هونه‌رمه‌ند ئه‌ڤین به‌یاز بۆ راڤه
هونه‌ر ئه‌وه نیه جه‌سته‌ى خۆت نمایش بكه‌یت
دیدار: عیسا بۆتانى
ئه‌ڤین به‌یازى كچه هونه‌رمه‌ندى كورد به‌وه گوزارشتى له هه‌ستى خۆى كرد كه هه‌رێمێكى تایبه‌ت به كورد له باشووردا هه‌یه و هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌هاوێژێت، به هاوولاَتیانى هه‌رێمى كوردستانى گوت ئه‌ز گه‌له‌ك هه‌ز ژوه دكم و ئه‌ز دخوازم دده‌ما هه‌رى نێزیكده بێمه وێده‌رىَ كۆنسه‌ره‌كىَ ل دارخم. له‌درێژه‌ى قسه‌كانیشیدا ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو كه وشه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر هه‌یه‌جان و كه‌یفخۆشى پىَ ده‌به‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ى خۆى دا ئازاده و ئه‌و منداڵى كه‌سێك بووه كه به‌سالاَن به ئومێدى سه‌ربه‌خۆیى بووه و به زۆرداریى به‌ره‌و سته‌نبۆڵ راگوێزراون و زۆر بچووك بووه له سته‌نبوڵ كه زانیوویه‌تى ئه‌و كورده. به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌ڤین به‌یاز ویستى له‌رِێگاى راڤه‌دا سوپاسی گه‌لى كوردى باشوور بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا گوىَ له گۆرانییه‌كانى ده‌گرن، و پاشانیش چووه سه‌ر باسی ئاستى هونه‌ر له باكوورى كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش گوتى: (له باكوورى كوردستان هونه‌ر رۆژ به رۆژ پێشده‌كه‌وێت و مۆزیكاى پۆپ و جاز و رۆك و هیپۆپ و ستایلى هونه‌رى كلاسیكى هونه‌رمه‌ندانى سه‌ربه‌خۆ تێبینى ده‌كرێن، و لێره هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان به‌یاخه‌وه له‌خۆیان ده‌رِوانن و دیسانیش شه‌رِ و سیاسه‌تى كه‌وا له توركیا پیاده ده‌كرىَ له‌مرِووه‌وه كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه... له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هونه‌رمه‌ندانى سه‌ربه‌خۆ زۆرن كه‌چى ناتوانن خۆیان له‌رێزى پێشه‌وه‌دا ببینن یاخود هونه‌ر و مۆزیكی كورد له باكوورى كوردستان به‌ناوى چه‌ند كه‌س و گرووپێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و قۆرغ كراوه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ندى نوىَ دروست ده‌بن و پێشكه‌وتنێكه كه بۆ رۆژی ئه‌مرِۆ شتێكى باشه). دواتر ئه‌ڤین به‌یاز له‌باره‌ى كه‌ناڵى ته‌ره‌ته شه‌ش دوا و پێى وابوو له‌به‌ر نه‌بوونى كه‌ناڵێكى كوردى كه بیست وچوار كاتژمێر هه‌بێت و له‌م روانگه‌شه‌وه كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى باشى هێنایه زمان:(بوونى كه‌ناڵێكى كوردى كه بیست وچوار كاتژمێر په‌خشه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت له توركیا شتێكى گرینگه، و كێشه‌ى كورد به كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵێك چاره‌سه‌ر نابێت و سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش كردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌ناڵه هه‌نگاوێكى باشه كه بازارِێكى كراوه و په‌رتووكى كوردى ده‌خوێندرێنه‌وه و وانه‌ى به زمانى كوردى هه‌یه و كارى دۆبلاژ به زمانى كوردى هه‌یه و له‌رِێگاى ئه‌وه‌شه‌وه زۆر هونه‌رمه‌ندى نوىَ خرانه رِوو ... بۆیه ته‌ره‌ته شه‌ش هه‌نگاوێكى مێژووییه). هه‌ر له‌میانى قسه‌وباسه‌كانى سه‌باره‌ت به‌و كه‌ناڵه چووه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌شدار نه‌بوونى هونه‌رمه‌ندانى كورد له ته‌ره‌ته شه‌شدا ماناى دژایه‌تى كردنى كه‌ناڵه ناگه‌یه‌نێت، به‌لاَم به‌هۆى گرفته‌كانى جڤاكى و هزری له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه رێگاى به‌شداربوونیان له‌به‌رده‌مدا كراوه نیه:(هونه‌رمه‌ندانى كورد له‌دژى ته‌ره‌ته شه‌ش نین، به‌لاَم زۆر گرفتیان هه‌یه و ناتوانن هونه‌ره‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن و رێگاى به‌شداربوونیان له‌به‌رده‌مدا گیراوه... زۆرێكیان ده‌یانه‌وێت له شاشه‌ى كه‌ناڵه‌كه ببیندرێن كه‌چى كێشه‌ى هزرى و جڤاكیان هه‌یه و