محه‌مه‌د ئه‌بو عوبێدپێشكهشكارى پرۆگرامى (صباح العربیه) بۆ راڤه:گه‌نجانى كورد مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ون به وهلاَتى سه‌ربه‌خۆوه ببینن
دیمانه: عیسا بۆتانى
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشكهشارێكى لێهاتووى راگه‌یاندنه و له پرۆگرامى صباح العربیه)دا تواناى خۆى له‌و بواره‌دا سه‌لماندووه، هه‌روه‌ها وه‌كو نووسه‌رێكیش نووسینه‌كانى جیگاى بایه‌خن و هه‌میشه به‌هۆى به‌رگریكردنى له راستییه‌كان مشتومرِێكى زۆر له‌باره‌ى وتاره‌كانى هه‌ن. ئێمه به پێویستمان زانى كه له‌باره‌ى كارى راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها بۆ قسه وگفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵى گرینگى تایبه‌ت به بۆچوونى رۆشنبیرانى ئه‌ره‌ب له‌مه‌ر پرسی كورد و ره‌وایى داخوازییه‌كانى تاكه‌كانى كورد بۆ خه‌ونى هه‌میشه‌یى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى دیدارێكمان له‌گه‌ل محه‌مه‌د ئه‌بو عوبێد لهرِێگاى ئینته‌رنێته‌وه سازدا:
* خوێنه‌رانى كورد هه‌موو به‌یانیێك محه‌مه‌د ئه‌بو عوبێد له كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا ده‌بینن كه توانیوویه‌تى خۆى بخزێنێته دڵیان، سهرهرِاى ئه‌وه پرسیارگهڵێكى زۆر هه‌ن ... له‌باره‌ى ژیانى كۆمهلاَیهتى و منداڵێتیت و یاده‌وه‌رییه‌كانت له‌نێو خانه‌واده و هاورِێیانى گهرِهك، چۆن باس له پرۆفاییلى خۆت ده‌كه‌یت؟
- له‌ده‌سپێكدا سوپاس بۆ ئه‌م دیداره كه جیگایێكى تایبه‌تى هه‌یه له‌نێو دڵم، چۆن من خزیوومهته نێو دڵى خۆشه‌ویستانم له كوردستان هیواخوازم رێگه‌م پىَ بده‌ن به‌و دیمانه‌یه برِۆمه نێو هزر و بیرییان و خۆشه‌ویستى و وه‌فادارى خۆمیان پىَ رابگه‌یه‌نم. منداڵێتى من وه‌كو منداڵێتى هه‌ر منداڵێك نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ژێر داگیركارى ئیسرائیل له‌دایكبووم، وهلىَ وه‌كو مندالاَنى دیكه‌ى فه‌له‌ستین هه‌وڵم دا سه‌ربارى ئاستهنكهكان له‌گه‌لیدا بژیم. من به ره‌سه‌ن خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى عهرابهم له ناوچه‌ى جنین، كه‌چى له شارۆچكهیێكى نزیك ئهوىَ له‌دایكبووم كه ناوى (یه‌عبد)ه و مێژوو زانسته سیاسییه‌كان و ئاراسته‌كانى فه‌لسه‌فه‌م له‌زانكۆى بیرزیت خوێند، بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له راگه‌یاندن و بوارى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له‌و زانكۆیه‌ى تێیدا خوێندم كارم كرد و له ساڵى 2001 رۆیشتمه دوبه‌ى و ئێستا له‌نێو چیرِۆكێكى جوانى خۆشه‌ویستی دا ده‌ژیم.
