په‌یمانگا و كۆلیژه‌كان مه‌ڵبه‌ندێك بۆ هاوسه‌رگیرى
ته‌نها بومه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن وتێركردنى غه‌ریزه‌كانه
راپۆرت: محه‌مه‌د عومه‌ر موسه‌وى
فۆتۆ : شاوێن نه‌وزاد كۆیى
كاتێك قوتابى دێته زانكۆ و په‌یمانگا له ته‌مه‌نێكى گونجاو دایه و ده‌كرىَ ئه‌و قۆناغه به قۆناغى دیاریكردنى رێچكه‌ى ژیان دابنرێت، له‌و قۆناغه‌دا كچ و كورِ ماوه‌یه‌كیان پێویسته بۆ ناسین خوێندنه‌وه‌ی یه‌كترى كه ده‌توانن به‌هۆى ئه‌و پێكه‌وه ژیانه یه‌كترى باشتر بخوێننه‌وه و له نزیكه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ل یه‌كدى بكه‌ن و جۆره تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له نێوانیاندا بێته كایه‌وه. هه‌موولایه‌كمان ده‌زانین زۆربه‌ى تاكه‌كان پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام ده‌ده‌ن زانكۆ و په‌یمانگاكانیش جگه له پێشكه‌ش كردنى زانست و زانیارى به قوتابیان و به‌خشینى بروانامه‌كه‌یان بۆته هۆكارێك بۆ ده‌ست نیشان كردنى داهاتوو .. زۆرجاریش دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌ر ... به‌لاَم ئه‌م میكانیزمه‌ى دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌ر له‌لایه‌ن كورِان و كچانى په‌یمانگا و كۆلیژه‌كان به‌چى رێگایه‌كه.
هاوكار یاسین قوتابى زانكۆ له‌و برِوایه‌دایه كه كاتێك كچێك و كورێك له زانكۆ یان په‌یمانگا مه‌به‌ستیانه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن نابێت ته‌نها بیر له وه‌رگرتنى چێژ‌و لایه‌نه سێكسیه‌كه بكه‌نه‌وه:(له نێو زۆربه‌ى قوتابیانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى كوردستان بیر و بۆچوون و راى جیاواز هه‌یه هه‌ر قوتابیه‌ك له‌سه‌ر ویست‌و ئاره‌زووى خۆى ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر بیه‌وىَ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بدات یان ئه‌نجامى نه‌دات، زۆرێك هه‌ن له نێو قوتابیاندا ساڵانه له نێو كۆرسه‌كانى خوێندن دا پرۆسه‌ى هاوسه‌ر گیرى ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ندێكیش بۆ دواین قۆناغى خوێندن ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵده‌گرن. ئه‌وه‌شمان بینیووه زۆر جار دواى دامه‌زراندنیان له شوێنى كاركردندا ئه‌و دوو قوتابیه‌ى كه له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا به‌یه‌كه‌و خوێندوویانه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌م پرۆسه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام دواى ساڵانێكى درێژى دواى خوێندن پرۆسه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن).
ئه‌و شێوازانه‌ى ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له نێوان قوتابیانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه یان سه‌رنه‌كه‌وتنى به نمره‌ى یه‌كه‌م به‌نده به خوودى ئه‌و كچ و كوره‌ى كه پرۆسه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌ینن) ، ئه‌مه‌ش به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى ئه‌و بوو سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ئه‌و پێى وابوو : (له هه‌مووى گرینگتر هه‌ر شێوازێك له‌و شێوازانه به ئه‌نجام بگه‌ینرىَ پێویسته له نێوان هه‌ردوو لا شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ى لۆژیكیانه بۆ بكرىَ له هه‌مان كاتدا كاتێك كچێك و كورێك له زانكۆ یان په‌یمانگا كاتێك مه‌به‌ستیانه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن نابێت ته‌نها بیر له وه‌رگرتنى چێژ‌و لایه‌نه سێكسه‌كه بكه‌نه‌وه). قوتابیان شه‌رمنانه باس له پێویستى كردارى سێكس ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت برِوایان به‌وه هه‌یه كه یه‌كێكه له پێویستییه‌كانى مرۆڤ وه‌كو ئه‌وه‌ى هاوكار باسی لێوه كرد كه‌او :(نكۆلى له‌وه ناكرىَ و به راشكاوانه پێویسته ئاماژه‌ى پىَ بكرىَ مماره‌سه‌كرنى لایه‌نى سێكسى له نێوان كچان و كورِان به تایبه‌ت دواى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى پێویسته به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك لایه‌نه خۆ ناكرىَ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش پێویسته فه‌رامۆش نه‌كرێت. هه‌ر كاتێك كچێك و كورێك له زانكۆ بێ یا له په‌یمانگا بىَ ده‌بىَ بۆ ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى پلانیان هه‌بىَ پلانى داهاتوو پلانێك چۆن ده‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى ژیان هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ى ئاینده‌و داهاتوویان بنه‌خشێنن كه چۆن خێزانێكى سه‌ركه‌وت و خۆش گوزه‌ران به سوود بۆ نه‌وه‌كه‌یان و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن).
