بێژه‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعه‌ره‌بییه سوهه‌یر ئه‌لقه‌یسی بۆ هه‌رێم
حه‌زم به پۆشینى جلى كوردى ئافره‌تانه
دواندن له‌رێگاى ئینته‌رنێت/ عیسا بۆتانى
من مه‌به‌ستم بوو ئێمیڵى ئه‌وم ده‌ست كه‌وێت و له‌رِێگاى ئینته‌رنێته‌وه دیمانه‌یێكى له‌گه‌ل ساز بده‌م و بۆ ئه‌مه‌ش زۆر گه‌رِام به‌لاَم بێهووده بوو، تا وه‌كو له پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى گوگل و له‌سه‌ر وێنه‌یێكى سوهه‌یر ئه‌لقه‌یسی ئێمێلى (سه‌لوان ئه‌لعه‌بده‌لى)م بینى و دواى یه‌كتر ناسین ئه‌وه‌ى دركاند كه هاورِێیكى نزیكی كچه بێژه‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعه‌ره‌بییه سوهه‌یره... ئیتر هه‌ر له رِێگاى ئه‌وه‌وه ژوانى دیمانه‌یێكم وه‌رگرت و ئێمێله‌كه‌م ده‌ست كه‌وت...دواى ئه‌وه‌ى پرسیاره‌كانم بۆ شاند ئه‌ویش ولاَمى دانه‌وه.
من هه‌میشه برِوام وایه دواندنى رووبه‌رِوو ئاسه‌وارى جوان و گه‌رموگورِیێكى پتر به دیمانه ده‌به‌خشێت، به‌لاَم له هه‌ندێك باردا (وه‌كو ئه‌و دیمانه‌یه‌ى ده‌یخوێنیته‌وه) كه بوار و ده‌لیڤه به‌رده‌ست نه‌بن شتێك به شتێك ده‌كرێت و دواندنێك دروست ده‌بێت.
* سوهه‌یر ئه‌لقه‌یسی كێییه؟ یان به واتایێكى دیكه چۆن ناسنامه‌ى خۆت بۆ بینه‌رانى خۆت له كوردستانى عێراق ده‌خه‌یه رِوو ... منداڵێتیت چۆن بوو، ئه‌و یاده‌وه‌رییانه چین كه‌وا هه‌میشه له‌یادیان ناكه‌یت و كات و شوێن نه‌یانتوانیووه شێلوویان بكه‌ن؟
- من كچێكى عێراقییم له شارى به‌غدا په‌روه‌رده بوومه، بۆ ئه‌وه چوومه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له سازیێكى ئاسمانى عه‌ره‌بى و جیهانى به‌رفره‌هـ نوێنه‌رایه‌تى ولاَته‌كه‌ى خۆم بكه‌م كه هه‌میشه به باشترین ده‌زگا ناسراوه. منداڵێتى من له یاده‌وه‌رییه‌كانم له‌گه‌ل باوكم ده‌ست پێده‌كات كه خۆشه‌ویستى و چاودێرى و هێزى پێ به‌خشیم و كۆچكردنی زوو ئه‌ویش له ژیانمدا وه‌كو وه‌رچه‌رخانێك هه‌ژمارى ده‌كه‌م ... من له ئه‌وه فێرى ئازایه‌تى و راستگۆیى بووم و له دایكیشم فێرى دڵسۆزى و به‌رده‌وامى بوون بووم، هه‌رچى ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ى هه‌من به پشترِاستییه‌وه وابه‌سته‌ى عێراقن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مى منداڵێتى و هه‌رزه‌كارى خۆمم له‌وىَ دا به‌سه‌ر برد. زۆربه‌ى جاران بیرى ئه‌و شه‌قامه‌یه ده‌كه‌م كه بۆ قوتابخانه پێیدا ده‌رِۆیشتم و هه‌روه‌ها دره‌ختى میوه كه به درێژایى رێگا هه‌ردوو لاى شه‌قامه‌كه‌ى داگیركردبوو، له به‌هارانیش دا دره‌خته‌كان به گوڵى سپى جوانتر ده‌بوون ... ئه‌و گوڵه سپییانه جوانترین گوڵن به‌لاى منه‌وه. هه‌وره‌ها بیرى چیاكانى سلێمانى ده‌كه‌م كه زۆرجار له منداڵێتى خۆم دا له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌م به گه‌شت چووینه‌ته ئه‌وىَ و سحرى سرووشته‌كه‌ى خۆشیان پێداوم .... بیرى گلكۆ پیرۆزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و هه‌ر هه‌موو عێراق ده‌كه‌م.
* ئێستا تۆ میدیاڤان و بێژه‌رێكى سه‌ركه‌وتووى، كاركردن له بوارى راگه‌یاندن خه‌ونى له مێژینه‌ت بووه یا ئه‌وه‌تا به هه‌ڵكه‌وت له‌و بواره‌دا گیرسایتیه‌وه؟
- زۆرجار ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ى من كراوه و له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ى به‌دواداچوون له‌باره‌ى منه‌وه ده‌كه‌ن ئاگادار بن كه كارى راگه‌یاندن خولیا و ئاره‌زووى منداڵێتى من بووه، دواى ئه‌وه په‌ره‌م به‌م خولیایه دا تاكو به پشتیوانى خوا گه‌یشتمه ئه‌و قۆناغه‌یه‌م.