* به خۆشنووسیی و هه‌ڵبه‌ست و خوێندنى مێژوو زانسته سیاسییه‌كان ده‌ستت پێ كرد، چۆن له كارى راگه‌یاندن گیرسایته‌وه؟
- له منداڵێتی خۆم حه‌زێكم بۆ كارى راگه‌یاندن هه‌بوو، له‌یادمه كه منداڵ بووم رۆژنامهیێكم ده‌گرته ده‌ست و به‌رامبه‌ر ئاوێنه ده‌وه‌ستام و هه‌ندێك ههواڵهكانیم ده‌خوێنده‌وه وه‌كو لاسایى كردنه‌وه‌ى بێژه‌رانى هه‌واڵ، به بۆچوونى من كارى راگه‌یاندن ته‌نها پسپۆریێكى ئه‌كادیمی ناگرێته‌وه، كه‌چى له سه‌ره‌تادا بههرهیێكه و دواتریش پته‌وكردن و ده‌وله‌مه‌ندكردنى به رۆشنبیرى... من هه‌رگیز هزرم بۆ میدیاڤانێكى نا رۆشنبیر ناچێت ئه‌گه‌ر كه‌سی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بێت ئه‌وا نازناوه‌كه بهخۆرِایى پێوه‌ى لكاوه و هیچى تر كه به‌داخه‌وه له‌م رۆژگاره‌دا ئه‌و كه‌سانه زۆرن. من له ساڵى 1996 بوارى كاركردنم له یه‌كێك له كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان له فه‌له‌ستین بۆ رِهخسا و دواى چه‌ند رۆژێك هاوشان له‌گه‌ل كارى ته‌له‌ڤزیۆن ده‌رفه‌تى كارێكى دیكه‌م له ئیزگهیێك بۆ هاته پێش و له ته‌له‌ڤزیۆن بوومه پێشكه‌شكارى هه‌واڵ و پرۆگرامى سیاسیی و هه‌واڵ و به‌یانیانیش پرۆگرامێكى جڤاكیم له ئیزگه پێشكه‌ش ده‌كرد... به‌مه كه‌وتمه نێو بوارى كرداریى راگه‌یاندم ده‌ستى پێكرد كه پاشان له ساڵى 2001 له دوبه‌ى بانگهێشت كرام بۆ ئه‌وه‌ى ببمه بهرِێوهبهرى هه‌واڵ له یه‌كێك له ئیزگهكان هه‌تا ساڵى 2003 و له‌و كاته‌وه و هه‌تا ئهمرِۆ له كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه كار ده‌كه‌م.
* ئایا به‌پێویستى ده‌زانیت له‌باره‌ى برِیارِ و هه‌ڵوێسته‌كانت وهلاَم بده‌یته‌وه، بۆ نموونه كه نووسینه‌كانى تۆییان به‌وه هه‌ژماركرد كرد كه به گاڵته‌وه باس له‌تێگه‌یشتنى سه‌له‌فییه‌كان بۆ ئایین ده‌كه‌یت؟
- وهلاَم له‌و كاته و بۆ ئه‌و نووسین و ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه شایسته‌ى وهلاَمدانهوه بن، شتێكى راست نیه وهلاَمى هه‌ر كه‌سێك بده‌ینه‌وه كه تێبینیێكى له‌باره‌ى نووسینهكانمانهوه هه‌بێت... به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن به هه‌ڵه شته‌كان ده‌خوێننه‌وه و به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌كان ده‌گه‌ن، هیواخوازم ئه‌و شته روونه‌دات كه له پرسیاره‌كه‌ى تۆدا باسی لێوه كرا.
* له زۆربه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا پرۆگرامى به‌یانى هه‌ن، كامه پرۆگرامه به سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌زانیت؟
- له‌به‌ر دوو هۆ زه‌حمه‌ته برِیار بده‌م .. یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من پێشكهشارى پرۆگرامى به‌یانیم و له‌وانه‌یه شایه‌تى من وه‌رنه‌گیریت، و دووه‌میشیان چونكه من پێشكهشارى پرۆگرامه‌كه‌م بۆیه سه‌یرى ناكه‌م و هه‌ر بۆیه برِیارهكه بۆ بینه‌ر ده‌مێنێته‌وه... بهلاَم من ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه ئێمه له به‌یانى ئه‌لعه‌ره‌بییه دا سه‌ركه‌وتین و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێمان ناوه‌ته پێنجه‌مین ساڵی پرۆگرامه‌كه.
