌مه كه‌نى...
ژبه‌ركو من ئه‌و كه‌نى نییه
تێرا كرِینا هیزاره‌كا خه‌ملاندى بیت...
من ئه‌و هوینكاتى نه‌مایه
گه‌وروویا بشكوژه‌كى پىَ ته‌رِ ببیت،
ئه‌وا من هه‌بوو دگه‌وروویا به‌قان دا ئاسىَ بوو...
ئه‌وا من هه‌بوو
ل تایكێن مه‌رجانان ئالیا.
كانوینا یه‌كىَ/ 2007
قه‌زا خه‌بات
رۆژانێكى ته‌مه‌ن one day for my age
One day Love and friendship met.Love asked-when i already exist why are you here?Friendship replied "to make faces smile when u leave the tears!!!"Friendship is the best thing in the world
as there is no scope for tears if
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)