من پارچه ته‌خته‌یێكى شه‌پۆڵ خواردووى
ئه‌وكه‌شتییه‌م
كه‌به‌ده‌م گوێگرتن له به‌سه‌رهاتى گه‌رده‌لوولى غوبار
نوغرۆبوو،
سه‌و ڵه‌كانى بوونه گۆچان و
به‌ده‌ست به‌سالاَچووێكدا
مۆرانه خواردنى …
من به‌ده‌م یادكردنه‌وه‌ى دوو ئازاردا
نه‌وره‌سه‌كان له‌سه‌رم ئه‌نیشن و
شه‌وانیش شنه‌بایێكى ته‌رِى كه‌نار
دواى ئه‌وه‌ى گۆناى بریسكاوه‌ى ئه‌ستێره
له‌سه‌رجووله‌ى ئاو ماچ ده‌كات،
قژى په‌رتبووم له‌سه‌ر سه‌رینێكى خه‌واڵوو ده‌گرینێت
ئه‌وسا پێلووم له هه‌لسان و نیشتنه‌وه‌ى
نۆره‌ى توورِه‌یى ره‌ش ده‌بێت و
زایه‌ڵه‌ى خۆش به‌ختى و
ره‌نگى جێماوى تابلۆیێكى هه‌لبزرِكاو
رووه‌و ئاقارى گلێنه‌كانمه‌وه دێن..
من ده‌زانم تروكانێك باى ئه‌وه ناكات
رێگه له‌هه‌لبزرِكانى ته‌نها ره‌نگێك بگیرێت و
هه‌تافریشته‌كانیش
كه‌شابالى خۆیان ده‌ته‌كێنن
شتێكى ئاوییان لىَ ده‌رِژىَ و
رووخسارى گیا ناگۆرِن.
به‌نیگایێكى شه‌پرزه
چیمه‌نه‌كان سه‌وزتر خۆیان نانوێنن و
خونچه‌كانیش كه به‌رله‌پشكووتن ده‌ژاكێن
مه‌رگى خۆیان ده‌خه‌نه‌ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌شناسه‌ى
زستانێكى كرِێوه‌یى پێشبینى كرد.
هاوار له‌وسه‌رماوسۆله‌ى په‌نجه‌ى نیگارسازێك ده‌ته‌زێنىَ
كه‌له‌سه‌رگردۆڵكه‌یه‌ك چاو له ئاوێته‌وه‌بوونى هه‌ورده‌كات و
فلچه‌كه‌ى به‌رِیتمى له‌رینه‌وه‌ى كولووه‌به‌فر
له‌ناخى خامدا ده‌چه‌قینێت،
من به‌ركرى له‌تابلۆیێكى ته‌واونه‌بووناكه‌م
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى بۆئه‌و رووبه‌ره سپیانه‌ى خام ده‌گریم.
من ئه‌و رۆژگاره‌م له‌یاد ناچێته‌وه
كه رۆحى كه‌روێشكه‌كان
ده‌چووه ژێر كه‌لبه‌ى تووله‌و
پێسته‌كانیان پاش ئه‌وه‌ى ته‌نهایه‌ك شه‌و
له‌سه‌ر گوفه‌ك ده‌مایه‌وه
پنكه‌ره‌شه‌كانیانسپى ده‌بوون،
من حه‌ز به‌سواربوونى ئه‌سپه‌شێیێكى سپى ناكه‌م
پتر بۆ وه‌نه‌وزى ئه‌و منداڵه‌ترس دامده‌گرێت
كه‌په‌نجه‌له‌ریش و سمێلى باپیره‌ى ده‌ئاڵێنىَ و
خه‌وده‌یباته‌وه..
تابه‌یانى زریانى مووهه‌ڵده‌كات و
داده‌بارىَ
چركه چركه ته‌مه‌نى ئه‌و
له‌به‌رداشى فه‌نابوون و
گۆرِانى ره‌نگدا ده‌هارِىَ.
من خۆم وێڵى شه‌قامێكم و
له‌درزى ده‌گاى مالاَندا
هه‌ڵمێكى گه‌رم بۆن ده‌كه‌م،
ئاله‌وكاته‌به‌هزرى چا
كرمه‌ى پرته‌شه‌كرى ده‌بیستم
ده‌بمه‌وه كۆرپه‌یێكى سپى..
له‌باوه‌شى دایكێكدا
په‌پكه‌ده‌خۆم،
ئه‌وسا خۆم به باخه‌وانى باغێك ده‌زانم
رۆژانه گوڵه‌كانى ده‌بنه عه‌تر،
خۆم به ئه‌سیرى دره‌ختێك ده‌زانم
له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا
نه‌مامێك نارِوێت ...
