هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قىَ بۆ راڤـه
رۆژنامه‌كانى كوردى بازرگانى له‌سه‌ر حیسابی هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن
دواندن: isa botani
ئێمه كه ویستمان دیدارێك له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قىَ ساز بكه‌ین له رێگاى ئیمێله‌كه‌ى ئه‌و پرسیارمان نارد، پاشانیش كه وه‌لاَمه‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت وا دیار بوو له‌لایه‌ن جودى فه‌قىَ باوك وبه‌رِێوه‌به‌رى هونه‌رى نارین داواى ئه‌وه كرابوو به‌ر له‌بلاَو بوونه‌وه‌ى دیداره‌كه ده‌یانه‌وێت ببینن و بۆچوونیان له‌باره‌یه‌وه بخه‌نه رِوو... ئێمه‌ش وه‌كو رێزگرتنێك بۆ ویستى ئه‌وان ده‌قى دیداره‌كه‌مان بۆ ناردنه‌وه.
له دوا ئیمێڵى نارین ئه‌وه باسكرابوو كه‌وا "وا دیاره رۆژنامه كوردییه‌كان گرینگ سه‌یرى هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردى ناكه‌ن، و ته‌نها به‌لایانه‌وه گرینگه بازرگانى له‌سه‌ر حیسابى هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، بۆ نموونه پێش ئێستا دیدارێكیان بلاَو كردبۆوه و باسیان له جیابوونه‌وه‌ى من كردبوو.. له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه من هیچ باسم له جیابوونه‌وه‌ى خۆم نه‌كردبوو ته‌نها قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌لبوومى نوێى خۆم كرد هى ساڵى 2009 كه به‌ناوى هێڤى بوو. له‌و دیداره سه‌باره‌ت به ئافره‌تى كورد و ره‌وشی ئافره‌تى كورد له‌جیهان قسه‌م كردبوو". هه‌ر وه‌ها نارین كه دواجار گه‌رِاوه‌ته‌وه باشوورى كوردستان به رۆڵى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى نیگه‌ران بووه:"به‌رى ده‌مه‌كىَ ژى ئه‌ز هاتم باشوورىَ كوردستانىَ و دیسان بىَ ده‌ستوورا من و بىَ من هه‌ڤپه‌یڤین لگه‌ل ئه‌و رۆژنامه كر... دیسا نووچه‌یێن نه‌رِاست به‌لاڤ دكه‌ن و دبێژن كو من بێهتر ژ 100 ره‌سم بۆ ئه‌لبووما هێڤى گرتیه و ئه‌ز ژخوارنا دۆلمه حه‌ز دكه‌م".
دیسان درێژه‌ى به قسه‌كانى دا و گوتى:(به‌رِاستى شه‌رمه و من به‌وان ده‌ڵێم به‌سه ئیتر پێویسته بزانن هونه‌رمه‌ندان و به تایبه‌تى هونه‌رمه‌ندانى كچ چه‌نده ماندوو ده‌بن تاكو به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن). نارین فه‌قىَ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و دیدار له‌گه‌ل رۆژنامه‌كه ساز ناكات بۆیه هه‌واڵى نا رِاست بلاَو ده‌كه‌نه‌وه و گوتوویه‌تى كه‌وا له‌رێگاى راڤه‌وه ده‌یه‌وێت راستى هه‌واڵه‌كه بلاَو ببێته‌وه: (من ب رِییا هه‌فتینامه‌یا وه ده‌ستوور دخواز ئه‌گه‌ر زه‌همه‌ت نه‌بىَ دخوازم ئه‌ڤ نووچه راست بكم، و بێژم ژ گوهدارێن خوه‌رِه كو ئه‌ز ژخوارنا دۆڵمه حه‌ز ناكم، و من 100 ره‌سم ژى ل ئه‌لبووما خوه هه‌تا نها من نه‌گرتییه!!! ئه‌ڤ رۆژناما دزانه كییه و مافىَ من هه‌تا رۆژا ئیرۆ دبه . ئێدى به‌سه).
