مه‌هدى هه‌ركى كارگێرِى لقى 14ى پارتى:
خه‌ڵكی مووسڵ ئه‌سیل نجێفى به درۆزن ناوده‌به‌ن
دیدار/ عیسا بۆتانى
ئه‌وه‌ى هه‌تا ئێستا جێگاى سه‌رنج و تێبینییه ده‌ره‌نجامى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وایه له شارى مووسڵ، كه دواتر له‌لایه‌ن لیستى حه‌دباوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه‌دا گیرا و رۆڵى كورد خرایه په‌راوێزه.بۆ ئاشنابوون له‌باره‌ى پێشبینى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌نگى كورد له شارى مووسڵ مه‌هدى هه‌ركى كارگێرِى لقى 14ى پارتى و كاندیدى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له پارێزگاى دهۆك بۆ راڤه دوا.
له‌باره‌ى دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو كه له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و دۆخه‌ى ئه‌وسا لیستى حه‌دبا ده‌ستى به‌سه‌ر فه‌رمانرِه‌وایه‌تى شارى مووسڵ داگرت و رۆڵى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا كه‌وته په‌راوێزه مه‌هدى هه‌ركی كارگێرِى لقى 14ى پارتى و كاندیدى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌سه‌ر پارێزگاى دهۆك پێى وابوو كه : به‌رِاستى من گومانم له ئه‌نجامه‌كانى پێشوو هه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسل له‌سه‌رى دامه‌زرا، چونكه ئێمه تا راده‌یێكى زۆر نازانین له‌نێو شارى مووسل چ دۆخێك هه‌یه به تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى به‌شوێنى هه‌لاَیساو ناده‌برێت… ئه‌و شوێنانه‌ى كه بوون و ئه‌داى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێیاندا زۆر لاوازن چ له‌ناو شارى مووسل و چ له رۆژئاواى شاره‌كه وه‌كو ته‌له‌عفه‌ر و گه‌یاره و شه‌رگات و حه‌زه‌ر. ئه‌وان مه‌به‌ستم عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان له‌و شوێنانه هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ریان نه‌بووه كه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان كۆمسیۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل ده‌نگه‌كان بكه‌ن، بۆیه من زۆر زۆر دڵنیام كه ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوون)
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ى لیستى حه‌دبا وه‌ده‌ستى هێنا راست بوونایه ئه‌وا ئه‌مرِۆكه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تى به‌شێكى كه‌م و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى نه‌ده‌كرد كه پاشماوه‌ى به‌عس و عه‌ره‌بی شۆڤینین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مه‌هدى هه‌ركی گوتى: (دواى وه‌رگرتن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ده‌سه‌لاَت له‌لایه‌ن لیستى حه‌دباوه به تایبه‌تى له‌لایه‌ن خودى پارێزگار ئه‌سیل ئه‌لنجێفى راستییه‌كان بۆ ته‌واوى دانیشتووانى شارى مووسڵ ئاشكرا بوون كه بانگه‌شه‌كانیان ته‌نها ریكلام بوون بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیانى ئه‌وىَ فریو بده‌ن و ده‌نگه‌كانیان لىَ بدزن… ئه‌وان زۆر به‌ڵێنیان به خه‌ڵكى دابوو وه‌كو نه‌هێشتنى بێكارى و سه‌قامگیركردنى ره‌وشی ئه‌منى شاره‌كه و خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و … هتد، لیسته‌كه نه‌یتوانى هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه بێنێته دى بۆیه خه‌ڵكێك له‌نێو شارى مووسڵ ئه‌سیل ئه‌لنجێفى به ئه‌سیل ئه‌لچه‌زاب واته ئه‌سیلى درۆزن ناوده‌به‌ن). سه‌ربارى ئه‌مه هه‌ركى ئاماژه‌ى به‌وه كرد و گه‌شبینى خۆى خسته‌رِوو به‌وه‌ى له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌نگى كورد و دڵسۆزی بۆ شاره‌كه روون ده‌بێته: (من گه‌شبینم له‌وه‌ى لیستى حه‌دبا له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌نگ و پێگه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌زانێت و لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانیش زۆر سه‌ركه‌وتووانه متمانه‌ى هاوولاَتیانى شارى مووسڵ به‌ده‌ست دێنێت). له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رووداوه‌كانى سه‌ردانه‌كانى پارێزگارى مووسڵى بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌وه له‌قه‌له‌م دا كه به‌نیازى ریكلام و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بوونه: (بۆچى له‌و ماوه زۆره‌ى كه‌وا ده‌سه‌لاَتیان گرتۆته ده‌ست هه‌وڵى ئه‌وه‌ى نه‌داوه سه‌ردانێكى تلكێف یان وانكىَ بكاات ... به راستى ئه‌مه شتێكى روون و ئاشكرایه، مه‌بستیان ته‌نها پرِوپاگه‌نده كردنه بۆ هه‌ڵبژاردن و ورووژاندنى هه‌ستى ئه‌و خه‌ڵكه شۆڤینیه‌یه كه به‌ر له ئێستا ده‌نگیان پێیان دابوو. سه‌ره‌رِاى ئه‌مه ئامانجیان ئه‌وه‌یوو كه شوێن قاچى به‌عس له هه‌ڵبژاردنه‌كان پته‌و بكه‌ن، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى مووسڵ له راستى و نیازى ئه‌م لیسته گه‌یشتوون).