سانه سلێمان كه كچه قوتابییه‌كى په‌یمانگایه و ئه‌ویش پێى باش بوو كه‌وا خوێندنى په‌یمانگا و كۆلیژ ده‌رفه‌تێكى باشه تاكو گه‌نجان بتوانن به یه‌كتر ناسین و لێكحالیبوون یه‌كترى هه‌ڵبژێرن:( زانكۆ‌و په‌یمانگه بۆته ده‌روازه‌یه‌كى كراوه بۆ كچان و كوران بۆ هه‌لبژاردنى ژیانى هاوسه‌رگیرى، و دیارى كردنى پاشه رۆژیان. به راى من په‌یمانگا تا راده‌یه‌ك رۆلێكى باشى هه‌یه له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى چونكه ئه‌و كچ و كورِانه ئاستى رۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌یان تا راده‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك ده‌بێت وه ده‌توانن له یه‌كتر بگه‌ن هه‌روه‌ها رێگایه‌كى كراوه‌شه بۆ ئاڵوگۆرِكردنى بیر‌و راكانیان بۆچوونیان به‌رامبه‌ر به یه‌كترى).
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئارام عه‌بدوللاَ قوتابى په‌یمانگا له‌رِووێكى دیكه‌وه باسی له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگێرى له كۆلیژ و په‌یمانگا كرد كه:(له‌سه‌رده‌مى ئێستادا خه‌لك ولاوان زۆر گۆرِانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه چاوو ده‌میان كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێیانه‌ى كه هاتووه‌ته ئاراوه بۆ نمونه مۆبایل ئه‌نته‌رنێت و …. هتد). ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌وا به‌هۆى هه‌ڵه به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێرانه هاوسه‌رگیرى كه‌م بۆته‌وه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ،چونكه زۆرجاربووه كه‌سێكى كراوه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانداو ئه‌و هاورێیه‌تیه‌یان به‌ناپاكى كردووه و ته‌نها بومه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن وتێركردنى غه‌ریزه‌كانى خۆیان ئیتر له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌مه زۆر جاربووه كورێك داواى هاورێیه‌تى له‌كچێك ده‌كات .به‌لاَم ئه‌و كچه چونكه له ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ى زۆر كورِی تر‌ى دیوه‌كه درۆ و ئه‌شقى خیانه‌تیان كردووه بۆیه متمانه به‌كه‌س ناكات و ئه‌م هاورێیه‌تى یه قبول ناكات.
