هونه‌رمه‌ند مهاباد:
كورِان پیانخۆشه كچى جوان ببینن
دیدار: راڤه
مهاباد سێبه‌شی ته‌مه‌نى خۆى له ئه‌مریكا به‌سه‌ر بردووه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا خه‌ریكى كارى هونه‌ریه و شانازیش به‌وه ده‌كات كه ژماره‌یێكى یه‌كجار زۆرى كوردان له فێس بووكه‌كه‌ى ئه‌و خۆشه‌ویستى خۆیان بۆ كلیپى كه‌زى ده‌ربرِیووه، ئه‌و به په‌رۆشه بۆ بینینی كوردستان و دواجار له ساڵى 1992ه‌وه بۆ سازدانى كۆنسێرت نیشتمانه‌كه‌ى بینیووه... زۆر راشكاوانه قسه ده‌كات و له‌به‌شێكى قسه‌كانى بۆ گۆڤارى راڤه باس له رۆڵى كچ ده‌كات له كلیپه‌كان دا و پێیوایه كورِان حه‌ز به جوانى ده‌كه‌ن بۆیه سه‌یرى ئه‌و كلیپانه ده‌كه‌ن كه كچى جوانى تێدایه.
له ده‌سپێكدا مهاباد باسی له‌و رۆژانه كرد كه وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموونى گۆرانى گوتن بوون بۆ ئه‌و:(من له ته‌مه‌نى دوانزه ساڵیدا له‌گه‌ل نسكۆى شۆرِشی ئه‌یلوول له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌م ئاواره‌ى ئێران بووم و هه‌ر دواى ساڵێك له مانه‌وه‌مان له‌وىَ له ئۆردیگایێكى ده‌ره‌وى شارى كرماشان و له ته‌مه‌نێكى بچووك كه ئه‌وسا سیانزه سالاَن بووم درامه ره‌مه‌زان یووسف كه براى هونه‌رمه‌ند ئه‌یاز زاخۆیى یه... یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌م له بوارى گۆرانى گوتن كاتێك بوو كه له‌گه‌ل ره‌مه‌زان روومان كرده ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و له شارى مانیۆتى ویلایه‌تى داكۆتا له قوتابخانه له‌گه‌ل ژماره‌یێك منداڵى ئه‌مریكی چوومه نێو گرۆپێكى سۆڵۆ و مامۆستاكه زۆر حه‌زى به ده‌نگى من كرد).
پاشان مهاباد ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه‌وا له پێشكه‌ش كردنى نمایشێكى ئه‌و گرووپه‌ى مندالاَن هه‌موو دایبابى ئه‌ندامانى گرووپه‌كه هاتن بۆ بینینى نمایشه‌كه‌یان كه‌چى ئه‌و له‌برى دایباب ره‌مه‌زان یووسفى هاوسه‌رى پێشووى ئاماده‌بوو یه‌كه‌م هاوكاریش بۆ ئه‌و هه‌ر ئه‌و بوو، له‌مرِووه‌شه‌وه گوتى : (له رۆژێكى هاوینى ساڵى 1976 كه وورده وورده فێرى زمانى ئینگلیزى و گۆرانى گۆتن ده‌بووم، ره‌مه‌زانیش هه‌ندێك وانه‌ى گیتارى وه‌رگرتبوو له ماڵه‌وه هه‌ستا به تۆمار كردنى هه‌ندێك گۆرانى فلكلۆرى بۆ ئه‌وه‌ى له كاسێتێكدا بۆ دایكوباوكم ره‌وانه‌ى بكه‌ین بۆ دڵنیابوون له دۆخى ئێمه هه‌ر وه‌ها وه‌كو نامه‌یێك... منیش له گۆرانى گوتن له‌گه‌ل ئه‌و به‌شدار بووم و ئا له‌و كاته ره‌مه‌زان هه‌ستى به ده‌نگخۆشیى من كرد. دواتریش له ئاهه‌نگى نه‌ورۆزى شارى مانیۆت به دووقۆڵى گۆرانیمان گوت و ژماره‌یێكى زۆرى ٍكوردى ئه‌و شاره ئاماده ببوون).
له كلیپه‌كه‌ى ئه‌ودا ژماره‌یه‌ك كچ سینگ و به‌ده‌نى خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ... ئه‌مه تا چه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێشوازى كردنى بینه‌ر هه‌یه و چه‌نده له‌گه‌ل كه‌لتوورى كورد ده‌گونجێت، ئه‌ویش بوونى ئه‌و دیمه‌نانه‌ى خسته ئه‌ستۆى ده‌رهێنه‌ر و سیناریسته‌كه : (به‌رِاستى باران پاسۆرى ده‌رهێنه‌رى ئه‌و كلیپه بوو هه‌ر خۆیشى سیناریۆى كلیپه‌كه‌ى دانا، ئه‌و خۆى كورده و پرۆڤیشناڵ كار ده‌كات و له‌یه‌كێك له ستۆدیۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى هۆڵیۆد تۆمار كرا، من ناتوان بڵێم
به‌دڵم نه‌بوو... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ویش زۆر پێوه‌ى ماندوو بوو. ئه‌و گوتى هونه‌ره ئازاده و تۆ ناتوانى هه‌موو كه‌سێك رازى بكه‌یت. ئه‌وه‌ى له كلیپه‌كه‌دایه ستایلى من نیه به‌و واتایه‌ى من تێیدا سه‌ما بكه‌م، به‌لاَم دواتر من به شتێكى باشی ده‌بینم كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێك سه‌یرى ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیپۆپی تێدایه و به ئینگلیزیش ده‌گوترىَ كه ئه‌مرِۆ زمانێكى زیندووى جیهانه، زۆریش له هاورِىَ ئه‌مریكاییه‌كانم پێى سه‌رسام بوون كه له‌گه‌ل نه‌ریتى ئه‌وانیش گونجاوه.. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا من هانى كچانى كورد ناده‌م له كلیپه‌كاندا سه‌ما بكه‌ن و به‌وه گه‌وره نابن ، بۆیه من خۆم له كلیپه‌كه‌دا جلى كوردیم پۆشی و رۆڵى سه‌ماكردنم نه‌بوو).
