جه‌ژن و تۆنتره‌قه‌ى مندالاَن
سه‌میر سابیر گۆران
سالاَنه له‌كاتى چه‌ژن ره‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربان دا نووسه‌ران خۆیان له‌قه‌ره‌ى بابه‌تى به‌كارهێنانى تۆنتره‌قه و یارى ترسناك له‌لایه‌ن مندالاَنه‌وه ده‌ده‌ن تاكو نووسین و ریپورتاژه‌كانیان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى لێكه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت رێگه به فرۆشتنى ئه‌و جۆره یارییانه نه‌دات، كه‌چى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا تا چه‌ند پێگیرى به‌و برِیاره كراوه له‌لایه‌ن فرۆشیارانه‌وه ... ئه‌وه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى نووسینه‌كه‌مانه و له هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وىَ له‌میانى دا ئاماژه به‌وه بده‌م كه‌وا له‌و كاته‌ى به‌راوردێك له‌نێوانى سالاَنى منداڵێتى خۆم و ئه‌مرِۆدا ده‌كه‌م هه‌ندێك دیارده‌ى ناشیاو خه‌ریكن دووباره ده‌بنه‌وه. چۆن جیهان رۆژ دواى رۆژ له گۆرِانى ئه‌رێنى دایه و ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر راست كردنه‌وه‌ى ره‌فتار و چه‌وتى تاكه‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا به‌شینه‌وه‌ى جگاره هاوشانى نووقڵ و شیرینى به‌سه‌ر مندالاَن له‌رۆژانى جه‌ژن دا كه به‌ر له سالاَنێك وه‌كو نه‌ریتێك سه‌یر ده‌كرا و به به‌شێك له كه‌لتوورى جه‌ژن ده‌ژمێردرا به رادده‌یێك كه‌وا ته‌نانه‌ت باوكان له‌كاتى جه‌ژن دا رێگرییان له رۆڵه‌كانیان نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر جگاره‌یان به لێوى ئه‌وانه‌وه ببینیبایه نه‌بادا له خۆشی جه‌ژن دادببرِێن و دڵیان برِه‌نجێت. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى من باسی لێوه ده‌كه‌م رێكك ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه‌وا شه‌رِى نێوان ئێراق و ئێران له گه‌رمه‌دا بوو، رۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و به‌رگى گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا ته‌نها وێنه‌ى سه‌رباز و له‌شكر ده‌بینرا كه له‌شیان به چه‌ك و گولله داپۆشرابوو... هه‌تا ستایش كردنى چه‌ك و شه‌رِ كه‌وتبووه نێو سروو و بابه‌تى قوتابخانه‌كان و هه‌ر له منداڵیه‌وه منداڵ به‌وه راده‌هێنرا كه‌وا چه‌ك شه‌ره‌فه و خۆشه‌ویستى چه‌ك له ناخى منداڵدا ده‌چێندرا. ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌لتوورى خۆشه‌ویستى چه‌ك و پێشوازى كردن له شه‌رِ و شه‌رِانگێزى به چرِى جێگاى خۆى له‌نێو ده‌روونى به ته‌مه‌نه‌كان به‌ر له مندالاَن كرده‌وه تا ئه‌و كاته‌ى تاكه‌كان ده‌ركیان به‌و راستییه كرد كه‌وا چه‌ك جیا له مه‌ترسی و زیان هیچ شتێكى دیكه له ده‌روونى منداڵدا دروست ناكات، بۆیه كه‌لتووره‌كه ورده ورده كه‌وته لێژایى تاكو چه‌ك و هه‌ڵگرتنى بووه دیمه‌نێكى قێزه‌وه‌ن كه هیچ كه‌سێك حه‌ز به بینینى نه‌كات. ئه‌وه‌ى من له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا بینیم ئه‌و سالاَنه‌ى پێشووى بیرخستمه‌وه كه جیگاى داخه ئه‌و شتانه بكه‌وێته‌وه به‌ر نیگامان. شتێكى سه‌یر و سه‌ر سورِهێنه‌ره كه‌وا مرۆڤ له لووتكه‌ى هوشیارییه‌وه به‌ره‌و نا هوشیارییه‌وه بگه‌رِێته‌وه، دیمه‌نى به‌شینه‌وه‌ى جگاره به‌سه‌ر مندالاَن و ده‌نگى تۆنتره‌قه كه‌وا به درێژایى رۆژانى جه‌ژن له كۆلاَن و به‌ر ده‌رگا و نێو مالاَن دا هه‌راسانیان ده‌كردین مایه‌ى ئه‌وه‌ن كه‌وا به بایه‌خه‌وه لێى بكۆڵینه‌وه و بپرسین ئاخۆ بۆچى ئه‌م دیارده ناشارستانى و ناسرووشتییه دواى ئه‌وه‌نده ساڵه سه‌ر له‌نوىَ سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه. هه‌روه‌ها له‌و راستییه‌ش بگه‌ین كه‌وا نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى چه‌ك و له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه خوو به جگاره‌وه بگرێت چ چاره‌نووسێك چاوه‌رِێى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌كات. من هیوادارم رێگریى له سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م دیارده‌یه بكرێت ودایكوباوكان ئاگادارى ئه‌وه بن رۆڵه‌كانیان به چه‌ك و یارییه ترسناكه‌كانیان سه‌نگه‌ر له یه‌كترى نه‌گرن و ئه‌و راستییه‌ش له‌به‌ر چاو بگرن كه‌وا ئه‌و كاته منداڵه‌كه‌ت دڵخۆش ده‌كه‌یت كه پارێزگاریى له ته‌ندروستى بكه‌یت و زیانه‌كانى جگاره‌ى بۆ روون بكه‌یته‌وه، كه جگاره‌شت به لێویه‌وه بینى له‌وه ئاگادارى بكه‌یه‌وه كه‌وا جه‌ژن ئه‌و واتایه نابه‌خشێت زیان به‌خۆمان بگه‌ینین...سه‌ربارى ئه‌مه پێویسته بازرگانانیش له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌نها ره‌چاوى قازانجى پتر بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرن كه‌وا مندالاَنى ئه‌م ولاَته شایسته‌ى ئه‌وه نین له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك رابهێنرین و پاره نه‌بێته جێگره‌وه‌ى به‌ها مرۆڤى و نیشتمانییه‌كان.