داما ئه‌لكوردى بۆ راڤه
پیاوێكى باشى كوردم بۆ رێك بكه‌وىَ به‌دڵنیاییه‌وه شووى پێده‌كه‌م
دیدار: عیسا بۆتانى
كورد له‌هه‌ر وه‌لاَت و شوێنێكى جیهان بن توانیوویانه ئاست و تواناكانى خۆیان پیشان بده‌ن و سه‌رنجى هه‌مووان بۆ لاى خۆیان راكێشن، ئه‌رده‌ن یه‌كێكه له‌و وه‌لاَتانه‌ى كه كورد تێیدا به‌هۆى تواناكانیان پۆست و پله‌ى به‌رچاویان پىَ به‌خشراوه. كوردانى ئه‌وىَ خۆیان به نه‌وه‌ى سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبى ده‌زانن كه زۆرێكیان نه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له له‌شكرى سه‌لاحه‌دین بوونه و له‌وىَ ماونه‌ته‌وه و رۆڵه‌كانیان ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت به ئه‌لكوردى ده‌ناسرێنه‌وه. له بوارى راگه‌یاندندا هه‌ر كه باس له ناوه دره‌وشاوه‌كانى ئه‌و بواره بكرێت ناوى داما ئه‌لكوردى جێگه‌یێكى شایسته داگیر ده‌كات. له دیدارێكى بۆ راڤه داما خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى به‌وه‌ى یه‌كه‌مین جار له رۆژنامه‌گه‌رى كوردى دیدارى له‌گه‌ل ده‌كرێت و له به‌شێكى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ى خسته رِوو كه‌وا هه‌ست به سه‌ربه‌رزى ده‌كات كه جیا له گۆڤار و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان قسه بۆ گۆڤارێكى كوردى ده‌كات.
له‌ده‌سپێكدا داما له‌باره‌ى كاركردنى له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنى و ئیزگه‌كاندا دوا و ئه‌وه‌شى باسكرد كه نازناوى ئه‌لكوردى وه‌كو میدالیایێكه به‌سه‌ر سنگیه‌وه و ئه‌وان به‌و نازناوه پارێزگاری‌یان له كوردبوونى خۆیان كردووه: "له ساڵى 1996 ه‌وه له ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌رده‌نى دا كار ده‌كه‌م، و هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌و هاوشان له‌گه‌ل كارى خۆم له‌ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌رده‌نى كه‌ناڵى (الجدید) داوایان لىَ كرد كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌م ته‌نها دواى ماوه‌یێك وازم لێیان هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆچوونى سیاسی ئه‌وانم به‌دڵ نه‌بوو. پاشان وه‌كو په‌یامنێر و به‌رِێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى عه‌مانى ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌لرِه‌ئى له ساڵى 2006 هه‌تا 2009 كارم كرد، ئێستاش به‌رنامه‌یێكم له ئیزگه‌ى ئه‌رده‌ن و له ته‌له‌ڤزیۆنى نۆرمیناى ئه‌رده‌نیش به‌رنامه‌یێكى پێشبرِكىَ و په‌یامنێرى كه‌ناڵى نیلى ئه‌خباریم. نازناوى ئه‌لكوردى نازناوێكه كه زۆر شانازى پێوه ده‌كه‌م و وه‌كو میدالیایێكه له‌سه‌ر سنگم و هه‌ر له‌و كاته‌ى هاتنمان بۆ ئه‌رده‌نه‌وه له‌گه‌لمان ماوه‌ته‌وه ... كه وه‌كو كورد جیامان ده‌كاته‌وه و هه‌ر هه‌موو كوردانى ئێره به‌و نازناوه‌یه بانگ ده‌كرێن و ئێمه‌ش به‌وه پارێزگاریمان له كوردبوونى خۆمان كردووه"
دواتر داما خان هۆكارى ناوهێنانى خۆى له‌میانى هه‌ر باسێكى په‌یوه‌ست به كه‌سایه‌تى و ناوى كوردانى ئه‌رده‌ن بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه به‌وه‌ى كاركردنى ئه‌و له رگه‌یاندن شوناسێكى فراوانترى پىَ به‌خشیوه، له‌م رووه‌شه‌وه گوتى:"سوپاس بۆ خوا كه ناوم له‌گه‌ل ناوى نه‌ته‌وه‌كه‌مه‌وه دێت، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى سه‌ربه‌رزى و شانازى منه، من خۆم له سه‌ره‌تاى رێگاى راگه‌یاندنه‌وه ده‌بینم و له‌وانه‌یه كار كردنم له‌و بواره وایكردبێت له‌نێو راگه‌یاندنكارانى كورد ئاماژه به‌ناوى منیش بكرێت. شانازى به تاكه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌كه‌م له‌هه‌ر شوێنێك بن ... زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و زۆریان خۆش ده‌وێت و كاتێك گوێبیست ده‌بم نه‌ته‌وه‌كه‌م ئاگادارى كاره‌كانى منن ئه‌مه پتر دڵخۆشم ده‌كات... كه له تۆوه ده‌بیستم كورده‌كانى باشوورى كوردستان ده‌زانن داما هه‌یه ئه‌وه جوانترین ساته‌كانى ژیانمه و سلاَو خۆشه‌ویستى خۆم بۆ یه‌كه یه‌كه‌یان ده‌نێرم".
