تێكستى گۆرانى نه‌كى نه‌كى له دانانى كێیه؟
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم: ئه‌گه‌ر له‌و كاسێته‌ى حه‌مه عارف جزرواى كه من هه‌مه ناوى ئه‌وى نه‌گوتبێت من گوناهم چیه؟
سه‌لاَح رواندزى: شیعرى نه‌كى نه‌كى هى منه و عه‌دنان كه‌ریم كردوویه‌تى به فلكلۆر
ئاماده‌كردنى/ پشتیوان ساڵح
بۆ پشترِاستكردنه‌وه و زانینى بۆچوونى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد عه‌دنان كه‌ریم له‌رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان به ئه‌وه‌وه كرد و ئه‌ویش له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى ئاماژه‌ى به ناوى سه‌لاَح رواندزى نه‌كردووه كه هۆنه‌رى هۆنراوه‌ى نه‌كى نه‌كى یه و به فلكلۆر ناوى بردووه، له‌مرِووه‌وه قسه‌ى بۆمان كرد و له‌سه‌ره‌تادا هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد كه ئایا سه‌لاَح رواندزى هیچ به‌ڵگه‌یێكى هه‌یه و له‌هیچ دیوانێكدا نووسراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هۆنراوه‌یه هى ئه‌وه. سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش درێژه‌ى به قسه‌كانى دا و نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه به‌وه‌ى:"ئه‌گه‌ر كتێبێكى گۆران هه‌بىَ و من تێیدا شیعرێكم هه‌ڵبژاردبىَ و گوتبێتم ئه‌مه كۆپله‌یێكى گۆران نیه ئه‌مه حه‌قى خۆیه‌تى، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بلاَوكراوه‌یێكى هه‌یه... ئه‌گه‌ر كتێبێكى هه‌یه ... ئه‌گه‌ر نووسراوێكى هه‌یه ئه‌وه حه‌قى خۆیه‌تى ئه‌م قسه‌یه بكا ... ئه‌بىَ له‌سه‌ر سه‌رچاوه قسه بكه‌ین برا گیان".
سه‌لاَح رواندزیش كه خۆى به شاعیرى گۆرانى نه‌كى نه‌كى ده‌زانێت كه عه‌دنان كه‌ریم تۆمارى كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت كه ئه‌و ئاگاداری ئه‌و شته‌یه نه‌بووه به‌لاَم هاورِێیانى پێیان گوتووه كه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم گۆرانییه‌كه‌ى ئه‌وى گوتۆته‌وه و هۆنراوه‌كه‌ى به فلكلۆر هه‌ژمار كردووه و له‌مباره‌یه‌وه سه‌لاَح ده‌ڵێت:( هاورِێیان پێیان گوتم كه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم گۆرانیه‌كه‌ى گوتووه و به فلكلۆرى داناوه و خه‌ڵكى رواندز هه‌مووى ده‌زانن كه هۆنراوه‌كه‌ى هى تۆیه، دواى ئه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنى عه‌دنان كه‌ریمم په‌یدا كرد و ته‌له‌فۆنم بۆى كرد و زۆر قسه‌م له‌گه‌لى كرد... ئه‌و پێى گوتم "تۆ چۆن ئه‌م شیعره ئه‌كه‌یته مولكى خۆت"، منیش بۆ خستنه‌رِووى راستییه‌كه داوام لێ‌كرد كه گوىَ له‌ده‌نگى محه‌مه‌د عارف بگرێت كه محه‌مه‌د عارف پێش گوتنى گۆرانی نه‌كى نه‌كى ئاماژه به ناوى من ده‌كات و ده‌ڵێت (ئه‌ڤه كه‌لیماتىَ هه‌ڤاله‌كى رواندزى ناڤىَ وى سه‌لاحه .. سه‌لاح عزه‌ته و رحا منه‌و نها مه‌وجوده ژى) و پاشانیش ده‌ست به گۆرانییه‌كه‌ى نه‌كى نه‌كى ده‌كات. كه گۆرانییه‌كه‌م له ته‌له‌فۆن بۆى لێدا ئه‌ویش ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه شیعرى گۆرانییه‌كه هى منه و گوتى ته‌واوه شیعره‌كه هى تۆیه و داواى لێبوردن ده‌كه‌م و كه گه‌رِامه‌وه هه‌ولێر دێمه خزمه‌تتان. له‌و رۆژه و هه‌تا ئه‌مرِۆ نه هاته لام و نه عه‌دنان كه‌ریمم بینى و ته‌له‌فۆنیشی كرد. سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ى گۆرانى نه‌كى نه‌كى تاپۆیه‌كه به‌ده‌ستمه‌وه‌یه و به‌ڵگه‌كه‌ش ده‌نگى محه‌مه‌د عارفه ودیاره).
