ریكلام و بانگه‌شه‌كردن له راگه‌یاندنى كوردى دا
نووسه‌رێك: ریكلامه سیاسییه‌كانى بانگه‌شه بۆ ئێراقى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن ئامانج و مه‌به‌ستى دیكه‌یان هه‌یه و له‌گه‌ل ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ئێمه یه‌ك ناگرنه‌وه
راپۆرت: عیسا بۆتانى
ریكلام پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك شێواز بۆ ناساندنى خه‌ڵكان به كالاَ و به‌رهه‌م و چالاكى و هزر و بیره‌كان تاكو كاریگه‌رى بكاته سه‌ر پێشوازى كردنیان بۆ كرِینى یا ئه‌وه‌تا تامه‌زۆیى له‌لایان دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ئامێزى بگرن، ریكلام ته‌نها له رێگاى راگه‌یاندنه‌كانى بینرا و بیسترا و خوێندراودا خۆى نابینێته‌وه و زۆر جار بلاَو كردنه‌وه‌ى ریكلام و بانگه‌شه‌كردن به‌شێوه‌ى زاره‌كى ده‌بێت و زۆر جاریش تێكه‌لاَوى له‌نێوانى چه‌مكى ریكلام و بانگه‌شه‌دا ده‌كرێت كه له‌رێگاى بانگه‌شه‌دا كاریگه‌رى ده‌كرێته سه‌ر تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى برِوا و متمانه‌یان سه‌باره‌ت به هزر و بۆچوونه‌كان دروست ببێت و ده‌ست به‌سه‌ر ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌یان دا بگیرێت و كار بۆ ئامانجێكى ده‌ستنیشان كرا‌و بكه‌ن... مێژووى ریكلام و بانگه‌شه كردن بۆ سه‌رده‌مێكى زۆر زوو ده‌گه‌رِێته‌وه كه‌چى كاریگه‌رى و ره‌نگدانه‌وه‌كانى له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرتر و به‌هێزتره كه ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌شێوه‌یێكى به‌ربلاَو و خێرا په‌یامه‌كان ده‌گه‌یێننه هه‌ر مرۆڤێك.
راگه‌یاندنى كوردیش كه ئاوێته‌ى كارى ریكلام كردن بووه و له كه‌ناڵه‌كانى دا رێكلام خه‌ریكه زۆر به چرِى به‌رچاو ده‌كه‌وىَ بۆیه راى ژماره‌یێك نووسه‌ر و رۆشنبیرمان له‌مه‌رِ پرسی ریكلام له راگه‌یاندنى كوردى دا وه‌رگرت و ئه‌وانیش له‌م ته‌وه‌ره‌دا بۆچوونه‌كه‌نیان خسته‌رِوو.
* سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى په‌یامنێرى رۆژنامه‌ى خه‌بات سه‌باره‌ت به‌وه دوا كه‌وا ریكلام له‌نێو میدیاى كوردى دا په‌ره ده‌ستێنێت كه‌چى له‌گه‌ل ئه‌وه په‌ره سه‌ندنه‌دا هه‌ست به‌وه ناكرێت سیسته‌م و یاسایه‌كى پته‌و هه‌بێت تاكو مافى ئه‌و لایه‌نه بپارێزدرێت كه‌وا ریكلامى بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌میانى قسه‌كانیدا باسی له زۆر لایه‌نى دیكه‌ى ریكلامكردن كرد:
- تێبینى ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌وا ئه‌و ریكلامانه‌ى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردى دا په‌خش ده‌كرێن له رووى هونه‌رییه‌وه شتى باشن، هه‌ر چه‌نده له‌رِووى ئاستى هونه‌رى به‌رهه‌مهێنانیان له‌گه‌ل هى ولاَتانى دیكه به‌راورد ناكرێن كه له خوارووى ئه‌وانن كه بانگه‌شه بۆ كۆمپانیا و كالاَ بیانییه‌كان و باڵه‌خانه‌كانى نیشته‌جێبوون و ... هتد ده‌كه‌ن. هاوشانى ریكلامه بازرگانییه‌كان دیارده‌ى ریكلامى سیاسیش به زه‌قى به‌رچاو ده‌كه‌وىَ كه‌وا بانگه‌شه بۆ ئێراقى نوىَ و یه‌ك پارچه‌یى ئێراق