داما له‌باره‌ى پێگه‌و رۆڵى راگه‌یاندنكارى كورد له ئه‌رده‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا هاوكارییان كردووه له‌مرِووه‌وه به‌رز ئاستى ئه‌وان دێنێته زمان و پێى وایه كه جىَ په‌نجه‌یان له سازییه‌كانى ئه‌وىَ زۆر به‌زه‌قى به‌رچاو ده‌كه‌وىَ: "من له‌گه‌ل زۆربه‌ى میدیاڤان و ده‌رهێنه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتم هه‌بووه و به‌لاَم ئیمان زازا و خه‌لدون كوردی و حه‌سه‌ن كوردى كه به یه‌كه‌وه له ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌رده‌ن كارمان كردووه په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بووه، كورد له میدیای ئه‌رده‌ندا خاوه‌نى رۆڵ و پێگه‌یێكى سه‌ركه‌وتوون... هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئیزگه‌ى ئه‌رده‌نى كه خوالێخۆشبوو عه‌بدولقادر كوردی یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانى و هه‌روه‌ها به‌شدارى له دامه‌زراندنى ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌بوزه‌بیشدا كرد".
داما ئه‌لكوردی كه زۆر په‌رۆشی پرسی كورد و میلله‌ته‌كه‌یه‌تى به داخه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه‌وا تاكو ئێستا ده‌رفه‌تى بۆ نه‌رِه‌خساوه كوردستانى ئازاد ببینێت:"له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زۆر په‌رۆشی بینینى كوردستان‌م و هه‌میشه به‌دواداچوون له‌باره‌ى ده‌كه‌م و سه‌یرى وێنه‌كانى ده‌كه‌م و عاشقى كوردستان‌م، به‌لاَم به‌داخه‌وه تاكو ئێستا ده‌رفه‌تم بۆ نه‌رِه‌خساوه سه‌ردانمى بكه‌م، كورد له ئه‌رده‌ن به‌شێكن له پێكهاته‌ی ئه‌و وه‌لاَته و زۆر خۆشه‌ویستن و خاوه‌نى پۆستى به‌رزن... بۆیه ئێمه زۆر باش توانیوومانه خۆمان بگونجێنین و به‌وه‌ش ناسراوین كه‌وا په‌یوه‌ندى باش و پته‌ومان له‌گه‌ل خانه‌وادى شاى ئه‌رده‌ن هه‌یه و زۆر له‌یه‌كترى نزیكین". له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه سه‌ربارى ئه‌و ماوه درێژه‌ى له‌و وه‌لاَته‌ن كه‌چى ده‌ستبه‌ردارى كه‌لتوورى كورد نه‌بوونه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت:"له جه‌ژنى نه‌ورۆزدا به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ل گرووپى مۆزیك و به پۆشینى جلى كوردییه‌وه گۆرانى ده‌ڵێن و هه‌ڵ ده‌په‌رِن، و هه‌روه‌ها ئاماده كردنى چێشتى كورده‌وارى له‌نێو خانه‌واده كورده‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه كه من زۆر حه‌زم لێیه‌تى"، دیسان باسى له‌خۆى كرد كه پێشتر ئه‌و زمانى كوردى باش ده‌زانى به‌لاَم دواتر كه چووه قوتابخانه و فێرى زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى و فه‌رِه‌نسى بوو كوردى له‌بیر كرد و هه‌رچه‌نده ئێستا زۆر وشه‌ى كوردى ده‌زانێت و هه‌وڵ ده‌دات رامى كورِى فێرى زمانه‌كه بكات.