* بینه‌ران پتر تۆیان له به‌یانى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا تۆیان ناسی كه پرۆگرامێكى سه‌ركه‌وتووه، هۆكاره‌كان چین كه وایانكردووه ببیته پێشكه‌شكارێكى سه‌ركه‌وتوو... مه‌رجه‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌شكارى پرۆگرامى به‌یانى له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟
- زه‌حمه‌ته وه‌كو پێشكه‌شكارێكى سه‌ركه‌وتوو باسی خۆم بكه‌م، ته‌نها بینه‌ر بۆى هه‌یه برِیار له‌باره‌ى محه‌مه‌د ئه‌بو عوبێد بده‌ن و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌ختیارم كه گوێبیستى ئه‌م قسه‌یه ده‌بم... بهلاَم ده‌توانم لهرِووى تیورى و كردارییه‌وه باس له‌و مه‌رجانه بكه‌م كه پێویسته له‌هه‌ر پێشكه‌شكارێكى ته‌له‌ڤزیۆنى هه‌بێت كه خوازیارى سه‌ركه‌وتن بێت. ئاماده‌یى و شێوه پێویسته له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌س نین و له‌وان گرینگتر شێوازى پێشكه‌ش كردنه، زمانى به‌كارهاتوو... هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌واژه و رۆشنبیرى و خێرایى له هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه و جوانتریشه كه پێشكه‌شكار رووح سووك و لێو به پێكه‌نین بێت له‌كاتى پێویست نه‌ك پێكه‌نینى ده‌ستكرد و با له‌بیریش نه‌كه‌ین كه زه‌رده‌خه‌نه گرینگى خۆى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌كاتى به‌یانى دا میوانى بینه‌ران ده‌بیت.
* سه‌یرى كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان ده‌كه‌یت كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌خش ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بینه‌ریان بیت چ ههڵسهنگاندنێكت بۆیان هه‌یه و كامه‌یان به باشترینیان ده‌زانیت؟
- سه‌یرى هه‌ندێكیان ده‌كه‌م، به راستى زۆرم حه‌ز له مۆسیقاكانیان و ئه‌و كه‌لتووره‌یه كه له رێگایان دا ئاشنایان ده‌بین... من ئاشقى مۆسیقاى كوردیم و ده‌بینم كه كه‌ناڵه كوردییه‌كان له سهرهتایێكى راسته‌وه به‌ره‌و گه‌شه‌دان و پێشكه‌وتنه‌وه دهرِۆن.
* كه له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵێك پێشكه‌ش ده‌كه‌یت یان گوێبیست ده‌بیت چ بۆچوونێكت بۆ گهلاَڵه ده‌بێت... سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه‌كان له‌هه‌موو رووێكه‌وه، بزاڤى ئاوه‌دان كردنه‌وه و ئابوورى و له‌نێوانیان دا ئازادى بیرورِا و رۆژنامه‌گه‌رى و .... هتد؟
- بێگومان دڵخۆش ده‌بم به‌هه‌ر هه‌واڵێك كه په‌یوه‌ست بێت پێشكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى مرۆڤایه‌تى به‌ر له هه‌ر شتێك، برِوا ناكه‌م كه‌سێكى ژیر هه‌بێت بۆ هه‌واڵى خۆش به‌خته‌وه‌ر نه‌بێت كه به‌ر له‌هه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤایه‌تییه. بهرِاستى من سه‌رسامم بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابووریی و ئاوهدانكردنهى كه له كوردستان روویان داوه، به‌تایبه‌تى كه ئاوهدانكردنهكه گونجاوه له‌گه‌ل ئه‌و سرووشته جوانه‌ى كه هه‌رێمه‌كه هه‌یه‌تى و ئه‌مه‌ش بناغهیێكه بۆ دروستبوونى پێشه‌سازى گه‌شتیاری هاوشانى ده‌ڤه‌ره گه‌شتیارییه پێشكهووهكان، هه‌روه‌ها من به هه‌مه‌جۆرى رۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان سه‌رسامم و هیواداریشم به‌ره‌و ئازادیێكى فراوان و گشتگیرتر پێشكه‌وێت.
