سه‌باره‌ت به چه‌كى برِنۆ له‌ناو شۆرِش دا
پێشمه‌رگه‌یێكى دێرین: هه‌میشه پێشمه‌رگه شانازى به برِنۆكه‌یه‌وه ده‌كرد
راپۆرت: عیسا بۆتانى
چه‌كى برِنۆ له وه‌لاَتى ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن (mauser) كه دوو برا بوونه له ساڵى 1898 درووست كراوه، ئیتر وه‌كو چه‌كێكى سه‌ربازى له له‌سه‌روبه‌ندى شه‌رِى جیهانى دووه‌مدا له‌زۆربه‌ى زۆرى شه‌رِه‌كان به‌كارى هاتووه.
چه‌كى برِنۆ له‌رِووى دیزاینى چه‌كه‌كه شێوه‌یێكى جوانى هه‌یه و درێژییه‌كه‌ى بریتیه له (1250ملم) و زۆر له‌شكرى ولاَتانى دیكه‌ش برِنۆیان به‌كارهێناوه وه‌كو (ئه‌سپانیا و سوید و تشیكۆسلۆڤاكیا و به‌لجیكا و مه‌كسیك و ئه‌رجه‌نتین و یۆگوسلافیا و ڤه‌نزویلا) هه‌وره‌ها سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه برِنۆ له ئه‌ڵمانیا دروست كراوه كه‌چى له‌شكرى پێشمه‌رگه له‌مێژوویێكى زووه‌وه له شۆرِشه‌كانى كورددا برِنۆى له‌شان كردووه و هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ى كه وه‌كو به‌شێك له‌مێژووى پێشمه‌رگه هه‌ژمارى بۆ بكرێت و چه‌ندین گۆرانى به‌سه‌ردا بگوترێت. چه‌نده پێشمه‌رگه به ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تى خۆى سه‌ربه‌رز بووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خولیا و خه‌ونى هه‌میشه‌ى ئه‌وان ئه‌وه بووه كه به برِنۆیێكى دار شووشه‌وه رووبه‌رِووى دوژمن ببنه‌وه... هیچ یه‌كێك له‌وان نیه هاوشان له‌گه‌ل یاده‌وه‌رییه‌كانى رۆژانى شۆرِش باس له چه‌كى برِنۆیه‌كى نه‌كات كه چۆن له سه‌ركردایه‌تى شۆرِش پێى به‌خشراوه. بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌كانى سه‌رده‌مى شۆرِش و باس كردنى یاده‌وه‌رییه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ل چه‌كى برِنۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یێكى شۆرِشی ئه‌یلوولمان دواند:
* له‌سه‌ره‌تادا ده‌روێش سه‌فتى پێشمه‌رگه‌ى دێرین كه ته‌مه‌نێكى زۆرى له‌شۆرِش و هاورِێتى برِنۆ به‌سه‌ر بردووه بۆمان كه‌وته قسه كردن، و ئه‌و زۆر به تاسه‌وه باسی له گرینگى چه‌كه‌كه كرد و پێى وابوو كه‌وا تا ئه‌و كاته‌ى پێشمه‌رگه برِنۆى به‌كار هێناوه له هیچ داستان و نه‌به‌ردیێك دوژمن نه‌یتوانیووه زه‌فه‌رى پىَ ببات:
- له‌سه‌ره‌تاكانى شۆرِش كه بارزانى نه‌مر خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ده‌ور كۆبوونه‌وه و ده‌سپێك خه‌ڵكى عه‌شیره‌تى بارزان بوو، دواتر له‌هه‌موو ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان خه‌ڵكى په‌یوه‌ندییان به بارزانیه‌وه كرد و ته‌ڤلى بزاڤى كوردایه‌تى بوون. ئه‌وسا پێشمه‌رگه هه‌ر یه‌كه‌و جۆره چه‌كێكى هه‌بوو وه‌كو (برِنۆ و ئاڵمان و ئینگلیزى و سمینۆف و میسرى و چیكى و ... هتد). ئه‌و چه‌كه‌ى كه له‌هه‌موو جۆره‌كانى تر خۆشتر له‌رِووى به‌كارهێنان برِنۆ بوو، ئه‌وه‌ى برِنۆیێكى له‌لابووایه وه‌كو ئه‌وه‌ى موشه‌كێكى هه‌بووایه كه بۆ مه‌ودایێكى دوور شه‌رِى پێ ده‌كرا و ئه‌وه‌ى پێمشه‌رگه نه‌بووایه چه‌كه‌كه‌ى خۆى ده‌دایه یه‌كێكى تر كه ده‌چووه پێشمه‌رگایه‌تى ... من له یادمه ده‌ڤه‌رى سوار وسپێندار ژماره‌یێكى زۆرى برِنۆیان هه‌بوو كه ئه‌وسا هێز و به‌ته‌لیۆن نه‌بوو ته‌نها قۆل بوو له‌كاتى رووبه‌رِوونه‌وه‌ى دوور له‌گه‌ل دوژمن خاوه‌ن برِنۆییه‌كان ئه‌وه‌یان پىَ راده‌سپێردار كه برِۆن به‌ره‌كانى شه‌رِ.
