فه‌رهاد محه‌مه‌د، نووسه‌ر شرۆڤه‌وانى سیاسی بۆ ده‌شت:
ته‌نها رێگه كه نه‌هێلێت ئه‌مریكا له عێراقدا بدۆرِێت جێبه‌جێكردنى ده‌ستوورى عێراقه
دیمانه: عیسا بۆتانى
دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌رِووى داكۆكیكردن له جێبه‌جىَ كردنى ده‌ستوورى عێراق له‌لایێك و هاتنه پێشه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه كورد به نیازپاكیێك خۆى بۆ ئاماده كردووه بۆ بره‌ودان به ئه‌داى حكوومه‌ته‌كه و هه‌نگاونان بۆ هێنانه كایه‌ى كه‌شێكى سه‌قامگیر و په‌یرِه‌و كردنى بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژیانى برایه‌تى و ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق. هه‌روه‌ها وێرِاى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ندین خاڵى ده‌ستوورى چاره‌نووسساز بۆ گه‌لى كورد به هه‌ڵواسراوى وه‌كو پرسی شارى كه‌ركووك، و داوى ئه‌وه‌ش خه‌ملاندنى نادادوه‌رانه‌ى گه‌شه‌كردنى دانیشتووان بۆ ده‌ستنیشان كردنى كورسییه زیادكراوه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.... جێگرى سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گولاَن و شرۆڤه‌وانى سیاسی فه‌رهاد محه‌مه‌د له دیمانه‌یێكدا وێرِاى لێكدانه‌وه‌یان چه‌ندین ته‌وه‌رى گرینگى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به پێشهاته سیاسییه‌كان و پێگه و رۆڵ و ئه‌ركى كوردى تێدا روون كرده‌وه.
* ده‌سپێكى پرسیاره‌كانمان به‌وه‌یه، ئایا پێگه‌ى كورد له‌نێو هاوكێشه سیاسییه‌كانى جیهان و به تایبه‌تى په‌یوه‌ندى كورد و ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى كه‌وا به‌شێكن له سیسته‌مى فه‌رمانرِه‌وایى عێراق (واتا حیزیه سووننى و شیعی و ئیسلامییه‌كان) له هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ل كورد پێشێلى ماف و سه‌روه‌رییه‌كانى نه‌كه‌ن؟
- بۆچوونێك هه‌یه من زۆر پشتگیرى لێده‌كه‌م و زۆر به‌راشكاویش زۆر جار به راگه‌یاندنه‌كانم راگه‌یاندووه, ئه‌و بۆچوونه‌ش ئه‌وه‌یه, ده‌بێت كورد پێش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌وڵبدات كێشه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و مافانه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا بۆ كورد دانراون جێبه‌جىَ بكرێت. به‌داخه‌وه زۆر چاودێرى سیاسیى یان شرۆڤه‌وانى سیاسیى كوردستان له‌م بۆچۆنه به‌وجۆره تێده‌گه‌ن, كه ئێمه هه‌موو ئیعتمادى خۆمان بخه‌ینه سه‌ر ئه‌مریكا و پشت به خۆمان نه‌به‌ستین,من پێموایه ئه‌و بۆ چوونه ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێت, به‌ڵكو بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراقدا به‌وجۆره سه‌یر ده‌كه‌م له‌و كاتانه‌ى كێشه‌كانمان له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق ده‌گاته بنه‌به‌ست بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا رێگه له‌وه‌ده‌گرێت ,حكومه‌تى عێراق په‌نا بۆ هه‌ره‌شه‌ى سه‌ربازى یان هێزه سه‌ربازیه‌كه‌ى وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت, ناچارمان بكات له نیوان دوو رێگه چاره‌ى خراپ‌دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین, ئه‌مه‌ش واته یان به‌و چاره‌سه‌ره رازى بین كه عه‌ره‌بى عێراق به‌كوردى ره‌وا ده‌بینن یان واز له هه‌موو شتێك بین و رێگه‌ى شه‌رِ بگرینه به‌ر.له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وابێت هاوپه‌یمانى كورد ئه‌مریكا ببێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى ماف و سه‌روه‌ریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا پێشێل نه‌كرێت, ئه‌وا به‌راشكاوى ده‌ڵیم خۆمان به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ین, به‌لاَم ئه‌گه‌ر سوود له هاوپه‌یمانى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه وه‌ربگرین, كه عه‌ره‌بى عێراق بگه‌نه قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ى به‌رێگه‌ى نكۆڵی‌كردن له مافى كورد و به‌پێشێلكردنى سه‌روه‌ریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان , عێراق جارێكى دیكه ده‌كه‌وێته‌وه ناو ئه‌و بازنه خوێناویه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه تا رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌ده‌ستیه‌وه نالاَندویه‌تى, ئه‌وا ئێمه رێگه چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ پێكه‌وه ژیانى ئاره‌زوومه‌ندانه و له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى و له چوارچیوه‌ى ده‌ستووردا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بى عێراق ده‌دۆزینه‌وه, ئه‌وكاته ئه‌مریكاش له عێراق بكشێته‌وه ئێمه له گه‌ڵ ئه‌قلیه‌تێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ین كه برواى به‌وه‌یه كێشه‌كان به‌رێگه‌ى دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌داخه‌وه من له‌م چوارچیوه‌یه به دبلۆماتیه‌تى كورد گه‌شبین نیم, هۆكارى ئه‌وه‌شى گه‌شبینیم, هه‌مووى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نیه كه ئاستى دبلۆماتى كورد بۆ به‌رێوه‌بردنى ته‌نگژه سیاسیه‌كان و لۆژێكى مانه‌وه له پرۆسه‌ى دانوستاندن و كۆمپرۆمایز لاوازه, ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كان, به‌لاَم هۆكارى دیكه‌ش هه‌ن كه له ده‌سه‌لاَتى كورد به‌هێزتره, هه‌روه‌ها له كوردیش نزیكترن بۆ دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا, وه‌ك ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بستانى سعودى , توركیا, ئه‌رده‌ن, ئه‌م سىَ ده‌وڵه‌ته راسته‌وخۆ له هاوكێشه‌ى سیاسیى عێراقدا كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كین, به‌لاَم به‌داخه‌وه هیچیان دۆستى كورد نین, بۆیه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا هێزى دبلۆماتى كورد رووبه‌رووى هێزێكى نابه‌رابه‌ر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا نه‌بێت ته‌رازووى هێزه‌كه لاسه‌نگ ده‌بێت, ته‌نها كارتێك كه له‌به‌رژوه‌ندى ئه‌مریكا و له‌به‌رژوه‌ندى كوردایه و ده‌بێت كورد زۆر زیره‌كانه ئه‌م كارته به‌كار بهێنێت, ئه‌وكارته‌ش مه‌سه‌له‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌مریكا نیه له عێراقدا, به‌ڵكو هه‌وڵى كورده كه ده‌توانێت ببێته كارتى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له عێراقدا نه‌دۆرێت, ته‌نها رێگه‌یه‌كیش كه نه‌هێلێت ئه‌مریكا له عێراقدا بدۆرێت جێبه‌جێكردنى ده‌ستوورى عێراقه, بۆیه ده‌بێت هه‌تا هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراقدا بوونى هه‌یه هه‌موو هێزى كورد به هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه بێت كه ده‌ستوورى عێراق جێبه‌جىَ بكرێت ئه‌گه‌ر توانیمان عه‌ره‌بى عێراق (( به‌شیعه و سونه‌وه)) بگه‌یه‌نینه قه‌ناعه‌ت جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانیشدایه ئه‌وا ئه‌مریكاش بكشێته‌وه ئێمه ماف و سه‌روه‌ریه‌كانمان پارێزراو ده‌بێت وبه‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆمان و عێراقیش رووبه‌رووى كاره‌سات ده‌كه‌ینه‌وه.
* له‌دواى پێكهێنانى عێراقى دواى سه‌ددام و تا ئێستا هێزه سیاسییه‌كانى عێراقى (به‌هه‌مان واتاى پرسیارى پێشوو) پتر وه‌كو هه‌ڤرِك و نه‌یار هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاَتى حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه، ته‌نانه‌ت نه‌ك وه‌كو دۆستێكى باش به‌لكو دوژمندارى كوردیان كردووه... تا چه‌نده ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌رێنیه‌ى ئه‌وان ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تێكى نه‌رمونیانى سه‌ركردایه‌تى كورد بووه له‌به‌رامبه‌ر گرفته سیاسییه‌كانى وه‌كو پرسی كركووك بووه بۆ نموونه؟
- ئه‌وكاته‌ى عێراق له‌سیه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بوو به‌ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان ,له‌سه‌ر حسابى پێشێلكردنى مافه‌كانى كورد بوو به‌ئه‌ندام, هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى شه‌رى به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى بوو , كه تیایدا عه‌وله سیس شه‌هید كراوه و چه‌ندین شاعیرى گه‌وره ئه‌و مێژوویه‌یان له شیعره‌كانیان تۆمار كردووه وه‌ك پیره‌مێرد, گۆران , كامیل ژیر..هتد,مه‌به‌ستم له باكگراوه‌نده ئه‌وه‌یه له‌دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق و بوونى به‌ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان, هه‌مووكات ده‌سه‌لاَتى به‌غدا سه‌لماندنى مافه‌كانى كوردى وه‌ك هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق سه‌یركردووه,كه‌واته به نه‌یار سه‌یكردنى مافه‌كانى كورد به درێژایى مێژوو و ئێستاش سه‌یركردنى قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان به چاوى دوژمنایه‌تى, ئه‌مه ریشه‌یه‌كى قوڵى هه‌یه و بۆته كلتورى سیاسیى عه‌ره‌بى عێراق بۆ سه‌یركردنى كورد وه‌كو دوژمن,وه‌ك هه‌ره‌شه بۆ سه‌رعێراق, جه‌نابى مه‌لامسته‌فا بارزانى هه‌ر له شۆرشى بارزانى دوومه‌وه له ساڵى 1943 هه‌تا رێككه‌وتنى ئادارى ساڵى 1970 كه به‌ده‌یان جار وتوێژو دانوستاندن له نێوان شۆرشه‌كان و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى عێراق كراوه, هه‌موو هه‌وڵى بۆ ئه‌وه بوو ئه‌و ئه‌قلیه‌ته بگۆرێت كه به‌چاوى دوژمن و دوژمنایه‌تى سه‌یرى كورد نه‌كه‌ن, لێره‌دا نموونه‌یه‌ك به جێى خۆى ده‌زانم ئاماژه‌ى پێبكه‌م,له‌دواى شۆرشى 14ى ته‌موزى 1958 و له كاتى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى كاتى عێراق , له‌به‌ندى 3ى