ژیان عه‌زیز مه‌حموودیش كه قوتابى په‌یمانگایه بۆچوونێكى جیاوازى هه‌بوو به‌وه‌ى زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌نها شوێنى خوێندنه نه‌وه‌ك شوێنى ئه‌شق و هاوسه‌ر دۆزینه‌وه‌ى...چونكه شوێنى به‌ده‌ست هێنانى بروانامه‌یه:( من پێم وایه پرۆسه‌ى زه‌واج له په‌یمانگاكاندا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى كه بڵێم پرۆسه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه بوونه، زۆر كات ته‌نها بۆ رابواردن بووه، نابێت هه‌موو شته‌كان به باشى یان به خراپه حیسابیان بۆ بكه‌ین ... زۆر جار كه دوو كه‌س گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته له زانكۆیه‌كان كه له‌یه‌ك تێگه‌یشتوون ئه‌توانن زۆر به سه‌ركه‌وتووى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام به گشتى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا سه‌ركه‌وتوو نیه). ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو كه‌وا:( سالانه به‌رده‌وام له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌م كێشه ئه‌خلاقیانه روو ده‌ده‌ن كاتێك كه كورٍ و كچێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌به‌ستن كورِان زیاتر بۆ مه‌رامى رابواردنه و و كچانیش بۆ هاوسه‌رگیریه) بۆ ئه‌و له به‌شێكى ئاخاوتنه‌كانى بۆ راڤه ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه‌وا زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌نها شوێنى خوێندنه .
هانا ئیسماعیل قوتابى له په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر باسی له‌وه كرد كه‌وا له ماوه‌ى دوو ساڵدا ته‌نها دوو حاڵه‌تى زه‌واجى تێبینى كردووه:(به راستى من ماوه‌ى دوو ساله لێره‌م ته‌نیا دوو حاله‌تم بینیووه كه له ناوپه‌یمانگادا ژیانى هاوسه‌رییان پێك هێنا بێت. كه‌مى ئه‌و دیارده‌یه‌ش بۆ خراپ به‌كارهێنانى ناوى خۆشه‌ویستى ده‌گه‌رِێته‌وه كه گۆرٍاوه بۆ ماناى رابواردن)، هانا گوتى كه‌وا ناحه‌قى كورِان و كچانى په‌یمانگا ناگرێت ئه‌گه‌ر برِیارى هاوسه‌رگێرى نه‌ده‌ن و بیر له ژنهێنان و شووكردن نه‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تواناى ماددى لاوازه ته‌نها خۆى به رابواردن و كات به‌سه‌ر بردنه‌وه خه‌ریك ده‌كات و متمانه‌ى كورِان ده‌دۆرێنێت جگه زۆر بوونى كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان كه كورِان تووشى ترس ده‌كات وه‌كو خیانه‌تى هاوسه‌ریى كه به فراوانى ته‌شه‌نه‌ى كردووه .
هه‌روه‌ها نیاز سالح قوتابى زانكۆ پرۆسه و بیرۆكه‌كه‌ى به باش زانى بۆیه گوتى:( من پرۆسه‌كه به باش ده‌زانم چونكه كاتێك ئه‌و كچ و كورِانه‌ى له‌م قۆناغه دان ده‌توانن ئه‌و كه‌سه هه‌لبژێرن كه به خواستى خۆیانه، له‌لایه‌كى دیكه‌ش به باشى ده‌زانم چونكه ئه‌و كچ و ئه‌و كورِه له‌وانه‌یه له پیشه‌كه‌شیان دا یه‌كسان بن ته‌نانه‌ت له وانه‌یه له یه‌ك پۆلیش بن ئه‌و كاته جیاوازى له نێوانیان نابێت له بروانامه‌كانیان كه زۆر جار مه‌سه‌له‌ى برِوانامه هۆكارێكه بۆ تێكنه‌گه‌یشتنى نێوانیان... و دۆزینه‌وه‌ى كه‌سێك له پاش ده‌رچوون له خوێندن كارێكى ئه‌سته‌مه و ئاسان نیه ).
له‌لایێكى دیكه‌وه بێ‌ناز مه‌غدید حه‌مه‌د له په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى دركاند كه‌وا :(كاتێك تۆ كورِێك هه‌لده‌بژێرى خۆت ئه‌توانى ناخى ئه‌و كه‌سه بخوێنیه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بتوانى شاره‌زا بى له‌وه‌ى كه ده‌گونجىَ له‌گه‌لت یاخود خۆت بگونجێنى له‌گه‌ل ئه‌و كوره ... كه ماڵباتى كورِه‌كه‌ش بۆ خۆیان كۆمه‌ڵه به‌ربه‌ستێكن له كاتى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریان دا).