* تۆ له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆر حه‌ز به گه‌شت و وه‌ده‌ستخستنى زانیارى له‌باره‌ى كه‌لتوور و وهلاَتهكان ده‌كه‌یت، هه‌رگیز سه‌ردانى كوردستانت كردووه؟
- ئه‌مه سه‌د له‌سه‌د ته‌واو و ئه‌گه‌ر پاره‌ى باشم بۆ گه‌شت و گهرِان هه‌بووایه وهلاَتێك نه‌ده‌ما سه‌ردانى نه‌كه‌م هه‌رچه‌نده زۆر وهلاَت گهرِوام، به داخه‌وه هێشتا كوردستان‌م نه‌بینیووه و هیوادارم له‌م نزیكانه بتوانم سه‌ردانى بكه‌م.
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى فه‌له‌ستینیت و له جه‌نین په‌روه‌رده بووى و سالاَنێكى ته‌مه‌نت له‌و وهلاَته به‌سه‌ربردووه كه هێشتا له‌ژێر داگیركارى دا ماوه، له‌و دیمانه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باس له‌و خاڵه هاوبه‌شانه بكه‌ین كه له‌نێوانى كوردستان و فه‌له‌ستین دا هه‌یه... به بۆچوونى تۆ هه‌ردوو وهلاَت له‌چ رووێكه‌وه وه‌كو یه‌كن؟
- ئه‌گه‌ر شاره‌زاى بوارى كورد بام ده‌متوانى به‌راوردێك له‌نێوان هه‌ردوو دۆخ بكه‌م، بهلاَم خوا حه‌ز به‌و كه‌سه ده‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ى نه‌زانێت راده‌وه‌ستێت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاشناى كێشه‌ى كورد نیم بهلاَم بۆ به‌راوردكارى پێویسته زانیاریى ته‌واوت له‌نێوانى هه‌ردوو دۆخ هه‌بێت كه ده‌ته‌وێت به‌راورد له‌نێوانیان دا بكه‌یت. لێره‌دا وه‌كو هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك خۆم پیشان ناده‌م كه خۆیان به شاره‌زاى هه‌موو بوارێك ده‌زانن، بهلاَم ده‌توانم بڵێم كه گهرِان به‌دواى ناسنامه و وهلاَتى سه‌ربه‌خۆ گرینگرترین خاڵه هاوبهشهكانیانن... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى وه‌كو تاكه كێشه‌ى هه‌ره ئاڵۆز ده‌مێنێت كه ململانێیهكهى له‌سه‌ر بوونه نه‌ك سنوور و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یان هه‌م یان نیم. به‌سه بۆ كورد كه كێشه‌ى دێوزمهى راگواستنیان نه‌ماوه كه هه‌تا ئێستا خاكى فه‌له‌ستین له‌ناو ده‌بات. زۆر شت هه‌ن كه كێشه‌ى كورد ساناهى تر ده‌خه‌نه به‌رچاو و ئه‌مه‌ش ئێشوئازارى گه‌لى كورد ناخاته خانه‌ى نكۆڵى كردنه‌وه و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باس له كێشه‌ى كورد بكه‌م پێویستیم به لاپهرِهى زۆر ده‌بێت.