ئه‌و ده‌ستووره ئاماژه به‌وه‌كراوه (( كورد وعه‌ره‌ب له نیشمانى عێراقدا هاوبه‌شن)) ئه‌مه كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بوو له عێراقدا , به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌قلیه‌تى شۆڤێنى عه‌ره‌بى و به‌عسیه‌كان , له ئه‌قلیه‌تى عه‌بدولكه‌ریم بالاَده‌ستر و كاریگه‌رتر بوو, بۆیه عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ژێر گوشارى ئه‌و ئه‌قلیه‌ته شۆڤێنیه نه‌یتوانى ئه‌و برگه‌یه‌ى ده‌ستوورى كاتى جێبه‌جىَ بكات و كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ربكرێت, به‌پێچه‌وانه‌وه گوشارى به‌عسیه‌كان و شۆڤێنیه‌كانى عه‌ره‌ب هینده به‌هیزبوو, وایكرد عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌و ئاسته دژایه‌تى كورد بكات كه كورد شۆرشى ئه‌یلوولى هه‌ڵگیرساند,سه‌ربارى ئه‌مه‌ش هه‌وڵى تیرۆركردن بۆ دراو پاشان كوده‌تاى به‌سه‌ردا كرا, بۆیه به‌دیدى من گۆرێنى ئه‌قلیه‌تى شۆڤێنى عه‌ره‌بى به‌رامبه‌ر به‌كورد له عێراقدا كارێكى ئاسان نیه,راسته ئێستا كه‌مایه‌تیه‌ك له عێراقدا به ئه‌قلیه‌تى دۆژمنكارى سه‌یرى كورد ناكات, به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌م كه‌مایه‌تیه كاریگه‌رى نیه,باشترین نموونه تێپه‌راندنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بوو له 22ى ته‌موزى 2008 , ئه‌و تێپه‌راندنه ئه‌وه‌ى پیشاندا ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌شى وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى و حزبى ده‌عوا كه به‌حساب هاوپه‌یمانى كوردن, خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه ده‌نگدان بوو به‌نه‌هێنى نه‌یانتوانى تێروانینى شۆڤێنیانه‌ى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌كورد بشارنه‌وه.بۆیه ده‌بێت كورد له‌م قۆناخه ئه‌وه‌ى له‌به‌ر چاو بێت كه دوو مه‌سه‌له‌ى گرنگ لێكجیابكاته‌وه, یه‌كه‌میان به‌رژه‌وه‌ندى سیاسیى, دووه‌میان قه‌ناعه‌تى مه‌بده‌ئى, گرنگه كورد ئه‌وه‌ى لا روون بێت كه‌ئێمه ناتوانین قه‌ناعه‌تى مه‌بده‌ئى عه‌ره‌بى عێراق بگۆرێن, بۆیه ته‌نها رێگه به‌رژه‌وه‌ندى سیاسیه, له‌م هاوكێشه‌یه‌دا لایه‌نى كوردستانى,ئه‌وجا یه‌كێتى بێت, یان پارتى, یان گۆرِان , یان ئیسلامیه‌كان,هه‌موویان یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه و به‌رامبه‌ریش یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى هه‌یه, ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت ده‌توانێت له نێوان به‌رژوه‌ندیه دژه‌كاندا خاڵى هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه, به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌مه سیاسیه‌كه به دۆرِاوى دێته ده‌ره‌وه.
* كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رێژه‌یێكى به‌رچاوى كورسییه‌كانى به‌ده‌ست هێنا، په‌رله‌مانتارانى كورد جاربه‌جار به خه‌وتووى نێو هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ناوزه‌د ده‌كرىَ... تۆ چۆن رۆڵى ئه‌وان هه‌ڵده‌سه‌نگێنى ؟
- له‌وانه‌یه هه‌تا ئێستاش ره‌خنه‌گرتنى راسته‌وخۆ له‌ئه‌داى په‌رله‌مانتاره‌كان له جێگه‌ى خۆیدا نه‌بێت, هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گێرمه‌وه بۆ شیوازى ئه‌و سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا په‌یره‌و كراوه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیستى هه‌ڵبژاردنه‌كان داخراوبوون و حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان پالاَوتووه بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراقدا بكه‌ن, بۆیه له‌برى ئه‌وه‌ى بڵین فلاَن په‌رله‌مانتار له ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه نیه, ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان بكه‌ین و داوایان لێبكه‌ین, هۆكارى هه‌ڵبژاردنى كه‌سانى ناشایسته بۆ په‌رله‌مانى عێراق كه گۆره‌پانى شه‌رێكى سیاسیى چاره‌نوسسازه بۆ ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان چییه؟به‌راستى ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى كه‌موكوریه‌كانى ئه‌ندامانى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى له په‌رله‌مانى به‌غدا وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تى حزبه سیاسیه‌كانى ناو هه‌وپه‌یمانى كوردستانى سه‌یر بكرێت و ده‌بێت هاوپه‌یمانى كوردستانى وه‌لاَمى راشكاوانه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه هه‌بێت, ئه‌مه لایه‌نێك , لایه‌نێكى دیكه كه ئه‌مه‌یان رووه سلبیه‌كه‌ى لیستى داخراوه, به‌داخه‌وه ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى رابردووى ئه‌داى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ریخست,حزبه‌سیاسیه‌كانى كوردستان له ده‌سنیشانكردنى پاڵێوراوه‌كانیان بۆ په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى كوردستان, هێنده‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حزبیان له‌به‌رچاو گرتووه هێنده له روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان كاندید نه‌كردووه. بۆیه ده‌بێت فشار بخرێته سه‌ر حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه پارتى و یه‌كێتى,كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تازه‌یه‌ى عێراق هه‌ڵه‌كانى رابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