داما ئه‌لكوردى هه‌ستى خۆى له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى ده‌ربرِى كه ته‌زوو به‌گیانى هه‌ر كه‌سێكدا ده‌هێنێت: "دڵ و هۆش و هه‌سته‌كانم له‌گه‌ل میلله‌تى كورده، زۆر دڵم ته‌نگ ده‌بێت كه ناخۆشیێك به‌سه‌ر كورددا دێت ... له‌بیرمه له‌یه‌كێك له رووداوه‌كاندا هه‌موومان له‌ماڵه‌وه ده‌ستمان به گریان كرد. زۆربه‌ى جاریش له بۆنه كوردییه‌كان هه‌ر كه گوێم له سروودى ئه‌ى ره‌قیب ده‌بێت فرمێسك به‌چاوه‌كانم دا دێته‌وه خواره‌وه، من له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه پێویستى به یارمه‌تى هه‌بێت دوو دڵ نابم و هه‌موو تواناى خۆمى بۆ ده‌رده‌برِم و به‌تایبه‌تى بۆ میلله‌ته‌كه‌ى خۆم له‌هه‌موو شوێنێكى جیهان باس له كێشه‌ى كورد ده‌كه‌م و داكۆكى له بیروبۆچوونه‌كانیان ده‌كه‌م". له‌باره‌ى ئاستى كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كانیش كه‌وا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌خش ده‌كرێن داما ده‌ڵێت كه‌وا زۆر كاتى ئه‌وه‌ى نه‌بووه به ووردى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات و ناتوانێت یه‌كێكیان به باشترین ناو بهێنێت و هیواش ده‌خوازێت بگه‌نه هه‌ر بینه‌رێكى كورد له‌هه‌ر شوێنێك بێنێت هه‌تا شرۆڤه‌ى كێشه‌ى كورد بكه‌ن بۆ هه‌موو جیهان، دیسان دڵى خۆى بۆ راڤه كرده‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌كاتێكدا داواى لىَ بكرێت پرۆگرام بۆ كه‌ناڵێكى كوردى بكات ئه‌وا تواناكانى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كات:"به‌داخه‌وه داوام لىَ نه‌كراوه پرۆگرام بۆ كه‌ناڵه كوردییه‌كان بكه‌م، سه‌ربه‌رزییه بۆ من له‌سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵى كوردى بم.. ناتوانم ده‌ستنیشان بكه‌م بۆ كامه كه‌ناڵ به‌لاَم هه‌موو تواناكانى خۆمیان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌م". یه‌كێك له‌دیارده‌كانى نێو راگه‌یاندنى عه‌ره‌بی ئیستغلال كردنى جه‌سته‌ى راگه‌یاندكارانى ئافره‌ته كه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌یه‌كێك له‌دیداره‌كاندا گوتبووى من جه‌سته‌ى خۆمم نه‌به‌خشی بۆیه دژایه‌تى كرام، داما گوتى: "به‌داواى لێبووردنه‌وه له‌و دیداره‌ى جه‌نابتان باسی لێوه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه ده‌سته‌واژه‌كان گۆرِابوون كه ئه‌و له‌مرِووه‌وه پرسیارى لێكردم ئایا من دووچارى ئه‌م ئیستیغلال كردنه بوومه‌ته‌وه منیش گوتم نه‌خێر... به‌لاَم به دڵنیاییه‌وه زۆر ده‌رفه‌ت له‌كیسم له‌ده‌ست چووه و یه‌كێكى دیكه سوودى لىَ بینیووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من له‌و كچانه نیم ئه‌و جۆره قوربانییه بده‌ن. به‌داخه‌وه ئیستغیلال كردنى جه‌سته‌ى ئافره‌ت له راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتى ئه‌ویش به‌هۆى زۆربوونى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كه واى له زۆر كچ كردووه روو له‌و بواره بكه‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ناوبانگ .. به‌مشێوه‌یه‌ش بۆ به‌پرسانى كه‌ناڵه‌كان ئاسانتر بووه ئه‌و ئاره‌زوو و خواستى كاكردنى كچان ئیستغیلال بكه‌ن".