* هه‌ر كوردێك ئه‌و هۆنراوانه‌ى له‌یاده كه شاعیرانى كورد هاوشان له‌گه‌ل ئه‌و سته‌مى له‌كورد ده‌كرا له‌باره‌ى گه‌لى فه‌له‌ستین نووسیوویانه، تۆ هه‌ست به‌چى ده‌كه‌یت كه شاعیرێكى غه‌یره نه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به میلله‌تى تۆ بنووسێت؟
- خۆى شتێك هه‌یه من له‌هه‌ر شوێن و گوتنێكدا جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من له‌دژى دۆرپێچ كردنى هه‌ستى مرۆڤایه‌تیم له‌چوارچێوه‌ى نه‌ته‌وه‌یێك... من هه‌میشه له‌گه‌ل به مرۆڤایه‌تى كردنى هه‌سته‌كانم و لێره‌شدا قسه له‌سه‌ر ئێشوئازارهكان ده‌كه‌ین، ئه‌وكاته هه‌ر مرۆڤێكى راستگۆ مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت باس له ئازاره‌كان بكات هه‌تا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى به نه‌ته‌وه و خاكه‌كه‌یشی نه‌بێت. به‌مشێوه‌یه به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و هه‌ستى جوامێرانه پێگه‌یێكى بالاَتریان ده‌بێت، بێگومان خۆشیێكى بێهاوتا داگیرم ده‌كات كه ده‌بینم شاعیرێكى كورد له‌باره‌ى ئێشوئازارى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌نووسێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌خته‌وه‌ر ده‌بم كه فهلهستینیێكیش گوزارشت له ئێراقیێك ده‌كات ئه‌وجا له‌هه‌ر نه‌ته‌وه و ئایینێك بێت.
* مه‌حموود ده‌روێش هه‌ڵبه‌سته‌كانى خۆى له‌باره‌ى خاكى داگیركراوى فه‌له‌ستێن ده‌نووسیه‌وه و گه‌لى كورد هه‌ڵبه‌سته‌كانى ئه‌ویان له ئامێز ده‌گرت وه‌كو ئه‌وه‌ى باسی له كورد كردبێت و له یه‌زدان دهپارِانهوه كه هه‌موو گه‌له سته‌مدیده‌كان رزگار بكات، تۆ هیوا و ئومێدى گه‌نجى كورد به گوناه ده‌زانیت كه خه‌ون به وهلاَتێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بینن؟
- بۆ ئه‌وه‌ى به راشكاوانه بۆت بتدوێم كه هه‌میشه خوێنه‌ر وا له‌من گه‌یشتوون، من له‌گه‌ل به‌رز رِاگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانى نیشتمانم له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر خواست و بهرژهوهندیێك ته‌سك... ئه‌مه‌ش له مافى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێك بۆ سه‌ربه‌خۆیى كه‌م ناكاته‌وه بهلاَم به مه‌رجێك كه هه‌نگاوه‌كان شیكردنه‌وه‌ى باشیان بۆ كرابێت و به ووردى پێشبینى ده‌ره‌نجامه‌كان كرابێت هه‌رچه‌نده ووردى له پێشبینى كردنى ئایینده‌دا نیه. بۆیه گه‌نجانى كورد مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ون به وهلاَتى سه‌ربه‌خۆوه ببینن، كه‌چى خه‌ونه‌كانی گه‌نجان بۆ راستكردنه‌وه پێویستى به ته‌مه‌نه‌كان هه‌یه و مه‌به‌ستم له به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ن كه پێگه‌یشتووى بوارى هزر و جیوسیاسین... هیوادارم هه‌موو ئومێد و خه‌ونى گه‌نجانى كورد به ئاكام بگه‌ن.
* تۆ دوو جار له له‌لایه‌ن دهسهلاَتى ئیسرائیله‌وه زیندانى كراویت، كامه زیندان ناخۆشتر به‌لاى تۆوه... له‌ده‌ره‌وى زیندان كه وهلاَتى سه‌ربه‌خۆت نه‌بیت یان له‌نێو كونجه تاریكه‌كانى زیندان؟
- هه‌ردووكیان هه‌ر زیندانن.. زیندان ته‌نها له‌پشته‌وه‌ى شیش و كونجه تاریكه‌كان نیه.. هه‌ر كۆت وبه‌ند و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئازادیێك زیندانه و هیچ كه‌سێك حه‌ز به زنجیر ناكات هه‌تا ئه‌گه‌ر له ئاڵتوونیش بێت.