* كورد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر داكۆكى له شێوزاى داخراو ده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌نگێك له‌نێو هاوولاَتیانى كورددا هه‌یه ده‌یه‌وێت به‌پێى ئاست و توانا نوێنه‌رانى خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.. چ هۆكار له‌پشته‌وه‌ى خواستى سه‌ركردایه‌تى كورد و ویستى ئه‌و ده‌نگانه هه‌یه و كامه‌یان ره‌وا تره؟
- له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و وتوێژه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق بۆ بریاردان له‌سه‌ر لیستى كراوه‌و داخراو, كورد ته‌نها لایه‌ن یان قه‌واره نه‌بووه كه داكۆكیى له‌سه‌ر لیستى داخراو بكات, به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ى بریاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌لیستى داخراو راى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق بوو, به‌لاَم كه ئایه‌توڵلاَ سیستانى راى خۆى به‌و جۆره راگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن به‌لیستى كراوه پشتگیرى لێبكرێت, ئه‌وه‌بوو راى زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عه‌ره‌بى عێراق به‌تایبه‌تى عه‌ره‌بى شیعه گۆردرا, له‌وانه‌یه پرسیار ئه‌وه بێت, ئایا ئه‌م لێدوانه‌ى سیستانى بۆ به‌و ئاسته كاریگه‌ر بوو؟ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بى شیعه‌ى عێراق لێدوانه‌كانى سیستانى وه‌ك فه‌توا سه‌یر ده‌كات, ئه‌مه‌ش لایه‌نه سیاسیه‌كانى شیعه‌ى عێراقى ناچار كرد پىَ له‌سه‌ر لیستى كراوه دابگرن, لیستى كراوه ببێت به ئه‌مرى واقیع,ئینجا ئه‌گه‌ر لێره‌وه بێنه سه‌ر وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره‌ى بۆ هاوپه‌یمانى كوردستان پشتگیرى لیستى داخراو ده‌كات؟ بێگومان ده‌بێت ئه‌و راستیه‌مان له‌به‌رچاو بێت, كه نه شیوازى هه‌ڵبژاردن به‌لیستى كراوه هه‌مووى باشه و هێچ كه‌موكورى نیه, نه شیوازى لیستى داخراویش هه‌مووى خراپه, هه‌ردوو شیوازه‌كه لایه‌نى باش و خراپى هه‌یه,بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتووى عێراق یه‌كێك له‌لایه‌ن باشه‌كانى شیوازى هه‌ڵبژاردن به لیستى كراوه ئه‌وه‌یه, حزبه‌سیاسیه‌كانى كوردستان بوارى ئه‌وه‌یان كه‌مبۆوه له‌سه‌ر حسابى مه‌حسوبیه‌ت و پارتایه‌تى كاندیده‌كانیان بپاڵیۆن, راسته ئه‌مجاره‌ش نه‌توانراوه كاندیده‌كان له بازنه‌ى مه‌حسوبیه‌ت و حزبایه‌تى بێنه ده‌رىَ, به‌لاَم لانى كه‌م ئه‌و كه‌سانه پاڵیۆراون كه له‌بازنه‌ى مه‌حسوبیه‌ت و حزبایه‌تیدا باشه‌كانن, پێشتر ئه‌مه ره‌چاو نه‌كراوه,به‌لاَم باپرسین ئایا لایه‌نه خراپه‌كانى چین؟ بێگومان هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تان رێژه‌ى پێویست به‌وه‌ى نابێت %25 كه‌متر نه‌بێت به‌ده‌ستبێنه‌وه, بۆیه ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته تایبه‌تمه‌ندى ئافره‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت, لایه‌نێكى دیكه دووركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌سانى پسپۆر و ته‌كنۆكراته كه پیویسته له په‌رله‌مانى عێراق بونیان هه‌بێت, به‌لاَم لیستى كراوه چانسى ئه‌و كه‌سانه بۆ بوون به په‌رله‌مانتاران كه‌مده‌كاته‌وه, ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه له ماوه‌ى سالاَنى 2005-2010 هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق به هاوپه‌یمانى كوردستانیشه‌وه, به‌شیوه‌یه‌كى هێنده خراپ لیستى داخراویان به‌كارهێنا, كه خه‌ڵك بیر له‌وه‌نه‌كاته‌وه لیستى داخراو هیچ لایه‌نێكى باشى هه‌یه, خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق به هاوپه‌یمانى كوردستانیشه‌وه, به شیوه‌یه‌كى رێك‌وپێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شیوازى لیستى داخراو بكردایه, ئه‌وا راى شه‌خسى من به‌و جۆره‌یه بۆ قۆناخى راگواستن لیستى داخراو له لیستى كراوه باشتره, به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌و 5 ساڵه‌دا هێنده به خراپى سوود له شیوازى لیستى داخراو وه‌رگیرا, كه ئێستا بوار بۆ ئه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه باسى لایه‌نه باشه‌كانى لیستى داخراو بكه‌ین.
