گۆرِان له‌ده‌سپێكى دۆرِان
به په‌شێمان بوونه‌وه چیتر نادۆرِێن
عیسا بۆتانى
به په‌شێمان بوونه‌وه چیتر نادۆرِێن
عیسا بۆتانى
من به قسه‌یێكى ئه‌نوه‌ر مه‌سیفى شاعیرى كۆچكردو یادى به‌خێر یه‌كسه‌ر ده‌رِۆمه نێو مه‌به‌ستى ئه‌م نووسینه‌م كه له‌باره‌ى تامه‌زرۆیى هاوولاَتیانى كورد تاكو په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان گه‌رموگورِى و جووله‌یێكى پتر به‌خۆیه‌وه ببینێت ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یێكى گوت" كوره خۆ هه‌تا ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانێك وازى نه‌هێنا و ئیستیقاله‌ى نه‌دا، هه‌تا ئێستا یه‌كێكیشان به تورِه‌یى و نارِازیبوونه‌وه له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان نه‌چووه ده‌رىَ". زۆرینه‌ى هاوولاَتیانى كورد له‌گه‌ل ئه‌وه‌دابوون كه له‌نێۆ په‌رله‌ماندا ده‌نگ و رایێكى جیاواز هه‌بێت و بوونى ئۆپۆزسیۆنیش له‌مرِووه‌وه شتێكى باش بوو كه خه‌ڵكى چاوه‌رِیێان ده‌كرد. ئه‌و هۆكاره بوو وایكرد ته‌ڤگه‌رى گۆرِان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25/7 ى پێشوو بتوانێت شوێن قاچه‌كانى خۆى له‌نێو په‌رله‌مان بكاته‌وه ... هه‌ر چه‌نده نیازى ئه‌و بزاڤه‌ى ئه‌وان له‌لایه‌ن زۆرێك جێگه‌ى گومانه كه‌وا ئه‌وان له‌به‌ر چه‌ندین هۆى به‌ده‌ر له نیازى ریفۆرم و چاكسازى كردن له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوونه‌وه و دواتریش درووشمى به گژداچوونه‌وه‌ى لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانى ده‌سه‌لاَتیان به‌رز كرده‌وه.
به بۆچوونى هه‌ر كوردێكى ژیر راگه‌یاندنى شه‌رِ و ناوزرِاندنى یه‌كترى له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان هه‌ڵوێستێكى نابه‌جێیه و كاردانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر ناوبانگى میلله‌ته‌كه‌وه ده‌بێت و هه‌رچى وه‌لاَتانى هه‌رێمیى و ناحه‌زان پێى دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن، به تایبه‌تى ئه‌مه له‌و كاته‌دا بێت كه پێویست بكات كورد و دانیشتووانى هه‌رێم به گشت هێز و پارت و كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بن ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتى پتریش بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌سته‌به‌ر نه‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌دیدۆرِێنن؟!!
شله‌ژاندنى دۆخى شارێكى وه‌كو سلێمانى و هه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌رپه‌رِى ناكۆكییه‌كانى پێشوو، هه‌روه‌ها پشتگوىَ خستنى به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكان له‌پێناو وه‌ده‌سته‌وه‌هێنانى ئامانج و خواسته كه‌سییه‌كان. ..ئه‌مانه ره‌وا نین و چۆن هاوولاَتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو متمانه‌ى به لیست و قه‌واره‌كان به‌خشی ئه‌مجاره‌یان به هه‌وڵى له‌به‌ین بردنى ئارامى شاره‌كه برِیارێكى خۆیان ده‌بێت كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ى لىَ ده‌كرىَ به زه‌ره‌رى كورد بشكێته‌وه. من مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ى ئه‌م به‌راهییه ئه‌وه‌یه بۆچى هه‌میشه ناكۆكییه‌كان له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌ست و دژوارتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك بیه‌وێت ده‌نگى ده‌نگده‌ران بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات پێویسته جوانتر به‌رنامه‌كانى خۆى بخاته رِوو تاكو ببێته جێگه‌ى بایه‌خ و لێوردبوونه‌وه‌ى هاوولاَتیان... نه‌وه‌ك نانه‌وه‌ى ئاژاوه و تێكدانى ئاسووده‌یى خه‌ڵك و پیاده كردنى هه‌ڵسوكه‌وتى ناشارستانى له بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه له‌گه‌ل پرانسیپى قه‌بووڵ كردنى به‌رامبه‌ر یه‌ك ناگرێته‌وه. ئه‌وه‌ى له‌و چه‌ند رۆژه‌ى دوایى تێبینى كرا هه‌ڵوێست وه‌گرتنى ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆرِان بوو له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مان له‌باره‌ى وورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رنجى هاوولاَتیان و چاودێرانى سیاسی كێشكرد و من له‌و برِوایه‌دابووم كه‌وا كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانى لیسته‌كه‌دا ده‌بوو له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا... به‌لاَم راگه‌یاندنى لێدوانى عه‌دنان عوسمانى ئه‌ندام په‌رله‌مانى گۆرِان له‌كاتێكدا هات كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ى به‌ر له‌خۆى به یه‌كجارى سرِییه‌وه و به‌ڵكو زیانێكى گه‌وره‌ترى به ناوبانگ و به‌رنامه‌كانى لیسته گه‌یاند. بریندار كردنى هه‌ستى ژماره‌یێكى زۆرى خه‌ڵك هه‌نگاوێكى راست نیه و به‌ر له‌و لێداونه‌ى خۆى پێویسته عه‌دنان لێكدانه‌وه‌یێكى چاكترى بۆى بكردایه. پاشانیش ناوزه‌د كردنى پێشمه‌رگه به میلیشا و هه‌ر ناو‌و ناتۆره‌یه‌ك كه ئه‌و توێژه دڵگیر ده‌كات تانه و ته‌شه‌رێكه بۆ خه‌ڵكانێك كه‌وا تاكو ئێستا به به‌دمه‌ینه‌ترین چین هه‌ژمار ده‌كرێن، سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمه‌ڵێك سایت و رۆژنامه و گۆڤار كه ده‌ربرِى هه‌مان په‌یامه چه‌وته‌كه‌ى ئه‌و لیسته‌ن له‌برى ئه‌وه‌ى داواى لێبووردن له پێشمه‌رگه بكه‌ن هه‌مان چه‌وتى به شێوه‌یێكى تر دووباره ده‌كه‌نه‌وه... وه‌كو ئه‌وه‌ى (ئه‌ى بۆچى ئێوه مووچه‌ى ئه‌وان ناده‌ن و ژیانى ئه‌وان مسۆگه‌ر ناكه‌ن و خاوخێزانى پێشمه‌رگه ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر ناكه‌ن؟!!). ئاخر ئێوه لاف و گه‌زاف لىَ ئه‌ده‌ن گوایا خزمه‌ت به هاوولاَتیان ده‌كه‌ن و هه‌رێم له هه‌موو رووێكه‌وه پێش ده‌خه‌ن ... ئێوه كه خۆتان به پێشه‌نگ و چاكترین ئه‌زانن پێویسته هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت راستى بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك خۆتان ببنه مایه‌ى هه‌ڵه‌كردن و ئه‌گه‌ر داواى لێبووردن بكه‌ن له میلله‌تى كورد ئه‌وا خۆتان له لێوارى دۆرِانێكى گه‌وره دوور ئه‌خه‌نه‌وه تاكو چیتر له‌به‌ر چاوى هاوولاَتیان سووك نه‌بن.