سه‌لاَح رواندزى بۆ خستنه‌رِووى راستی ئه‌وه‌ى كه نه‌كى نه‌كى له دانانى ئه‌وه گوتى :"ئینسان خانیه‌كى ئه‌كرِى ئه‌گه‌ر تاپۆى ده‌گه‌لدا نه‌بی هى وى نیه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر تاپۆى هه‌بى هى وییه".
ئێمه بۆ روونكردنه‌وه‌ى پترى ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد عه‌دنان كه‌ریم باسمان له‌و به‌ڵگه‌ییه كرد كه سه‌لاَح رواندزى پشتى پىَ ده‌به‌ستێت و ئه‌ویش ته‌نها كاسێتێكى محه‌مه‌د عارفه كه له ماڵى سه‌لاَح رواندزى تۆمار كراوه و محه‌مه‌د عارف جزراوى تێیدا له‌سه‌ر زارى خۆى ده‌ڵێت كه تێكستى گۆرانى نه‌كى نه‌كى هى هاورِێیكى رواندزییه كه ناوى سه‌لاَح عزه‌ته، و بوونى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه خۆى له كاسێتێكدا ده‌بینێته‌وه و بلاَو نه‌بۆته‌وه كه ته‌نها له ئه‌رشیفى سه‌لاَح رواندزى هه‌یه... ئه‌مه گوناهى ناونه‌هێنانى سه‌لاَح وه‌كو هۆنه‌رى تێكستى گۆرانییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ستۆى عه‌دنان كه‌ریم لاده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى ئه‌و نه‌كه‌وتووه، بۆیه عه‌دنان كه‌ریم سه‌باره‌ت به كاسێته‌كه ده‌ڵێت:(كاكه من نیمه، تۆ هه‌ته ... یا ئه‌وه‌تا تۆ هه‌تبووه پێشوه‌خت؟ پرسیارى من ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌و كاسێته‌ت هه‌بووه به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و براده‌ره بیدات به تۆ؟ ).
به‌رِاستى قسه‌كانى عه‌دنان كه‌ریم هه‌ڵوێست و نیازپاكى ئه‌و پیشان ده‌ده‌ن كه زۆر راشكاوانه ئه‌وه ده‌خاته رِوو:(ئىَ كاكه گیان ئه‌گه‌ر من گوێم له حه‌مه عارف جزراوى گرتبێت و ئه‌و ئه‌م قسه‌یه‌ى كه نه‌كردبێت یان له كاسێته‌كه‌ى منا ئه‌و شته‌یه‌ى نه‌گوتبێت ... من تاوانم چیه؟).