* زۆرجار گوێبیستى هه‌ندێك دهربرِین ده‌بین كه پتر ستایشن له‌وه‌ى راستى كه كاریگه‌رییان هه‌بێت هه‌تا دوایى، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌شێوه‌ى ئه‌م پرسیاره دهریببرِین "ئایا ماڵى برات ماڵى تۆیه؟". ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى فه‌له‌ستین وهلاَتى خۆیان هه‌یه بهلاَ داگیركراوه و ئه‌وان له وهلاَتانى ئه‌ره‌بی نیشته‌جێن... ئایا وه‌كو وهلاَتى خۆیانه؟
- یه‌ك به‌خۆم مه‌یلى به جه‌فه‌نگ قسه له‌هه‌ست و باسهكردنى شته‌كان ناكه‌م.. هیچ شتێك جێگاى نیشتمان ناگرێته‌وه و برِواى ته‌واوم به‌مه هه‌یه، بهلاَم نیشتمانه‌كه‌ى خۆم وه‌كو شوێنێكى داخراو نازانم كه هه‌تا هه‌تا تێیدا زیندانى بم و له ئه‌و بترازىَ هیچ شوێنێكى دیكه نه‌بینم. من حه‌زم به گهرِان و سورِانه و له‌هه‌ر شونێنیك بم به نیشتمانى دووه‌مى خۆمى ده‌زانم و ماڵى براكه‌م ماڵى دووه‌ممه بهلاَم هاوتاى ماڵى خۆم نیه.
* محه‌مه‌د ئه‌بو عوبێد له به‌رگریكاره توندرِهوهكانى مافى ئافره‌ته، ئه‌و ئه‌ركه‌یه وایكردوو هه‌تا ئێستا ژن نه‌هێنیت؟
- نا به پێچه‌وانه‌وه، له‌وانه‌یه پتر هانده‌ر بێت بۆ پێكهێنانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى. بهلاَم دۆخى ژنى رۆژههلاَتى به‌خۆى پرسێكه نابێت ژنهێنان لهیادمانى بباته‌وه.
* له یه‌كێك له وتاره‌كانت دا كه له‌ژێر ناوونیشانى (فیاغرا فكریه) یه ده‌ڵێیت: "هه‌موو عه‌ره‌ب ده‌ستیان له بیركردنه‌وه و ئازادى رادهربرِین شتووه"، مه‌به‌ستت له‌م ده‌سته‌واژه‌یه چیه؟
- راسته.. مه‌به‌ستمه ئێمه راده‌ستى دابونهرین بووینه كه ده‌ستكردى خودى مرۆڤه، ئه‌و شته‌یه به‌كارهێنانى ئه‌قڵى خستۆته په‌راوێزه‌وه، هه‌ر كاتێك مرۆڤ بیه‌وێت ئه‌قڵى به‌كار بێنێت پێى ده‌گوترێت كه دابونه‌ریت وایه و وایه... لهبرِى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و دهربرِینانهى برِوامان پێیان هه‌یه و بۆ له‌ئامێزگرتنى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه ناتوانین بیانهۆنینه‌وه و دروستیان بكه‌ین، بۆچوون و برِواكان به شێوه‌یێكى بۆماویى بۆمان ماوه‌نه‌ته‌وه.
* ئایا گوتنى راستى و ئه‌نجامدانى پیشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى و راگه‌یاندن به راستگۆیى واده‌كات میدیاڤان و رۆنامهنووسان به كه‌سی نابابه‌تى ناوزه‌د بكرێن، به تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى حه‌ز به ئاكارى پیشه‌كه ناكه‌ن؟
- بۆچوونى ئه‌وانه‌ى حه‌ز به ئاكارى پیشه‌كه ناكه‌ن گرینگ نین، گرینگ ئه‌وه‌یه گوێرِایهڵى ئاكاره‌كانى پیشه‌كه بیت و به‌پێى پێویستییه‌كانى كار بكه‌یت، و راستیش هه‌میشه وه‌كو ده‌رزى وایه.. راستگۆیى میدیا واتا بابه‌تیانه‌ى پیشه‌كه و هه‌ر نه‌بێت به‌پێى توانا له راستییه‌وه نزیك بیت.