به گوناهه‌وه ده‌مرم و
به‌دارى په‌رژینێك له خاچ ده‌درێم
كه‌وا هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نه‌رِوا
ببێته قیبله‌نماى مه‌رگ.
من نه‌مگوتووه په‌رژین ئه‌وكاته ده‌رِمىَ كه ده‌بێته قیبله‌نما
یان چنار ئه‌و كاته‌ى لىَ ده‌بێته پایز
كه گه‌لاوێژ دره‌نگانى شه‌و
چاوبازى له‌گه‌ل شووشه‌ى ده‌ستى كورِه مه‌سته‌كان ده‌كات و
گه‌ردانه‌یان له‌گه‌ل زرینگه‌ى باده‌یه‌ك ده‌پسىَ ...
من به له‌شكرى با ده‌لێم
شكاندنى لقى دره‌ختێك سانا نیه
كه به‌ختى خۆى له پاییزدا تاقی كردبێته‌وه،
دروست كردنى ره‌نگێك بۆ نیگارساز ئه‌سته‌م نیه
كه له تاریك و روون‌دا
ده‌ستى له سوخمه‌ى مانگدا گیر بووبێت.
ئه‌ى نیگارسازى په‌نجه ته‌زیوو
كه شایه‌تى هه‌ڵهاتن و
شه‌به‌نگى مانگت له‌لایه،
نهێنی چرپه‌كانى ماچ و
سوخمه‌ى درِاو
هه‌مووى له هه‌گبه‌ى تۆ دایه...
تۆ باده‌یه‌ك نیت پرِ بیت له ئاو
لاشه‌یێكى سرِبووى دوور نیت
له ئاورِى گه‌رمی هه‌تاو..
تۆ ئه‌وباڵى به‌هارێكت له ئه‌ستۆیه
كه سالاَنه شه‌خته‌به‌ندان
ده‌یسووتێنى و
باڵنده‌كانى كوێر ده‌كات...
تۆ جله‌وى ره‌نگه‌كان له رووبه‌رى خامه‌كانت راپسكێنه
فلچه‌كانت له ئاورینگى قه‌تیس ماوى شكۆفه‌ى گول
راته‌كێنه.
ئه‌وكه‌شتییه‌م
كه‌به‌ده‌م گوێگرتن له به‌سه‌رهاتى گه‌رده‌لوولى غوبار
نوغرۆبوو،
سه‌و ڵه‌كانى بوونه گۆچان و
به‌ده‌ست به‌سالاَچووێكدا
مۆرانه خواردنى …
من به‌ده‌م یادكردنه‌وه‌ى دوو ئازاردا
نه‌وره‌سه‌كان له‌سه‌رم ئه‌نیشن و
شه‌وانیش شنه‌بایێكى ته‌رِى كه‌نار
دواى ئه‌وه‌ى گۆناى بریسكاوه‌ى ئه‌ستێره
له‌سه‌رجووله‌ى ئاو ماچ ده‌كات،
قژى په‌رتبووم له‌سه‌ر سه‌رینێكى خه‌واڵوو ده‌گرینێت
ئه‌وسا پێلووم له هه‌لسان و نیشتنه‌وه‌ى
نۆره‌ى توورِه‌یى ره‌ش ده‌بێت و
زایه‌ڵه‌ى خۆش به‌ختى و
ره‌نگى جێماوى تابلۆیێكى هه‌لبزرِكاو
رووه‌و ئاقارى گلێنه‌كانمه‌وه دێن..
من ده‌زانم تروكانێك باى ئه‌وه ناكات
رێگه له‌هه‌لبزرِكانى ته‌نها ره‌نگێك بگیرێت و
هه‌تافریشته‌كانیش
كه‌شابالى خۆیان ده‌ته‌كێنن
شتێكى ئاوییان لىَ ده‌رِژىَ و
رووخسارى گیا ناگۆرِن.
به‌نیگایێكى شه‌پرزه
چیمه‌نه‌كان سه‌وزتر خۆیان نانوێنن و
خونچه‌كانیش كه به‌رله‌پشكووتن ده‌ژاكێن
مه‌رگى خۆیان ده‌خه‌نه‌ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌شناسه‌ى
زستانێكى كرِێوه‌یى پێشبینى كرد.