له‌لایێكى دیكه‌ش هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ئاماده‌یى خۆى بۆ ئه‌وه ده‌ربرِى كه له‌و كاته‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه كوردستان سه‌ردانێك بكات و گوىَ له كاسێته‌كه ده‌گرێت و قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى روویداوه هه‌رچه‌نده گوناهى ئه‌وى تێدانیه به‌لاَم چاره‌سه‌ریێكى بۆ ئه‌دۆزنه‌وه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كورد رِێز و خۆشه‌ویستى هه‌یه و ژماره‌یێكى یه‌كجار زۆرى خه‌ڵكى حه‌ز به ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى ئه‌و ده‌كه‌ن و جێگاى متمانه‌ى ئه‌وانه كه ئه‌سته‌مه به ئه‌نقه‌ست مافى شاعیرێك پشتگوىَ بخات و نكۆڵى له‌وه بكات به‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى له‌سه‌ر تێكسێك بسرِێته‌وه... هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه وایكرد كه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌نیگه‌رانیه‌وه پرسیارى ئه‌وه بكات ئاخۆ سه‌لاَح ده‌یه‌وێت ئه‌و بڵێت كه: ( ئه‌و حه‌ز ئه‌كات بڵێم دواى ئه‌وه‌ى كه من زانیم كه ئه‌و شیعره هى ئه‌و براده‌ره‌یه داواى لێبووردنى لىَ ئه‌كه‌م و جارێكى دیكه كه تۆمارم كرده‌وه ناوى ئه‌و ده‌نووسم ... ئه‌وه باشه پێى بڵێم؟). ئه‌وه‌ى ئێمه له‌و قسه‌یه‌ى هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم هه‌ستمان پێى كرد ئه‌وه‌بوو كه به روودانى ئه‌وه زۆر په‌ست بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ژیانى هونه‌رى تووشی هیچ حاڵه‌تێكى له‌مجۆره نه‌بۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش گوناهى ئه‌وى تێدا نه‌بووه و به‌ڵكو په‌یوه‌سته به خراپ ئه‌رشیڤ كردنى گۆرانییه‌كانى محه‌مه‌د عارف جزراوییه‌وه.
سه‌لاَح رواندزى باس له ده‌سپێكى ناسینى خۆى له‌گه‌ل محه‌مه‌د عارف جزراوى كرد كه له ساڵى 1959 محه‌مه‌د عارف میوانى ماڵى كوردۆ نورى باویل ئاغا ده‌بێت و شه‌وه‌كه گۆرانى گوتووه كه ره‌مه‌زان جزراویشى له‌گه‌لدا بووه... سه‌لاَح ئه‌و كاته گازینۆیێكى له ته‌نیشت ماڵى كوردۆ هه‌بووه و هه‌موو ئێواره‌یێك له‌وىَ جه‌رگى له شیش ده‌دا و ده‌یفرۆشته‌وه... محه‌مه‌د عارف ئه‌و رۆژه ده‌چێته لاى و لێى ده‌پرسێت "میلاكا سۆر هه‌نه" و ره‌مه‌زان به بابىَ ره‌جه‌ب بانگ ده‌كات كه هه‌شت شیش به‌شیان ده‌كات ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ڵىَ. دیاره ناوى كورِى ره‌مه‌زان ره‌جه‌ب بووه و سه‌لاَح نه‌یناسیووه كه ره‌مه‌زان جزراوییه. سه‌لاَح ده‌گێرِێته‌وه كه "دواتر ئه‌وان دانیشتن و منیش هه‌شت شیش جه‌رگم بۆیان برژاند و نه‌مزانى ئه‌و مه‌به‌ستى له مێلاكا سۆر سیپه‌لاكه، كه بۆیانم برد محه‌مه‌د عارف گوتى(ئه‌ڤه نه مێلاكا سۆره... ئه‌ڤه مێلاكا ره‌شه ... زادىَ من هه‌لگره ئه‌ز ناخۆم چنكى ئه‌ز دىَ شه‌ڤىَ سترانا بێژم نابێت شیڤىَ بخۆم). دواى ئه‌وه ویستیان پاره‌ى خواردنه‌كه بده‌ن لێیانم وه‌رنه‌گرت و محه‌مه‌د عارف گوتى بۆچى پاره له ئێمه وه‌رناگرى.. تۆ ئێمه ده‌ناسی منیش گوتم به‌ڵىَ تۆ محه‌مه‌د عارف جزراوى و منیش ده‌زانم شیعر بهۆنمه‌وه. ئه‌وه‌بوو پێى باشبوو كه به زاراوه‌ى كرمانجى شیعر دروست بكه‌م تاكو له ئێزگه‌ى كوردى به‌غدا تۆمارى بكات، یه‌كه‌م ناسینم له‌گه‌ل محه‌مه‌د عارف ئه‌و كاته بوو).