* چۆن به‌راوردێك له‌نێوان عێراقى ئێستا و رابردوو ده‌كه‌یت له باره‌ى ئاستى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن، كه ئه‌وسا ژماره‌یێكى كه‌مى كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى هه‌بوون ... ئایا ئه‌و گۆرِانه‌ى له عێراقدا رووی دا سوودى بۆ بوارى راگه‌یاندن هه‌بوو یان به پێچه‌وانه‌وه؟
- شتێكى باشه كه ده‌بینین ژماره‌یێكى زۆرى كه‌ناڵی ئاسمانى عێراقى له‌گه‌ل ئه‌قلى عێراقییه‌كان ده‌دوێن و كه‌لتوور و شارستانێتى ئه‌و ولاَته ده‌خه‌نه روو، به‌لاَم من ئومێده‌وارم ئه‌و ژماره زۆره‌ى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه له‌سه‌ر حیسابی ئاست و جۆره‌وه نه‌بن... من برِوام وایه پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانى ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانییانه به‌رِێوه‌یه و دیسان هیواداریشم به‌رهه‌م و بایه‌خدانى چاكتر هه‌بێت.
* هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه پرۆگرام بۆ كه‌ناڵێكى عێراقى پێشكه‌ش بكه‌یت و یاخود تێیدا ببیته بێژه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له ئارادایه كامه كه‌ناڵى عێراقى ئه‌م چانسه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت؟
- به راستى سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌م لىَ داوا كراوه به‌لاَم هه‌رگیز بیرم لىَ نه‌كردۆته‌وه.
* ئایا سه‌یرى كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان ده‌كه‌یت كه له كوردستانى عێراقه په‌خش ده‌كرێن، ئاستى ئه‌و كه‌نالاَنه‌ت پىَ چۆنه و كامه كه‌ناڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانى راگه‌یاندنى عه‌ره‌بیه‌وه باشتر هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت؟
- بێگومان سه‌یری كه‌ناڵه‌كانى عێراقى به گشتى ده‌كه‌م چ كوردى یان عه‌ره‌بی بێت، و له‌و برِوایه‌شدام كه‌وا پێویستییان به گرینگی‌دان و به‌رهه‌مى به‌هێزتر هه‌یه، هه‌روه‌كو پێشتر گوتم پێشكه‌وتن له‌م رِووه‌وه به‌رِێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئاستى به‌رزى كه‌ناڵه عه‌ره‌بى و جیهانییه‌كان.
* وشه‌ى كوردستان به‌لاى تۆوه چ ده‌گه‌یه‌نێت؟
- زۆر یاده‌وه‌رى جوانم له كوردستانى عێراقدا هه‌یه و به‌ر له ئێستا ئاماژه‌م به‌و گه‌شتانه كرد كه له‌گه‌ل خانه‌وداكه‌م بۆ ئه‌وىَ ده‌مانكرد، پێشتر و ئێستاش حه‌زم به پۆشینى جلى كوردى ئافره‌تانه و شێوازى پۆشینیان و هه‌روه‌ها زۆر سه‌رسامم به زێرِو زه‌به‌ره‌كانیان و شێوه‌ى دروست كردنیان و له‌به‌ر كردنیان كه به‌رِاستى زۆر جوان و ده‌گمه‌ن و سه‌رنجرِاكێشه.
* چۆن پێناسه‌ى خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌یت و پتر بیرى كامه شار ده‌كه‌یت؟
- من بیرى هه‌ر هه‌موو عێراق ده‌كه‌م له باكووره‌وه تاكو باشوور، به‌لاَم پتر بیرى به‌غدا ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێیدا په‌روه‌رده بوومه و منداڵێتى خۆمم تێیدا به‌سه‌ر بردووه.
* بۆ چ شتێك داواى لێبووردن ده‌كه‌یت كه نه‌توانیووه مافى ته‌واوى پىَ بده‌یت؟
- بۆ هیچ شتێك داواى لێبووردن ناكه‌م، به‌لاَم جارى وا هه‌یه سه‌ركۆنه‌ى خۆم ده‌كه‌م و هه‌میشه داواى كارى زۆرتر و توێژینه‌وه و ئه‌فراندن و بیركردنه‌وه‌ى نوىَ له‌خۆم ده‌كه‌م.
* هه‌ست به‌چى ده‌كه‌یت كه به جوان ناوزه‌د ده‌كرێیت؟
- جوانى به‌خششێكه له‌لایه‌ن خواى گه‌وه‌ره، هه‌ر چه‌نده من نامه‌وێت له‌ژیانى كاركردنم دا پشت به‌جوانى خۆم ببه‌ستم وه‌لىَ خه‌ڵكى مافى خۆیانه سه‌رسامى خۆیانم بۆ ده‌رببرِن و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌م كه به باڵیۆزى نیازه چاكه‌كان و كچى عێراق و سه‌ندریلاى عێراق و گوڵى جۆرى عێراقییه‌كان ناو ده‌برێم و ئه‌مانه پتر نازناوى مرۆڤایه‌تین له‌وه‌ى جوانى...سوپاس بۆ خوا بۆ هه‌ر شتێك.
* دوا وته‌ت چیه كه پێتخۆشه به بینه‌رانى خۆت له كوردستانى عێراق بێلێیت؟
- پێیان ده‌ڵێم خۆشیانم ده‌وێت و هیوادارم جێگه‌ى متمانه‌یان بم و هه‌میشه خوازیارم كه‌وا بتوانم به شێوه‌یێكى دروست و سه‌ربه‌رزانه ولاَته‌كه‌م بخه‌مه رِوو ... په‌نا به‌خوا له‌م نزیكانه‌شدا سه‌ردانییان ده‌كه‌م.
* ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین كه بوارى ئه‌م دواندنه‌ت پێداین كه له مێژه چاوه‌رِێمان ده‌كرد... له كۆتاییدا شتێكت ئه‌گه‌ر مابێت؟
- سوپاس بۆ ئێوه و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له كاره‌كانتان دا.