ده‌نگ به ئێوه ناده‌م؟!
عیسا بۆتانى
وه‌كو عورفێكى مرۆیى به‌ر له‌وه‌ى بچێته نێو چوارچێوه‌ى یاسا و له‌به‌ر چاوگرتنى تایبه‌تمه‌ندى و ئازادییه‌كاتى تاكه كه‌سی، زۆرێك له راگه‌یاندنه‌كان ئه‌م پرسیاره له هاوولاَتیان ده‌كه‌ن و وه‌كو كالاَیێك بۆ گه‌رمكردنى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خۆیان به‌ده‌ورى ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سوورِێنه‌وه تاكو نیمچه وه‌لاَمێكیان لێوه هه‌ڵده‌كرِێنن ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنى ئه‌وه‌ى لىَ بێت ده‌نگ به لیسته‌كه‌ى ئه‌وان ده‌ده‌ن. له‌نێو راپۆرته بینراو بیسترا و خوێندراوه‌كاندا ئه‌و كه‌سانه ده‌خرێنه نێو چوارچێوه‌ى شه‌رمه‌وه كه ده‌دوێنرێن تاكو قسه‌یێك بكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندى لیست و قه‌واره‌كه‌ى ئه‌واندا بێت. ئاخر هه‌تا ئێستا هاوولاَتیانى كورد بوێرانه‌وه له دیدار و قسه‌كانیان بۆ راگه‌یاندن نه‌یانتوانیووه به ریپورته‌رى لیستێك بڵێن ئه‌مه شتێكى تایبه‌ته به خۆم و بۆت نیه ئه‌و پرسیاره له من بكه‌ى... ته‌نانه‌ت هه‌تا ئێستا رۆژنامه‌وانان له‌خۆیان نه‌پرسیووه چ حیكه‌متێك له دانانى كابینه‌كاندا هه‌یه تاكو له بنكه‌كانى ده‌نگدان دایبنێن ... كه تۆ كه‌سێك ده‌خه‌یه نێو چوار چێوه‌ى شه‌رم و فشارێك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ره‌وا نیه به تۆى بڵێت ... پێویسته ئه‌وه بزانێت كه‌وا تۆ پێشێلى ئازادییه‌كانى ئه‌وت كردووه.
كه له‌سه‌ر رووپه‌ڵى رۆژنامه و ئه‌كرانى كه‌ناڵ و میدیاكاندا به گشتى ده‌گوترێت له هه‌ڵبژاردنێكدا هاوولاَتیان ئازادانه ده‌نگیان به كاندیده‌كانى خۆیان دا، پێویسته ره‌چاوى ئه‌و مه‌رج و دیسپلینانه بكرىَ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رِاستى ئازادییه‌كانى ده‌نگده‌ر پارێزراو بن. پرۆسه‌ى ده‌نگدان ئه‌وكاته سیمایێكى شارستانیانه‌ى ده‌بێت كه‌وا باردۆخێكى هێمن و ئازاد بۆ هاوولاَتیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و هیچ گوشارێك له‌سه‌ریان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى برِوا و ویستى خۆیان بتوانن ده‌نگه‌كانیان ببه‌خشنه ئه‌و به‌ربژاره‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێت ده‌نگى پىَ بده‌ن... پێویسته رۆژنامه‌نووسانیش ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گوىَ به په‌ێره‌وكردنى ئه‌خلاقى پیشه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریش نه‌ده‌ن به‌لاَم تۆزێك خۆیان له‌وه رابهێنن كه‌وا زێده‌رِۆیى نه‌كه‌نه سه‌ر ماف و ئازادى كه‌سانى تر كه له بنچینه‌دا ده‌بێت ئه‌وان به‌رگرى له‌وه بكه‌ن تاكو پرۆسه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێت و جوانی و پیرۆزییه‌كانى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات.
ئه‌وه‌ى به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان ده‌بێت هه‌زار و یه‌ك شت له‌گه‌ل خۆى لێك ده‌داته‌وه تاكو بتوانێت برِیارِێكى راست بدات و نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌ستنیشان بكات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ى ده‌نگده‌ران ئه‌وه‌یان له‌لادا گرینگه نهێێنى ئه‌و ده‌نگدانه‌ى خۆیان بپارێزن و به‌هۆى له‌به‌رچاوگرتنى چه‌ندین هۆكارى كۆمه‌لاَیه‌تى و سیاسی و هه‌تا بۆ پاراستنى به‌رژوه‌ندییه‌كانیانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و مافه‌ى ئه‌وان زێده‌گاڤى نه‌كرێته سه‌ر، رۆژنامه‌نووسێكیش زۆر به ئاسانى و بىَ ئه‌وه‌ى بایه‌خ به‌و مافه بدات كه یاسا بۆى داناوه ده‌یخاته نێو شه‌رمه‌وه و پێى ده‌دركێنێت كه‌وا به نیازه له رۆژى هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌كىَ بدات. ره‌فتارى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ زانینى ده‌نگى ده‌نگده‌ر ته‌نها یه‌ك واتاى هه‌یه كه ئه‌ویش گه‌رم كردنى بازارِى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیسته‌كه‌یه‌تى و بۆ ئه‌وه‌ش كه بۆ رِاى گشتى بسه‌ڵمێنێت ده‌رنجامه پێشبینى كراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن كه لیسته‌كه‌ى ئه‌و رێژه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگى به‌رده‌كه‌وێت .. به‌لاَم هه‌میشه له چاوه‌رِىَ كردن‌دا ده‌ره‌نجامه كۆتاییه‌كان راست و ته‌واوتر خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.