مه‌هدى هه‌ركی له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانی بۆ راڤه ئه‌وه‌ى پیشان دا كه‌وا لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا به‌پێى رێژه‌كه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا بوو به‌لاَم زێده‌رِۆیى كردنى لیسته حه‌دبا وایكرد ده‌ره‌نجامه‌كان نا راست بن و دۆخه‌كه واى به‌سه‌ر بێت: (ئێمه هه‌میشه گوتوومانه كه‌وا رێژه‌ى 3% ى شارى مووسڵ كوردن، به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌و شاشی و زێده‌رِۆییانه‌ى لیستى حه‌دبا ئه‌نجامى داون وایكردووه تا ئاستێكى باش بارودۆخ بگۆرِێت به به‌هێزبوونى رۆڵى كۆمسیۆن و بوونى چه‌ند هێزێكى دیكه‌ى عه‌ره‌ب له‌نێو شارى مووسڵ كه ئومێده‌وارین نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى هاوولاَتیانى شاره‌كه بن له‌گه‌ل لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا). هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بوونى لیست و قه‌واره‌كانى دیكه‌ى كورد جیا له لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا كه‌وا كامه‌یان به ركابه‌رى لیسته‌كه ده‌زانێت ئه‌ویش له‌مرِووه‌وه گوتى :( رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و لیست و قه‌واره سیاسییه كوردیانه‌ى كه هه‌ن، هیچ كامێكیان له‌و ئاسته‌دا نین كه ركابه‌رایه‌تى لیستى نه‌ینه‌وا بكه‌ن. چونكه جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌رى نه‌ینه‌وا بۆیان روون بۆته‌وه كه‌وا برایه‌تى نه‌ینه‌وا نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى میلله‌ته‌كه‌یه و دڵنیام هیچ یه‌كێكیان ئه‌نجامێكى به‌رچاو به‌ده‌ست ناهێنن).
ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن له مووسڵ هه‌ستیان پىَ كراوه و له كۆمسیۆنه‌وه تۆمار كراون هه‌ركى سه‌رپێچى ئه‌وتۆى نه‌خسته روو، ته‌نها هه‌ڵواسینى پۆسته‌ره‌كان نه‌بێت له شوێنه حكوومه‌ییه‌كان كه ئه‌مه‌ش به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن به زێده‌رِۆیى هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێره‌كانى كورد كه‌وا له لیسته عه‌ره‌بى و شۆڤینیستانى به‌عس خۆیان كاندید كردووه مه‌هدى هه‌ركى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه‌وا: (هیچ توانایێكیان نیه بۆ كێش كردنى ده‌نگ و راى هاوولاَتیان كوردى شارى مووسڵ و ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌نگیان هێنابێت ته‌نها به‌هۆى سه‌رۆكى ئه‌و لیستانه بووه كه تێیاندا خۆیان كاندید كردووه). دیسانیش هه‌ركى به په‌ندێكى كوردى گوزارشتى له هه‌ڵوێستى ئه‌و كوردانه كرد كه له‌نێو قه‌واره و لیسته عه‌ره‌بییه‌كان كاندیدن به‌وه‌ى: (ئه‌وه‌ى گرتى به شیرى به‌رى نادات به پیرى، ئه‌وانه له جاشایه‌تى و نۆكه‌رى به‌عس راهاتوون و ئه‌وانه ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرینگه له به‌ره‌یێكى دژ به كورد بن و هیچى تر).