* به بۆچوونى ئێوه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنى كورد له‌مووسل به‌رامبه‌ر به ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى (لیستى حه‌دبا) بۆ حوكمرِانى پارێزگاكه چ كاردانه‌وه‌یێكى به‌سه‌ر متمانه‌ى خه‌ڵكى كورد بۆ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو؟
- سه‌ركه‌وتنى لیستێكى وه‌ك لیستى حه‌دبا كه پێكهاته‌ى پاشماوه‌ى به‌عسه له عێراقدا, سزادانێكى دیموكراتیانه‌ى هه‌موو ئه‌و لیست و قه‌واره سیاسیانه بوو كه له نه‌یانتوانى سوود له ده‌رفه‌تى گونجاو وه‌ربگرن, له‌پێش هه‌موویانه‌وه به‌داخه‌وه وا ده‌ڵێم لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا, كه له‌ماوه‌ى ئه‌و چوارساڵه‌ى ئیداره‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌واى به‌ده‌سته‌وه‌بوو نه‌یتوانى زه‌مینه‌یه‌كى ئه‌وتۆ بره‌خسَینێت, من ناڵیم ئه‌مجاره‌ش لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا هه‌مان ده‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووى به‌ده‌ست بهێنایه‌وه, نه‌خێر زه‌مینه‌یه‌كى دروستبكردایه خه‌ڵك ده‌نگى به‌و لایه‌نه عه‌ره‌بیانه‌ى موسڵ بدایه كه لانى كه‌م پاشماوه‌ى به‌عس و رژێمى سه‌دام حوسێن نین, ئێمه ده‌بێت ره‌خنه له خۆمان بگرین و هه‌وڵبده‌ین سوود له هه‌ڵه‌كانى رابردوو وه‌ربگرین,ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ى دروست له خۆمان بگرین و پاكانه نه‌دۆزینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكوریه‌كانمان, ده‌بێت به‌و قسه‌یه خۆمان ئیقناع نه‌كه‌ین, كه ده‌ڵێن لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا له %33ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه و رێژه‌ى كورد و كوردستانیه‌كانیش له موسڵ له‌وه زیاتر نین, ئه‌مه پاكانه‌یه‌كى بىَ بنه‌مایه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه نیه برایه‌تى نه‌ینه‌وا چه‌ند ده‌نگى هێناوه یان چه‌ندى نه‌هێناوه, به‌ڵكو گرفتى ئێمه ئه‌وه‌یه بۆچى %80ى عه‌ره‌بى نه‌ینه‌وا ده‌نگى بۆ پاشماوه‌ى كۆنه به‌عسیه‌كان داوه, بۆچى %80ى عه‌ره‌بى موسڵ ئیداره‌ى به‌عس له ئیداره‌ى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا به‌باشتر ده‌زانێت, راسته ئه‌م ره‌خنانه تاڵ و قورسن به‌لاَم واقیعیشه,بۆیه من پێموایه مه‌سه‌له‌كه هه‌ڵكشان و داكشانى متمانه‌ى كورد نیه به لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا, له لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا به ته‌نها متمانه‌ى كورد گرنگ نیه, به‌ڵكو متمانه‌ى كوردستانیه‌كان و دیموكراتخوازه‌كان گرنگه,ئێمه له نه‌ینه‌واو ئه‌گه‌ر متمانه‌ى دیموكراتخواز وكوردستانیه‌كانمان دۆراند, كورد به ته‌نها ناتوانێت كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و ناوچانه‌ى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا بگێرێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان,ئێستاش له پارێزگاى نه‌ینه‌وا هه‌مووشت له ده‌ست نه‌چووه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا ئه‌وه نیه كه كورد ئیداره‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بكات, به‌ڵكو ئامانجى لیستى برایه‌تى ئه‌وه‌یه لایه‌نێكى عه‌ره‌بى ناڵێن دیمو‌كراتى به‌ڵكو غه‌یره به‌عسى حكومرانى ئه‌و شاره بكات, ئێمه ئه‌م لایه‌نه‌مان دۆراندووه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا كۆنه به‌عسیه‌كان ئیداره‌ى نه‌ینه‌وا به‌رێوه ده‌به‌ن, ئێستا زۆر گرنگه رێگه نه‌ده‌ین ده‌ستى ئه‌و كۆنه به‌عسیانه بگاته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى نه‌ینه‌وان كه ناوچه‌ى هاولاَتیانى كوردستانن به كورد و توركمان و كلدو ئاشوریه‌وه, بتوانین ئه‌م ناوچانه بپارێزین ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنین, به‌لاَم ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ش به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر چاو به‌سیاسیه‌تى رابردوومانه نه‌خشێنینه‌وه.