* پلانى ئاماده‌كردنى پرۆگرامه سیاسییه گاڵتهجارِییهكهت بهكوىَ گه‌یشت، هێشتا خه‌ونێكه یان له‌وه نزیك بۆته‌وه كه ببێته راستى؟
- ئه‌وه شه‌ش ساڵه وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كه، برِوام وایه پرۆگرامى سیاسی گاڵتهجارِ له جیهانى ئه‌ره‌بی دا سه‌ركه‌وتوو نابێت هه‌ر چه‌نده هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنى بده‌ین، ئه‌ویش له‌به‌ر سانسۆر و حه‌ساسیه‌تى كه خه‌ڵكى رۆژئاوا برِیوویانه و ئه‌و جۆره پرۆگرامه پتر له وهلاَتانى رۆژئاوا رهواجى ده‌بێت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
* بینینت له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵبه‌ست چیه؟ نه‌خاسمه گوتبووت كه‌وا دیوانه شیعرییه‌كه‌ت هه‌تا له‌لایه‌ن دادوه‌رانى شیعر هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرێت بلاَوى ناكه‌یته‌وه.. ئایا هێشتا چاوهرِێى برِیارى دادوه‌ره‌كان ده‌كات؟
- سوپاس بۆ ئه‌م به‌دواداچوونه ورده‌ت له‌باره‌ى هه‌واڵ و چالاكییه‌كانى من، من له‌به‌شی دووه‌مى پرسیاره‌كه ده‌ست پێده‌كه‌م، بهڵىَ به‌ر له‌وه‌ى دیوانه‌كه‌م بلاَو بكه‌مه‌وه پێمباشه شاره‌زایانى شیعر بیبینن و بۆچوونى خۆیانى له‌سه‌ر بده‌ن.. وهه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان هه‌ڵبه‌سته‌كانى منیان بینیووه و منیان هانداوه بۆ نووسینه‌وه‌ى هه‌ڵبه‌ستى پتر و هیوادارم دیوانه‌كه‌م به‌م نزیكانه رۆناكى ببینیت. له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى تێكسته شیعرییه‌كانیش ئه‌وه بۆ پرسی نه‌خوێندنه‌وه به‌گشتى دهگهرِێتهوه، ئێستا كۆزهرێكى زۆر له‌نێوانى مرۆڤ و په‌رتووكدا هه‌یه كه پێشان و ئێستاش به باشترین هاورِێ ده‌ناسرێته‌وه و ئا به‌مشێوه‌یه نه‌خۆشیی كۆزهرهكه شیعریشی گرتۆته‌وه.
* سوپاس كه بوارى ئه‌م دیداره‌ت پێمان به‌خشی، چیت هه‌یه له‌كۆتاییدا بۆ بینهراى كوردت له هه‌رێمى كوردستان بڵێیت یان پێتباشه چاوهرِى بكه‌ن تا به‌یانى تا له پرۆگرامى به‌یانى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا گوێبیستى ببن؟
- پێمباشه لهرِێگاى گۆڤاره‌كه‌ى ئێوه پێیان رابگه‌یه‌نم كه جیگایێكى تایبه‌تییان له‌نێو دڵم هه‌یه، من په‌یوه‌ندى هاورِێتیم له‌گه‌ل زۆرێك له خه‌ڵكى كورد هه‌یه چ بوارى كار و چ له چوارچێوه‌ى ژیانى كۆمهلاَیهتیم... له نزیكه‌وه ده‌زانم چه‌نده له هاورِێتى دا راستگۆن و خه‌ڵكتان خۆش ده‌وێت و ئاشناى رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ن، هیواخوازم رۆژێك له رۆژان له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمه‌كه‌تان به‌دیدارتان شاد ببم.. له‌گه‌ل ئێوه خواردنه‌كانتان بخۆم و گوىَ له مۆسیقاكانتان بگرم و چێژ له سرووشته بێهاوتاكهتان وه‌رگرم.
isabotani@hotmail.com