په‌نجه‌كانم له بۆنی سێودا هه‌ڵده‌وه‌رێنوه‌كو چۆن گلێنه‌كانم به بینینی مه‌رگ ده‌بووژێنه‌وه.. جه‌سته‌م به‌و شنه بایه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێك هه‌ڵده‌كات ده‌سووتێت، وه‌كو چۆن رۆحم به بێگه‌ردیی فریشته خه‌وش ده‌یگرێت.. من له‌م هه‌موو فیغانه‌دا ته‌نها پاساوێك ده‌مكوژێت وته‌نها به‌وه ژیر ده‌بمه‌وه‌كه سه‌رم ده‌چێته نێو بیركردنه‌وه‌یك وله‌سه‌ر سه‌رینێك پێلوه‌كانم ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ككه‌وا ئیتر له‌یه‌كتری نه‌ترازێن... من په‌ناهه‌نده‌یێكی گه‌ڕیده‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا پێی ده‌گوترێت گونااااااااااااااااااااهمن گوناهبارێكی نا شاره‌زای ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌مكه‌وا كۆڵانه‌كانی نامناسم ومنیش هه‌تا له جۆگه‌له‌كانی دا پردێك نامپه‌رێنیێتته‌وه وله قوڕ و لیته‌ی خاكه‌كه‌ی داده‌چه‌قم ونقووم ده‌بم... له خاكه‌كه‌ی داته‌نها كۆشێكم له یاده‌وه‌رییته‌نها مشتێكم له پاكی وجیهانێكم له گوناه، كه له‌ژێر ده‌ریاكانیدابه دوای مرواری دا ده‌گه‌ڕێمهه‌ناسه‌م پڕ ده‌بێت له سوێراوئیتر دواتر چێژ له چ لێوارێك بكه‌م وجه‌سته‌م نه‌ده‌مه به‌ر خۆره‌تاوكه له‌نێو كوانووی پشكۆ وئاگردانی داهه‌ڵكڕۆزێمبۆچی به یادكردنه‌وه‌یێك بزه‌یێكی نه‌مرم وبه گوناهێك نه‌ژیێمه‌وه، له كاتێكدا گوناهه‌كانم سپی ده‌بنره‌فتار و هه‌وه‌سێك به‌ره‌و نووته‌كی سته‌م ده‌مبه‌ن... له كاتێكدا گلێنه‌كانم سه‌وز ده‌بنورشه‌ی بایێكی هاروهاج وته‌وژمی گێژه‌نه‌كانی نغرۆم ده‌كه‌نكه‌وا ئیتر نه‌فه‌س بڕ بم ودیسان بمرم، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی تاوان تاوانبارم... هه‌تا دوای سنووری مردندوو دڵ و راڕام، من ده‌مه‌وی له چاوی ئه‌ودا پتر بم له‌وه‌ی كه هه‌م، له چاوی ئه‌ویشدابێگوناهتر بم له‌وه‌ی كه هه‌م... من نه‌بووم كه پاكیزه‌یی چاوه‌كانی ئێوه‌م رفاند وره‌نگی ساخته‌م پێ ئاشنا كردن، من خۆم فریوخواردوویێكی نابینامنامه‌وی چاوه‌كانتان فریووم ده‌ن... من هه‌موو له‌و به‌یانییانه‌دا مردمكه تێاندا منتان كرده شاپاڵه‌ی هۆلاكۆییه‌ك وده‌مڕاستی كۆشكه‌كانی مه‌نسوور... من خۆم له تاریكی حوزن دا گینگلم ده‌دامنتان كرده پاڵه‌وانی كۆشك و ته‌لاریچراخان و نوور، من رۆحم به‌سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردی پایزه‌وه رژا وئێوه‌ش بێ‌ئاگا له من ژیان وله سه‌وزه‌لانی زه‌وییه‌وه وه‌كو حیله‌ی ئه‌سپێكی سه‌رشێتسمكۆڵتان به‌سه‌ر پاشماوه‌ی رۆحی ماندوومه‌وه كرد وگه‌یشتنه ته‌پوتۆزی ئه‌و شه‌ڕگه‌یه‌ی تێیدا كوژرام، ئه‌وسا بڕیارم داله بری خۆم برینه‌كانم بێنه گۆ... ئێوه‌ش به زه‌بری نه‌یزه‌كێكمنتان سووتاند وله بیابانێك ده‌ست له‌ملانێی من بوونكه ئه‌وسا جه‌سته‌یێكی سڕبووی بێ گیان ومرۆڤێكی به‌تاڵ بووم له یاری.. ئه‌ی شاری گوناهكه ناتوانی ناتۆره‌م بۆ هه‌ڵنه‌چنیبه ئاگر گه‌رمم بكه‌ره‌وه، ئه‌ی خاكی پاكیكه ناتوانی خه‌نده‌یێكم لی هه‌ڵكڕێنیبه ره‌نووی به‌فر بمسووتێنه‌با چیتر نه‌بمه كولووی هه‌ورێكی بێ چرپه وبێ تیشكی هه‌تاو بتوێمه‌وه‌با چیتر نه‌بمه مرۆڤێكی ساویلكه‌وبه ماچێك بكوژێمه‌وه. پایزیی2008