راڤه: نارین شان به‌شانى گۆرانیبێژانى دیكه‌ى كورد بووه‌ته خاوه‌نى ناوبانگ و ستایلێكى تایبه‌ت به‌خۆى، ئه‌و كامه هونه‌رمه‌ندى كچ له باشوورى بچووك به ركابه‌رى خۆى ئه‌زانێت وه‌كو زۆیا و ئه‌وانى تر بۆ نموونه؟
نارین فه‌قىَ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من له سوێد ئه‌ژیم و به‌داخه‌وه دوورم له رۆژئاواى كوردستان و باشوورى بچووك زۆر كه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانى ئه‌وىَ هه‌یه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش رێزم بۆ هه‌ر كچه گۆرانیبێژێكى كورد هه‌یه كه بزانم هونه‌رى كوردى ئه‌كات و خه‌ریكی كارێكى هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردیه و به‌رهه‌مه‌كانى به ستایلێكى جوان پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ى خۆى ئه‌كات ... داواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌كه‌م.
راڤه: هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان به گشتى چۆنه، و كامه هونه‌رمه‌ند چ كچ یان كورِه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ل نارین فه‌قى یه؟
نارین فه‌قىَ: من تێكه‌لاَویم له‌گه‌ل زۆێك له هونه‌رمه‌ندان هه‌یه‌ن به‌لاَم نزیكترینیان كه هاورِێ و هاوكارى به‌رده‌واممه ئه‌ویش باوكمه هونه‌رمه‌ند جودى یه. ئه‌و له‌لایه‌ك به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كانمه كه هه‌ر له منداڵیمه‌وه و هه‌تا ئه‌مرِۆ پشتگیر و پشته‌وانى من بووه، من له مالباتێكى هونه‌ریمه و ئه‌و فێرى گۆرانى گوتنى كردم... وه‌كو دوو هاورِێى هه‌میشه‌یى ته‌واوكارى یه‌كترین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوكم به گوتنى گۆرانییه فلكلۆرییه‌كانى ناسراوه و هیوادارم كه نموونه‌ى وه‌كو باوكم له كوردستانى ئازاد زۆرتر بن و رێگا به كچه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به ئازاداى ژیانى خۆیان هه‌ڵبژێرن و له بوارى هونه‌ریشدا ئه‌و مافه به كچه‌كانیان بده‌ن به‌شدارى بكه‌ن.
راڤه: تۆ ئه‌و مافه به ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به گشتى ده‌ده‌ى ده‌ست بخه‌نه نێو ژیانى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ندان، ئێمه هه‌واڵێكمان له هه‌فته‌نامه‌یه‌ك خوێنده‌وه كه دواتر تۆش له مالپه‌رِى نێت كورد شته‌كه‌ت به درۆ خسته‌وه؟
نارین فه‌قىَ: من ئه‌و مافه‌یان پىَ ناده‌م كه ده‌ست بخه‌نه نێو ژیانى هونه‌رمه‌ندان، ئێمه كوردین و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و رێگا بازرگانیه‌ى رۆژنامه‌وانى كه‌وا له زۆرێك وه‌لاَتانى دیكه دروست بووه. زۆر شه‌رمه گۆڤار و رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر حیسابی هونه‌رمه‌ندانى كورد بازرگانى بكه‌ن تاكو رۆژنامه‌كانیان بفرۆشنه‌وه. ماندوبوون و هونه‌رى ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌مووى له‌یاد ده‌كرىَ... به داخه‌وه زۆر رۆژنامه له كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه كار ده‌كه‌ن. برِیارِم داوه له‌گه‌ل هیچ رۆژنامه و گۆڤارێك دیدار ساز نه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بزانم مافه‌كانم پێشێل ده‌كه‌ن، و ته‌نها له‌گه‌ل ئه‌وانه دیدار ده‌كه‌م كه قسه له‌باره‌ى هونه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌ن و ته‌نها رێز و دڵسۆزیم بۆ ئه‌وانه هه‌یه. ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى به چه‌وتى بلاَو كرده‌وه تاكو ئه‌مرِۆشی له‌گه‌لدابێت داواى لێبووردنى له من نه‌كردووه ... و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر نواندنى بىَ رێزى و بىَ گفتوگۆ و دواندن له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان شتى نارِاست بلاَو ده‌كه‌نه‌وه. من به میلله‌تى خۆم ده‌ڵێم با هه‌ر شتێك كه به‌رئه‌قڵ نه‌بێت برِواى پىَ نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوترا ئێمه شتى راست و نارِاست له‌یه‌كترى جیا ناكه‌ینه‌وه.