زۆرمان گوىَ لێبووه له‌به‌ر كچانى نیمچمه رووت نه‌بێت بینه‌ر تاقه‌تى سه‌یر كردنى كلیپه‌كانى نیه، ئه‌وه قسه‌یێكه خه‌ڵكى به‌رده‌وام ده‌یلێنه‌وه... بۆ ئه‌وه‌ش مهاباد ده‌ڵێت: (كورِان پیانخۆشه كچى جوان ببینن و حه‌ز به‌بینینى كچان ده‌كه‌ن، من پاره‌م داوه‌ته كچه‌كان تاكو له كلیپه‌كه‌مدا سه‌ما بكه‌ن كه كورد نه‌بوون. پێویسته شتێك هه‌بێت سه‌رنجى بینه‌ر راكێشێت وه‌كو ئاستى وێنه‌گرتن و كوالیتى و هه‌لبه‌ست و ئاواز و گوتنى سه‌ركه‌وتوو.. ئه‌مانه له كلیپه‌كه‌ى مندا هه‌بوون بۆیه له زۆرێك له كه‌ناڵه‌كان په‌خش كرا و به دڵى بینه‌ر بوو).
مهاباد دواى دوو ئه‌زموونى هاوسه‌رى ئێستا به ته‌نها له ئه‌مریكا ده‌ژیت، به‌لاَم كىَ ئه‌م بۆشاییه پرِ ده‌كاته‌وه و هۆگریى پێ ده‌به‌خشێته‌وه... پیاوێكى كورد یان ئه‌مریكایى؟ به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و پێمان وایه مهاباد له كورد بترازێت شوو به‌هیچ پیاوى نه‌ته‌وه‌یێكى تر ناكات : (سه‌د ده‌رسه‌د پیاوێكى كورد، من كوردم و باوپێرم كورده و حه‌ز به میلله‌ته‌كه‌ى خۆم ده‌كه‌م... من ده‌مه‌وێت كورد بێت و وه‌كو من سۆز و خۆشه‌ویستى بۆ میلله‌ته‌كه‌م هه‌بێت. پیاو سێبه‌رى ئافره‌ته و من له ژیانى هاوسه‌ریى راهاتووم بۆ من زۆر زه‌حمه‌ته به ته‌نها بم، له كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان ده‌توانم خوشك و برا و دایكم له‌گه‌ل خۆم به‌رم به‌لاَم وه‌كو هاوسه‌ر نین). ئه‌و باسی له‌وه كرد كه ده‌توانێت برِیار بدات بگه‌رِێته‌وه كوردستان و له‌وىَ بژیت و هیواى خواست وه‌كو هونه‌رمه‌ندانى تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه بۆ سازدانى كۆنسێرت بانگهێشت بكرێته كوردستان و هاوكارى بكرێت و له‌درێژه‌ى ئاخفتنه‌كه‌ى خۆى دا گوتى: (من له‌به‌ر بژێوى ژیان نه‌متوانیووه هونه‌ر بۆ خۆم بكه‌مه پیشه‌یێكى سه‌ره‌كى، و هه‌میشه له گیرفانى خۆم ئه‌لبووم و كلیپم كردووه و هونه‌ر بۆ من ئاره‌زوویه‌ك بووه و تێچووه‌كه‌ی له ئه‌ستۆى خۆم بووه. دوا ئه‌لبوومم به‌ناوى كاروانىَ پیرۆز كه له ئه‌مریكا و ئه‌سته‌نبول تۆمارم كرد و كۆمپانیاى كۆرِه‌ك بۆى چاپكردم له باشوورى كوردستان بلاَوى كرده‌وه به به‌هایێكى زۆر له‌سه‌رم كه‌وته‌وه).
مهاباد دواین جار له ساڵى 1992 گه‌رِایه‌وه كوردستان و كۆنسێرتى له شاره‌كان كرد، له‌مرِووه‌وه ده‌ڵێت :( زۆرم پێخۆشه بۆ سازدانى كۆنسێرت بێمه‌وه كوردستان و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بانگهێشتم بكات، من له‌ساڵى 1992 كه گه‌رِامه‌وه كوردستان خه‌ڵكێكى زۆر له كۆنسێرته‌كانم ئاماده‌بوون ... به‌رِاستى زۆر دڵخۆش بووم. ئه‌وسا ته‌نها "كاسێتى سۆرگوڵ" م هه‌بوو كه چوار به‌ش بوو واته له‌چوار كاسێت پێكهاتبوو له‌گه‌ل ره‌مه‌زانى هاوسه‌رى پێشووم گوتبووم و خۆشم به‌شێكى هه‌لبه‌سته‌كانى گۆرانییه‌كانم دانابوو كه باشترین گۆرانییه‌كانى كاسێتى سۆر گوڵ وه‌ره لىَ نار بوو. . به هاتنم بۆ كوردستان ته‌نها ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستى خۆم بۆ وه‌لاَته‌كه‌م ئیسپات بكه‌م و له بوارى هونه‌ر ده‌توانم خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م، هیواخوازم رێگام بۆ خۆش بكه‌ن بۆ له‌ئامێز گرتنى ئه‌م خواسته‌م).