* ته‌رخان كردنى رێژه‌یێكى كه‌مى كورسییه زیادكراوه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان به هه‌ڤبه‌ركردن له‌گه‌ل شاره عه‌ره‌بنشینه‌كان... ئه‌م هه‌نگاوه به‌رِاى ئێوه ده‌ره‌نجامى هه‌ڵه بووه له پسووله‌ى خۆراك یا ئه‌وه‌تا نیازخراپیێكى دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد له‌نێو ده‌سه‌لاَتى عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه؟
- ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ,ئاماژه‌كردنه بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق, ئه‌م وه‌زاره‌ته یه‌كێكه له هه‌ره خراپترین وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراق,ده‌توانین گه‌نده‌ڵترین وه‌زاره‌ت له عێراقدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌سنیشان بكه‌ین, به‌لاَم وه‌زاره‌تى بازرگانى گه‌نده‌ڵترین و مه‌ترسیدارترین وه‌زاره‌تى عێراقه له‌سه‌ر ته‌ندروستى عێراقیه‌كان, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو گریبه‌سته‌كانى خۆراك و ده‌رمان پێشتر له رێگه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه گرێدراوه و بازاره‌كانى كوردستانیش به كه‌لوپه‌لى خراپ و ده‌رمانى ئێكسپایه‌ر ئاخنراون,بۆیه به‌راى من مه‌سه‌له‌كه پێش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى سیاسیى و نیاز خراپى له‌پشته‌وه بێت مه‌سه‌له‌كه گه‌نده‌ڵى ئابورییه كه ئێستا ره‌نگدانه‌وه‌ى سیاسیى لىَ ده‌رده‌كه‌وێت, به‌برواى من پێشتر ده‌بوایه كورد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قبوڵ نه‌كات , پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا چه‌ند مانگه كه له‌سه‌ر ئه‌و لیستانه خۆراك دێت بۆ شاره‌كانى كوردستان و لێى بیده‌نگ بووین؟ ئایا كورد نه‌یده‌زانى له عێراقدا ئامار نه‌كراوه و له‌سه‌ر پسوڵه‌ى خۆراك هه‌ڵبژان ئه‌نجامده‌رێت؟ بۆیه ئه‌گه‌ر ئامانجى سیاسیشى له پشته‌وه بێت كه‌مته‌ر خه‌مى خۆشمانى تیدایه.ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دواى هه‌ڵویسَتى سه‌رۆك مسعود بارزانى و له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى دانیشتوان له هه‌موو پارێزگانى عێراق به %2,8 دانرا, به‌لاَم ده‌بوو پێشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یمان هه‌ستپێبكردایه و هه‌ڵوێستى خۆمان هه‌بوایه.
* وه‌كو چۆن ژماره‌یێكى زۆرى چاودێرانى رێكخراو و حیزبه عێراقییه‌كان له‌نێو ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم به ئازادى كارى چاودێرى ده‌كه‌ن، ئایا بۆ پاراستنى ده‌نگى كورد له شاره‌كانى ناوه‌رٍِاست و خوارووى عێراق چاودێرانى كورد له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانى ئه‌وىَ رێگایان پىَ ده‌درێت به ئه‌ركى چاودێرى كردن هه‌ستن؟
- هه‌موو قه‌واره‌یه‌كى سیاسیى كه ناوى له‌كۆمسیۆنى بالاَى هه‌ڵبژاردن ناوى تۆمار كرابێت مافى خۆیه‌تى له هه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن چاودێرى خۆى هه‌بێت, به‌لاَم به‌راى من مه‌سه‌له‌كه بوون و نه‌بوونى چاو‌دێر نیه, مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئایا كورده‌كانى باشور و ناوه‌راستى عێراق هه‌موویان ده‌نگ به كورد ده‌ده‌ن؟ من له‌مه گه‌شبین نیم, به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى كورد له به‌غدا به ئاستى رێژه‌ى كورد نیه له به‌غدادا.
* حیزبى به‌عس كه به‌پێى یاسا بۆی نیه بێته‌وه نێو پرۆسه‌ى فه‌رمانرِه‌وایه‌تى عێراق، پێت وانیه ئه‌و حیزبه كه دزه‌ى كردۆته نێو زۆرینه‌ى پارته‌كانى شیعى و سووننى هه‌وڵ نادات له‌رِێگاى لیستى مالیكى و ئه‌وانى دیكه به‌شێوه‌یێك له‌شێوه‌یه‌كان ده‌سه‌لاَتى عێراق بگرێته‌وه ده‌ست؟
- بوونى حزبى به‌عس وه‌ك حزبێكى سیاسیى مۆڵه‌ت پیدراو مه‌سه‌له‌یه‌كه و دزه‌كردنى به‌عسیه‌كان بۆ ناو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه‌یه,ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه هه‌تا ئێستاش ئه‌و لایه‌نانه‌ى عه‌ره‌بى سونه‌ى عێراق كه له بیركردنه‌وه‌ى به‌عسیه‌كان نزیكن كه‌مینه‌ن, ناتوانن به شیوازى هه‌ڵبژاردن بگه‌نه‌وه ده‌سه‌لاَت, به‌لاَم پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانن كوده‌تاى سه‌ربازى به‌سه‌ر دیمو‌كراتى له عێراقدا بكه‌ن, ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندى به تێكه‌لاَوكردنى كۆنه به‌عسیه‌كانه له ناو سوپاى عێراقداهه‌یه,كه پله وپایه‌ى بالاَیان له ناو سوپاى عێراقدا پێبدرێته‌و, من پیموایه مالكى له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ستیاره‌و رێگه نادات به‌و ئاسته تێكه‌لاَوى سوپاى عێراق ببنه‌وه و گه‌وره‌ترین كێشه‌ى مالیكى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر تێكه‌لاَوكردنى هێزه‌كانى سه‌حوه‌یه له ریزى هێزه‌كانى ئاسایش و سوپاى عێراق, بۆیه مه‌ترسى كوده‌تاى سه‌ربازى به‌و ئاسته ئه‌گه‌رێكى نزیك نیه.