راڤه: بلاَوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه چه‌وته ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى میدیاى باشوورى كوردستان له‌به‌ر چاوتان سووك و بێبایه‌خ ببن؟
نارین فه‌قىَ: بێگومان ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه وا به‌رده‌وام بێت ره‌وشى میدیا له باشوورى كوردستان پتر سووك ده‌بێت، به داخه‌وه پێویسته رۆڵى رۆژنامه‌كانى كوردى پاڵپشتى كردنى خه‌باتى هونه‌رمه‌ندان بێت... ئه‌و كێماسییه له‌نێو رۆژنامه‌گه‌رى ئێمه تێبینى ده‌كرێت و ده‌بێت ئامانج و رۆڵى خۆیان بگۆرِن.
راڤه: له هه‌لبه‌ستڤانان ئه‌وه‌مان به‌ر گوىَ كه‌وتووه كه‌وا گۆرانیبێژان كه‌سی بىَ نان وخوێنه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویستییان به تێكستێك ده‌بێت نه‌رمونیان و هه‌ڵَسوكه‌وت خۆش ده‌بن و كه كاریان پێیان نامێنێت له‌وانه‌یه هه‌تا له تایتلی گۆرانییه‌كه‌شدا ئاماژه به ناوى هه‌لبه‌ستڤانه‌كه نه‌كه‌ن... تۆش وایت؟
نارین فه‌قىَ: ئه‌گه‌ر تێكستێك له هه‌لبه‌ستڤانێك وه‌ربگرم ئه‌وا وه‌كو یاساى سوێد مافه‌كانى ده‌پارێزم، زۆر شه‌رمه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شاعیر و ئاواز ده‌نه‌ر نه‌بێت هونه‌رمه‌ندیش نابێت و ناتوانێت به‌رده‌وامى به هونه‌ره‌كه‌ى بدات. من له دیزاینى ئه‌لبوومه‌كانم و له‌و پرۆگرام و دیدارانه‌ى سازى ده‌كه‌م ناوى ئه‌و هه‌لبه‌ستڤان و ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان كردووه له ئه‌لبومه‌كه ئاماژه‌ى پىَ ده‌كه‌م.
راڤه: به‌پێى دابونه‌ریتى میلله‌ته‌كه‌مان پیاو پیاوه و ژنیش ژنه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ش هه‌یه كه شێر شێره چ ژنه چ مێره، تۆ له‌گه‌ل كامه بۆچوونێت؟
نارین فه‌قىَ: من له‌گه‌ل ئه‌وه‌م كه‌وا ژن ژنه و پیاو پیاوه، به‌لاَم وه‌كو رۆشنبیرێك ده‌ڵێم پێویسته له‌نێو خێزانه‌كاندا ژن و پیاو هاوكارى یه‌كتر بن. به‌مشێوه‌یه خێزانه‌كه ئاسووده‌تر ده‌بێت و كه له‌گه‌ل یه‌كترى رێك‌وپێك و ته‌با بن و رێزى یه‌كترى بگرن گرفته‌كانى خۆیان به دیالۆگ چاره بكه‌ن من له‌و برِوایه‌دام هیچ كێشه‌یێك له‌نێوانیاندا نابێت.
راڤه: چ هه‌ڵوێستێك نه‌هاویژراوه بۆ ئه‌وه‌ى كچ هان بدرێن تاكو تواناكانیان له بوارى هونه‌ردا تاقى بكه‌نه‌وه، كىَ یه ... برا .. باوك ... هاوسه‌ر ... كىَ ئه‌و گوناهه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ؟
نارین فه‌قىَ: پرسیارێكى زۆر جوانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ماڵباتى ژنه‌وه، باوك و هه‌ڤژین و برا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه عیلاقه‌دارن كه نه‌هێلن كچ به ئازادى خۆى له‌و بوارى هونه‌ردا تاقى بكاته‌وه. پێویسته ئه‌وان نه‌بنه رێگر و هه‌میشه هاوكارى ئافره‌ت بكه‌ن تاكو له‌سه‌ر قاچه‌كانى خۆى بوه‌ستێت و بتوانێت به‌رده‌وام ببێت.