ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ئاهه‌نگى بىَ بووك
ئێستاكه ره‌وشه‌كه واى به‌سه‌ر داهاتووه كه گشت گه‌لانى دونیا هه‌ست به خواسته‌كانى هه‌رێمى باشوورى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌زانن چیمان له حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عیراقدا ده‌وێت، هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى كوردیش وه‌كو مانگێك له شه‌وى چوارده‌دا ئاشكرایه كه چ خواستێكیان هه‌س. ئه‌و خواسته‌ى گه‌لى كورد ئه‌وه‌نده شه‌فافه كه كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌ى به ئاشكرا له‌نێو چه‌وانى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ده‌خوێنێته‌وه كه ده‌وله‌تى بىَ كه‌ركووك ناخوازین، ره‌نگه‌ش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته شه‌فافه‌ى كه هه‌مانه جاروبار توشى گێچه‌له بین چونكه له سیاسه‌تدا هه‌موو شته‌كان شاراوه‌و فرت‌و فێلن به‌لام ئێَمه‌ى كورد هه‌میشه كه‌م فرت‌و فێلین ئه‌وه‌تا تاكو ئێستاكه ده‌لێین برا عه‌ره‌به‌كان كه برا ئێستاكه هه‌ولى له‌قورِ برانه خواره‌وه‌مان ده‌دات. جاران دوژمنان و ئه‌و دراوسێیانه‌مان پێیان كوفرییه‌كى زۆر گه‌وره بوو كه ناوى ده‌وله‌تى كوردى بكه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان، كه‌چى ئه‌مرِۆ هه‌وله‌كان به ناچارى ئاوا پیشانده‌ده‌ن كه دروستبونى ئه‌و خه‌ونه بۆ كورد نزیكه‌و ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌سه‌لاتى ئه‌واندایه. كه‌واته به ناچارى ماوه‌ته‌وه چاوه‌رِێى ئه‌و رۆژه بكه‌ن كه چونى ئه‌و ناوه بۆسه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان له سپاردنى مه‌رگى خۆیان پێیان خۆشتر ده‌بێت،بۆیه‌ش به ناچارى له قیرى ئه‌و ره‌مزه‌یه بۆ گه‌لى كورد كه به‌لووله‌ى تڤه‌نگه‌كان و قه‌له‌مى خوار كه‌تافه‌ى گیرفانه‌كانى سه‌ر شانى قوتكه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان هێناوه، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر مادده‌ى 140 ئه‌وان سور و سور ده‌زانن ئه‌و چه‌نده‌یان له ده‌ستداوه بۆیه وه‌كو مه‌سه‌له كوردییه‌كه كه ده‌لێت ریشى له ده‌ستداوه‌و نایه‌وێت سمێله‌كه‌ش له‌سه‌ر دانێن، ئه‌وانیش بۆیان ئاشكرابوه كه هێزى دژایه‌تیكردنیان بۆ هه‌رێمى باشوورى كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌وله‌ت بوون برِاوه، بۆیه ده‌یانه‌وێت ده‌وله‌ته‌كه‌ى كوردان كه‌ركووكى له‌گه‌لدا نه‌بێت و بۆ كوردیش كه‌ركووك وه‌كو بوكێكه و ئه‌گه‌ر بوكیش نه‌بێت ئاهه‌نگ ناگێرِدرێت كه‌واته مه‌حاله كورد بىَ كه‌ركووك بژیت ،هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له هه‌رێمى باشوور كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كوردێك ده‌كه‌ن بیر له دامه‌زراندنى ده‌وله‌تێك ناكه‌نه‌وه بىَ كه‌ركووك. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌شدا جیا له دوژمنان و ولاته ناحه‌زه‌كانى ده‌وروبه‌رى گه‌لى كورد ئه‌مرِۆ به‌شێك له عه‌ره‌به عیراقیه‌كانى كه تاكو دوێنىَ چلكاخۆرێكى سه‌ر سفره‌ى ئێَمه بوون و پێش حه‌سانه‌وه‌یان له به‌غدا هه‌ر قه‌رزدارى هۆتێلو چێشتخانه‌كانى هاوینه‌هه‌وارى سه‌لاحه‌دین بوون كه به‌م ره‌مه‌زانه با دوعایه‌كى بۆ بكه‌م خوا خێرى بنوسێت سه‌ركرده‌یه‌كى كورد قه‌رزه‌كانى ئه‌وانى خسته ئه‌ستۆى خۆى و گه‌رِاندییه‌وه، سه‌یر كه‌ن ئه‌مانه ئه‌و پیاوه‌ن كه دوێنىَ پاره‌ى خواردن و خه‌وتنیان نه‌بووه و ئه‌مرِۆكه‌ش هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێى و به‌رامبه‌ر به كورد قسه‌ى زڵ ده‌كه‌ن. مه‌شهه‌دانیه‌ك كه له هه‌مبه‌ر تێپه‌رِاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى رۆژى 22/7/2008 دژى خواسته‌كانى كورد هه‌ستاو ژنه‌كه‌ى پێى بلێت ئه‌وه بێنمه‌كیه به‌رامبه‌ر به كورد كردى كه ئه‌م شاره‌ى قه‌لاو مناره 3 ساله ئه‌وى له ئامێز گرتووه. سه‌د ره‌حمه‌ت له گۆرِت مام هه‌ژار كه گوتوته نانمان بىَ خوێیه. ئه‌وه هه‌رباسى هه‌وله‌كانى ئه‌مرِۆى ئه‌لمالیكیش نایه‌ته گۆتن به‌و په‌رِى ووزه‌كانیه‌وه كه له خواردنه كوردییه‌كان گرتویه‌تیه به‌ر برِیار ده‌دات بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى سوپاى عیراقى بۆ سه‌ر هێلى 36 و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات به‌سه‌ر گشت ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه ته‌عریب كراون له لایه‌ن رژێمى گۆرِ به گۆرِ و له زمنى مادده‌ى 140 دان جگه له‌و هه‌لمه‌ته‌ى ناوچه‌ى خانه‌قین و جه‌له‌ولاش كه كردى له پال ئه‌مه زیاتر له 10 ئامر فه‌وجى كوردى له سوپاى عیراقدا له ناوچه‌ى موسل بۆ ناوچه‌كانى باشوورى عیراق گواسته‌وه تاوه‌ك ده‌سه‌لاتى كورد له‌نێو سوپا كه‌م بكاته‌وه‌و له‌شوێنى ئه‌واندا كۆنه جاش‌و تیرۆرستانى دوێنێى دامه‌زراند له‌نێو ئه‌و سوپاییه‌ى كه كورد به‌هێزى كردوو داى مه‌زراند ، هه‌موو هه‌وله‌كانیشى بۆ ئه‌وه‌یه كه فشار بخاته سه‌ر مادده‌ى 140 و به كوردى و كورتى بۆ مالیكى له‌شه‌كر خۆشتره كه كورد بلێت ئێمه له‌ناوچه‌كه ده‌چین و ده‌بین به ده‌وله‌ت به‌بىَ كه‌ركووك به‌لام ئه‌وه تاچه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندى كورد دایه و ده‌وله‌ته‌كه‌ى دایه...! وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌م با بۆ ئه‌و ده‌مبێت.