پاشان سه‌لاح رواندزى چووه سه‌ر باسی ئه‌و كاته‌ى گۆرانى (نه‌كى نه‌كى و بلبلىَ به‌هارىَ و فه‌خریا و ماری تو نازدارى و نه‌زۆ نه‌زۆ)ى دایه محه‌مه‌د عارف له ساڵى 1965 و دواتریش له ساڵى 1971 هۆنراوه‌ى (یا نسرینىَ و به‌ژنا لاوكىَ من دارىَ سپیندارىَ) و چوار ئاوازیشی داوه‌ته محه‌مه‌د عارف كه ئاوازى گۆرانییه‌كانى (مارى تو نازدارى و بلبلىَ به‌هارىَ مه گولا ب ده‌ستىَ یارێمه و فه‌خریا و نه‌زۆ نه‌زۆ)بوون. هه‌روه‌ها سه‌لاَح ره‌واندزى ده‌ڵێت: "ناسینم له‌گه‌ل محه‌مه‌د عارف به‌مه ده‌ستى پێكرد و هه‌تا كۆچى دواییشی كرد له رواندز و گه‌لى عه‌لى به‌گ و هه‌لێر سه‌ردانى ده‌كردم و ده‌بووه میوانى من".
ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته بگوترێت ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم نیاز و مه‌به‌ستى فه‌رامۆش كردن و لابردنى ناوى سه‌لاَح رواندزى نه‌بووه وه‌كو هۆنه‌رى تێكستى گۆرانى نه‌كى نه‌كى، به‌لاَم ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ كوردستان گوىَ له كاسێتى محه‌مه‌د عارف جزراوى ده‌گرێت كه له ئه‌رشیڤى سه‌لاَح رواندزى دا هه‌یه و ئه‌و برِواى وایه كه ئه‌مه به ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فۆنكارى ناكرێت ... هه‌ر وه‌ها گوناهى ئه‌وه ناكه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه محه‌مه‌د عارف جزراوى ته‌نها له كاسێتێكدا ئاماژه‌ى به ناوى سه‌لاح كردووه وه‌كو دانه‌رى تێكستى گۆرانییه‌كه و ئه‌و كاسێته‌ش ته‌نها له ئه‌رشیڤى سه‌لاَحه و به شێوه‌یێكى فراوان خه‌ڵكى له‌وه ئاگادار نین. پاشانیش كه‌سێك له‌و برِوایه‌دا نیه كه هونه‌رمه‌ندێكى به‌رِێز و گه‌وره‌ى وه‌كو عه‌دنان كه‌ریم كه به خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانى خۆى و هونه‌ره‌كه ره‌سه‌نه‌كه‌ى وایكردووه خه‌ڵكى پێى سه‌رسام ببن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه سه‌لاَح رواندزیش بڵێت ئه‌و به‌م داوایه‌ى مه‌به‌ستى ئه‌وه نیه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم داواى لێبووردن بكات ... به‌ڵكو داواكارى ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى كه رووى داوه راست ببێته‌وه و خه‌ڵكى ئاگاداربن شیعرى گۆرانى نه‌كى له دانانى ئه‌وه كه پێشتر محه‌مه‌د عارف جزراوى گوتوویه‌تى و دواتریش عه‌دنان كه‌ریم دیسان له‌گه‌ل گرووپى كامگاران تۆمارى كردۆته‌وه.