كه‌ناڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایێكى ئایدۆلۆژیكه و هه‌مه‌رِه‌نگ نیه و ته‌نها به كوردى په‌خش ده‌بێت و رێگاش له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندانى كورد ناكاته‌وه و وه‌كو ته‌له‌ڤزیۆنێك نیه كه بۆ كوردان په‌خش بكرێت). هونه‌رى كوردى پێى ناوه‌ته نێو هه‌ندێك ستایلى رۆژئاوایى و خه‌ڵكانێكى زۆریش هه‌ن پێیان وایه ئه‌مه هونه‌رى كوردى شێواندووه و ئه‌ڤینیش له‌و برِوایه‌دایه كه:(زۆر كار هه‌ن كه به ستایلى گه‌لێرى دروست ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش هونه‌رى پێشده‌خات، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر شتێكى نوىَ و جۆر به‌جۆر و جوان هه‌بێت ئاستى هونه‌ره‌كه‌مان به‌رزتر ده‌كات و شێوازى مۆزیكاى منیش ئینتۆ پۆپه) زیده‌بارى ئه‌مه‌ش له‌باره‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه وه‌كو بێژه‌ر و پێشكه‌ش له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا كار ده‌كه‌ن ئه‌ڤین بۆچوونى خۆى هه‌بوو، له‌مرِووه‌شه‌وه گوتى:(به بۆچوونى من كاركردنى هونه‌رمه‌ند له تیڤییه‌كان كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئاستى هونه‌رمه‌نده‌وه ئه‌وه‌وه ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانێت هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوو كاردا بكات و له‌یه‌كترى جیاوازن... سه‌ربارى ئه‌مه هونه‌رمه‌ندیش هه‌یه سه‌ركه‌وتووانه هه‌ردوو كاره به‌یه‌كه‌وه ده‌كات). كچه هونه‌رمه‌ند ئه‌ڤین به‌یاز به‌وه تێرِوانینى خۆى سه‌باره‌ت به‌و كلیپانه ده‌ربرِى كه ته‌نها جه‌سته‌ى كچیان تێدا نمایش ده‌كرێت كه: (ئه‌گه‌ر هونه‌ر و مۆزیكاكه‌ى باش پێشكه‌ش بكرىَ ئه‌وه گرفت نیه، به‌لاَم ته‌نها جه‌سته‌ى خۆى پیشان بدات ئه‌مه شتێكى راست نیه... هونه‌ر ئه‌مه نیه تۆ جه‌سته‌ى خۆت نمایش بكه‌یت و به‌مه هونه‌ره‌كه‌ى پێش ناكه‌وێت)، و (جوانى بۆ پێشخستنى هونه‌رمه‌ند زۆر باشه جوانى پێشكه‌ش كردنیش بۆ هونه‌رمه‌ند له‌و باشتره)... و ئه‌ڤین ئه‌وه‌شی گوت كه خۆى چوار له گۆرانییه‌كانى نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ى هى ئه‌وه و ئه‌وانى تریش هه‌مووى ئه‌و خۆى ئاماده‌ى كردوونه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له ماڵێكى هونه‌رخوازه‌وه پێى ناوه‌ته نێو گۆرانى گوتن و له‌ته‌مه‌نى نۆ ساڵییه‌وه له ئاهه‌نگه‌كانى پارته كوردییه‌كاندا گۆرانى گوتووه و له شایى و زه‌ماوه‌ندیش به‌رده‌وامى به چرِینى گۆرانیه‌كانى داوه تاكو له‌ته‌مه‌نى یازده ساڵیدا چووه نێو كۆما گولێن مه‌رزا بۆتان و دواتریش له‌گه‌ل ناڤه‌ندا چاندا میزۆپۆتۆمیا یا سته‌مبۆلىَ چه‌ندین كۆنسێرتى به‌رِێوه بردووه. و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هونه‌ره‌كه‌یدا بووه و دوو ئه‌لبوومى به‌رهه‌م هێناوه و له زانكۆى سته‌نبۆڵ له به‌شی مۆزیكى توركی خویندوویه‌تى و به‌شدارى چه‌ندین خول و زاندۆر بووه و ئه‌ڤین به‌یاز باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌ر له چوار مانگه ئه‌لبوومه‌كه‌ى بلاَوكرده‌وه كه ماوه‌یێكى زۆر پێوه‌ى خه‌ریكبوو. له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورد هێشتا سه‌ربه‌خۆ نیه و كێشه‌ى زۆرى هه‌یه بۆیه ناتوانێت ئاستى هونه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ل هونه‌رى توركى به‌راورد بكات، هه‌رچه‌ند هونه‌ر و مۆزیكی كوردى رۆژ به رۆژ له پێشڤه‌چووندایه... و ئه‌وه‌شی دركاند كه:(زۆر له هونه‌رمه‌ندانى كورد له‌به‌رامبه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌ن و له‌سه‌ر ناحه‌قییه‌كان وه‌خه‌به‌ر دێن، به‌لاَم هونه‌رمه‌ندانى كوردى باكوورد هه‌میشه دووچارى كێشه ئابوورى و پێكۆتى سیاسی ده‌بنه‌وه)... له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ى گوت :(زۆر شتمان له‌كیس چووه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر له‌ده‌ستماندا ماوه كه ئاشتى و ئازادى ئامانجى ئێمه‌ی هه‌ره مه‌زنه).