و برایه‌تى و كۆمه‌ڵێك درووشمى قه‌به ده‌كه‌ن كه‌وا له بنه‌رِه‌تدا ئامانجى تاكه‌كانى میلله‌تى كورد نیه و راگه‌یاندنى كوردى خۆى لێكردۆته خاوه‌ن به‌بىَ ره‌چاوكردنى ئاستى مه‌ترسی و نیازى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و ریكلامانه كه ته‌نها له ژێر كاریگه‌رى باجى په‌خش كردن دا زۆر به زه‌قى خۆیان خزاندۆته نێو راگه‌یاندنى كوردى دا و له ریگاى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا بۆچوون و ئامانجه‌كانى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردیش جیا له زیانه‌كانى ئه‌و ریكلامانه به تاكه‌كانى میلله‌تى كورد داهاتێكى دراوى به‌رامبه‌ر به په‌خش كردنیانى وه‌به‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌ر كه‌سێك سه‌یرى ئه‌و ریكلامه سیاسیانه بكات ئه‌و برِوایه‌ى بۆ دروست ده‌بێت كه‌وا له رِووى به‌رهه‌مهینان و بیرۆكه‌كانیان شتى جوان و سه‌رنجرِاكێشن به‌لاَم له ناواخندا ته‌نها درووشمن و له‌و برِوایه‌دا نیم كورد له به‌رهه‌مهێنانیان دا به‌شدارى هه‌بێت ته‌نها به دۆبلاژ و گۆرِینى دروشم و ده‌سته‌واژه‌كان بۆ سه‌ر زمانى كوردى نه‌بێت.
ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى من ده‌سه‌ڵمێنێت هه‌ڵوێستى دوایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراقه كه ریكلامه سیاسییه‌كان له‌ژێر فه‌رمانرِه‌وایه‌تى ئه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێندرێن و گوزارشتێكه له بۆچوونیان بۆ پاشه‌رِۆژى ئێراق ئه‌ویش به نواندنى هه‌ڵوێستی نابه‌جىَ و دژ به به‌شێكى گه‌وره‌ى میلله‌تى عێراق كه كورده و راوه‌ستان و دژایه‌تیكردنیان له‌به‌رامبه‌ر مافه ره‌واكانی كورد... به دڵنیاییه‌وه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردى له په‌خش كردنى ریكلامه سیاسییه‌كان سوودمه‌نده ته‌نها له‌رِووى دراوییه‌وه به‌لاَم له به‌امبه‌ر چاره‌نووسی كورد ئه‌وا زیانبه‌خشه و ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵته‌نگییه ئه‌و ریكلامانه نه‌ك ته‌نها راگه‌یاندنى كوردى گرتۆته‌وه به‌ڵكو هه‌تا دار‌و دیوارى شارۆچكه‌كانیشی ته‌نیووه و له‌هه‌ر لایه‌ك چاو بگێرِیت ئه‌وا تابلۆى گه‌وره‌ى ئه‌و درووشمانه ده‌بینیت كه هیچ مۆركێكى كوردیان به‌خۆوه نه‌گرتووه ته‌نها له وه‌رگێرِانى بۆ سه‌ر زمانى كوردى نه‌بێت. من ریكلامى بازرگانى و هونه‌رى به شتێكى ره‌وا ده‌بینم كه له‌رِێگاى ریكلامدا بانگه‌شه بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌لاَم تاچه‌نده شێوازێكى راست و ته‌ندروست بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌خش كردنیان گیراوه‌ته به‌ر ئه‌مه شتێكى دیكه‌یه كه ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌به‌رده‌م دا بكرێت چونكه ئاستى هونه‌رى ریكلامه‌كان و راستگۆیى له گوزارشت كردن له به‌رهه‌م و كالاَكان ئه‌وه ده‌بێت لایه‌نێكى تایبه‌ت به‌و بواره هه‌ڵیان بسه‌نگێنێتٍٍ و به‌پێى یاسایه‌ك بێت نه‌وه‌ك به شێوه‌یێكى ره‌مه‌كى هه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ستىَ به به‌رهه‌مهێنانیان.
* هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم شێخانى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بۆچوونێكى دیكه‌ى سه‌باره‌ت به پرسی ریكلام كردن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناساندنى كالاَ و كه‌لوپه‌له‌كان به خه‌ڵكى هه‌بوو، له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه زۆر بىَ ئومێد بوو له‌وه‌ى ئه‌و ریكلامه سیاسییانه‌ى بانگه‌شه بۆ برایه‌تى تاكه‌كانى ئێراق و ئایینده‌ى ئێراق ده‌كه‌ن هیچ سوودێكیان بۆ كورد هه‌بێت:
- ئارمانج ژ كریارا ریكلامكرنىَ ئه‌وه كو مفایه‌ك بگه‌هێته كه‌سێ ریكلامىَ بۆ به‌رهه‌مێن خۆ دكه‌ت و مرازا وى بنه‌جه ببیت ڤیجا چ ریكلاما هونه‌رى یان بازرگانى یان سیاسی یان هه‌ر جۆره‌كا دیى بیت ئو كو درێكا ریكلامىَ دا سۆراخا به‌رهه‌مێن خۆ بگه‌هینته هه‌مى كه‌س و هه‌مى ماله‌كىَ دا، ئه‌و رێكه ژهه‌مى رێكێن دى بله‌زتره كو تشتێن خۆ ب خه‌لكى بده‌ته نیاسین و ل چوار چۆڤا شۆرِه‌شا زانیارى و ته‌كنۆلۆژیىَ دا ب ده‌مه‌كىَ كیم ده‌نگىَ خۆ بگه‌هینته هه‌مى مرۆڤان. نهۆ ب هه‌ڤبه‌ركرن لگه‌ل به‌رىَ كریارا ریكلامان ل چوار چۆڤا راگه‌هاندنا كوردى به‌ره‌ڤ پێشڤه‌چوویه و رۆژانه و بگره هه‌مى ده‌مژمێران ریكلام ل كه‌نالێن ئاسمانى و ناڤخۆیێن كوردى دا دهێنه په‌خش كرن و پێدڤیه وان كه‌نالاَن ژى هه‌ڤكارییا هه‌ڤدوو بكه‌ن دڤى بوارى دا چونكى هندى ریكلام ب شێوه‌یه‌كى راست و جوان و هونه‌رى بهێته به‌رهه‌مئینان هند دىَ ره‌واجه‌كا پتر بۆ خۆ مسۆگه‌ر كه‌ت و گه‌له‌ك كۆمپانیایێن تایبه‌ت ب كارىَ به‌رهه‌مئینانا ریكلامان ل كوردستانىَ هه‌نه و مافىَ وان ریكلامان ل كه‌ناڵێن راگه‌هاندنىَ دا دپاراستینه چونكى ئه‌و ل هه‌مبه‌رى په‌خش كرنا وان برِه‌كا پاره‌ى دده‌ن ئه‌وژى لدویڤ گرینیگیا جه و ده‌مىَ په‌خشكرنىَ. لىَ ریكلامێن سیاسی ژى دیسا ئارمانجا خۆ هه‌یه و ئه‌ز دوىَ باوه‌رِىَ دا نیمه كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆ بوه‌ستینیت و ریكلامان به‌رهه‌م بینیت و مه‌ره‌ما وى ئه‌و بیت مفایىَ بگه‌هینته خه‌لكه‌كى دی و بۆ نموونه ریكلامێن بانگه‌شىَ ژبۆ ئیراقا نوى و برایه‌تی و سه‌ركه‌فتن بسه‌ر تیرۆرىَ و ... هتد هیچ پشكه‌كا كوردى دڤان ریكلامان دا نابینم چونكى ئه‌گه‌ر وان ریكلام بۆ كوردان كربا هند ئاریشه بۆ مه چىَ نه‌دكرن!!!! مفایىَ ده‌سه‌لاَتا ئیراقىَ دپه‌خش كرنا وان ریكلامان دراگه‌هاندنا كوردى دا ئه‌وه بۆچوون و نێرِینێن خۆ بۆ هه‌مى كه‌سه‌كى بده‌ته ئاشكرا كرن، بۆچى هه‌مى هه‌ڤووه‌لاتیێن ئیراقىَ دزانن كو كوردستان ئاڤه‌دان و ته‌نایه و وه‌كى ئه‌وروپا لێهاتییه... ئه‌ڤه هه‌مى درێكا راگه‌هاندنىَ دا دهێته به‌لاڤ كرن و ته‌ماشڤان لىَ ئاگه‌هدار دبن. نهۆ وه‌لێهاتییه هیچ تشته‌ك بىَ ریكلامكرنىَ ناهێته فرۆتن و گه‌له‌ك كۆمپانیا هه‌نه تنىَ ژبۆ ریكلامىَ برِه‌كا زۆا پاره‌ى دمه‌زێخن، لگه‌ل ڤىَ راستیێ ژى دا گه‌له‌گ جاران ب