ئه‌و چه‌كه‌ى كه ژماره‌ى كه‌م بوو له‌ناو شۆرِش و پێشمه‌رگه شانازى پێوه ده‌كرد بیكاته شان ته‌نها برِنۆ بوو..، هه‌میشه پێشمه‌رگه شانازى به برِنۆكه‌یه‌وه ده‌كرد كه له‌وانه‌یه هه‌ر قۆلێك دوو تا سێ چه‌كى برِنۆى تێدابووایه ... به‌لاَم له‌دواى ساڵى (1969)ه‌وه به‌پێى برِیارى بارزانى نه‌مر جۆره‌كانى چه‌كه‌كانى دیكه له پێشمه‌رگه وه‌رگیرانه‌وه و برِنۆیان به‌سه‌ر دابه‌ش كرا و هه‌ر هێزێك چه‌ند پێشمه‌رگه‌ى هه‌بووایه ئه‌وه‌نده برِنۆیه‌ى ره‌قه‌م حه‌ڤده یان سفر یان دوازده یان وه‌سه‌ت یان سه‌رتۆپیان بۆ ناردن و چه‌كى پێشمه‌رگه هه‌مووى بووه مولكى شۆرِش.
خۆى هه‌ڵبژاردنى برِنۆ له‌ناو شۆرِش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه بۆ شه‌رِى دوور زۆر گونجاو بوو به‌هۆیه‌وه رێگه به‌دوژمن نه‌ده‌درا نزیك ببێته‌وه و شه‌رِى پێشمه‌رگه ئه‌وسا به‌رگرى بوو، هیچ كاتێك نه‌مانبیست پێشمه‌رگه‌یێك بڵێت چه‌كه‌كه‌م راوه‌ستا یان شكا یان گرفتێكى تێكه‌وت. ئێمه سێ برا بووین و به‌ر له‌وه‌ى برِۆینه رێزى شۆرِشیش برِنۆمان هه‌بوو كه باوكم به‌ر له‌وه‌ى وه‌فات بكات وه‌سیه‌تى كرد وه‌كو به‌شه میرات ئه‌گه‌ر ژنم بۆ نه‌هێنن برِنۆ به‌من بدرێت و منیش گوتم من ژن ناهێنم و به‌مشێوه‌یه برِنۆیه‌كه‌م هه‌ڵبژارد و تا ساڵى 1969 ئه‌و برِنۆیه‌م له‌شان كرد و بارزانى نه‌مر خۆى چه‌كێكى چیكى هه‌بوو كه فیشه‌كى برِنۆى ده‌خوارد. پێشان له‌شكرى دوژمن ئینگلیزى كورت و سمینۆفیان هه‌بوو، به‌لاَم دواتر كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تاى له‌دژ كرا و عه‌بدولسه‌لام و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر هاتنه حوكم چه‌كى له‌شكرى عێراقیان به چه‌كى رووسی گۆرِیه‌وه.