* به‌رژه‌وه‌ندى كورد له‌میانى سه‌رۆكایه‌تى بۆش یان ئۆباما پتر جێگیر ده‌بێت، ئه‌وان هه‌میشه داواى په‌یرِه‌وكردنى دیپلۆماسییه‌تى نه‌رمونیان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه ده‌كه‌ن... ئه‌و نه‌رمونیایه كورد ده‌گه‌یه‌نێته كامه لێوار؟
- په‌یوه‌ندى كورد ئه‌گه‌ر له ئاستى هاوپه‌یمانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت, ئه‌وا په‌یوه‌ندى كورد له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریكى ده‌بێت له چوارچیوه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانیه, ئه‌جا بوش سه‌رۆك بێت یان ئۆباما, به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه هه‌تا ئێستا په‌یوه‌ندى نێوان كورد و ئه‌مریكا له چوارچیوه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكادایه به‌رامبه‌ر به‌عێراق,بۆیه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق گۆرانى به‌سه‌ردا بێت , ئه‌وا به لایه‌نى ئیجابى و سلبى كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان كورد و ئه‌مریكاش ده‌بێت,ئێمه زۆر جار له‌سه‌ر شتى بىَ بنه‌ما دڵى خۆمان خۆش ده‌كه‌ین, یان زیاد له قه‌واره‌ى خۆمان ئاستى هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پیشانده‌ده‌ین, بۆیه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد.,زۆر گرنگه هه‌تا ئه‌مریكا سیاسیه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر عێراق نه‌گۆریوه و هێزه‌كانى نه‌كێشاوه‌ته‌وه , ئێمه هه‌وڵبده‌ین ده‌ستوورى عێراق بچه‌سپێت,كه ده‌ستوورى عێراق چه‌سپا,ئێمه ده‌توانین له‌سه‌نگه‌رى به‌رگریكردن له ده‌ستوورى عێراقه‌وه پێگه‌ى خۆمان له سیاسه‌تى ئه‌مریكادا به‌هێز بكه‌ینه‌وه, سه‌باره‌ت به‌وه‌شى ئه‌مریكا داوا ده‌كات كه كورد هه‌ڵوێستى نه‌رم بێت, لێره‌شدا ده‌بێت پیاده‌كرنى سیاسه‌تى نه‌رم بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان, له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى نه‌رم و سازشكردن جیابكه‌ینه‌وه, راسته ئه‌مریكا رێنمایى كورد ده‌كات كه به دیالۆگ و سیاسیه‌تى نه‌رم مامه‌ڵه بكات , به‌لاَم ناتوانێت دوا له كورد بكات سازش بكه‌ن یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كه‌كوك نه‌رمى بنوێنىَ و وازى لێبێن, ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م داوایه‌ى كرد, ئه‌وا ناسنامه‌ى ئه‌مریكا له هاوكێشه‌كه‌دا ده‌گۆرێت,ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه,به‌لاَم پیاده‌كرنى سیاسیه‌تى نه‌رم, ده‌بێت هه‌ڵوێستێكى مه‌بده‌ئى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌سیاسه‌تى ره‌ق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت, ئه‌وجا به‌و سیاسه‌ته ده‌گه‌ینه ئاكامێكى باش یان نه‌ْ ؟ ئه‌وه ته‌نها رێگه چاره‌یه و پێشتر رێگه‌ى هێز و سیاسیه‌تى ره‌ق تاقیكراوه‌ته‌وه و هیچ ئاكامێكى نه‌بووه, به‌لاَم ئه‌گه‌ر به لۆژیكانه و ئامانجه‌كان هه‌مووى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئایینده‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه, من پیموایه سیاسیه‌تى نه‌رم ئاكامێكى ئیجابى ده‌بێت و ئه‌مریكاش رێز له‌و ئاكامه ده‌گرێت.
* بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى هه‌ر كێشه و گرفتێك له‌نێوان حیزبه عێراقییه‌كان بانگهێشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ده‌كرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر گرفت و كێشه بۆ كورد دروست ده‌كرێت.. ئه‌م هاودژییه‌ى له سیاسیه‌تى ئه‌وان به‌دى ده‌كرێت... چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
- كه‌سایه‌تى سه‌رۆك مسعود بارزانى و تێروانینى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و بونیادنانه‌وه‌ى عێراقى نوىَ,به‌داخه‌وه زۆرجار له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانى عێراقه‌وه ئینتقائیانه سه‌یر ده‌كرێت, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك مسعود بارزانى له چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌كى نیوان دوولایه‌نى سونه و شیعه‌دا بێت, لۆژیكى بارزانى ده‌بێته خاڵى مامناوه‌ندى بۆ پیكگه‌یاندنى هه‌ردوولا, بۆیه زۆرجار سه‌رۆك مسعود بارزانى له‌م هه‌ولاَنه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بووه و عێراقیه‌كانى پىَ رازیبووه, به‌لاَم كه سه‌رۆك مسعود بارزانى خۆى ده‌بێته لایه‌نێكى كێشه‌كه مسعود بارزانیه‌كى دیكه نیه لایه‌كه‌ى دیكه به مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌ت, بۆیه واده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌خنه له مسعود بارزانى ده‌گیرێت یان هه‌ڵوێستێكى ره‌قى هه‌یه له‌سه‌ر كێشه‌كان,به‌لاَم ئه‌گه‌ر له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نیوان به‌غدا و هه‌ولێر ,كه سه‌رۆك مسعود بارزانى خۆى ده‌بێته لایه‌نێكى كێشه‌كه, كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌ك سه‌رۆك مسعود هه‌بوایه ئه‌وه لایه‌نى به‌رامبه‌ر هیچ گرفتێكى له‌گه‌ڵ مسعود بارزانى نه‌ده‌بوو.
* هه‌میشه ده‌وله‌تانى دراوسىَ پتر كار بۆ نانه‌وه‌ى كێشه‌ن بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه كورد ئه‌زموونێكى باشی له‌گه‌ل توركیا هه‌یه و باش له‌نیازى ئه‌و تێده‌گات... پته‌وبوونى په‌یوه‌ندى كورد و توركیا له‌م دواییه و دیداره‌كانى سه‌ركردایه‌تى كورد له‌گه‌ل به‌رپرسانى تورك چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
- هه‌موو شتێك بتوانین بگۆرین, ناتوانین جوگرافیا بگۆرین , ئێمه پێمان خۆش بێت یان نه‌ْ ,نه ده‌توانین خۆمان له‌دراوسێیه‌تى توركیا دوورخه‌ینه‌وه نه‌توركیاش ده‌توانێت خۆى له ئێمه دووربخاته‌وه, ئینجا یان ده‌بێت شه‌رِ بكه‌ین یان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى په‌یوه‌ندى باشمان هه‌بێت, ئێستا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه هه‌ست ده‌كرێت گۆرانێك له هه‌ڵوێستى سیاسیى حكومه‌تى توركیا رویداوه و كه‌متر سوپا بالاَده‌سته, ئه‌گه‌ر به‌م ئاراسته‌یه حكومه‌تى توركیا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا به‌ره‌وپێشه‌وه چوونه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا ده‌بێت,به‌لاَم ئه‌گه‌ر سوپا بالاَ ده‌ستبێته‌وه ئه‌وا هه‌ردوولا زه‌ر مه‌ند ده‌بن, سه‌باره‌ت به سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاش بۆ هه‌رێمى كوردستان و دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, ئه‌مه سه‌لماندى ئێمه نه‌ده‌مانه‌وێت دژى توركیا بین, نه ده‌شمانه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندیمان نه‌بێت, به‌ڵكو ئێمه دژى ئه‌و سیاسیه‌ته هه‌ڵه‌یه بووین كه ژه‌نراڵه‌كانى دایانرشتبوو,نه‌ك ئێمه به‌ڵكو هه‌موو جیهانیان كردبوو به دوژمنى ده‌وڵه‌تى توركیا.
* ئایا كێشه‌ى كورد له توركیا به‌ر به یه‌كلاییبوونه‌وه ده‌چێت؟ لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆگان و قسه شیرینه‌كانى ئه‌و به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه تێكه‌لاَوى ژیانێكى سیاسی رێگاپێدراو ببنه‌وه؟
- با ته‌نها له دیدى خۆمانه‌وه سه‌یرى ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه نه‌كه‌ین, مه‌سه‌له‌ى گۆرانكارى و هه‌مواركردنى ده‌ستوور له توركیا كارێكى ئاسان نیه, راسته گۆرانكارى روویداوه, به‌لاَم لایه‌نگیرانى ئه‌و گۆرانكاریه هێشتا له ناو توركیا كه‌مینه‌ن,ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ئه‌ردۆگان ئه‌گه‌ر پاڵپشتى ئۆباماى له پشته‌وه نه‌بوایه ده‌مێك بوو سوپا كوده‌تاى به‌سه‌ر ئه‌ردۆگان كردبوو, بۆیه مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كان جێگه‌ى دڵخۆشیه, به‌لاَم تێكه‌لاَوبوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه بۆ ژیانى سیاسیى له توركیا بۆ ئێستا به‌دوورى ده‌زانم, به‌لاَم خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا بیه‌وێت كورد تێكه‌لاَوى پرۆسه‌ى سیاسى بكات , ئه‌مه دژى داواكاریه‌كانى په‌كه‌كه نیه و په‌كه‌كه‌ش كه چه‌كى هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه هه‌ڵینه‌گرتووه كه هه‌ر خۆى نوێنه‌رایه‌تى كورد بكات, بۆیه من له‌و باوه‌ردانیم داواى سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه ئه‌وه بێت كه خۆیان تێكه‌لاَوى ژیانى سیاسیى ببنه‌وه, ئه‌گه‌ر توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه هه‌ڵبگرێت سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه چه‌كیش دابنێن و نه‌شگه‌رێنه‌وه بۆ توركیا كێشه‌یه‌ك نابێت.