هاوار له‌وسه‌رماوسۆله‌ى په‌نجه‌ى نیگارسازێك ده‌ته‌زێنىَ
كه‌له‌سه‌رگردۆڵكه‌یه‌ك چاو له ئاوێته‌وه‌بوونى هه‌ورده‌كات و
فلچه‌كه‌ى به‌رِیتمى له‌رینه‌وه‌ى كولووه‌به‌فر
له‌ناخى خامدا ده‌چه‌قینێت،
من به‌ركرى له‌تابلۆیێكى ته‌واونه‌بووناكه‌م
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى بۆئه‌و رووبه‌ره سپیانه‌ى خام ده‌گریم.
من ئه‌و رۆژگاره‌م له‌یاد ناچێته‌وه
كه رۆحى كه‌روێشكه‌كان
ده‌چووه ژێر كه‌لبه‌ى تووله‌و
پێسته‌كانیان پاش ئه‌وه‌ى ته‌نهایه‌ك شه‌و
له‌سه‌ر گوفه‌ك ده‌مایه‌وه
پنكه‌ره‌شه‌كانیانسپى ده‌بوون،
من حه‌ز به‌سواربوونى ئه‌سپه‌شێیێكى سپى ناكه‌م
پتر بۆ وه‌نه‌وزى ئه‌و منداڵه‌ترس دامده‌گرێت
كه‌په‌نجه‌له‌ریش و سمێلى باپیره‌ى ده‌ئاڵێنىَ و
خه‌وده‌یباته‌وه..
تابه‌یانى زریانى مووهه‌ڵده‌كات و
داده‌بارىَ
چركه چركه ته‌مه‌نى ئه‌و
له‌به‌رداشى فه‌نابوون و
گۆرِانى ره‌نگدا ده‌هارِىَ.
من خۆم وێڵى شه‌قامێكم و
له‌درزى ده‌گاى مالاَندا
هه‌ڵمێكى گه‌رم بۆن ده‌كه‌م،
ئاله‌وكاته‌به‌هزرى چا
كرمه‌ى پرته‌شه‌كرى ده‌بیستم
ده‌بمه‌وه كۆرپه‌یێكى سپى..
له‌باوه‌شى دایكێكدا
په‌پكه‌ده‌خۆم،
ئه‌وسا خۆم به باخه‌وانى باغێك ده‌زانم
رۆژانه گوڵه‌كانى ده‌بنه عه‌تر،
خۆم به ئه‌سیرى دره‌ختێك ده‌زانم
له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا
نه‌مامێك نارِوێت ...
به گوناهه‌وه ده‌مرم و
به‌دارى په‌رژینێك له خاچ ده‌درێم
كه‌وا هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نه‌رِوا
ببێته قیبله‌نماى مه‌رگ.
من نه‌مگوتووه په‌رژین ئه‌وكاته ده‌رِمىَ كه ده‌بێته قیبله‌نما
یان چنار ئه‌و كاته‌ى لىَ ده‌بێته پایز
كه گه‌لاوێژ دره‌نگانى شه‌و
چاوبازى له‌گه‌ل شووشه‌ى ده‌ستى كورِه مه‌سته‌كان ده‌كات و
گه‌ردانه‌یان له‌گه‌ل زرینگه‌ى باده‌یه‌ك ده‌پسىَ ...
من به له‌شكرى با ده‌لێم
شكاندنى لقى دره‌ختێك سانا نیه
كه به‌ختى خۆى له پاییزدا تاقی كردبێته‌وه،
دروست كردنى ره‌نگێك بۆ نیگارساز ئه‌سته‌م نیه
كه له تاریك و روون‌دا
ده‌ستى له سوخمه‌ى مانگدا گیر بووبێت.
ئه‌ى نیگارسازى په‌نجه ته‌زیوو
كه شایه‌تى هه‌ڵهاتن و
شه‌به‌نگى مانگت له‌لایه،
نهێنی چرپه‌كانى ماچ و
سوخمه‌ى درِاو
هه‌مووى له هه‌گبه‌ى تۆ دایه...
تۆ باده‌یه‌ك نیت پرِ بیت له ئاو
لاشه‌یێكى سرِبووى دوور نیت
له ئاورِى گه‌رمی هه‌تاو..
تۆ ئه‌وباڵى به‌هارێكت له ئه‌ستۆیه
كه سالاَنه شه‌خته‌به‌ندان
ده‌یسووتێنى و
باڵنده‌كانى كوێر ده‌كات...
تۆ جله‌وى ره‌نگه‌كان له رووبه‌رى خامه‌كانت راپسكێنه
فلچه‌كانت له ئاورینگى قه‌تیس ماوى شكۆفه‌ى گول
راته‌كێنه.