له‌كاتى شه‌رِدا كه دوژمن نزیك بووایه چه‌كى دیكه‌ى وه‌كو ئینگلیزى به‌كار ده‌هات و كه دوور ده‌كه‌وته‌وه ئه‌وسا رۆڵى برِنۆ دیار ده‌كه‌وت كه ده‌نگێكى زۆر ر ده‌نگێكى ه‌قى هه‌بوو ترسی بۆ دوژمن دروست ده‌كرد كه ده‌تته‌قاند و له‌نێو شاخه‌كاندا ده‌نگى ده‌دایه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌بوو موشه‌كى هاوه‌نت بهاویشتایه، برِنۆ به‌هایێكى زۆرى هه‌بوو بۆیه له‌كاتى داستانێك ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یێك رۆڵێكى قاره‌مانانه‌ى بنواندایه ئه‌وا وێرِاى به‌خشێنى پله له‌ناو له‌شكر ئه‌وا چه‌كێكى برِنۆشیان پێى ده‌دا.
* پاشان ئه‌یوب محمد سلیم كه پێشمه‌رگه‌یێكى شۆرِشی ئه‌یلووله و هه‌ڵسوكه‌وتى زۆرى له‌گه‌ل برِنۆدا هه‌بووه، و ئێستاش وێرِاى پاراستنى یاده‌وه‌رییكانى رۆژانى شۆرِش چه‌كێكى برِنۆیه هه‌یه و زۆر به بایه‌خه‌وه به دیوارێكه‌وه هه‌ڵیواسیووه و به پاكى رایگرتووه.. ئه‌ویش به‌ده‌م گێرِانه‌وه‌ى رووداوه‌كانى ئه‌وسا باسی له‌و كاته كرد كه له‌لایه‌ن كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ و كاك فره‌نسۆ هه‌ریرییه‌وه و له‌ته‌ك چه‌ند پێشمه‌رگه‌یێكى دیكه برِنۆى پىَ به‌خشراوه.
- له ساڵى (1968) ه‌وه برِنۆ هه‌بوو به‌لاَم كه‌م بوو، به‌لاَم دواتر هه‌موو پێشمه‌رگه له‌ناو شۆرِش برِنۆیان پىَ درا و ئه‌وسا ره‌شاشیشمان هه‌بوو ره‌شاش برِنۆ و ره‌شاش ئه‌لفا... چه‌كى پێشمه‌رگه به‌گشتى برِنۆى درێژ بوو. ئه‌و چه‌كه زۆر باشه و مقاوه‌مه‌تێكى چاكى هه‌یه و هیچ جیاوازیێكى واى له‌گه‌ل دۆشكه نیه و هیچ كاتێك له‌كاتى شه‌رِدا راناوه‌ستێت، چه‌كى دیكه‌ى وه‌كو كلاشینكۆف له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا كه‌م هه‌بوو مه‌گه‌ر له‌كاتى رووبه‌رِووبوونه‌وه له‌گه‌ل دوژمن بكه‌وتایه ده‌ستى پێشمه‌رگه.