ریكلامىَ خه‌لك دهێته خاپاندن و سه‌ردابرن... گاڤا تو ریكلامىَ دبینى تشته‌كه و دراستیێدا ژى تشته‌كى دییه نموونه‌ژى بۆ ڤىَ چه‌ندىَ ریكلامێن حیزبان یێن به‌رى هه‌لبژارتنىَ و ره‌وشا كار‌كر‌ن و خزمه‌تكرنا وان پشتى هه‌لبژارتنىَ!! هه‌مى تشته‌ك به‌رى كو بێته چێكرن ریكلام بۆ تێته كرن هه‌تاكو وێنه و ناڤ و جۆر و خه‌سله‌ت و مفایێَن وى لجه‌م خه‌لكى ڤه‌شارتى نه‌بیت و هه‌ر مرۆڤه‌ك بڤێت ب ده‌ستخۆڤه بینیت یه‌كسه‌ر ل بازارِى قه‌ستا وى جهى بكه‌ت و ناڤىَ وتشتى داخواز بكه‌ت كو دڤێت بكرِیت.
* هه‌روه‌ها نووسه‌ر عه‌بدولقادر عه‌بدولرِه‌زاق هه‌ركى له‌باره‌ى كاریگه‌رى نه‌رێنى ریكلامى سیاسی كه‌وا درووشمى ئێراقى له خۆوه ده‌گرن به‌بىَ ره‌چاوكردن و ئاماژه‌یێك بۆ ناوى كورد وه‌كو به‌شێكى پێكهاته‌ى ئێراق به گوته‌ى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى ریكلامه‌كان له‌ژێر فه‌رمانرِه‌وایه‌تى ئه‌وان دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنى كوردى دا په‌خش ده‌كرێت بىَ گوێدانه ئه‌و پرسه:
- ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ریكلامى سیاسی بۆ بانگه‌شه كردن له ئێراق به‌رهه‌م ده‌هێنن ئامانج و مه‌به‌ستى خۆیان هه‌یه و درووشمى هه‌ره سه‌ره‌كیشیان ئێراقێكى یه‌كگرتووه و له راستیدا شان به‌شانى ئه‌و دروشمه ئه‌وان و ئێمه‌ش ئامانجى دیكه‌مان هه‌یه، من برِوام وایه كه‌وا له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئه‌وان هزر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا دزه بكه‌نه نێو راگه‌یاندنه‌كان دا له‌نێویشیان دا راگه‌یاندنى كوردى كه‌وا به شێوه‌یێكى زۆر سه‌رنجرِاكێش و كاریگه‌ر په‌لیان هاویشتووه و خه‌ڵكیش به‌و ریكلامانه سه‌رسام بوونه كه به‌شێوه‌یێكى هونه‌ریى به‌رز به‌رهه‌میان هێناوه. هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا كه‌وا ریكلامه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى ئامانجانه‌كانیان كه‌وا هه‌رگیز مه‌رج نیه له‌گه‌ل ئامانجه‌كانى كورددا یه‌ك بگرنه‌وه و ئه‌وه‌ى جیگاى داخه زۆر جار له كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنى و پێش و دواى به‌رنامه‌كانى مندالاَنیشدا په‌خش ده‌كرێن كه‌وا زۆر به ئاسانى سه‌رنجى گه‌وره و مندالاَن راده‌كێشێت و مه‌به‌سته‌كانیان زۆر دوورن له ئامانجه‌كانى ئێمه سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌ى چوار پارچه‌یى كوردستان له پاشه‌رِۆژدا... به پێویستى ده‌زانم بیر له ده‌ره‌نجام مه‌ترسى بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ریكلامانه بكرێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وه له‌خۆمان بپرسین كه‌وا ئێمه چ هه‌نگاوێكمان هاویشتووه تاكو خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆمان پیشانى نه‌وه‌ى نوىَ بده‌ین؟ له‌م رِووه‌شه‌وه به پشترِاستى ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌وا راگه‌یاندنى كوردى زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه و زۆر كه‌م و شه‌رمنانه خۆى له‌قه‌ره‌ى ئه‌م پرسه گرینگ و چاره‌نووسسازه داوه. ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانییه ئێمه هیچ له‌وه نازانین كه‌وا به ناوى ئێراقیه‌تى و له‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ریكلامه سیاسیانه‌دا چ پلانێكى دیكه‌یان دارِشتووه، ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستانیش تۆزقاڵێك خۆى ببزێویت و كارمه‌نده‌كانى راگه‌یاندنى كوردى هه‌ندێكى دیكه خۆیان ماندوو بكه‌ن و سه‌یرى ئه‌زموونى ولاَتانى دیكه بكه‌ن له‌م رِووه‌وه به تایبه‌تى كه‌وا ئێستا جیهان به‌رِووى هه‌ر كه‌سێكدا كراوه‌ته‌وه و شاره‌زایى له‌وانه‌وه وه‌رگرن. سه‌ربارى ئه‌مه هه‌تا ریكلامه بازرگانییه‌كانیشمان كێموكاسی زۆرى پێوه دیاره به تاییبه‌تى كه ئه‌وه‌ى ریكلامى بۆ ده‌كرێت كالاَى بیانین و له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌شدا نه‌مبینیووه له ئه‌كرانى كه‌ناڵێكدا ریكلام بۆ مافوورى كارگه‌ى هه‌ولێر یان دۆشاوى ته‌ماته‌ى كارگه‌ى هه‌ریر بكرێت كه‌وا باشترین جۆرى دۆشاوى ته‌ماته‌یه و هه‌ر نه‌بێت به‌رهه‌مى خۆماڵین و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ریكلامه‌كان نه‌بنه هۆى فرۆشتنیشیان ته‌نها با خه‌ڵكى خۆمان ئاگاداری‌یان له‌وه وه‌چه‌نگ بكه‌وێت كه‌وا به‌رهه‌مى ناوخۆیى هه‌یه و هێشتا كارگه‌كان كار ده‌كه‌ن. یا ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى كوردى وه‌گه‌رِ بخرێن و بانگه‌شه بۆ جوانى و جۆره‌كانى ئه‌م جلوبه‌رگانه بكرێت كه‌وا خه‌ریكه جلوبه‌رگى كوردى له‌ناو ده‌چێت به رادده‌یه‌ك له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر پرسیار له منداڵێكى كورد بكه‌ى كه‌وا پشدێن و به‌له‌پێچ و شاڵ و ....هتد چیه من دڵنیام كه‌وا 50% ى ئه‌و مندالاَنه نازانن چین و ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشییه كه ده‌بینین هێشتا یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه و له‌م بۆنه‌یه‌شدا سالاَنه بینینى جلوبه‌رگى كوردى له كه‌مى ده‌دات. ده‌بىَ ده‌رك به‌و مه‌ترسیه بكرێت كه‌وا دواى چه‌ند ساڵێكى دیكه ئه‌م كه‌لتوورى ئێمه دووچارى له‌ناوچوون ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ئاستیدا بێده‌نگ و بىَ هه‌ڵوێست بین. بۆیه داواكارم راگه‌یاندنى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و هه‌موو تاكه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌برى بلاَوكردنه‌وه‌ى ریكلام بۆ كالاَى بیانى كار بۆ ریكلامى نه‌ته‌وه‌یى كورد بكه‌ن له‌و مه‌ترسییانه ئاگادار بن و هاوشانى ریكلامى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى ولاَتانى دیكه كه‌لوپه‌له‌كانى و به‌رهه‌مه ناوه‌خۆش فه‌رامۆش و پشتگوىَ نه‌خه‌ن.