داما زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆى له كاركردنى كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌بات و پاشانیش له‌ته‌ك كورِه‌كه‌ى خۆى كه ناوى رامى یه و ته‌مه‌نى ده ساڵه، له‌كاتی گونجاویش سه‌ردانى هاورِىَ و خزمه‌كانى ده‌كات و خه‌ریكی خوێندنه‌وه ده‌بێت كه یه‌كێكه له‌و ئاره‌زووانه‌ى كه ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى بێت. ئه‌و له‌پاش ئه‌وه‌ى ناپاكى له هاوسه‌ره‌كه‌ى بینى لێى جیا بۆوه بۆ ئه‌مه‌ش داما گوتى:"شووكردن چانس و نێو چه‌وانه، ئه‌گه‌ر پیاوێكى باشى كوردم بۆ رێك به‌كه‌وىَ به‌دڵنیاییه‌وه دوو دڵ نابم"، شیاوى گوتنه له‌یه‌كێك له دیمانه‌كانى كه له‌گه‌لى كرابوو ئاماده‌كارى دیداره‌كه ئه‌وه‌ى گوتبوو كه (داما به جوانیه‌كه‌ى خۆى دڵى بینه‌ر ئه‌سیر ده‌كات)، بۆ ئه‌مه ئه‌و گوتى:"جوانى وه‌كو پاسه‌پۆرته ده‌توانیت له‌رێگایه‌وه برِۆیته نێو دڵى بینه‌ر، به‌لاَم نا‌توانیت به‌هۆیه‌وه له‌نێوى بمینیته‌وه... من خۆم به‌جوان نازانم و پتر پێموایه جوانیه‌كه‌م مامناوه‌ندییه. ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێى سه‌رسام ده‌بن رۆشنبیرى و ئاماده‌یى و ژیرییه، سوپاس بۆ خوا". قۆناغه‌كانى كارى خۆى له راگه‌یاندندا به‌وه پێناسه كرد كه:"سه‌ره‌تایه‌كه‌ى له ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌رده‌ن بووه و ئه‌وىَ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى من بووه له بوارى كارى راگه‌یاندن كه تێیدا فێرى هه‌واڵ بووم له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند مامۆستایێكى بلیمه‌ت، پاشانیش ئه‌و زانیارییه‌ى كه له ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌رده‌ن به‌ده‌ستم خست له كه‌ناڵى نیل ئه‌لئه‌خبارییه‌دا تۆكمه‌ترم كرد كه خه‌ڵكى به توانا و ناوى دره‌وشاوه تێیدا كار ده‌كه‌م و ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له‌ده‌سپێكدا سه‌رسام بوومه به راگه‌یاندنى میسرى".
داما ئه‌لكوردى خۆشحاڵى خۆى به‌وه ده‌ربرِى كه گوێبیست ده‌بێت كورد خاوه‌نى هه‌رێمێكى نیمچه سه‌ربه‌خۆن و زمانى كوردى له قوتابخانه‌كانى ده‌خوێندرێن و ئالاَى كوردستان له‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌شه‌كێته‌وه:"ئه‌وه‌ى زۆر به‌خته‌وه‌رم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌خوێنمه‌وه و منیش ئه‌و شتانه بۆ ده‌وروبه‌رم باس ده‌كه‌م، به‌رِاستى ئه‌و شتانه جێگه‌ى خۆشحاڵى و سه‌ربه‌رزى و شانازییه... ئالاَى كورد دڵ و ناخى منه وهه‌ر جارێك ده‌شه‌كێته‌وه دڵم جارێك ترپه ده‌كات...خۆزگا راسته‌وخۆ بمدیبایه كه له‌سه‌ر په‌رله‌مانى كورد ده‌شه‌كێته‌وه".
پاشانیش داما پلانى كاره‌كانى بۆ ئایینده باس كرد: "ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنى پرۆگرامێكم بۆ كه‌ناڵى نۆرمینا ئێواره‌ى شه‌مه كه راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ربارى چه‌ند بیرۆكه‌یێك بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرت بۆ كه‌ناڵى نیل لیلئه‌خبار كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به رووداوه سیاسییه‌كانى شه‌قامى ئه‌رده‌ن. جیا له‌وه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارى میسر بۆ سه‌ردانى شارى قاهیره بانگهێشت كراوم كه زۆر له‌لام خۆشه و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند ئه‌لقه‌یێك تۆمار و دیدارى چه‌ند به‌رپرسێكیش ده‌كه‌م... له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌لاَیه‌تیشدا هیچ شتى نوىَ نیه و كاته‌كانم له‌گه‌ل رامى كورِم به‌سه‌ر ده‌به‌م و به‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چین و پیاسه ده‌كه‌ین". داما ئه‌لكوردى به‌ڵێنى دایه میلله‌تى كورد له هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ردانى هه‌رێمه‌كه بكات:"به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌ر كه بوارم بۆ برِه‌خسێت سه‌ردانیان بكه‌م، من هیواخوازم له نزیكترین كات له‌ته‌ك كوردانى ئه‌وىَ بم .. خوازیارم له‌نزیكه‌وه ئه‌و خاكه ببینم كه زۆرم خۆش ده‌وێت و ئاشناى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆم ببم".
له كۆتاییدا داما چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یێكى گوت:"زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته كه له‌رِێگاى گۆڤاره‌كه‌ى ئێوه‌وه رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌م بمبینن،زۆر سوپاس بۆ ئه‌م دیداره كه خۆشترین و به‌چێژترین دیدار بووه به‌لاى منه‌وه و پرسیاره‌كانت ماناى ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه تا چه‌نده گرینگیتان به‌من داوه وه‌كو میوانێكى گۆڤاره‌كه‌تان.. هیوادارم گۆڤاره‌كه‌تان له پێشكه‌وتندا بێت به‌هۆى راگه‌یاندكاری وه‌كو ئێوه.".