برِنۆ ته‌نها وه‌كو چه‌كێك له‌ناو شۆرِش حیسابى بۆ نه‌ده‌كرا و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویستیێكى زۆرى بۆ چه‌كه‌كه‌ى هه‌بوو هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ى برِنۆ بووه نیشانه‌یێك بۆ شۆرِش و كه باس له پێشمه‌رگه ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ناوى برِنۆش ده‌هێندرێت، و چه‌ندین گۆرانى له‌سه‌ر گوترا وه‌كو (برِنۆ ره‌قه‌م حه‌ڤده‌یه نیشانى پێشمه‌رگه‌یه) و سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه له ئه‌ڵمانیا دروست كراوه و جۆرى دیكه‌شی هه‌یه كه برِنۆ دیموقراته و ئێرانییه كه‌چى من واى بۆ ده‌چم ئه‌وه‌نده‌ى پێشمه‌رگه‌ى كورد یاده‌وه‌رى و خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌و چه‌كه هه‌یه ئه‌وه‌نده ناوى برِنۆ له‌مێژووى ئه‌لمانیا باس نه‌كرێت. برِنۆى ئه‌ڵمانى له‌رِووى داره‌كه‌ى و مقاوه‌مه‌ته‌وه له ئێرانى باشتره، من له ساڵى 1968ه‌وه بوومه پێشمه‌رگه له‌گه‌ل شه‌هید حسۆ میرخان و پاشانیش گواستراینه‌وه بۆ هێزى حه‌مرین له‌گه‌ل شه‌هید عه‌بدوڵرِه‌حیم جه‌سیم كه باره‌گاى هێز له‌ناوچه‌ى سورچیاتى بوو له گوندى كه‌لاتى و له ساڵى 1971 برِنۆم وه‌رگرت كه پێشتر چه‌كێكم دیكه‌م هه‌بوو پێیان ده‌گوت كه‌نه‌دى، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كى دیكه‌م عه‌داد ره‌شاش برِنۆ بوو بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ. له‌به‌ر نه‌خۆشی رێگا و نه‌بوونى شه‌قامی گونجا و برِنۆ به ئوتومبێل ده‌هێنرایه بلىَ و بارزان و ئه‌وجا به بارى هێستره‌وه ده‌مانهێنایه باره‌گاى هێز و له‌وێش به‌سه‌ر پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرا، پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر له‌شه‌رِێكدا قاره‌مان بووایه و ئه‌ركى خۆى زۆر به باشی بنواندایه ئه‌وا برِنۆیێكى وه‌كو خه‌لاَت پێى ده‌درا و من له داستانی زۆزك كه ره‌شاش برِنۆم پێ بوو ئه‌وسا كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ و شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى هاتن و له‌وىَ برِنۆیێكم به خه‌لاَت وه‌رگرت. شه‌رِى زۆزك و هه‌ندرێن داستانێكى زۆر گه‌وره بوو له‌مێژووى شۆرِش و له‌شكرى دوژمن سێ جار هێرِشی زۆر گه‌وره‌ى هێنا و پێشمه‌رگه هێرشه‌كانى دوژمنى شكاند ... من له‌گه‌ل به‌تالیۆنى شه‌هید عه‌لى میرۆ بووم كه ئامر به‌تالیۆنى ئێمه بوو له‌و داستانه و 350 پێشمه‌رگه بووین له هێزى حه‌مرین و ماوه‌ى مانگ و نیوێك ماینه‌وه كه ئه‌وسا له‌دایكبووانى ساڵى 1953 له عێراق كرابوونه سه‌رباز و ژماره‌یێكى یه‌كجار زۆریان لىَ كوژران.
جیاوازیێكى زۆر له‌نێوان چه‌كى كلاشینكۆف و برِنۆدا هه‌یه، برِنۆ بۆ مه‌وداى 2000 مه‌تر بكوژه كه‌چى كلاشینكۆف له 800 مه‌تر پتر نارِوات، پاشان سرووشتى خاكیش كاریگه‌رى هه‌یه و ئێمه له چیا بووین دوژمن له دووره ده‌بینرا و ئێمه لێمان ده‌دا تاكو نزیك ده‌كه‌وته‌وه و ده‌نگى برِنۆش جیاوازیێكى دیكه‌یه كه حكوومه‌تى عێراق زۆر له برِنۆ ده‌ترسا، له‌شكرى عێراق برِنۆى به‌كار نه‌ده‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان هێرِشیان ده‌هێنا كه‌چى پێشمه‌رگه به‌رگرى ده‌كرد و رێگه‌ى پێیان نه‌ده‌دا نزیك بكه‌ونه‌وه، پێشمه‌رگه‌ش له‌كاتى هێرِشبردن و بۆسه‌دا ره‌شاش برِنۆ و ئارپێچى به‌كار ده‌هێنا كه ژماره‌یێكى كه‌م بوو ئه‌وى دیكه هه‌مووى برِنۆ بوو.