* پاشان محه‌مه‌د عومه‌ر موسه‌یى ده‌رهێنه‌رى ته‌له‌ڤزیۆنى و نووسه‌ر له رِوانگه‌یێكى هونه‌ریی و ئه‌كادیمى قسه‌ى له‌مه‌ر كارى به‌رهه‌مهێنان و ئامانجى ریكلام به شێوه‌یێكى گشتى و هه‌روه‌ها ریكلامى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردیشی خسته سه‌ر ته‌رازووى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى دا:
- ریكلام له رێگاى ده‌نگ و وێنه و گوزارشته‌وه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر تاكه‌كان و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى دیزاینى ریكلامه‌كان ده‌كات ره‌چاوى ئه‌و كه‌سانه بكات كه‌وا ریكلامه‌كانیان بۆ ئاراسته بكرێت كه‌وا خواست و ویستى ئه‌وان چیه و چ ده‌سته‌واژه و نه‌خشه‌سازییه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌وپیرى كالاَ و چالاكى و بیر‌و رِكانه‌وه بچن كه له بنه‌رِه‌تدا بانگه‌شه و ریكلام دوو شتى جیاوازن و كه‌چى هه‌ردووكیان له بنه‌رِه‌تدا به مه‌به‌ستى وه‌ده‌ستخستن و مسۆگه‌ركردنى راى خه‌لكى كارى بۆ ده‌كه‌ن. ئیتر زۆر جار له كردارى به‌رهه‌مهێناندا شێوازى ته‌نز و پێكه‌نیناوى به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى پتر سه‌رنجى كه‌سى ئاراسته‌كراو رابكێشێت و جارى واش هه‌یه له رێگاى ریكلامدا دزه ده‌كرێته نێو هه‌ست و سۆزییان . سه‌ربارى ئه‌مه به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بىَ شاره‌زایى له بوارى ده‌روونناسی كه‌سى ئاراسته‌كراو هه‌بێت و له خواست و نیازیان بگات و ئه‌وه بزانێت كه‌وا هه‌ر جڤاكێك و توێژێك له چ رێگایه‌كه‌وه كاریگه‌رى ده‌كرێته سه‌ر، بۆ نموونه ئه‌و ریكلامه‌ى بۆ مندالاَن ده‌كرێت زۆر جیاوازه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى بۆ ئافره‌تان ده‌كرێت. من برِوام وایه لاوازى ریكلام له راگه‌یاندنى كوردى دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه‌وا لاسایى ریكلامه‌كانى كه‌ناڵه بیانییه‌كان ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها زۆر په‌خش كردنى ریكلام كه پتر له‌پێویست بێت ده‌بێته هۆى بێزارى خه‌ڵكى و به‌مه‌ش ئاسه‌وارى به‌سه‌ر قبول نه‌كردنى ئه‌و شته‌وه ده‌بێت كه‌وا ریكلامى بۆ ده‌كرێت. بۆیه ده‌بێت وشه و ده‌سته‌واژه‌كانى له ریكلامدا به‌كار ده‌هێنرێت كورت و كاریگه‌ر و سه‌رنجرِاكێش بن و ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌وا له چ گۆشه‌یه‌كه‌وه وێنه‌كان ده‌گیرێت و چۆن تێكه‌لاَوى له‌نێوان وێنه و ره‌نگدا ده‌كرێت... ئه‌وه‌ى پتریش كاریگه‌رى هه‌یه له ئیزگه و كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنیدا شێوه‌ى ده‌ربرِینى ده‌نگییه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنى مۆسیقاى گونجاو به شێوه‌یێك كه‌وا هاوكار بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى بیرۆكه بۆ دڵ و ده‌روونى كه‌سی ئاراسته‌كراو كه چێژى پىَ ببه‌خشێت. ئێستا بوارى سیاسه‌ت پتر له هه‌ر بوارێكى دیكه ئاوێته‌ى ژیانى میلله‌ته‌كان بووه و پتر له رێگاى بانگه‌شه‌ى سیاسییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وه‌ده‌ست ده‌هێنرێن وه‌كو ئه‌وه‌ى رۆژانه له راگه‌یاندنى كوردى دا ده‌یبینین و بانگه‌شه بۆ ده‌سه‌لاَتى ئێراقى ده‌كرێت و هزر و بیر و باوه‌رِى ده‌سه‌لاَتى عێراق بۆ خه‌ڵكان پیشان ده‌دات و له رێگاى ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى له‌وه ده‌كات خه‌ڵكى كوردیش متمانه‌یان بۆ ئه‌و پاشه‌رِۆژه هه‌بێت كه‌وا ئه‌وان دادیده‌رێژن و كارى بۆ ده‌كه‌ن و كورد له‌و به‌رهه‌مانه‌دا پشتگوىَ خراوه كه به رِاستى شتى جوان و كارى هونه‌رى باشن.